Home / وێنه‌ / دۆزینەوەى تیمساحى گەورەى مۆمیا کراو لەمیسردا

دۆزینەوەى تیمساحى گەورەى مۆمیا کراو لەمیسردا

سەرۆکى بەشى مۆزەخانە و شوێنەوارى پارێزگارى قەناى میسرى ئەوەى دووپاتکردەوە کە زاناکانى شوێنەوار توانیویانە کە مۆمیاى تیمساحێکى گەورە بدۆزەنەوە لەیەکێک لەشوێنەوارەکانى ئەو پارێزگایە.

سەرۆکى ئەم پارچە شوێنەوارە نوێیە وتى”ئەم تیمساحە مۆمیاکراوە وێناى خواوەندى”سوبیک”ى کردووە، کە ئەوەش خواوەندى بەپیتى و ئاو بووە لەلاى میسرییە کۆنەکان لەسەردەمى فیرعەونەکاندا، تیمساحەکەش زۆر گەورەیە و درێژییەکەى لەچوار مەتر زیاتر دەبێت، لەکاتى لێکۆڵینەوەکان و گەڕاندا دۆزراوەتەوە لەناوچەى نەجع حەمادیدا لەبەشى ڕۆژهەڵاتى ڕووبارى نیل، لەو ناوچەیەدا ڕێژەیەکى زۆر لەگۆڕ هەن کە دەگەڕێنەوە بۆ کەسە باڵا دەستەکان و کەسە نزیکەکانى فیرعەونەکان، کە تیایدا ژمارەیەکى زۆریش لەپەرستگا هەن کە دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمى فیرعەونەکان”.

وتیشى”پسپۆڕەکان لەکاتى کردارەکانى هەڵکەندندا توانیویانە ژمارەیەک تیمساحى تریش بدۆزنەوە، کە درێژى هەندێکیان دەگاتە ١.٢مەتر، هەروەها سەرى چەند ئاژەڵێکى تریان دۆزیوەتەوە کە لەو سەردەمەدا بەپیرۆز دانراون، لەتەنیشت ئەو سەرانەدا ژمارەیەکى زۆر لەکەرەستەى وشکردنیان دۆزیوەتەوە”.

لەلایەکى تریشەوە ئەو زانایانەى کە ئەم دۆزینەوەیان ئەنجامداوە ئەوەیان دووپاتکردەوە کە ئەوان هەڵدەستن بەشیکردنەوەى ئەو نموونانە لەتیمساحە دۆزراوەکان تاوەکو دڵنیابنەوە لەتەمەنى ڕاستەقینەى مۆمیاکان.

م.ح

About دیدار عثمان

Check Also

چەند دیمەنێكی قەڵا دێرینەکەی شاری وان

قەڵای وان یەکێکە لە شوێنەوارە مێژووییەکان و دیمەنە سەرنجراکێشەکانی شاری وان لە باکوری کوردستان، کە …