Home / مێژووى جیهان / شارستانیەت / ناوی (پاقلاوە) لە چیيەوە هاتووە؟

ناوی (پاقلاوە) لە چیيەوە هاتووە؟

ottoman9

پاقلاوە ئەو شیرینیە بە تامو لەزەتەیە كە هەموومان لە بۆنە و یادە خۆشەكاندا بە جۆرەها شكل و شێوە خواردوومانە و بە بەردەوامیش دەیخۆین، هەر بۆیە زۆرێك لەخەڵكی پیشەی پاقلاوەچیەتیان بۆ خۆیان هەڵبژاردوە و لەو ڕێگایەوە خزمەتێك دەكەن و بژێوی ژیانی خۆیان و ماڵ و منداڵیان دابین دەكەن.

بەڵام ئەوەی گرینگە و پێویستە بزانین وشەی (پاقلاوە) لە چیەوە هاتووە و چۆن بەو شێوەیە بڵاوبۆتەوە و كێ یەكەیمن جار دروستیكردوە، بێگومان ئەوەشیان چیرۆكێكی ڕاستەقینەی لە پشتە ئەویش دەڵێن لەسەردەمی عەسمانیەكان لە كۆشكی توبكابی لە ئەستەنبۆڵ دروستكراوە، ئێستاش گفتوگۆیەكی بەهێز هەیە لەسەر ئەوەی ئایا پاقلاوە لە ئەسڵدا پیشەی توركەكان بوە یان یۆنانیە كۆنەكان كە پێیان دەگوترێ گریكەكان، كەچی بەدەر لەوانەش هەندێك لە وڵاتان دروستكردنی ئەو خواردنە بۆ خودی خۆیان دەگێڕنەوە، بەڵام لە هەمان كاتدا سەرچاوەیەكی دیكە هێما بۆ ئەوە دەكات كە دروست پاقلاوە مێژووەكەی بۆ سەدەی دووەمی پێش زاین و دۆڵی ڕافیدەین و ئاشووریەكان دەگەڕێتەوە كە ئەو پاقلاوەیان لە میوەی وشككراوە و جۆرە شیرینی دیكە دروست دەكرد، بەڵام دواتر هەموو لایەك دێنە سەر ئەو ڕاستیەی كە پاقلاوە لە بنچینەدا توركیە و ئەوە ئافرەتەشی كە دروستیكردوە هاوژینی سوڵتانێكی تورك بوە بەناوی پاقلاوە و ڕۆژێك بە هاوژینەكەی گوتوە خواردنێكی وا خۆش و بەلەزەتت بۆ روست دەكەم كە پێشتر نەتخواردبێ، چونكە زۆری خۆشویستووە، ئیدی كە لە كار گەڕاوەتەوە دەبینێ هاوژینەكەی خۆشترین شیرینی بۆ دروستكردوە، بۆیە ناوی پاقلاوە لەو ئافرەتەوە سەرچاوەی گرتوە كە هەر وڵاتێك بەپێی سروشتی زمانەكەی جۆرە ناوێكی پێ دەڵێت، ئیدی لەو ساوە تا ئێستا لە وڵاتی توركیا بایەخێكی زۆر بە كاری شیرینی و هەویركاری دەدرێ بە تایبەتی لە شاری غازی عەنتاب كە خاوەنی خۆشترین و نایابترین شیرینی و پاقلاوەیە لەسەر ئاستی وڵاتەكە و دەرەوەشدا، بۆیە ئەوەی بچێتە ئەوێ دەبێ بە ناچاری شلەو شیرینیە بخوات.

About دیدار عثمان

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …