کامیکازی

محمد دارا

لە سەروبەندی جەنگی دووەمدا جیهان دابەش بوو بۆ دوو جەمسەر، ئەویش لە نێوان دیموکراسیەت و دیکتاتۆریەت، ولاتانی دیموکراسی لەلایەن گەلەکەیەوە سەرۆکێک هەڵدەبژێردرا، وەک بەڕیتانیا و فەڕەنسا و ئەمەریکا. بەڵام لە وڵاتانی دیکتاتۆردا تەنها یەک حیزبی سیاسی خۆیدەسەپاند بەسەر گەلەکەیدا، وەک ئەڵمانیای نازی و ئیتاڵیای فاشیزم، لە ژاپۆنیش ئیمپڕاتۆریک هەبوو بە ناوی (تۆگۆ هیداکی)، کە باسە سەرەکیەکەی ئێمە لەسەر ژاپۆنە لە ماوەی جەنگی دووەمی جیهانی.

هێزەکانی ژاپۆن لە دوای ساڵی ١٩٣٠ دەستی کردبوو بە فراوانخوازیەکانی لە چین و کۆریا، بەڵام لە ساڵی ١٩٤١ هێزەکای ئەمەریکا لە زەریای هێمن بەربەستێک بووم بۆ فراوانخوازیەکانیان، سەر لە بەیانی ٧ی کانونی یەکەم لە ناوکاو فڕۆکەکانی ژاپۆن داین بەسەر ئەمەریکادا لە بنکەی پێڕڵ هابڵ کە گورزێکی گەورەی لێوەشاند، ئەمەش وایکرد ئەمەریکا جەنگی دژی بەرپا بکات تاوەکو خۆبەدەستدانەوەی ئیمپڕاتۆری ژاپۆن.ئەمە کورتەیەک بوو لەسەر  وڵاتی ژاپۆن لە کە چۆن هاتە نێو جەنگەکە، بەڵام ژاپۆن لە ماوەی جەنگی دووەمی جیهانی دوای ئەوەی بەرە بەرە شکستی دەهێنا کەوتە دروستکردنی هێزێک بە ناوی کامیکازی.

کامیکازێ، هەریەکێک لەو فڕۆکەوانە ژاپۆنییانەی کە لە جەنگی جیهانی دووەمدا بە ئەنقەست خۆکوژییان کردە سەر ئامانجەکانی دوژمن، بەزۆری کەشتییە جەنگیەکان. هەروەها ئەم زاراوەیە ئاماژەیە بۆ ئەو فڕۆکەیەی کە لەم جۆرە هێرشانەدا بەکاردەهێنرێت. ئەم خۆکوژەیە لە شەڕەکانی زەزریای و دەریاکان لە ئۆکتۆبەری ١٩٤٤ تا کۆتایی جەنگ باو بوو. وشەی کامیکازێ بە واتای “بای خودایی” دێت، ئاماژەیە بۆ گەردەلوولێک کە بەڕێکەوت بەلەمێکی داگیرکەری مەغۆلەکانی بڵاوەپێکرد کە لە ڕۆژئاواوە هەڕەشەی لە ژاپۆن دەکرد لە ساڵی ١٢٨١ز. زۆربەی فڕۆکەکانی کامیکازێ فڕۆکەی جەنگی ئاسایی یان بۆمب هاوێژی سووک بوون، بەزۆری پێش فڕینی بۆمب و تانکی بەنزینی زیادە بارکرابوون بە ئەنقەست بۆ ئەوەی خۆیان بخەنە سەر ئامانجەکانیان.
زۆر قوربانیەکانی کامیکازی بۆ ئیمپڕاتۆرەکەیان بوو کە خۆیان دەکردە قوربانی و خۆکوژیان بوو بۆ ئیمپڕاتۆری ژاپۆن. لە ماوەی جەنگی دووەمی جیهانی دژ بە وڵاتانی هاوپەیمانان بەتایبەتی ئەمەریکا کە خۆکوژیەکەیان بە فڕۆکە خۆیان دەتەقاندەوە بە کەشتیە جەنگییەکان، لەو هێڕشانە نزیکەی ٣٨٠٠ فڕۆکەی کامیکازی بەکارهاتووە و نزیکەی ٧٠٠٠ سەربازی هێزی دەریای ئەمەریکیان کوشتووە.
نەریتی مردن لەبری شکست و گرتن و شەرمەزاری لە کولتوری سەربازی ژاپۆندا بە قووڵی چەسپاوە یەکێک لە بەها سەرەتاییەکانی ژیانی سامۆرایە کۆنەکانی ژاپۆن دڵسۆزی و شەرەف بوو تا مردن.

سەرچاوەکان:

ئینسایکۆپیدیایەکی مێژوویی وێنەدار/ نووسینی: کریستین سانییە، وەڕگێرانی: هەورامان وریا قانع(٢٠١٣).

https://www.britannica.com/topic/kamikaze
https://education.nationalgeographic.org/resource/first-kamikaze-strikes/

چەند وێنەیەکی کامیکازی لە ماوەی جەنگی دووەمی جیهانی:

About دیدار عثمان

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …