Home / به‌ڵگه‌نامه‌ / كوردستان له‌ به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌ریتانی

كوردستان له‌ به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌ریتانی

ئامادەکردن و وەرگێڕانی: د.ڕەنجدەر شێرزاد
دۆسێی وەزارەتی داگیرگەکان Foreign Office/730/5
بروسکە (داڕێژراوەتەوە)
لە: کۆمیسیاری باڵا، بەغداد.
بۆ: گۆڵدسمس لە ڕانیە، دووبارەکراوەتەوە بۆ مارشاڵ لە هەولێر و هەروەها بۆ ڕاوێژکار لە موسڵ.ژمارە: ٩٤٦/س.
ڕێککەوتی ٢٣ی ئابی ١٩٢١.
……………
ئەم دوو بروسکەی خوارەوە بۆ زانیاریتان:
١.لە جێگری ئەنجومەنی هەمەدانەوە بۆ وەزارەتی خاوەنشکۆی بەریتانیا، تاران، دوبارەکراوەتەوە بۆ کۆمیسیاری باڵا لە بەغداد، ژمارە: ن١١ لە ڕێککەوتی ١٨/٨/١٩٢١، وەرگیراوە لە ٢٠/٨/١٩٢١:-
ئەم خوارەوە کە لە (وارین)ەوەیە دەستپێدەکات بە: لە سەرچاوەیەکی زۆر باوەڕپێکراو و نهێنیەوە ئەوەم زانیوە کەوا سمکۆ پەیوەندی کردوە بە بە هۆزەکانی کوردستانی ئێران و خستنەڕووی پێشنیاز بۆ وازهێنان لە بەندایەتی بۆ حکومەتی ئێران و بەڵێنی یارمەتیدانی هەرە بەهێزترین کاراکتەری هێزی بیانی. ئەوەی من تێگەیشتوم هۆزەکان لە بیرکردنەوەدان بۆ گوێڕایەڵ بوون و لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆبونەوەی سەرۆکەکانیان ئەنجام دەدرێت. ئایا خوازیاری ئەوەی کە من هیچ کارێک بکەم؟ کۆتای.
٢.لە وەزارەتی خاوەنشکۆی بەریتانیا لە تارانەوە بۆ وارین سینا، ژمارە: ٢٩/م، دوبارەکراوەتەوە بۆ کۆمیسیاری باڵا لە بەغداد، ژمارە:٢٢٦ لە ڕێککەوتی ٢٠/٨/١٩٢١ و وەرگیراوە لە ٢١/٨/١٩٢١. دەستپیدەکات بە:-
بروسکەتان ژمارە: ١٩. لە ئێستادا تەنها دەتوانم پێشنیاز بکەم کە پێویستە سود لە هەر هەلێک وەربگیرێت کە دێنە پێش بۆ نائومێدکردنی سەرانی هۆزەکان دوای بیستنی ئەم پێشنیارانە.
ئایا بیرت لە هیچ کارێکی تری گونجاو کردوەتەوە. کۆتای.
279370461_4987055601371877_1502568042922132897_n

About دیدار عثمان

Check Also

بەڵگەنامەیه‌کی زۆر گرنگ دەربارەی مێژووی کورد کە بەڵگەنامەکە دەربارەی ئاوارەبوونی 20هەزار کەسە لە خەلکی هەورەمان لە دیوی ئیران بەرەو خاکی عوسمانی

ناوەرۆکی بەلگەنامەکە هو ، ئاماژەیە بۆ بِسْمِ اللّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ تەلەگرافنامە بۆ سەفارەتی تهران لەو …