نوسینی ههكار تهها
07504744100
کتێبی وشەی ‘پێشمەرگە’ لە پێش کۆمارەوە تا دوای ڕاپەڕین، لە نووسینی هەکار تەها، توێژینەوەیەکی زمانەوانی و وێژەیی و مێژوویییە. ئەم کتێبە لە بنەچەی وشەی ‘پێشمەرگە’ دەکۆڵێتەوە. لە پەراوێزی لێکۆڵینەوە لە وشەکەش، ڕێکخستنی پێشمەرگەیی و یەکڕەنگیی بەرگی پێشمەرگەش باس دەکرێت. جێی ئاماژەیە، مامۆستا زیرەک کەمال پێشەکی بۆ ئەم کتێبە
نووسیوە. ئەم کتێبە لە کۆتاییی ساڵی 2022 بە تیراژی هەزار (1000) دانە بڵاو کراوەتەوە.
کتێبی وشەی ‘پێشمەرگە’ لە شەش بەش پێکدێت. بەشەکان:
یەکەم/ باسی ناوی جەنگاوەرانی سەردەمی حوکمدارییەتی شێخ مەحمود و فەرمانڕەوایی کوردستانی خواروو
دووەم/ لێکۆڵینەوە لە وشەی ‘پێشمەرگە’ و مانایەکەی
سێیەم/ بەکارهێنانی وشەی ‘پێشمەرگە’ لە پێش دامەزراندنی کۆماری کوردستان (1946)
چوارەم/ بەکارهێنانی وشەی ‘پێشمەرگە’ و خەمڵین و فراژووبوونی وشەکە لە سەردەمی کۆماری کوردستان (1946)
پێنجەم/ بەکارهێنانی وشەی ‘پێشمەرگە’ لە سەردەمی شۆڕش و ڕاپەڕین لە کوردستانی بندەستی عێراق
شەشەم/ بەکارهێنانی وشەی ‘پێشمەرگە’ و وەرگێڕانی بۆ زمانی ئینگلیزی لەناو ڕۆژنامەکانی ئەمریکا

