Home / به‌ڵگه‌نامه‌ / كوردستان له‌ به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌ریتانی

كوردستان له‌ به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌ریتانی

ئامادەکردن و وەرگێڕانی: د.ڕەنجدەر شێرزاد
دۆسێی وەزارەتی داگیرگەکان Foreign Office/730/5
بروسکە داڕێژراوەتەوە
لە گۆڵدسمیس، لە ڕانیەوە
بۆ کۆمیسیاری باڵا لە بەغداد
ژمارە ج.١٢٢
ڕێککەوتی ٢٠ و وەرگیراوە لە ٢٢ی ئابی ١٩٢١.
بروسکەتان ٩٥٠ و ٩٥٤ س.
پێشنیازدەکەم بۆ ڕۆێشتن بۆ شوێنی هاوینەی بابەکر ئاغا لە ماوەی دوو ڕۆژدا بە مەبەستی گفتوگۆ کردن لەسەر بابەتەکە لەگەڵ ناوبراودا.
ئایا ڕازی ئەبیت بەوەی کە نامەیەکی زارەکی بنێردڕێت و پێشنیازی ئەوەی تیایدا بکرێت کە ئەگەر بەڕاستی مەبەستی (سمکۆ) بازرگانی کردنە ئەوا دەتوانێت لە سنورەکانی ئێمە نزیکتر بێتەوە، هەروەها ئایا ئەمە ناوەڕۆکی بروسکەکەتانە؟ پیشنیاز دەکەم کە پێش خستنەڕووی وردەکاری پێشنیازەکان سەبارەت بە سەید تەها باشترە کە لەگەڵ سمکۆ گفتوگۆ بکرێت لەسەر کێشەکە.
ssssss

About دیدار عثمان

Check Also

بەڵگەنامەیه‌کی زۆر گرنگ دەربارەی مێژووی کورد کە بەڵگەنامەکە دەربارەی ئاوارەبوونی 20هەزار کەسە لە خەلکی هەورەمان لە دیوی ئیران بەرەو خاکی عوسمانی

ناوەرۆکی بەلگەنامەکە هو ، ئاماژەیە بۆ بِسْمِ اللّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ تەلەگرافنامە بۆ سەفارەتی تهران لەو …