كێشه‌ی خه‌لقی قورئان
له‌بابه‌تی خه‌لقی قورئاندا سێ بۆچوون په‌یدابوون، موعته‌زیله ده‌یانووت قورئان مه‌خلوقه و ئه‌وه‌ی ددان به مهخلوقییهتیدا نه‌نێت كافره، ئه‌هلی سوننه و جه‌ماعه‌ش وتویانه كه‌لامی خوایه و قه‌دیمه، ئه‌شعه‌ریش پێیوابووە قورئان وەکو واتا قەدیمە و وەکو لەفز و وشە حادیسە، له‌نێوانیشیاندا گروپێك هه‌بوون كه نه وتویانه مه‌خلوقه و نه وتووشیانه قه‌دیمه ئه‌مانیش به واقیفییه ناسراون و به‌ڵگه‌شیان ئه‌وه بووه نه خوا له قورئان و نه پێغه‌مبه‌ریش له فه‌رمووده‌كانیدا باسیان نه‌كردووه و ئیجماعی زانایانیشی له‌سه‌ر نیه. موعته‌زیله پێیانوایه قورئان هاوشێوه‌ی زه‌وی و ئاسمان و ته‌واوی شته‌كانی تر مه‌خلوقه و له كات و شوێندا به‌دیهاتوو ( محدث)ه و پێشتر نه‌بووه، دداننانیان به مهخلوقییهتی قورئاندا بۆ ئه‌وه بووه كه نه‌فیی سیفه‌تی قسه ( كلام )ی خوا بكه‌ن و ده‌رباره‌ی ئایه‌تی ( … وَكَلَّمَ اللَّهُ مُوسَى تَكْلِيمًا ) النساء ۱٦٤، وتوویانه كه خوا قسه‌ی له دره‌ختێكدا داناوه و ئه‌وه‌ی قسه‌ی له‌گه‌ڵ مو‌سا كرد دره‌خته‌كه بوو نه‌ك خوا. هه‌ركه‌سێكیش ددانی به مهخلوقیهتی قورئاندا نه‌نایه ته‌كفیریان ده‌كرد و رووبه‌رووی ئه‌شكه‌نجه و زیندان و كوشتن ده‌بوویه‌وه. خه‌لیفه مهئمون فه‌رمانی به سه‌رۆكی قازییهكانی شار كردبو كه خه‌ڵكی كۆبكه‌نه‌وه و پێیانڕابگهیهنن كه قورئان مه‌خلوقه و هه‌ركه‌سێك دژایه‌تی كرد نابێت شایه‌تی لێوه‌ربگیرێت چونكه ئیمانی كامڵ نیه، هه‌روه‌ها له گۆڕینه‌وه‌ی دیلی موسڵمانان له‌گه‌ڵ رۆمه‌كاندا، دینارێك وه‌كو فیدییه ئه‌درا له‌به‌رامبه‌ر ئازادكردنی موسڵمانهكهدا، به‌رله‌وه‌ی فیدییهكه بدرێت پرسیاریان له دیله‌كه ده‌كرد ئایا باوه‌ڕت هه‌یه به‌وه‌ی قورئان مه‌خلوقه و هیچ كه‌سیش ناتوانێت خوا ببینێت؟ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌ی نه‌رێ بوایه ئه‌وا فیدییهكهی بۆ نه‌ده‌درا. له دیارترین ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به مهخلوقییهتی قورئان تاقیكرایه و روبه‌رووی ئه‌شكه‌نجه و زیندانی و شه‌لاق كرایه‌وه ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌ل بوو، كه سه‌ره‌تا له‌سه‌ر ده‌ستی مهئمون و پاشان واسیق و دواتریش موعتهسهمدا به‌توندترین شێوه سزا درا. چونكه ئه‌و باوه‌ڕی به مهخلوقییهتی قورئان نه‌بوو و ده‌یوت: قورئان كه‌لامی خوایه و له‌مه زیاتر ناڵێم. پاش چه‌ندین گفتوگۆ و مونازه‌ره له‌گه‌لیدا كه موعتهسهمیش حازر بوو هه‌ر سوربوو له‌سه‌ر قه‌دیمی قورئان. كاتێك پرسیاریان لێ‌كرد چی ده‌لێی ده‌رباره‌ی قورئان؟ پێیان ده‌لێت: ئێوه چی ده‌ڵێن ده‌رباره‌ی عیلمی خوا؟ قورئان عیلمی خوایه، ئه‌كرێت خوا هه‌بووبێت به‌ڵام عیلمی نه‌بووبێت؟( ۸ ).
ئه‌م میحنه‌ت و مشتومڕه درێژه‌ی كێشا تا كۆتایی فه‌رمانڕه‌وایی موعته‌سه‌م. به‌هاتنی متهوهكیل كۆتایی به جه‌ده‌لی مهخلوقییهتی قورئان هێنا و ده‌سه‌ڵاتی موعته‌زیله‌ی له‌باربرد و گیراوه‌كانی ئازادكرد و سه‌رجه‌م ئه‌و ڕێكارانه‌ی كه هه‌رسێ خه‌لیفه‌ی پێش خۆی گرتیانه به‌ر له میحنه‌ت و تاقیكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی كۆتایی پێهێنا. په‌راوێزه‌كان:
۱ – موعته‌زیله، بابا سوهه‌یل قاشا، و: سعید بشیر، چاپی یه‌كه‌م، ۲۰۱٥، ل٤۳ـ٤٤.
۲ – موقع امام مسجد، اصول المعتزلة الخمسة, دروس, عقيدة.
۳ – مێژووی فه‌لسه‌فه له ئیسلامدا، ت.ج.دی بور، و: ئارام ئه‌مین شوانی، هه‌ولێر، ۲۰۱۳، ل٥۷ـ٥۸.
٤ – المعتزلة و اصولهم الخمسة و موقف اهل السنة منها, عواد بن عبدالله المعتق, الطبعة الثانية, ۱۹۹٥, رياض, ص ۲٥٥.
٥ – په‌راوێزی ژماره ( ٤ ) ل۲٦٤.
٦ – په‌راوێزی ژماره ( ٤ ) ل۲٤۷.
۷ – په‌راوێزی ژماره ( ۱ ) ل٦٤.
۸ – ئیمام ئه‌حمه‌دی كوڕی خهنبهل، م. مه‌جید حه‌مید مه‌جید.