Home / مێژووى جیهان / مێژووى گشتى / 5 ئەفسانی مێژووی کە تا ئێستا تۆ بەڕاستی تێی گەیشتویت

5 ئەفسانی مێژووی کە تا ئێستا تۆ بەڕاستی تێی گەیشتویت

5 ئەفسانی مێژووی کە تا ئێستا تۆ بەڕاستی تێی گەیشتویت

خێزان

هەر وەک چۆن لە چیرۆکی تایتانیکدا کاتێک کرا بە فیلم ئەفسانەی خۆشەویستی (جاک و ڕۆز)ی بۆ زیاددکرا و زۆرێک وەک ڕاستی تەماشایان دەکرد، چیرۆکە مێژوییەکانیش بۆهۆی ترش و خوێی مێژوونوسەکانەوە زۆر شتی لەوجۆرەیان تێکەڵ بووە، ئەمەی خوارەوە بەشێکیانە:

 

– هەرچەندە (شکسپیر) بە گەورەترین نوسەری جیهان ناسراوە، بەڵام چەندنین بەڵگەنامە هەیە لەسەر ئەوەی کە ئەو بۆخۆی تەنانەت یەک کتێبیشی نەنوسیوە، بەڵکوو نوسەرانی دیکە بۆ شاردنەوەی خۆیان ناوی ئەویان خستۆتە سەر، ئەمەش بە بەڵگەی ئەوەی سپێڵی ناوەکانی شکسپیر لەسەر کتێبەکان جیاوازە، جگە لەوەی ئیمزای نوسەرەکانیش جیاوازە، تەنانەت باس لەوە دەکرێت کە شکسپیر بۆخۆی لە لادێدا گەورەبوە و خوێندەواریەکی ئەوتۆی نەبووە.

 

– زۆربەمان ئەوەمان بیستووە کە هەڕەمەکانی میسڕ بە کۆیلەکان دروستکراون، لەکاتێکدا بەڵگە میژوویەکان ئەوە دەسەلمێنن کە ئەو کەسانی کاریان لە هەڕەمەکاندا کردووە بە کاتی جیاواز کاریان کردووە و خزمەتی زۆریش کراون، واتە کرێکار بوون نەک کۆیلە و بەڕێزەوە مامەڵەیان لەگەڵدا کراوە.

– باس لەوە دەکرا کە لە کۆندا پیاوان کاتێک دەچوون بۆ شەڕ، شۆڕتێکی ئاسنینیان لەبەر ژنەکانیان دەکرد بۆئەوەی خیانەت نەکەن وکلیلەکەشیان لای خۆیان هەڵدەگرت، ئەمەش تەنها ئەفسانەیە و لە سەردەمی مۆدێرندا پەیدا بووە، چونکە گەر واشبێت ئافرەتان لە چەند ڕۆژێکدا بەهۆی دەرنەدانی پاشەڕۆ و بەکتریاو ژەنگەوە گیان لەدەستدەدەن.

– تا ئێستاش سوپای ناپلیۆن تۆمەتبار دەکرێت بە شکاندنی لووتی پەیکەری ئەبول هول لە میسر، لەکاتێکدا لێکۆڵینەوە مێژوییەکان باس لەوە دەکەن کە زۆر کۆنترە و ڕەنگە هەر بەبێ لووت دروستکرابێت.

– هەموومان ئەسپە دارینەکەی داستانی تروادەمان بیستووە کە بووە هۆی شکانی قەڵای تروادە، بەڵام ئەو ئەسپە لە ڕاستیدا بونی نەبووە دواتر وەک ئەفسانەیەک تێکەڵ بە شەڕەکە کراوە.

 

About دیدار عثمان

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …