Home / مێژووى جیهان / نهێنیەکانى مێژوو / ئەو وتارانەی کە ھەرگیز پێشکەش نەکران

ئەو وتارانەی کە ھەرگیز پێشکەش نەکران

13920131235550_1278252_484787378286700_1878973837_n

ئەو وتارانەی کە ھەرگیز پێشکەش نەکران

و.مەھاباد حەسەن

چی ئەبوو ئەگەر ٢٢|١٠|١٩٦٣  جۆن ئێف کەنەدی، لەدالاسەوە بە ساغی بگەڕایەتەوە؟  ئایا کۆنگرە جاڕنامەی مافە مەدەنیەکانی پەسەند ئەکرد؟ ئایا ویلایەتەکانی باشور ڕادەستی کۆماریەکان ئەکردەوە؟ ئایا ملیۆنەھا کەس گیانی خۆیان لە ڤیەتنامدا لەدەست ئەدا؟
مێژوو تەنھا ئەو ڕوداوانە نین کەڕوئەدەن، بەڵکو  بەشێکی مێژوو ئەو ڕوداوانەن ڕویان نەداوەو ئەو ڕێگەیە کە نەبڕاوە؟ بەڵام بەداخەوە مێژووی ئەوشتانەی کەڕوویان نەداوە نادیارن. ھەڵبەت ئەمە ھەمان ئەوشتیە کەمێژوو سەرنج ڕاکێش ئەکات. بەڵام کڵاو ڕۆژنەیەک ھەیە کەئەتوانین لە ڕێگەیەوە سەیری مێژووبکەین.  واتا ئەو شتانەی کەلە ئەرشیفەکاندا نێژراون،لەو یاداشت و وتارانەن کەتۆمارکراون بەڵام ھیچ کات پێشکەش نەکراون.
کاتێک ئەمریکا مرۆڤی ناردە سەرمانگ، ئەیزانی کەچۆن بینێرێتە بۆشایی ئاسمان بەڵام دڵنیا نەبوو لەچۆنیەتی گەڕاندنەوەی بۆسەر زەوی. بەم ھۆیەوە ولیام سفایر، نوسەری لێھاتووی  وتارەکانی ڕیچارد نیکسۆن ھاوکارانی خۆی لەکۆشکی سپیدا قایل کرد کەلەکاتی شکستی ھەوڵی چونە بۆشایی ئاسماندا،  وتارێکی ئامادەکراوھەبێت بۆ سەرۆک کۆمار.

پیشەکی ئەم وتارە بەپێزو شکۆدارە: “ئەم پیاوە ئازایانە، نیل ئارمسترانگ و ئەدوین ئادلەرین، ئەزانن کەھیچ ئومێدک نیە بۆڕزگاربونیان. بەم حاڵەشەوە ئەزانن کەلەخۆبوردوییان، ئومێدێک بۆپێشکەوتنی مرۆڤایەتی جێ ھێشتووە. ئەم دوو پیاوە ژیانی خۆیان بۆ بەرزترین ئامانجی مرۆیی لەدەستداوە، لەڕێگەی گەڕان بەدوای ڕاستی و حەحیقەتدا.خێزان وکەسوکاریان بە ڕۆشتنیان پرسەدارن، نەتەوەکەشیان بۆ ڕۆیشتنیان پرسەبارە، زەوی دایکیش بەڕۆشتنی ڕۆڵەکانی بۆ جیھانێکی نەناسراو دڵتەنگە،لە چاخی دێریندا مرۆڤەکان سەیری ئەستێرەکانیان ئەکرد لەکاکێشاندا پاڵەوانەکانی خۆیان ئەبینی. لەچاخی نوێدا، ئێمە ھەمان کار دوبارە ئەکەینەوە، بەڵام ئێستا پاڵەوانەکانی ئێمە  ئەوپیاوە پەرۆشانەن کەلەگۆشت  و خوێنن.بێگومان ئەمان ڕێگەی گەڕانەوە بۆ زەوی ئەدۆزنەوە.”

ژەنەراڵ ئایزن ھاوەر و جۆن ئێف کەنەدی دوو کەس لەڕوسەکانی کۆماری پێش نیکسۆنیش چەندین وتاریان ھەبوو بۆ بارودۆخی مەترسی دارتر ئامادەکرابوون کە ھەرگیز پێشکەش نەکران.
بۆنمونە ژەنەراڵ ئایزونھاوەر لەکاتی شکست لە ھەڵمەتی پەڕەشوتوانان و ھێزە زەمینی  و دەریایەکاندا لە و رۆژەدا وتارێکی ھەبوو کەتیایدا ھەموو بەرپرسیاریەتی شکستەکەی لەئەستۆ ئەگرت.
خەمناکترین شت  ئەوەبوو کە زانیمان جۆن ئێف کەنەدی بەمەبەستی ڕوبەڕوبونەوەی کوبا و ڕێگری کردنی لەبەکارھێنانی چەکی کۆ کوژ نزیک بوو لەگەڵ ئەووڵاتەدا بەشەڕبێت.ئێستا زانیاری تەواومان لەبەردەستە کەوەھا ھەنگاوێکئەبوە ھۆی جەنگی ئەتۆمی.
ھەڵبەت  زۆربەی جارەکان نوسینی وتار کارێکی ماندوکەرە کەبۆ بارودۆخە بێزارکەرەکانی رۆژانە ئەنوسرێـت. یەکێک لەو وتارە بەردەوامانەی بۆ ڕۆژێک نوسرابوو  کەجۆن ئێف کەنەدی بڕیاربوو چاوپێکەوتنێک لەدالاس ئەنجام بدات و ئەم وتارە لە “ترید مارت” و لەبازاڕی گشتیدا  بەرامبەر ھاوڵاتیان و بەرپرسانی دالاس پێشکەش بکرێت.

چارەنوسی ڕەچەڵکی ئێمە، لەم وڵاتەدا بێ ئەوەی بمانەوێت ئەوەیە کە پاسەوانی ئازادی جیھانین. بەم ھۆیەوە ئەمانەوێت ئەم تواناو بەرپرسیاریەتیە وەڕاست بگەڕێنین, تابتوانین  بە دروستی سود لەتوانا و وشیاری و ھێزی خۆبواردنی خۆمان وەرگرین،لەچەرخی خۆماندا بگەین بە ئاشتی و خۆش گوزەرانی لەسەرزەمیندا بۆھەموو مرۆڤەکان. ئەبێت ئەمەش ببێتە ئامانجی ئێمە  و توانای ئێمەش ئەبێت لەسەر پایەی ڕاستی ئەم ئامانجە جێگیربێت.
ھیچ کەس نەیدەزانی ئەمڕۆژە خەمھێنەرە ئەگۆڕێت بۆ یەکێک لەگرنگترین ڕاستیەکانی مێژووی ئەمریکا لە نیوەی سەدەی ڕابردودا.
ئەم وتارە لەناوچووە لەگەڵ تیرۆر کردنی جۆن کەندی‌دا لە ڕێگەی گەیشتن بە ترید مارت لەڕۆژی ٢٢\١٠\١٩٦٣ ھیچ کات پێشکەش نەکرا.

570a1578c500896b58e656fb35ff96d3_920_420

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

جینۆسایدی ئەمریکی بۆ “هیندییە سوورەکان”،  ڕاستییە مێژووییەکان‌و بەڵگە سەلمێنراوەکان

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی چین، ساڵی٢٠٢٢ لە ئینگلیزییەوە: محەمەد حەمەساڵح تۆفیق زاراوەی “جینۆساید”، کە لە وشەی …