Home / وێنه‌ / ئەو حەوت وێنەی جیهانیان هەژاند

ئەو حەوت وێنەی جیهانیان هەژاند

 nrt2

وەک وتراوە وێنەیەک لەبری هەزار وشەیە، زۆرکات وێنەکان دەربڕی ناخی کەسەکانن. ئەوان زیاتر لە ناخەوە  قسەدەکەن بەبێ ئەوەی تەنها وشەیەکیش بدرکێنن، ئەی چی دەگاتە ئەو وێنەیەی ناخی مرۆڤایەتی دەهەژێنێت.

لێرەدا کۆمەڵێک وێنە دەبیننکە مرۆڤایەتی هەژاند:

یەکەم وێنەی تیشکی سینیکەبۆ جەستەی مرۆڤ دەکرێت بەبێ چارەسەری پزیشکی. دەستی خاتو ویلیەم کۆنرادە کە تیشکە سینیەکە ئاشکرای کردووە و لە ساڵانی کۆندا گیراوە و بەیەکەم تیشکی سینی دادەنرێت و لە ساڵی ١٩٠١ یەکەم خەڵاتی نۆبڵی وەرگرتووە.

خاوەنی ئەم وێنەیە کیڤن کارتەری وێنەگرە کە لەسەر ئەم وێنەیە خەڵاتی پولیتزاری وەرگرت. ئەویش وێنەی منداڵێکە بەهۆی برسێتییەوە لە سەرەمەرگدا بوو لە یەکێک لە بازگەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ  لێقەوماوانی خەڵکی سۆدان. لە وێنەکەدادیارە داڵێک چاوەرێی مردنی منداڵەکە دەکات تاوەکو بیخوات.

وێنەی سێیەم کەسایەتی شۆڕشگێڕ جیڤارایە پێش کوشتنی. وێنەگرەکە بە مەبەستی نیشاندانی بەڵگەی گرتنی جیڤارا و بڕیاری کوشتنی ئەم وێنەیەی گرتووە، بەڵام ئەم وێنەیە بە دوای خۆیدا پشتگیری زۆری لایەنگرانیجیڤارای بەدەستهێنا.

وینەی کچێکی تەمەن ١٣ ساڵانە بەناوی (ئۆمێرا سنشیز) لە ناو گۆماوێکدا گیری خواردووە بۆ ماوەی ٣ رۆژ لەناو ئەو گۆماوەدا مایەوە. ئەوەش بەهۆی روخانی دارو پەردوی ماڵانەوە بوو کە لە ئەنجامی تەقینەوەی بورکانێکەوە دروستبوو. وینەگرەکەرووبەڕووی رەخنەی زۆربوویەوە بەوەی لەجیاتی رزگاری بکات وێنەی گرتووە .سەرەنجام ئۆمێرا خنکا.

وێنەگر ماڵسۆن براون لە ساڵی ١٩٦٣ ئەم وێنەیەی گرت. ئەویش خۆسوتاندنی رەبەنێکی بوزی ڤێتنامی بوو کە تا مردن رێگای نەدا کەس بیکوژێنێتەوە. رەبەنەکە لە شوێنێکی قەرەباڵخدا ئەم کارەی ئەنجامدا و ئەم کارەشی وەک نارەزایەتیەک دژی سیستەمیدیم کاسۆلیکی ڤێتنامی ئەنجامدا.

یەکەم وێنەی کارەساتی ناکازاکی دوای هەڵدانی بۆمبێک لە ساڵی ١٩٤٥ کە بووە هۆی کوژرانی ١٥٠هەزار  کەس و تێکدانی سیستمی کۆدەماری ئەو کەسانەی دوکەڵی ئەو بۆمبەیان هەڵدەمژی.

وێنەی شەهید محەمەد ئەلدەرە کە کوڕەکەی لە باوەشیدایە. ئەم رووداوە بەهۆی ئیسرائیلییەکانەوە لە ساڵی ٢٠٠٠ دا روویدا و زۆربەی کەناڵە جیهانیەکان ئەم وێنەیان بڵاوکردەوە

 

ئ.ل

About دیدار عثمان

Check Also

چەند دیمەنێكی قەڵا دێرینەکەی شاری وان

قەڵای وان یەکێکە لە شوێنەوارە مێژووییەکان و دیمەنە سەرنجراکێشەکانی شاری وان لە باکوری کوردستان، کە …