Home / وێنه‌ / بەوێنە.. زانیاری لەسەر ئەو 10 فەرمانڕەوایەی لە هیتلەر ترسناكترو دڕەندەتر بوون

بەوێنە.. زانیاری لەسەر ئەو 10 فەرمانڕەوایەی لە هیتلەر ترسناكترو دڕەندەتر بوون

رۆژنامەی ئیندیپێندتی بەریتانی لەلێكۆڵینەوەیەكیدا، ئەوەی بڵاو كردۆتەوە كە 10 كەسایەتی و سەركردەی وڵاتان لەكاتی فەرمانڕەوایی خۆیاندا خراپتربوون لە ئەدۆڵف هیتلەر.

1- جەنگیزخان : دامەزرێنەری ئیمراتۆرییەتی مەغۆل كەبەگەرەترین ئیمبراتۆرییەت دادەنرێت، بەهۆی كوشتن و وێرانكارییەوە، بوو بە بەرفراوانترین ئیمیراتۆرییەت لەو سەردەمەداو ساڵی 1227 كۆچی دووای كردووە.

2- جۆزیف ستالین : دووەم سەركردەی یەكێتی سۆڤییەتی پێشوو، سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتەبووە بە دڵ ڕەقی و بەهێزی ناسراوەو سۆڤییەتی لە وڵاتێكی كشتوكاڵییەوە، بۆ وڵاتێكی پیشەسازی گۆڕی لەسەردەمی خۆیدا، دووای كۆشتنی ملیۆنان مرۆڤ لەساڵی 1953 كۆچی دوایی كردووە.

3- ئۆلیڤەر كرومویل: سەركردەیەكی سیاسی و سەربازی بەریتانیی بووە و یەكێك بووە لەدیكتاتۆرەكانی ساڵانی رابردوو، ساڵی 1658 كۆچی دووای كردووە.

4- ئیفا براون: خۆشەویستەكەی ئەدڵۆف هیتلەر بووە، ئەم ژنە كەمتر لە 40 سەعات ژنی هیتلەربووە پێش خۆكوشتنەكەی هیتلەر، لەپاش هەرەس هێنانی ئەڵمانیا لەشەڕی دووەمی جیهانیدا.

5- ئیلیزابێس باسوری، بەڕەچەڵەك مەجەڕییە و هێز و دەسەڵاتی تا چیك وسلۆڤاكیا و پۆڵەند رۆشتووەو بە( پاشای خوێن) ناسراوە بەهۆی مێژووی خوێنینی لە كوشتن و ئازاردانی زیاتر لە 600 كچی هەژار.

6- كاترین دی میشی: ژنی پاشای فەرەنسا هێنری دووەم بووە، گەشتۆتە كۆشكی پاشایەتی و دەسەڵات و ساڵی 1559 ز  تا ساڵی 1589 كۆچی ژیاوە، تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی كۆشتن و سەڕبرینی هەزاران كەس لە رۆژی جەژنی پیرۆز لەو وڵاتە.

7- لیوبۆلدی دووەم: پاشای بەلجیكابووە و ساڵی 1909 كۆچی دوایی كردووەو بە كوشتنی كۆنغۆ ناسراوە، دووای ئەنجامدان و كوشتنی هەزاران كەسی كۆنغۆ توانی ساڵی 1908 ئەو وڵاتە بخاتە ژێر ركێفی خۆیەوەو ئێستا بە كۆنغۆی دیموكراتی ناسراوە.

8- بۆڵ بۆت: سەركردەیەكی شیوعی كەمبۆدیابووە، ناسراوە بە مەعجونە سورەكە و ساڵی 1976 تا ساڵی 1979 سەرۆك وەزیرانی كەمبۆدیابووە، حاكم و دەسەڵات بەدەستی ئەو وڵاتە بووەو لەماوەی دەسەڵاتی خۆیدا هەزاران كەسی لەوڵاتە كوشتووەو سوتاندووەو لەژێر ئەشكەنجەدا كوشتووە، ساڵی 1979 كۆتایی بەدەسەڵاتەكەی هاتووە.

9- فلاد ئەلمخوزق:فەرمانڕەوای رۆمانیابووە بەشێوەی پچڕپچڕ لەنێوان ساڵانی 1455بۆ 1478 بە دراكۆلا ناسراوبووە،سەرۆكایەتی رێكخراوێكی كردووە كەزۆرێك لە ئافرەتە خانەدانەكانی ئەوروپا تیایدا ئەندام بوون و ئەم رێكخراوەشی لەدژی هێرشی عوسمانییەكان دروست كردووەو زۆر دڵڕەق و خوێنڕیژبووە و شێوازی كوشتنی بە ڕم و تیر جێبەجێكردوە لەگەڵ نەیارەكانیدا، هەزاران كەسی لەو سەردەمەدا كوشتووە كە دژی رێكخراوەكەی وەستاونەتەوە.

10- یەهوزا ئەل ئیسخەریوتی: یەكێكە لە قوتابییەكانی مەسیح ئەوبوو كە یەهودای رادەستی جولەكەكان كرد بەرامبەر بە سی پارچە ئاڵتوون، دوواتر پەشیمان بۆتەوە لەو كردارەی و لەپاش ماوەیەك خۆی كوشتووە.

About دیدار عثمان

Check Also

چەند دیمەنێكی قەڵا دێرینەکەی شاری وان

قەڵای وان یەکێکە لە شوێنەوارە مێژووییەکان و دیمەنە سەرنجراکێشەکانی شاری وان لە باکوری کوردستان، کە …