Home / مێژووى جیهان / سەیروسەمەرەکانى مێژوو / کەسایەتی ڕاستەقینەی دڕاکولا ئایا دەزانی موسڵمانان دراکوڵایان کوشت براکەی موسڵمان دەبێ بەڵام دراکولا هەڵدەستێ بە impale کردنی 20,000 موسڵمان

کەسایەتی ڕاستەقینەی دڕاکولا ئایا دەزانی موسڵمانان دراکوڵایان کوشت براکەی موسڵمان دەبێ بەڵام دراکولا هەڵدەستێ بە impale کردنی 20,000 موسڵمان

کەسایەتی ڕاستەقینەی دڕاکولا

ئایا دەزانی موسڵمانان دراکوڵایان کوشت
براکەی موسڵمان دەبێ بەڵام دراکولا هەڵدەستێ بە impale کردنی 20,000 موسڵمان

FB_IMG_1500741828277

خوێنەری تەواوی بابەتەکە بن ☟☟

دراکوڵا حوکمی بەشی باشوری ئەو وڵاتەی دەکرد کە ئێستا ئێمە پێی دەڵێین ڕۆمانیا موسڵمانان لە هەوڵی فەتح کردنی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەوڕوپابوون وەک هەنگاریا و بۆسنە و سڕبیا، بەڵام خەڵکی ڤەڵاکیا سەرباری لاوازیان دەیانویست دژی دەوڵەتی عوسمانی بوەستنەوە، جا بۆیە پێویست بوو لەسەریان کە پەیوەندیەکی ئاشتەوایی لەنێوانیاندا هەبێ، لە پاڵ ئەو پەیوەندیە ئاشتەواییە سوڵتان محمد فاتح داوا لە فەرمانڕەواکەیان دەکا کە دووان لەکوڕەکانی خۆیانی بداتێ بۆ ئەوەی بیبەنە ئەستەنبۆڵ و لەوێ فێری زانست و مەعریفەت ببن، ئەویش دوو کوڕی خۆی دەنێرێ کە ناویان ڤڵاد و ڕادو بوو، ڤڵاد ئەوکەسەیە کە بە دڕاکوڵا ناسراوە وشەی دڕاکوڵا واتا کوڕی دڕاکول ، دڕاکولیش واتا شەیتان یان هەندێک دەڵێن ئەژدیها واتا دراکولا یانی کوڕی شەیتان یان کوڕی ئەژدیها، لە ئەستەنبۆڵ فێری ئیسلام و قورئان و زانستەکان بوون و ڕادوی برای دراکوڵا موسڵمان دەبێت و هەموو قورئان لەبەردەکا بەڵام ڤڵاد (دراکولا) موسڵمان نابێ ، ئەویش فێری خوێندنی قورئان ببوو وە جگە لە زمانی ڕۆمانی فێری زمانی عەرەبی و تورکی و فارسی ببوو ، ڕادوی برای هەر لە ئیستەنبۆڵ دەمێنێتەوە بەڵام لە هەمانکاتدا عوسمانیەکان دراکولا دەنێرن بۆ وڵاتەکەی خۆی کە مەسیحین تا حوکمی ئەوێ بکا چونکە خۆشی موسڵمان نەبوو تا بتوانن بە ئاسانی حوکمی ئەوێ بگرنە دەست، بەڵام دراکوڵا نەیدەویست خواستی سوڵتان جێبەجێ بکا بۆیە ئەو کاتەی کە عوسمانیەکان دەچن بۆلای دراکولا و داوای جزیەی لێدەکەن ئەویش دەڵێ جامانەکانی سەرتان دانێن و لەسەرتانی بکەنەوە چونکە ئێوە لە ژێر حوکمڕانی منن ئەوانیش دەڵێن ئێمە بۆ کافرێک ئەوجامانەمان لەسەر ناکەینەوە ، دراکوڵاش هەڵدەستێ بە کوشتنیان ئەمەش واتای ڕاگەیاندنی جەنگە لە دژی موسڵمانان بۆیە محمد فاتح سووپا دەنێرێ دژی دراکوڵا ئەویش چونکە فێری زانست و تاکتیکەکانی جەنگ ببوو توانی چەند جارێک تێکیان بشکێنێ ، جا دوای ئەمە دراکوڵا هەڵدەستێ بە ئەنجامدانی قێزەونترین کار کە بووە هۆی ناودەرکردنی بە شەیتان و خوێنمژ و داهێنانی قێزەونترین جۆری کوشتن ئەویش بە ئینگلیزی پێی دەوترێ (impale) واتا ڕمێک یان شتێکی تیژ بکەی بەژێرەوەی کەسێک بەزیندووی و پاشان بەناو لەشیدا تێپەڕێ و لەدەمی بێتەدەرەوە و ئینجا ئاوا هەڵی بواسی تا مردن ، بەڵێ دراکولا هەڵسا بە impale کردنی هەڵواسینی 20,000 بیست هەزار موسڵمان بەم شێوەیە جا بێنە پێش چاوت چ قێزەونیکی ئەنجامداوە (تەنانەت مەسیحیاکانیش پشتی تێدەکەن و لێی دەکشێنەوە خۆی ئۆرثۆدۆسک بوو دەیوت بە پاپا باجی زیاترم پێ بدەن بۆتان دەبمە کاثۆلیک و بڕواکەم دەگۆڕم کەسێک بوو خاوەن بڕوای ڕاستەقینە نەبوو تەنها دڕندەیەک بوو) کاتێک موسڵمانان دەبینن ئەو ڕێگایەی کە دەیانگەیەنێ بە پایتەختەکەی دراکوڵا بە 20,000 بیست هەزار موسڵمانی impaleکراو هەڵواسراون محمد فاتح بەم کارە قێزەونە زۆر توڕەدەبێ و سووپایەکی گەورە دەنێرێ بەسەرکردایەتی ڕادوی برای دراکوڵا دژی دڕاکولا بەمەش موسڵمانان هەندێکیش دەڵین خەڵکەکەی خۆی دراکوڵایان کوشت بەمەش موسڵمانان زاڵدەبن بەسەر ئەو دڕندە خوێنمژە و دەیبەزێنن و سەریشی لێدەکەنەوە و لەبەردرگای ئەستەنبۆڵ impaleی دەکەن تا ببێتە پەند بۆ ئەو کەسانەی بیانەوێ جارێکی تر کارێکی تری قێزەونی خوێنمژانەی لەو شێوەیە ئەنجامبداتەوە!
بەڵێ ئەوە ڕووی ڕاستەقینەی دراکولایە بەڵام لە سینەماکان و ڕاکەیاندنەکان بە کەسێکی پاڵەوان یان مەزڵوم نیشاندەدەن
ئەوانەی ئینگلیزیشیان باشە سەیری ئەو ڤیدیۆیە بکەن

نوسین و وەرگێڕانی: #Malcolm_k

FB_IMG_1500741834157FB_IMG_1500741839907FB_IMG_1500741846667

About زريان احمد

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …