Home / وێنه‌ / بەوێنە: بچوكترین سەربازی جەنگی جیهانی یەكەم كێ بوو؟

بەوێنە: بچوكترین سەربازی جەنگی جیهانی یەكەم كێ بوو؟

583635b9-25b4-420f-ba20-86e9e8219f60_16x9_600x338

بەوێنە: بچوكترین سەربازی جەنگی جیهانی یەكەم كێ بوو؟

سەعد مەلا عەبدوڵلا گوڵپی

لەماوەی ساڵانی جەنگی جیهانی یەكەم بە هەزاران منداڵ رۆیشتنە نێو سوپاكانەوە، بەپێی راگەیەندراوەكانی بەریتانیا زیاتر لە 250 هەزار كەس كە تەمەنیان لە خوار 18 ساڵانەوە بوو چوونەتە ریزكانی سوپای بەریتانیا لە جەنگی جیهانی یەكەم تاكو بەرگری لە وڵاتەكەیان بكەن.

مومچیلو گاوریچ لە ساڵی 1906 لە یەكێك لە گوندەكانی شاری لوزنیسا لە رۆژئاوای سڕبستان لەدایك بووە، ناوبراو منداڵی هەشتەمی خێزانەكەیەتی كە 11 منداڵ بوون، لە ساڵی 1914 هێزەكانی سوپای ئەتریش هێرشیان كردەسەر ئەو گوندەی كە گاوریچ تیایدا نیشتەجێ بوو و دواجار ئەتریشەكان گوندەكەیان سوتاندو ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتیان‌و دانیشتوانی گوندەكەو لەنێویشیاندا دایك‌و باوكی گاوریچ‌و حەوت كەس لە ئەندامانی خێزانەكەی گیانیان لەدەستدا.

مومچیلو بەشێوەیەكی موعجیزەئاسا، توانی رزگاری ببێت‌و بەرەو شاخی گویچو لە نزیك گوندەكەیان رۆیشت تاكو لەوێ داوای هاوكاری بكات، لەوێ داوای لە ئەندامانی تۆپهاوێژی سوپای سڕبستان كرد تاكو ببێتە ئەندامی ئەو گروپە.
مومچیلو لەگەڵ ئەندامانی ئەو گروپە سڕبییەدا دەستبەكار بوو، لەدوای ئەو رووداوەش سڕبییەكان توانیان شكستێكی گەورە بە ئەتریشییەكان بگەیەنن، دوای ئەم سەركەوتنەش مومچیلو پلەكەی بەرز كرایەوەو جلوبەرگی سەربازی بۆ دورێنراو كرایەبەری، ناوبراو لەو كاتانەدا تەمەنی تەنها 8 ساڵان بوو وە بچوكترین منداڵێك بووكە پلەی سەربازی وەربگرێت.

سڕبییەكان لە ساڵی 1915 شكستێكی گەورەیان بەسەردا هات‌و لە ئەنجامدا سڕبسان كەوتە دەست ئەڵمانەكان‌و ئەتریشیەكان، لەوكاتەدا ژمارەیەك زۆر لە سەربازەكان ناچار بوون بەرەو یۆنان هەڵبێن‌و خۆیان لە سەرماو سۆڵەی سەخت رزگار بكەن.
مومچیلو كە توانیبووی لەگەڵ سەربازەكانی هاوڕێی خۆی بگەیەنێتە یۆنان بەهۆی خۆڕاگری لەبەرانبەر سەرماو بەرگریكردن لە خۆی چەندین مەدالیای شانازی بەدەست هێنا.

ناوبراو لە تسالونیكی یونان فێری خوێندن بوو، دوای ئاسایبوونەوەی دۆخی سوپای سڕبستان، بەتەواوەتی چووە نێو گروپی تۆپیخانەی سڕبستانەوەو لە رووداوی قاجمكلین لە ساڵی 1916 دا بەشداری كردو لەكاتی ئەم رووداوەدا جووین میچی جەنەڕاڵی ناسراوی سڕب ئەو منداڵەی كە لەو دەمەدا تەنها 10 ساڵ بوو لە ریزی پێشەوەی هێزەكانی شەڕدا داناو پلەی عەریفی پێبەخشی.

مومچیلو گاوریچ لە ساڵەكانی جەنگی جیهانی یەكەم بۆ چەندین جار بریندار بووە، لەگەڵ ئەو هەموو ناڕەحەتییەشدا بەردەوام لە ریزەكانی پێشەوەی شەڕدا بووەو بەشداری كردووە، لەگەڵ كۆتاییهاتنی جەنگی جیهانی یەكەم ئەم سەربازە منداڵە، دامەزراندنی وڵاتی یوگوسلافیای بەچاوەكانی خۆی بینی.

ناوبراو دوای كۆتایهاتنی جەنگی جیهانی یەكەم دووچاری دەردەسەری‌و ناڕەحەتییەكی زۆرزۆر بوو، لە ساڵی 1929 دەستگیركراو زیندانی كرا، هۆكارەكەشی راكردن بوو لە تەواونەكردنی خزمەتەكەی، هەرچەندە ناوبراو سەرجەم بەڵگەكانی خستەڕوو كە بەشداری لە جەنگی جیهانی یەكەم كردووە، بەڵام هیچ بەرپرسێك باوەڕی بەوە نەدەكرد كە بەشداری جەنگی جیهانی كردبێت لەو سەردەمەدا.

ناوبراو لەكاتی سەرهەڵدانی شەڕی جیهانی دووەم دووبارە دەستگیر كرایەوە، جاری یەكەم لەلایەن نازییەكانەوە دەستگیركراو بەرەو زیندانەكانی بەلگرادیان رەوانە كرد، دوای كۆتاییهاتنی جەنگی جیهانی دووەمیش لەلایەن كۆمۆنیستەكانەوە دەستگیر كراو بە هاوكاری نازییەكان لەقەڵەم دراو تۆمەتبار كراو سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا، بەڵام رزگاری بوو لە سێدارە نەدرا.

دوای ئەوە مومچیلو بە ئارامی دەستی بە ژیان كردو لە ساڵی 1993 و لە تەمەنی 83 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، بۆ بەرزراگرتنی یادی ئەو سەربازە بچوكە بەرپرسانی باڵای یوگوسلافیا بینایەكی گەورەیان لە بەلگراد دروست كردو ناوی ئەویان كردە ناوی ئەو شەقامەی كە ئەو تیایدا لەدایك بووبوو لە شاری لوزنسیا.

51b19154-e318-41de-b1e7-44b4775d0611

59ebe87f-0c2f-4075-b536-86d34c47f40a

5544

6767

d4c32d06-7c2e-4ae5-8d69-f4ebc810f64e

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

چەند دیمەنێكی قەڵا دێرینەکەی شاری وان

قەڵای وان یەکێکە لە شوێنەوارە مێژووییەکان و دیمەنە سەرنجراکێشەکانی شاری وان لە باکوری کوردستان، کە …