Home / ناوداران / لەنێوان (ئیمام) و (شا)دا

لەنێوان (ئیمام) و (شا)دا

26647852_2005772603024921_810152954_n

لەنێوان (ئیمام) و (شا)دا

محەمەد سالار (پاشا)

١. ناو
– ئیمام: روح اللە مستەفا احمد موسەوی خومەینی.
– شا: محەمەد رەزا عەباس قەلی خان پەھلەوی.

٢. شوێنی لەدایکبون
– ئیمام: لەشارۆچکەی (خمین) سەر بە پارێزگای مەرکەز لەدایکبوە.
– شا: لە شاری (تاران)ی پایتەخت لەدایکبوە.

٣. نازناو
– ئیمام: نازناوی ئیمام خومەینیە لەبەر پێگەی ئاینی.
– شا: نازناوی (شاھەنشا)یە واتە (شای شاکان) لەبەر دەسەڵاتەکە.

٤. ساڵی لەدایکبون
– ئیمام: لە (٢٤ی ئەیلولی ١٩٠٢ز) لەدایکبوە.
– شا: لە (٢٦ی تشرینی یەکەمی ١٩١٩ز) لەدایکبوە.

٥. باوکی
ئیمام: باوکی ئیمام پیاوێکی ئاینی بوە و کوژراوە.
شا: باوکی (شا)ی ئێران بوە و دورخراوەتەوە لەدەسەڵات.

٦. خێزانداری و منداڵ
– ئیمام: خاوەنی (١) خێزان و (٨) منداڵە، سیانیان بەمنداڵی مردون و یەکێکیان لەساڵی (١٩٧٧) تیرۆر کرا.
– شا: خاوەنی (٣) خێزان و (٥) منداڵ بوە کەدوانیان خۆیان کوشتوە.

٧. خوێندن
– ئیمام: خوێندنی ئاینی تەواو کردوە گەشتوە بەپلەی (ایە اللە عڤمی). (٦) پلەیە بەرزترینیان (ایە اللە عڤمی)ە.
– شا: کۆلێژی سەربازی تەواو کردوە لەساڵی (١٩٣٥).

٨. سەرەتای بەریەک کەوتن
سەرەتای بەریەک کەوتنی نێوان ئیمام و شا دەگەرێتەوە بۆ ساڵی (١٩٤٤) و لەکاتی بڵاوکردنەوەی کتێبی (کشف الاسرار) لەلایەن ئیمامەوە.
دوەم بەریەک کەوتن لەساڵی (١٩٦٢) بوو کاتێک یاسای ئەندامێتی ئەنجومەن و ھەرێمەکان دەرچوو و مەرجە ئیسلامیەکان لابرا بوون بەم ھۆکارەش خومەینی دژی وەستایەوە.

٩. زیندانی کردن
– ئیمام: لەساڵی (١٩٦٣) بۆ ماوەی (١٠) رۆژ زیندانی کراوە.
– شا: ھەرگیز زیندانی نەکراوە.

١٠. دورخستنەوە
– ئیمام لەساڵی (١٩٦٤) بریاری دورخستنەوەی درا لەئێران لەلایەن (شا)ەوە و (١٥) ساڵ لەغوربەتدا ژیا.
– شا: لەساڵی (١٩٧٩) بەناچاری ئێرانی بەجێھێشت.

١١. کتێب
– ئیمام: نزیکەی (٥٥) کتێبی نوسیوە.
– شا: جگە لەبیرەوەرییەکانی (٣) کتێبیی دیکەی نوسیوە.

١٢. ماوەی حوکمرانی
– ئیمام: (١٠) ساڵ حوکمی ئێرانی کرد (١٩٧٩ – ١٩٨٩).
– شا: (٣٨) ساڵ حوکمرانی ئێرانی کرد (١٩٤١ – ١٩٧٩).

١٣. ئاڵا و ناو و دەستوری وڵات
لەسەردەمی ھەر یەکێکیان وڵاتی ئێران خاوەنی ئاڵا و ناو و دەستورێکی جیاواز بوە، لەسەردەمی ئیمام دەوڵەت ئیسلامی و لەسەردەمی (شا) پاشایەتی بوە.

١٤. ھەوڵی تیرۆرکردن
ئیمام: ھیچ ھەوڵێکی دیار نەدراوە بۆ تیرۆرکردنی.
شا: لەساڵی (١٩٤٩) ھەوڵی تیرۆرکردنی (شا) دراوە لەلایەن حیزبی (تودە) بەڵام سەرکەوتوو نەبوە.

١٥. ھەوڵی کودەتا
– لەسەردەمی ئیمام ھیچ جۆرە ھەوڵێکی دیاری کودەتا نەبوە لەناوخۆی وڵاتدا.
– لەسەردەمی (شا) لەساڵی (١٩٥٣) ھەوڵی کودەتا درا بەڵام بەپاڵپشتی ئەمەریکا سەرکەوتوو نەبوو.

١٦. حیزبایەتی
– لەسەردەمی ئیمام تەواوی حیزبەکان بەفەرمی ھەڵوەشێنرانەوە.
– لەسەردەمی (شا) تەنھا یەک حیزبی حوکمران ھەبوو.

١٧. دەزگای ھەواڵگیری
– دەزگای ھەواڵگیری ئیمام ناوی (ئیتلاعات)ە.
– دەزگای ھەواڵگیری شا ناوی (ساواک) بوو.

١٨. دۆست و دوژمن
– ئیمام دۆستایەتی لەگەل دۆسیە وەک دۆسیەی فەلەستنی و گەلانی شیعە مەزھەبدا دەکرد لەتەواوی دونیا وە دوژمنایەتی ھەر یەک لە عێراق و ئەمەریکا و ئیسرائیل و یەکێتی سۆڤێتی دەکرد.
– شا دۆستایەتی لەگە دەوڵەتانی ئەمەریکا و ئیسرائیل دەکرد و دوژمنایەتی لەگەل عێراق و کەمێک دەوڵەتانی عەرەبی ھەبوو.

١٩. سۆڤێت
– ئیمام لەوتەیەکیدا دەڵێت (سۆڤێت شەیتانی بچوکن).
– شا دەڵێت (ھەرکەسێک بگاتە تەمەنی (٢٠) ساڵی و کۆمەنیستی نەبێت دڵی نیە، ھەر کەسێکیش بگاتە (٤٠) ساڵی و بەکۆمەنیستی بمێنێتەوە ئەوا عەقلی نیە).

٢٠. رێکەوتننامە
شا ھەستاوە بەئەنجامدانی دوو رێکەوتننامە یەکێکیان ھاوپەیمانی بەغدا لەساڵی (١٩٥٦) و دوەمیان رێکەوتننامەی جەزائیر لەساڵی (١٩٧٥) بەڵام خومەینی یەکەمیانی لەساڵی (١٩٧٩) ھەڵوەشاندەوە و دوەمیان سەدام حسێن لەھەمان ساڵ ھەڵیوەشاندەوە.

٢١. پەلھاویشتن بۆ دەرەوە
لەسەردەمی حوکمرانی ھەردوکیان ھەوڵی پەلھاویشتن بۆ دەرەوە ھەبوە.

٢٢. نەخۆش کەوتن
– ئیمام: ھیچ جۆرە نەخۆشییەکی گەورەی نەبوو.
– شا: لەساڵی (١٩٧٣) ھەستی بەنەخۆش کەوتن کرد و دواتر دەرکەوت توشی نەخۆشی شێرپەنجەی غودە بوە و ھەر بەو ھۆکارەش مرد.

٢٣. مردن
– ئیمام لەساڵی (١٩٨٩) مرد و لەتاران نێژرا.
– شا لەساڵی (١٩٨٠) مرد و لەمیسر نێژرا.

 

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

‎شۆڕشی شێخ مەحمودی حەفید

‎ڕێژین محمد‎قۆناغی چوار-بەشی مێژوو‎زانكۆی سۆرانپێشەکی:شێخ مەحمود حەفید، کەسایەتی دیاری گۆڕەپانی ئایینی، بەشدارییەکی گەورەی کرد لە …