Home / مێژووى جیهان / ٩ داهێنان و پێشکەوتنی سەرسوڕهێنەر کە فیرعەونیەکان بەرهەمیان هێناوە

٩ داهێنان و پێشکەوتنی سەرسوڕهێنەر کە فیرعەونیەکان بەرهەمیان هێناوە

٩ داهێنان و پێشکەوتنی سەرسوڕهێنەر کە فیرعەونیەکان بەرهەمیان هێناوە

خێزان

میسڕیە کۆنەکان کە بە (فیرعەونیەکان)یش ناسراون هەزاران ساڵ لەمەوبەر خاوەنی شارستانیەتی گەورەی خۆیان بوون کە لەچەندین بواردا داهێنانیان هەبوو، ئەمەی خوارەوە بەشێکە لەو پێشکەوتنانەی لەو سەردەمانەدا و بەر لە ٥ بۆ ٢ هەزار ساڵ لەمەوبەر ئەوان پێی گەیشتوون:

– کانزاکاریان کردووە و ئاسنیان دەرهێناوە، کە بۆ ئەو کاتە پێشکەوتنێکی گەورە بووە.

– میسریە کۆنەکان ٥ هەزار ساڵ لەمەوبەر فەڵچەی ددانیان داهێناوە بۆ پاککردنەوەی ددان.

– لە بواری پزیشکی زۆر پێشکەوتوو بوون و دەرمانی هاوشێوەی ئەنتی بایۆتیکیان بەکارهێناوە کە لە پاش سەدەکانی بیستەم لە لایەن پزیشکەکانەوە دۆزرایەوە.

– بۆیەکەمجار پۆلیسی ناوشارەکان لە لایەن ئەوانەوە داهێندراوە کە پۆلیسەکان سەگ و مەیمونیان پێبووە.

– بۆیەکەمجار ئەوان بیرەیان دروستکردووە.

– میسڕیە کۆنەکان کەرەستەی جۆراوجۆری نەشتەرگەریان داهێناوە کە هەندێکیان تا ئێستاش بەکار دێن.

– کلیلی دەرگایان هەبووە و ئەوان یەکەمجار دروستیان کردووە.

– ٣٢٠٠ ساڵ لەمەوبەر یاری هاوشێوەی بۆڵینگیان هەبووە کە بەبەرد ئەنجامیان داوە.

– لەڕێگەی هەنگوین و چارەسەری دیکەوە هەوکردنی چاوەکانیان چارەسەر کردووە.

About دیدار عثمان

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …