نامه‌ی 11 حزبى كوردستانی بۆ موعه‌ممه‌ر قه‌زافی, محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود: له‌به‌ر دڵسۆزی بۆ كورد نامه‌كه‌مان بۆ نارد
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، باسی ئه‌و نامه‌یه بۆ بزاڤ پرێس ده‌كات كه چه‌ند حزب‌و پارتێكی سیاسی ئه‌وكاته‌ی كوردستان، بۆ موعه‌ممه‌ر قه‌زافی سه‌رۆكی تیرۆركراوی لیبیایان ناردووه.
له‌و نامه‌یه‌دا حزبه كوردستانییه‌كان پشتگیری‌و سوپاسی خۆیان بۆ سه‌رۆكی ئه‌وكاته‌ی لیبیا دوپاتكردۆته‌وه‌و ده‌ستخۆشیان لێكردووه له‌روبه‌رووبونه‌وه‌و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌كانی ئیمپریالی ئه‌مریكاو ئیسرائیل.
11 حزبی كوردستانی، پشتگیری كوده‌تاكه‌ی قه‌زافی ده‌كه‌ن
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی سه‌رۆكی پێشووی لیبیا كراوه، 11 حزبی كوردستانی پشتگیری كوده‌تاكه‌ی ناوبراو ده‌كه‌ن كه له‌ساڵی 1969 ئه‌نجامیداو كۆتایی به رژێمی پاشایه‌تی هێنا.
ئه‌و حزبه كوردستانیانه به‌هۆی پیلان‌و نه‌خشه‌ی وڵاتانی زلهێزی وه‌ك ئه‌مریكا دژی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی قه‌زافی، نوسراوێك ئاراسته‌ی ناوبراو ده‌كه‌ن‌و پشتگیری خۆیانی بۆ دوپاتده‌كه‌نه‌وه.
له‌وباره‌وه محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود به بزاڤی رایگه‌یاند كه نوسراوه‌كه له‌ساڵی 1986 ئاراسته‌ی سه‌رۆكی لیبیا كرا، وه‌ك پاڵپشتییه‌ك بۆ شۆڕشه‌كه‌ی قه‌زافی كرا، چونكه ئه‌وكاته سه‌رۆكی لیبیا پشتیوانی خه‌باتی چه‌كداری گه‌لی كوردی ده‌كرد.
یه‌كێتی له‌ناو نوسراوه‌كه‌دا نییه
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وه‌ك هێزێكی كاریگه‌رو سه‌ره‌كی ئه‌وكاته‌ی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كورد، له‌و نوسراوه‌دا نییه كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكی لیبیا كراوه، له‌وباره‌وه محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود رایگه‌یاند: كه به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان، یه‌كێتی له‌و هه‌ڵوێسته‌دا نه‌بوو، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه نه‌بوو كه ئه‌وان له‌گه‌ڵ شۆڕشه‌كه‌دا نه‌بوون.
موعه‌ممه‌ر قه‌زافی به‌نامه‌كه خۆشحاڵ بووه
موعه‌ممه‌ر قه‌زای سه‌رۆكی ئه‌وكاته‌ی لیبیا، به‌و نامه‌یه خۆشحاڵ بووه كه حزبه كوردستانییه‌كان وه‌ك پشتگیرییه‌ك ئاراسته‌یان كردووه.
له‌باره‌ی وه‌ڵامی موعه‌مه‌ر قه‌زافی بۆ 11 حزبه‌كه، محمه‌دی حاجی مه‌حمود وتی:وه‌ڵامی نه‌بوو، به‌ڵام به‌و هه‌ڵوێسته خۆشحاڵ بووه‌و پاش ئه‌وه‌ش له‌زۆرێك له‌بۆنه‌و یاده‌كاندا باسی كوردی كردووه‌و پشتگیری دۆزه ره‌واكه‌ی كردووه.
ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه:
برای تێكۆشه‌ر موعه‌مه‌ر قه‌زافی، سه‌رۆكی شۆڕشی سێپته‌مبه‌ری گه‌وره
سڵاوێكی شۆڕشگێرانه
به‌ناوی لایه‌نه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاری كوردستان و كورده‌وه كه له‌خواره‌وه واژۆمان كردووه، پیرۆزبایی‌و سڵاوێكی شۆڕشگێرانه‌مان هه‌یه بۆ هه‌ڵوێستی ئازایه‌تیتان دژی پیلان و هه‌ڕه‌شه‌كانی ئیمپریالی ئه‌مریكا و سه‌هیۆنی ئیسرائیلی كه گه‌ل و جه‌ماوه‌ری لیبیا و شۆڕشه مه‌زنه‌كه‌ی كردووه‌ته ئامانج، كه ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ ته‌واوی بزووتنه‌وه‌و جوڵانه‌وه نیشتمانییه‌كان له‌ته‌واوی ناوچه‌كه‌ماندا، ئێمه به‌توندی پرۆتستۆی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه ده‌كه‌ین‌و رایده‌گه‌یه‌نین كه هه‌ڵوێستی گه‌لی كورد‌و هێزه شۆڕشگێره‌كه‌ی له‌پاڵتانه، وه هاوكاری ته‌واوه‌تیمان له‌گه‌ڵ شۆڕشی كراوه‌ی گه‌وره ده‌خه‌ینه‌ڕوو، وه هه‌ڵوێستی مێژوییتان به‌رامبه‌ر دۆزی ره‌وای كورد به‌رز ده‌نرخێنین.
سه‌ركه‌وتنی هاوپه‌یمانه‌كه‌تان حه‌تمییه چونكه له‌سه‌ر حه‌قه
كه‌وتنی هه‌میشه‌یی بۆ پیلانی ئیمپریالی سه‌هیۆنی‌و پشتیوانانیان.
بۆ پێشه‌وه
حزبی سۆسیالیستی كوردستان/ عێراق.
پارتی چاره‌سه‌ری كرێكارانی كوردستان.
پارتی دیموكراتی پێشكه‌وتنی كوردی له‌سوریا.
بزووتنه‌وه‌ی رزگاری كوردستان/ ره‌وتی سۆسیالیستی.
پارتی یه‌كێتی گه‌لی كورد له‌سوریا.
ئاڵای رزگاری له‌كوردستان/ ئالای رزگاری.
حزبی سۆسیالیستی كوردستانی/ توركیا.
پارتی گه‌لی دیموكراتی كوردستان.
پارتی دیموكراتی كوردستان/ عێراق.
پارتی دیموكراتی كوردی له‌سوریا/ ئه‌لپارتی.
پارتی چه‌پی كوردی له‌سوریا.
14/1/1986
بزاڤ پرێس