Home / یاداشت / ماڵئاوای محمد ڕەزا شای پەهلەوی

ماڵئاوای محمد ڕەزا شای پەهلەوی

27477789361_d8dc642461

 نزیک دووساڵ دەبوو هەڵوێستی هەندێ لە ئەمرکیەکان منی نیگەران کردبوو ، پەیوەندیم بە ئەمریکاوە کرد داوام کرد هەڵوێستی خۆیان لەسەر رێککەوتنی نێـوانمان رابگەیەنن وەڵامەکە بەم جۆرە بوو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەمیشە ڕێز لەرێکـکەوتنە کانی خۆیان دەگرن ، بەراستی سێپـتەمبەری 1978 بارودۆخ بەراستی خراپ بوو باڵیۆزەکانی ئەمریکا و بەریتانیـا بەیەکەوە سەردانیان کردم بەڵێنی پشتیوانیان پێدام ، یەکێتی سۆڤیەتیش نیگەرانی ڕووداوەکانی تاران بوو لە ڕۆژنامەی پاڤادا دووپاتیان کردەوە دژی هەموو دەستـێوەردانێـکی دەرەکی دەکەین لە کاروباری ناوخۆی ئێران ، لە7 دیسەمبەری ئەمریکا ڕایـگەیاند بەهیچ جۆرێک دەست لەکاروباری ئێران وەرنادەین بەڵام باڵیۆزەکەی سەردانی منی دەکرد و دەیگوت پشتیوانی لەئێوە دەکەین ، ئاگادارکرامەوە ژەنەڕاڵ هایزێر لە تارانە وە سەردانی منی نەکردبوو بەنهـێنی هاتبوو کە جێگری فەرماندەی ناتۆ بوو ڕۆژنامەکانی سۆڤیەت دەیان گووت ژەنەڕاڵ هایزێر لە تارانـدایە بۆ ئەوەی کودەتایەک بکات ئەوە جۆرێک بوو لە ئاگادارکردنەوەی من لەلایەن کرملـینەوە دواین ماڵـئـاوای : لە ڕۆژی 16ی جانیوەری 1979 لەگەڵ [ شا بانو ] بەرە فڕۆکەخانە چووین هەستم دەکرد ڕووداوێکی شووم ڕوودەدات ، لەفرۆکەخانەی میـهر ئاباد بۆ ماڵئـاوای لە ژێر فرۆکەی یۆئیـنگدا بەرپرسانی وڵات شاپوری بەختیاری و سەرۆکی پەرلەمان و ژەنەڕاڵەکا ئامادەبوون ، بۆخۆم دایـمە قورئانێـکم پێـبوو کە هیچکات دایـنانێم و هەمیشە لەگەڵـمە چووین بۆ مصر سەرۆک سادات و هاوسەرەکەی ئەوپەڕی رێزو قەدریان لەئێـمەنا ئەو داوای کرد ئێـمە لەوێ بمێـنی نەوە بەڵام من وویستم زۆر دوور لەنیشتیمان بم ، سەردانی چەن وڵاتێـکمان کرد تا لەمەکزیک باری تەندرووستیم تێکچوو پزیشکە تایـبەتیەکەم نەخۆشەکەمیانبە زەردی و مەلاریا زانی دوواتر دەرکەوت شێرپەنجەی رژێنە لیمفاویە پزیشکانی فەرەنسی و ئەمریکی داوایان دەکرد سەردانی نیۆرک بکەم تا لەوێ چارەسەر بکرێم بەڵام من حەزم بەوسەردانە نەبوو ئەگەرچی 15 هەزار ئەمریکی لە ئێران دەژیان وە ئەمریکا بەڵێنی چارەسەری پێدابووم پێشتر گەر نەخۆشبم بەڵام باڵیۆزی ئەمریکا ویلیام سالیوان ئەم پشووەی منی بەکورت خایەن ناوبرد ، لە 23ی ئۆکتۆبەردا بەڕێکەوتین بۆ ئەمریکا بەئامادەبوونی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە مەکزیکۆ ستی ، زۆر شەکەت بووم لەنیۆرک سوکنایم نەدەهات تیمێکی پزیشکی بەسەرۆکایەتی د.بنـیامین کین سەردانیکردم لە ڕۆژی دوواتر نەشتەرگەریم بۆ کرا دووڕۆژ دوواتر بەئامادەبوونی بنەماڵەکەم جەژنی 60ساڵەی لەدایک بوونم کردەوە .

ئەو ماوەی لەنیۆرک بووم پەیوەندیم لەگەڵ ئەمریکا زۆر کەم بوو سەرۆک کارتێر تەلەفۆنی نەدەکردو پەیامیشی نەدەنارد گەورە بەرپرسانی ئەمریکاش بەهەمان شێوەی دوایی ئەوەی شۆڕشـگێرەکانی ئێران باڵیۆزخانەی ئەمریکا یان گرت زیاتر لە 50 کەسیان بەبارمتە گرت دەیان گووت تۆڵەی چارەسەر کردنی من بوولە ئەمریکا دووای من رامـگەیاند ئامادەم ئەمریکا جێـبێڵم یەکەمین کاردانەوە لە واشینگتۆن نەبوو بەڵکو لەقاهیرە بوو سەرۆک ئەنوەر سادات باڵیۆزی وڵاتەکەی لەئەمریکا ” ئەشرەف غەرباڵ ” ی ناردە لایـمن تا وەک پەنابەری سیاسی لەوێ بژیـم چارەسەری تەندروستیشم بکەن لەکۆتای نۆڤەمبەری 1979 ئەمریکا خوازیار بوو بەهەر نرخێکـبێ ئەوێ جێـبێڵم ، 15ی دیسەمبر بەرەو فڕۆکەخانەی کیلی فیڵدا بەڕێکراین لەوێ فڕۆکەیەکی بارهەڵگری C9 هێزی ئاسمانی ئەمریکا چاوەڕێمان بوو تا بمان گەیەنێـتە پاناما گەویشتین بەدوورگەیەک 30 میل لەکەناری پاناما زەریای هێمن بوو لەدوورگەیەکی بەهەشت دەچوو زۆر زۆرسەرنج ڕاکێش بوو ، نەخۆشیەکەم چـارەنووسمـی گۆڕی شێرپەنجەکەم دیسان سەری هەڵداوە چەن جارێک لەنیۆڕکەوە دکتۆر هات سەردانی کردم ئەمریکا دەیهـەویست بگەڕێمەوە ئەوێ نەشـتەرگەری بکەم بەڵام من بڕیارم دا بەخشینی پەنابەری سیاسی سەرۆک سادات قبوڵ بکەم پاشان بەفڕۆکەی DC10 لەگەڵ کونسوڵی ئەمریکا بەڕێکەوتین بۆ قاهیرە کاتێک فڕۆکەکە نیشتەوە سادات و خاتوونەکەی وگاردی ڕێزلێنان لەژێر گەرمای هەتاو چاوەڕێی ئێـمەبوون سادات منی لە ئامێز گرت بەئینگلیزی گووتی سوپاس بۆخوا لە ئاسیش دایت لەوێوە بەهێلیکۆپتەر چووین بۆ نەخۆشخانە دوواتر نەشتەرگەریم بۆکرا سپڵی شێرپەنجەکەم بەقەد تۆپێـکی گەورەی فتبۆڵی لێـهاتبوو خۆی لەئاسیی بەقەد مشتی دەست دەبێ دوواتر لەکۆشکی قوبە لەباکوری قاهیرە لەگەڵ بنەماڵەکەم نیشـتەجێ بووین ،

وەرگیراوە لە یاداشتەکانی شا لەکتێبی وەڵام بۆ مێژوو

یوسف لەک

About دیدار عثمان

Check Also

یادەوەریەکانى گرتووخانەى حامیە، تەویلەخانەکە ساڵى ( 09/06/1963 )

یادەوەریەکانى غەفور رەشید داراغا لە دواى کودەتاى ( 08/02/1963 ) بە سەر ( عبد الكريم …