ئــه‌مڕۆ لـه مــێژوو
هەموو رۆژێک لە ماڵپەرى مێژووى کورد هەموو شتێک بزانە کەوا لەم رۆژە روویداوە لە سالانى رابردوو بە درێژایی مێژوو.
رووداوه‌كان:
750: كوژرانی دوا خه‌لیفه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌وی مه‌روانی كوڕی محه‌مه‌د عه‌لی له‌سه‌ر ده‌ستی شوێنكه‌وتوانی عه‌باسیه‌كان.
1291: موسڵمانه‌كان شاری به‌یروتیان فهتحكرد كه له ژێر كۆنترۆڵی خاچپه‌رسته‌كاندا بوو.
1829: ویلیا‌م بیرت به‌رائه‌تی داهێنانی ئامێری چاپكردنی تۆماركرد له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان.
1908: كۆده‌تای كۆمه‌ڵی ئیتیحادیه‌كان له توركیا كه بووه هۆی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی ده‌ستوری ئیمپراتۆری عوسمانی تورك و كاردانه‌وه‌ی خراپی له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی كوردستان هه‌بوو.
1919: له كاتی كۆنگره‌ی (ئه‌رزه رۆم) به یه‌كێك له خاڵه گرنگه‌كانی سه‌ره‌تای ئه‌و شۆڕشه داده‌نرێت كه مسته‌فا كه‌مال دروشمی خه‌باتی میلله‌ت دژی داگیركه‌ر به‌رزكرده‌وه و به دڕنده‌ترین شێوه ئازاری گه‌لی كوردی ده‌دا له باكووری كوردستان.
1922: ده‌ستگیركردنی شێخ مه‌حمودی حه‌فید له لایه‌ن ئینگلیزه‌وه.
1923: مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتۆرك بیری پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی كوردی هه‌ڵوه‌شانده‌وه به هاوكاری به‌ریتانیا و ئه‌مریكا به‌هۆی مۆركردنی په‌یمانی لۆزان، كه كوردستان له نێوان توركیا و ئێران و عێراق و سوریا و روسیا دابه‌شكرا.
1945: مسته‌فا بارزانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ (ئهلگرنل مدید) ئه‌نجامدا له باره‌ی كورد و ناوچه جیاجیاكانی كوردستان.
1952: بزووتنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رانی ئازادیخواز به سه‌ركردایه‌تی محه‌مه‌د نه‌جیب هه‌ستان به شۆڕشی 23 یۆلیۆ، كه كۆتایی هێنا به سیسته‌می مه‌لیكی كه له‌و كاته‌دا مه‌لیك فاروق ده‌سه‌ڵاتدار بوو.
1970: عه‌بدولناسر كۆتایی بنیاتنانی به‌نداوی (السد العالی) ی راگه‌یاند.
1970: قابوسی كوڕی سه‌عید له عومان ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست دوای هه‌ستانی به كۆده‌تایه‌كی ئاشتیانه به‌سه‌ر باوكی‌دا (سوڵتان سه‌عیدی كوڕی ته‌یمور).
1995: شانشینی یه‌كگرتوو 1200 سه‌ربازی نارد بۆ سه‌رایڤۆی ئابڵوقه‌دراو.
1997: میلۆسۆڤیچ بوو به سه‌رۆكی یوگوسلافیای یه‌كگرتوو.
1999: وه‌لی عه‌هدی مه‌غریب ئه‌میر مه‌ولای محه‌مه‌د حوكمی گرته ده‌ست له ژێر ناوی محه‌مه‌دی شه‌شه‌م دوای باوكی مه‌لیك حه‌سه‌نی دووه‌م دوای وه‌فاتكردنی.
2001: خاتوو (میگاواتی سوكارنو بوتری) ده‌سه‌ڵاتی له ئه‌ندونیسیا گرته ده‌ست و به‌و شێوه‌یه بوو به یه‌كه‌مین ئافره‌ت كه بگاته ئه‌و پۆسته له گه‌وره‌ترین وڵاتی ئیسلامی له جیهاندا.
2005: ته‌قینه‌وه‌كان له شه‌ره‌م شێخ له میسر كه بووه هۆی كوژرانی 88 كه‌س و برینداربوونی زیاتر له 200 كه‌س.
2007: سه‌باحه‌ت تونجه‌لی له به‌ندیخانه‌وه بۆ ئه‌ندام په‌رله‌مانی توركیا.
2011: هه‌ڵگیرسانی توندوتیژی له نزیك باره‌گای وه‌زاره‌تی به‌رگری له میسر كه رووداوه‌كه بووه هۆی كوژرانی كه‌سێك و بریندار بوونی چه‌ند كه‌سێكی تر.
2014: كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ی هێڵی ئاسمانی تایوانی ترانس ئاسیای گه‌شتی 222 له كاتی هه‌وڵدانی بۆ نیشتنه‌وه له فڕۆكه‌خانه كه بووه هۆی مردنی 48 كه‌س.
له‌دایكبوون:
645: یه‌زیدی كوڕی مه‌عاویه، دووه‌م خه‌لیفه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌وی.
1775: ئیتیان لویس مالس، زانای فیزیا و بیركاری فه‌ره‌نسی.
1888: رایموند چاندلر، ئه‌دیبی ئه‌مریكی.
1892: هیلا سیلاسی، ئیمبراتۆری ئه‌سیوبیا.
1906: فلادیمیر بریلوگ، زانای كیمیای كرواتی/ سویسری و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1975ز.
1921: عاتف سالم، ده‌رهێنه‌ری میسری.
1941: مه‌دیحه حه‌مدی، ژنه ئه‌كته‌ری میسری.
1953: سومه‌یه ئه‌لفی، ژنه ئه‌كته‌ری میسری.
1961: وودی هارلسۆن، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1967: فیلیپ سیمور هوفمان، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1971: ئه‌حمه‌د عز، ئه‌كته‌ری میسری.
1971: ئه‌لیسون كروس، ژنه گۆرانیبێژی ئه‌مریكی.
1973: مونیكا لوینسكی، خاوه‌نی فه‌زیحه‌ته سێكسیه‌كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بیل كلینتۆن.
1976: جودیت بولگار، ژنه یاریزانی شه‌تره‌نجی هه‌نگاری.
1977: هاله خه‌لیل، ژنه ده‌رهێنه‌ری میسری.
1977: غاده سه‌راج، ژنه راگه‌یاندكاری كوێتی.
1982: بول ویزنی، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1989: دانیاڵ رادكلیف، ئه‌كته‌ری ئینگلیزی.
وه‌فات:
750:مه‌روانی كوڕی محه‌مه‌د، دوا خه‌لیفه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌وی.
1373: قه‌دیسه بریجیت، قهدیسهی سویسری.
1757: دومینیكو سكارلاتی، مۆسیقاری ئیتالی.
1885: یۆلیسیس گرانت، سه‌رۆكی ویلایته یه‌كگرتووه‌كان.
1916: ویلیا‌م رامزی، زانای كیمیای ئوسكوتله‌ندی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1904ز.
1951: فیلیپ بیتان، عه‌سكه‌رتاری فه‌ره‌نسی و سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نسی.
1955: كوردیل هل، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی 1945ز.
1963: عیززه‌دین زولفه‌قار، ده‌رهێنه‌ری میسری.
1966: مونتیگومری كلیفت، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1968: هنری دیل، پزیشكی به‌ریتانی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1936ز.
1980: موحه‌ره‌م محه‌مه‌د ئه‌مین، رووناكبیری كورد.
1990: كینجیرو تاكایاناگی، داهێنه‌ری یابانی.
1992: سلێمان فه‌ره‌نجیه، سه‌ركۆماری لوبنان.
1999: مه‌لیك حه‌سه‌نی دووه‌م، مه‌لیكی مه‌غریب.
2007: جه‌رجیس فه‌تحوڵا، رووناكبیر و نوسه‌ر و وه‌رگێڕی كورد.
2007: مه‌لیك محه‌مه‌د زاهیر شا، دوا مه‌لیكی ئه‌فغانستان.
2011: ئامی واینهاوس، ژنه گۆرانیبێژی ئینگلیزی.
2012: رالی راید، رائیدی ئاسمانی ئه‌مریكی.
جه‌ژن و بۆنه‌كان:
رۆژی نیشتمانی له میسر، یادی شۆڕشی 23 یۆلیۆ.
رۆژی رێنیسانس له سه‌ڵته‌نه‌ی عومان، و یادی ده‌سه‌ڵات گرتنه ده‌ستی قابوسی كوڕی سه‌عید.