گۆڤاری مێژووناسی
گۆڤارێكی مێژوویی وەرزییە
——————————
ژمارە (1) به‌هاری 2022، ساڵی یەكەم
خاوەنی ئیمتیاز/ پ.د. ئەحمەد میرزا سەرنووسەر/ پ.د. حەكیم ئەحمەد خۆشناو
بەڕێوەبەری نووسین/ د. بورهان حاتەم گۆمەتاڵی
دەستەی نووسەران
پ.د. فرسەت مەرعی پ.ی.د. عوسمان عەلی
پ.ی. د. مەهدی عوسمان هەروتی پ.ی. د. شاخەوان عەبدوڵڵا سابیر
د. هەمزە كاكە یاسین د. فاخر عالی ئەبابەكر
م. دیدار عوسمان
دەستەی ڕاوێژكاران
پ.د. موحسین محەمەد حسێن پ.د. سەعدی عوسمان هەروتی
پ.د. فەوزیە یونس فەتاح پ.د. قادر محەمەد پشدەر
پ.د. ناصر مەلا جاسم پ.د. هۆگر تاهیر تۆفیق پ.د.عیماد عەبدولقادر سەعید پ.ی.د. زریان حاجی
پ.ی.د. دڵشاد عەزیز زاموا
ئەو باس و توێژینەوانەی لە گۆڤاری مێژووناسی بڵاودەكرێنەوە گوزارشت لە ڕا و بۆچوونی نووسەرەكانیان دەكەن و گۆڤارەكە لێی بەرپرس نییە.
- گۆڤاری مێژووناسی.
- بەرگ و سەرپەرشتیاری هونەری:
- هەڵەچن: دەستەی نووسەران.
- ڕێكخەری كاروباری گۆڤار:
- نەخشەساز:
- ئیمەیل: Mejunasi@gmail.com
- ناونیشان: هەولێر- كورانی عەنكاوە- تەنیشت مزگەوتی حاجی یاسین بەقال.
ڕێنماییەكانی بڵاوكردنەوە لە گۆڤاری مێژووناسی
- گۆڤاری مێژووناسی، گۆڤارێكی مێژوویی وەرزییە، باس و توێژینەوەی تایبەت بە مێژووی كۆن و ئیسلامی (سەدەكانی ناوەڕاست) و نوێ و هاوچەرخ و بابەتی وەرگێڕدراو لەم بوارانە بۆ سەر زمانی كوردی بڵاودەكاتەوە.
- باس و توێژینەوەكان بە هەردوو زمانی كوردی و عەرەبی لە گۆڤارەكەدا بڵاودەكرێنەوە.
- لە نووسینی توێژینەوەكاندا پێویستە ڕەچاوی بنەماكانی ڕێبازی لێكۆڵینەوەی زانستی بكرێت.
- لە نووسینی توێژینەوە و باسەكاندا پێویستە فۆنتی (یونیكورد گۆران) بەكاربهێنرێت. بۆ بەكارهێنان و نووسینی سەرچاوەكان شێوازی (شیكاگۆ) پەیڕەو دەكرێت و لە كۆتایی تەوەر و بەشەكاندا دەنووسرێت.
- بۆ نووسینی ناونیشانی توێژینەوەكان پێویستە فۆنتی قەبارە (16) بەكاربهێنرێت، ناوی توێژەر لەگەڵ ناونیشانە لاوەكییەكان فۆنتی قەبارە (14) بێت.
- توێژینەوە و بابەتەكان لەڕێگەی ئیمەیلی گۆڤارەكە (Mejunasi@gmail.com) پێشكەش دەكرێن. نابێ ژمارەی لاپەڕەكانی هیچ توێژینەوە و بابەتێك لە (20) لاپەڕە تێپەڕ بكات.
- توێژینەوەكان لەلایەن هەڵسەنگێنەری پسپۆڕەوە هەڵسەنگاندنیان بۆ دەكرێت، دوای پەسەندكردنیان، لە گۆڤارەكەدا بڵاودەكرێنەوە.
مجلة المعرفة التاريخية
مجلة تاريخية فصلية
العدد (0) شتاء 2022, السنة الاولى
صاحب الامتياز: أ.د. احمد ميرزا ميرزا
رئيس التحرير: أ.د. حكيم احمد مام بكر مدير التحرير: د. بورهان حاتم گۆمەتاڵی
هیئة التحریر
أ.د. فرست مرعي أ.د. عثمان علي أ. م. د. مهدي عثمان هروتی
أ. م. د. شاخوان عبدالله صابر
د. همزة كاكە ياسين د. فاخر عالي ابابكر م. ديدار عثمان
الهيئة الاستشارية العلمية
أ. د. محسن محمد حسین أ. د. سعدي عثمان هروتى
أ. د. فوزية يونس فتاح أ. د. قادر محمد پشدەری
أ. د. ناصر ملا جاسم أ. د. هۆگر طاهر توفيق
أ. د. عماد عبدالقادر سعيد أ. م. د. زریان حاجی
أ. م. د. دلشاد عزیز زاموا
المواضيع التي تنشر في المجلة تعبر عن آراء أصحابها والمجلة غير مسؤولة عن محتوياتها.
تعليمات وضوابط النشر في مجلة مێژووناسی – المعرفة التاريخية:
- مجلة مێژووناسی – المعرفة التاريخية مجلة تاريخية فصلية تعني بالبحوث والمقالات التي تتناول التاريخ بعصوره القديمة والوسطى والاسلامية والحديثة والمعاصرة.
- تنشر البحوث والمقالات باللغتين الكردية والعربية أو المترجمة اليهما.
- يشترط في البحوث والمقالات الالتزام بأسس قواعد منهج البحث العلمي.
- تخضع البحوث العلمية لتقويم من قبل ذوى الاختصاص وفق منهج (شيكاغو) في كتابة الهوامش والاحالات على أن تدرج في نهاية البحث.
- تكتب محتويات البحوث العربية بخط (Calibri (Bod) بحجم (14) والعناوين بحجم (16).
- ترسل البحوث الى عنوان البريد الالكتروني للمجلة:
خوێنده‌وه‌یه‌كی نوێ بۆ په‌یماننامه‌ی هاوكاری و دۆستایه‌تی تا‌شناقی ئه‌رمه‌نی و پارتی خۆییبوون له 1927 – 1930
پ.د. عوسمان عەلی
رێككه‌وتنی مێژوویی نێوان تا‌شناقی ئه‌رمه‌نی و كۆمه‌ڵه‌ی خۆییبوون له مانگی ئۆكتۆبه‌ری 1928 ده‌ستپێكی قۆناغی گرنگی مێژوویی جووڵانه‌وه‌ی هاوچه‌ره‌خی كورده، به‌درێژایی سه‌ده‌ی بیسته‌م تا ئه‌مرۆش شوێنه‌رواری له‌سه‌ر نوخبه‌ی كورد جێهێشتووه. ئه‌و رێككه‌وتنه بووه هۆى دروستبوونی بزووتنه‌وه‌ی ئاڕاڕات له 1927-1930 دژى توركیای كه‌مالی، كه نزیكه‌ی نیو ملیۆن كورد تێیدا كوژرا و ئاواره بووه، سیاسه‌تی به توركردنی تێدا په‌یڕه‌وكراو، گۆڕانكاری گه‌وره له جوگرافیای سیاسی كورد كرا.
هاوپه‌یمانی تا‌شناق و خۆیبوون له ساڵانی 1927-1931 له مێژووی جووڵانه‌وه‌ی كوردی پرسێكی گرنگه، پێشتر نووسه‌رانی كورد و بیانی باسیان كردووه، به‌ڵام تا ئێستا هه‌ندێك ناكۆكی و گفتوگۆ له‌سه‌ر ره‌هه‌نده‌كانی ئه‌و هاوپه‌یمانییه هه‌یه له سایه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كانی به‌ریتانیا و توركیا و فه‌ڕه‌نسا كه به‌و دواییه بڵاوكرایه‌وه پێویستی به هه‌ڵوه‌سته و خوێنده‌وه‌ی تازه هه‌یه. سه‌باره‌ت به كاتی راگه‌یاندنی شورشه كه بۆچوونی من وایه خۆییبوون په‌له‌ی له خۆراگه‌یاندن كرد، پێش ئه‌وه‌ی له باكووری كوردستان ئاماده‌سازی پێویست بكرێت، راگه‌یاندنه‌كه‌ی تا ئاستێكی زۆر به‌رز كاردانه‌وه‌ی سیاسی بوو, كه حكومه‌تی كه‌مالی دژ به كورد په‌یڕه‌وی ده‌كرد، گره‌وی خۆی بوون، به دیاریكراوی به‌درخانییه‌كان، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی تا‌شناقی ئه‌رمه‌نی و ناكۆكییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئێران و ئینتیدابی به‌ریتانیا له عێراق و فه‌ڕه‌نسا له سووریا هه‌ڵه بوو.
ئه‌و لێكۆڵینه‌وه پشت به میتۆدی مێژوویی ــ سیاسی ده‌به‌ستێت، شێوازی میتۆدی شیكاری ده‌قه‌كان بۆ به‌ڵگه‌نامه‌كانی جووڵانه‌وه‌ی كوردی و ئه‌رمه‌نی و كۆماری توركیا و ده‌سه‌ڵاتی ئینتیدابی به‌ریتانیا و فه‌ره‌سا به‌كار ده‌هێنين، هه‌روه‌ها سوودمان له رۆژنامه‌كانی ئه‌و قۆناغه مێژوویییه و بیره‌وه‌رییه‌كان و نووسینی هاوچه‌رخه‌كانی رووداوه‌كان و لێكۆڵینه‌وه تازه‌كان سه‌باره‌ت به‌و بواره ورگرتووه.
پرسیاری گرنگ و سه‌ره‌كی له‌و لێكۆڵینه‌وه ئه‌وه‌یه كێ سوودمه‌ند بوو له رێككه‌وتنی تا‌شناق ــ خۆییبوون، ئایه جووڵانه‌وه‌ی ئاراڕات (ئاگری) پێش كاتی خۆی بوو؟.
ئایه ئه‌و جووڵانه‌وه درێژكراوه‌ی جووڵانه‌وه‌ی شێخ سه‌عیدی پیران و جووڵانه‌كانی دوای له سێداره‌دانی شێخ سه‌عید بوو، یاخود جووڵانه‌وه‌یه‌كی نوێ بوو خۆییبوون و تا‌شناق پلانیان بۆ دانابوو؟.
له سه‌ره‌تای ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه، پێناسه و پێشه‌كیيه‌ك باسی خۆییبوون و تا‌شناق ده‌كه‌ین، پاشان باس له دۆخی بابه‌تی و خوودی ده‌كه‌ین، كه هاوپه‌یمانییه‌كی نوێی لێ دروست بوو، لێكه‌وته‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه له‌سه‌ر جووڵانه‌وه‌ی ئاگری دا‌غ چی بوو، كه دواتر ناونرا ئاڕارات 1927 تا 1931، له كۆتاییش ئه‌نجام و لێككه‌وته‌كانی جووڵانه‌وه‌ی ئاگری چی بوون.
یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ئاڵنگه‌رییه‌كانی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه، نه‌بوونی توانا بوو بۆ گه‌یشتن به زۆرترین به‌ڵگه‌نامه‌كانی فه‌ڕه‌نسی و ئه‌رمه‌نی، كه له لێكۆڵه‌ر له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی گشتگیرتر له‌وه ناتوانێت پێویستی پێی نه‌بێت.
گرنگی ئه‌و بابه‌ته
تێگه‌یشتن له فاكته‌ره هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه كاریگه‌ره‌كانی به‌هۆی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان و رێككه‌وتنه‌كانی سایكس بیكۆ پرسێكی گرنگە بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی جووڵانه‌وه كوردییه‌كان و داڕووخانه دووباره‌كانیان، كه سه‌ركرده و بیرمه‌نده‌كانی جووڵانه‌وه‌ی كوردی گرنگی پێویستییان به جووڵانه‌وه‌ی خۆییبووون له ئاگری دا‌غ نه‌داوه.
په‌یماننامه‌ی هه‌ماهه‌نگی نێوان تا‌شناق و خۆییبوون له 1927 خاڵی جیاكردنه‌وه‌ی نێوان ئه‌و دوو گه‌له بوو، ئه‌و دوو گه‌له خاڵی گه‌ش و جوان و خاڵی ره‌شیشیان هه‌یه، به‌ڵام بارودۆخ تا ئێستا حكوم ده‌كات، كه ده‌بێت پێكه‌وه به هاوبه‌شی بژین، ناكرێت ئه‌و په‌یوه‌ندییه له‌سه‌ر حیسابی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ گه‌لی توركی بێت، كه به‌هۆی چه‌ندین رایه‌ڵه‌ی مێژووییه كه مێژووه‌كه‌ی زیاتر له پێنج سه‌د ساڵه، هه‌روه‌ها به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و سنووری جوگرافی ئه‌و گه‌له و گه‌لانی تر پێكه‌وه له‌و ناوچه‌یه و جیهان ده‌به‌ستێته‌وه.
خۆییبوون پێكهاته و ئامانج
دوای شكستی جووڵانه‌وه‌ی شێخ سه‌عیدی پیران له 1925 و له سێداره‌دانی سه‌ركرده‌كانی جووڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردی تووشی دۆخی شپرزه‌یی بوو، به‌ڵام به‌ره‌نگاره‌ی لێره و له‌وێ به‌شێوه‌ی پرش و بڵاو هه‌بوو.
ئه‌كره‌م جه‌میل پاشازاده یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی خۆییبوون له 1929 له سووریا په‌یوه‌ندی به‌و جووڵانه‌وه ده‌كات، ده‌ڵێت، “تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر دروستبوونی خۆییبوون كاردانەوەی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك و دوورخستنه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی كورد بوو بۆ رۆژئاوای ئه‌و وڵاته، له 1928 تا 1930 خۆییبوون په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ تا‌شناق به‌هێز بوو، پاڵپشتی شۆڕشی ئاگری داغی ده‌كرد، كه ئیسحان نووری پاشا سه‌ركردایه‌تی ده‌كرد
.
له‌و بارودۆخه ده‌سته‌یه‌كی كورد له باكووری كوردستان به دیاریكراوی ئاواره‌كانی سووریا ده‌ستیان به گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دروستكردنی رێكخراوێكی كوردی كرد، مه‌مدوح سه‌لیم (1897 ــ 1976) ناسناوی ئه‌سنكه‌ندەر بوو رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بوو له كۆكردنه‌وه‌ی ئەو گرووپانه، مه‌مدوح هاوكاری له پارتی تا‌شناقی ئه‌رمه‌نی وه‌رده‌گرت.
ئامانجی مه‌مدوح سه‌لیم و ئه‌و رێكخراوانه‌ی تری دژ به حكومه‌تی توركیا پاڵپشتی هه‌وڵه‌كانی ئه‌رمه‌ن بوو بۆ دروستكردنی رێكخراوێك .
دوای شۆڕشی شێخ سه‌عید جه‌لاده‌ت به‌درخان (1893–1951) و كامه‌ران به‌درخان (1895–1978) و سوڕەیا به‌درخان (1883–1883)، منداڵانی ئه‌مین عالی به‌درخان كوڕی ئه‌میر به‌درخان ویستیان رێكخراوێكی كوردی دروست بكه‌ن، له‌گه‌ڵ مه‌مدوح هه‌ماهه‌نگیان كرد، بۆ ئه‌و ئامانجه‌ش محه‌مه‌د شوكری سه‌گبان (1881–1960) ، ئیحسان نوری (1893–1976) ، بۆزان شاهين به‌گ (1895-1968) ، مستەفا شاهين به‌گ (؟ –1953) ، شێخ عەبولڕەحمان جارسی (1869-1932) حاجو ئاغا (؟ – 1940) ره‌فعت مه‌ولانزاده (1869–1869) هاوكارییان كردن، له 1929 ، په‌نابه‌ره تازه‌كانی كورد ئه‌و رێكخراوه‌یان به‌هێز كرد، له‌وانه ئه‌كره‌م جه‌میل پاشا (1891–1974) ، قەدری جه‌ميل پاشا (1892–1973) ، عوسمان سه‌بری (1905-1903)، ئه‌حمد نافیز (1902-1968) و عارف عه‌باس (1900- 1984)2.
په‌یوه‌ندی به‌هێزی مه‌مدوح سه‌لیم له‌گه‌ڵ ئه‌رمه‌ن له ئه‌نجامی نزیكی شه‌ریف پاشا بوو، كه له كۆنگره‌ی پاریس نوێنه‌ری كورد و بۆگۆس نه‌وبار پاشا نوێنه‌ری ئه‌رمه‌ن بوو له‌و كۆنگره‌یه، هه‌ردوولا رێككه‌وتن په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌هێز بكه‌ن بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانی پێشووی كورد و ئه‌رمه‌ن، ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه ئاسانكاری كرد بۆ مه‌مدوح سه‌لیم گفتوگۆ له‌گه‌ڵ تا‌شناق بكات و هه‌ردوولا رێككه‌وتن پڕوپاگه‌نده‌كانی ئه‌رمه‌ن دژ به كورد له ئه‌وروپا راگرن، كه كورد به‌شداری كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نی كردووه، هه‌ر ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ش بوو بووه هۆی دروستبوونی خۆییبوون.
پاشان له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌وڵانه كۆمه‌ڵه‌ی ته‌عالی كوردستان كۆمه‌ڵه‌ی پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایە‌تی و كۆمه‌ڵه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و پارتی ئومه‌تی كورد و لیژنه‌ی سه‌ربه‌خۆی كوردستان و لیژنه‌ی ئازادی له‌دایك بوون، نوێنه‌ری ئه‌و كۆمه‌ڵانه له‌و كۆنگره‌یه بوو، جگه له‌و نوێنه‌رانه‌ش جه‌لادت و كامەران و سوڕەیا بەدرحان منداڵانی ئه‌مين عالى به‌درخان3 و سه‌رۆك هۆزه‌كانی به‌رازی بۆزان مسته‌فا له جه‌رابلوس به‌شدار بوو.
له پێنجی تشرینی یه‌كه‌می 1927 خۆییبوون یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی له لوبنان كرد، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و مێژوو و شوێنه گفتوگۆی له‌سه‌ره، ئه‌وه‌ی روونه ئه‌و رێكخراوه له 1927 دامه‌زراوه، په‌یماننامه‌یه‌كیان دەر‌كرد، پڕۆگرام و ئامانجه گشتییه‌كانی تێدا بوو. رۆهات لاكۆم له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی له‌سه‌ر خۆییبوون و جووڵانه‌وه‌ی ئاڕارات باس له باردۆخ و رووداوه‌كانی ئه‌و ناوچه و نێودوڵه‌تی ده‌كات .. ره‌گ و رێشه‌ی خۆییبوون ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ 1927 سه‌رده‌می مه‌مدوح سه‌لیم به‌گ، كه له ئیسته‌نبوڵ كۆچی كرد له سووریا نیشته‌جێ بوو، مه‌مدوح هه‌وڵی دا كورد له سووریا و توركیا و میسڕ و عێراق له یه‌ك رێكخراو كۆبكاته‌وه، له به‌یاننامه‌ی دامه‌زراندنی خۆییبوون ده‌رده‌كه‌وێت هه‌وڵه‌كه‌یان به‌رهه‌می هه‌بووه، كه ئه‌و خاڵانه‌ی له‌خۆی گرتبوو:
1ــ كاركردن بۆ كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ. خۆییبوون ئامانجی ئازادكردنی رزگاكردنی كوردستان بوو له توركیا، به‌ڵام ده‌ستی له كاروباری هیچ وڵاتێكی تر وەرنه‌ده‌دا، به‌تایبه‌ت سووریا، لوبنانیشی تووشی ته‌نگه‌ژه نه‌كرد.
2ــ خۆییبوون هاوكاری ئاڕارات ده‌كات به سه‌ركردایه‌تی ئیبراهیم پاشا (ئیبراهیم برۆسكی)، كه پێشتر له چیای ئاگری له 1926 شۆڕشی راگه‌یاند، دژ به هێزه‌كانی توركیا شه‌ڕی كرد، جه‌نه‌ڕاڵ ئیحسان نووری پاشا سه‌ركردایه‌تی ئه‌و جووڵانه‌وه‌ی ده‌كرد.
3ــ خۆیبوون رایگه‌یاند هه‌زاران ساڵه كورد په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ ئه‌رمه‌نه‌كانی دراوسێی هه‌یه.
4ــ كاركردن له پێناو به‌ده‌ستهێنانی هاوكاری ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی و جیهانی، ناوه‌ندی خۆییبوون له حه‌له‌ب ده‌بێت.4
فاهان بابازیان سه‌ركرده‌ی ناسراوی ئه‌رمه‌ن به‌شداری كاره‌كانی ئه‌و كۆنگره‌یەی كرد، په‌یوه‌ندی به‌هێزی له‌گه‌ڵ ئێران و سووریا و عێراق هه‌بوو، شۆڕشێكی گشتی و جه‌نگێكی درێژی له‌گه‌ڵ توركیا راگه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ سه‌ربازێكی توركیا له‌سه‌ر خاكی پیرۆزی كوردستان نه‌مێنێت5.
به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كانی فه‌ڕه‌نسا له رووی رێكخستنی سیاسییه‌وه ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه پێكهاتبوو له لیژنه‌ی ناوه‌ندی 16 لق، دوای كۆتاییهاتنی كۆنگره كاره‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه به‌و جۆره كۆمه‌ڵه‌یه ده‌ستی به چالاكی رێكخستن كرد، خۆییبوون له رووی رێكخستن و فیكرییه‌وه له‌ژێر كاریگه‌ری تا‌شناق بوو، خۆییبوون زۆر به‌خێرایی تۆڕێكی له‌گه‌ڵ وڵاتانی نه‌وته‌وه‌یی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروستكرد، به‌تایبه‌ت له شاره‌كانی حه‌له‌ب و دیمه‌شق و ئه‌نتاكییه و حه‌ما و جه‌رابلوس له (سووریا) له به‌غدا و مووسڵ و زاخۆ (عێراق) و به‌یروت (لوبنان)، قاهیره (میسڕ)، عه‌ممان (ئه‌رده‌ن)، دواتر پاریس – دیترۆیت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئه‌و لیژنه‌یه جۆرێك له هاوسەرگیری ناسروشتی له‌گه‌ڵ رۆشنبیرانی رۆژئاوایی هه‌بوو، واته رۆشنبیران و ئه‌فسه‌رانی پێشووی عوسمانی و نوێنه‌ری كلاسیكی كورد، كه ئاغا و شێخ و سه‌رۆك هۆزه‌كان بوون، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئه‌و هاوپه‌یمانییه هاوپه‌یمانییه‌كی ئاشكرا نه‌بوو، زۆر پێویسته رۆشنبیرانی هاوچه‌رخ باس له نه‌ته‌وه‌یی بۆ په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی هۆزایه‌تی باو له‌و سه‌رده‌مه له‌و ناوچه‌یه بكه‌ن6.
له‌ژێر كاریگه‌ری تا‌شناق خۆییبوون سوور بوو پارێزگاری له‌سه‌ر په‌یكه‌ری ناخۆ و رێكخستنی بكات، به‌تایبه‌ت فاهان بابازیان چاودێری قۆناغی دروستكردنی ده‌كرد، هه‌روه‌ها به‌هۆی هه‌ژموونی دارایی ئه‌رمه‌نی فۆڕمی تا‌شناقی به‌سه‌ردا سه‌پاندن، به‌وجۆره دیارترین كه‌سایه‌تییه‌كانی خۆییبوون له‌و سه‌رده‌مه ئه‌و كه‌سایه‌تیانه بوون: جه‌لادەت به‌درخان، كامه‌ران به‌درخان، سوڕەیا به‌درخان، مه‌مدوح سه‌ليم، محه‌مه‌د سه‌كرۆ سه‌گبان، ئیحسان نوری، بۆزان شاهين به‌گ، مستەفا شاهين به‌گ، شێخ عەبدولڕەحمان جارسی، هاجو ئاغا، ره‌فعت مه‌ولانزاده. له 1929 گه‌یشتنی په‌نابه‌ره كورده‌كان بووه به‌هێزكردنی ئه‌و رێكخراوه، له‌وانه‌ش ئه‌كره‌م جه‌میل پاشا و قه‌دری جه‌میل پاشا و عوسمان سه‌بری و ئه‌حمد نافیز وعارف عه‌باس7.
ئاشكرایه خۆییبوون رووبه‌ڕووی شكستێكی گه‌وره بوونه‌وه، له ئه‌نجامی منداڵانی به‌درخان، به‌تایبه‌ت جه‌لاده‌ت به‌درخان سه‌ركێشی زۆر و گه‌شتی زۆری بێ به‌رهه‌می كرد، پاره‌یه‌كی زۆری خۆییبوونی بۆ ئامانجی شه‌خسی به‌كارهێنا، كه ئه‌وه وایكرد خۆییبوون مایه‌پووچ بـێت. به‌ڵام له ساڵی 1929 ئه‌كره‌م و قه‌دری جه‌میل پاشازاده گه‌یشتنه حه‌له‌ب سه‌ر له نوێ خۆییبوونیان زیندوكردووه، جه‌لاده‌ت سڕ كرا و سوڕەیا هه‌ڵات بۆ پاریس. كامه‌ران به‌ردخانیش له خه‌رجكردنی پاره و پڕۆژه‌كانی جه‌لاده‌ت گلا ، به‌ڵگه‌نامه‌كانی عوسمانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌وه پشڕاست ده‌كه‌نه‌وه، كوڕانی جه‌میل پاشازاده سێ هه‌زار لیره‌ی عوسمانیان له بانكی عوسمانی بردووه ئه‌وه‌ش بووه هۆی ده‌ربازبوونی خۆییبوون له رووی داراییه‌وه8.
تا‌شناق: ئایدۆلۆژیا و ئامانج:
یه‌كێتیی شۆڕشی ئه‌رمه‌نی: پارتێكی سیاسی سۆشیالیستیيه، كریستابۆر میكائیلیان ستیبان زۆریان و سیمۆن زافاریان له 1890 له ته‌بلیس دایانمه‌زراندووه، بۆ رێكخستنی هه‌وڵی ئه‌رمه‌نییه‌كان دژ به ده‌وڵه‌تی عوسمانی، ناوه‌كه‌ی یه‌كێتی شۆڕشگێڕانی ئه‌رمه‌ن، رێكخراوێكی سیاسی بوو له كۆمه‌ڵه شۆڕشگێڕه ئه‌رمه‌نییه‌كان پێكهاتبوو، ئه‌و پارته یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی له 1892 ئه‌نجام دا.
دامه‌زراندنی ئه‌و پارته دوای رێككه‌وتنامه‌ی به‌رلین بوو له 1878، كه داوای چاكسازی له ناوچه‌ی ئه‌نادۆڵی رۆژهه‌ڵات ده‌كرد، كوردستانی باكوور، بۆ ئه‌وه‌ی سته‌می ئه‌رمه‌ن و چه‌ركه‌س دژ به كورد بوه‌ستێنێت . هۆگر تاهیر ده‌ڵێت: “پرسی ئه‌رمه‌نه‌كان له 1877 ده‌ستی پێكرد، ئه‌وه‌ش بە هه‌وڵی وڵاتانی ئه‌وروپا بوو بۆ به‌كارهێنانی ئه‌و پرسه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ژموونی خۆیان له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی عوسمانی زیاد بكه‌ن، راگه‌یاندنی ئه‌وروپا و راپۆرتی قونسوڵه‌كان وێنه‌یه‌كی وایان بۆ كورد كێشابوو، كه كورد دڕه‌نده‌یه تینوه به خوێنی ئه‌رمه‌نی شارستانی، بۆیه له رێككه‌وتنی به‌رلین له 1878هیچ ئاماژه‌یه‌ك به رۆڵی كورد له چاكسازییه‌كانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی نه‌كراوه .9
هه‌رچه‌نده روسیای قه‌یسه‌ری ئه‌رمه‌نییه‌كانی هانده‌دا و هاوكاری ده‌كردن بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی ده‌وڵه‌تی عوسمانی ببنه‌وه، له هه‌مان كاتیش وه‌ك جووڵانه‌وه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی لێیان ده‌ڕوانین، به‌تایبه‌ت تا‌شناق وه‌ك خه‌نجه‌رێكی دوو سه‌ر بوو، لایه‌ك له جه‌نگی عوسمانی رووسی وه‌ك تابووری پێنجه‌م و هێزێكی ده‌ره‌وه‌ی سیسته‌م بۆ گومان خستنه هێزه‌كانی ناو ده‌وڵه‌تی عوسمانی به‌كار ده‌هات، له لایه‌كی تریش به جووڵانه‌وه‌یه‌كی جووداخواز داده‌ندرا، ده‌یویست پارچه‌كان له‌گه‌ڵ رووسیا یه‌كبخات ئه‌رمینیای گه‌وره دروست بكات.
له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م په‌یوه‌ندییه‌كانی ئاڵۆز بوو، له 12 ته‌مووزی 1903 نیكۆلاسی دووه‌م مه‌رسوومێكی بۆ سوپای رزگاریخوازی گه‌لی رووسی ده‌ركرد، بڕیاری دا هه‌موو كه‌لوپه‌لی كه‌نیسه‌ی ئه‌رمه‌نییه‌كان بخاته ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیمپڕاتۆره‌كه‌ی وه‌ك به‌شێك له سیاسەته‌كه‌ی بۆ كه‌مه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی تر له بۆته‌قه‌ی نه‌ته‌وه‌یی رووسی، تا‌شناق ئه‌وه‌ی به زه‌برێكی كوشنده ده‌زانی له نه‌ته‌وه‌ی ئه‌رمه‌ن، چونكه كه‌نیسه‌ی ئه‌رمه‌نی كۆڵه‌گه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بیری نه‌ته‌وه‌یی ئه‌رمه‌نی بوو10.
له دوای شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كان له 1917 لە سه‌رده‌می سۆڤییه‌ت رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه، له مانگی كانوونی دووه‌می 1920 سوپای سوور چووه ئه‌رمینیا سه‌ركردایه‌تی كوده‌تایه‌كی دژ به حكومه‌تی ئه‌رمه‌نی تا‌شناقی كرد، سه‌ركرده‌ی تا‌شناق و پارته‌كانی تر ده‌ستگیركران، زۆربه‌یان ئازار و له سێداره دران، تا‌شناق هه‌وڵیدا به‌ره‌نگاری جووڵانه‌وه‌ی یاخیبووه‌كان ببێته‌وه، به‌ڵام دایانپه‌ڵۆستن.
ئامانجی سه‌ره‌كی تا‌شناق خودموختاری بوو بۆ ناوچه‌كانی ئه‌رمه‌ن له ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانی له رێگه‌ی یاخیبوونی چه‌كداری، له كۆنگره‌ی یه‌كه‌م تا‌شناق پێشنیازی لامه‌ركه‌زی كرد به‌گوێره‌ی لقی وڵاته جۆراوجۆره‌كان له رێگه‌ی پلان و جێبه‌جێكردنی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی له‌گه‌ڵ كه‌شی سیاسی ناوچه‌یی ده‌گونجا. ئه‌و حزبه ئامانجه‌كانی دیاریكرد بوو، له بنیاتنانی سیسته‌مێك له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراسی بۆ ئازادی گردبوونه‌وه و ئازادی راده‌ربڕین و ئازادی ئایین و چاكسازی كشتوكاڵی11.
تا‌شناق و ده‌وڵه‌تی عوسمانی و جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی:
له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك تا‌شناق ده‌ستبه‌رداری هاوپه‌یمانی بوو له‌گه‌ڵ ئیتیحادییه‌كان، ئه‌وه‌ش به‌هۆی هه‌ستكردنی ئه‌رمه‌نییه‌كان بوو به هه‌وڵی ئیتیحادییه‌كان بۆ گۆڕینی ده‌وڵه‌تی عوسمانی بۆ ده‌وڵه‌تێكی تۆرانی، پاكتاوی نه‌ته‌وه‌كانی تر بكات، هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كانی تا‌شناق ده‌ڵێن: “ئه‌وان له‌لایه‌ن رووسیاوه هاندراون به‌ڵێنی ده‌وڵه‌تێكی یه‌كگرتووی ئه‌رمه‌نییان له دوای جه‌نگ پێدرا بوو، ئه‌وان خه‌ونی رووخانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و دروستكردنی ده‌وڵه‌تێكی یه‌كگرتوویان له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌نادۆڵ له‌گه‌ڵ كۆماری ئه‌رمه‌نستانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی رووسیا ده‌بینی.
به بڕوای من دوو هۆكار هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی تا‌شناق ئه‌وه په‌یڕه‌و بكات، ئه‌وه‌ش بژارده‌یه‌كی دروست نه‌بوو، چونكه بووه كۆتایی هاتنی ئه‌رمه‌نییه‌كان له‌ناو ده‌وڵه‌تی عوسمانی. به‌گوێره‌ی ئاماره فه‌رمییه‌كانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌نادۆڵ دوو ملیۆن و سه‌د هه‌زار ئه‌رمه‌نی هه‌بوو، نزیكه‌ی 700 بۆ 750 هه‌زار ئه‌رمه‌نی له‌كاتی كۆچی به زۆریان بۆ سووریا و عێراق مردن، 350 هه‌زاریان چوونه ئه‌رمینیای رۆژهه‌ڵات.12 ئێره جێگه‌ی گفتوگۆی ژماره‌كان نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاشكرایه هۆكاره‌كه هه‌ر چییه‌ك بێت به‌رپرسه له‌وه‌ی گه‌لی ئه‌رمه‌نی رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه بوونه‌وه له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌نادۆڵ. ئیتیحادییه‌كان به هه‌موو رێگه‌یه‌ك هه‌وڵیان دا به‌ر له جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی ئه‌رمه‌نییه‌كان بێلایه‌ن بن، بۆیه له‌كاتی شه‌ڕه‌كه تا‌شناق كۆنگره‌یه‌كی له ئه‌رزه‌رۆم به‌ست و ئیتیحادییه‌كان هه‌وڵیاندا بێلایه‌نییان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، به‌ڵام بێ سوود بوو.
كورد و ئه‌رمه‌ن له كاتی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی:
رووس به‌شداربوو له‌و جه‌نگه پاساوی ناوخۆی به‌وه هێناوه‌ته‌وه، كه ئه‌وان شه‌ڕ له پێناوی رزگاركردنی گه‌لانی مه‌سیحی ده‌كه‌ن له ده‌وڵه‌تی عوسمانی، ئه‌وه‌ش واته چه‌كداركردنی ئه‌رمه‌نی و ئاشوورییه‌كان. له مانگی شوباتی 1915 رووسیا میلیشیاكانى ئه‌رمه‌نی “دروزمیی” دروستكرد و چه‌كی پێدان، ماوه‌یه‌كی زۆر تێنه‌په‌ڕی بوو، تا ئه‌و كاته‌ی تا‌شناقییه‌كان ده‌یان شانه‌ی چه‌كدارییان له هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی ئه‌نادۆڵ دروستكرد. له مانگی نیسانی هه‌مان ساڵ چه‌كداره‌كانی ئه‌رمه‌ن شاری وانیان كۆنتڕۆڵ كرد، كۆمه‌ڵكوژیان دژ به كورد ئەنجامدا، هه‌روه‌ها پیلانیان هه‌بوو له هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی ئه‌نادۆڵ دژ به ده‌وڵه‌تی عوسمانی راپه‌ڕن و هێڵه‌كانی گه‌یاندن وێران بكه‌ن و هێرش بكه‌نه سه‌ر هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌كاتی جه‌نگی جیهانیدا13.
تا‌شناق چه‌ند كرده‌ی تیرۆرستی و تیرۆركردنیان ئه‌نجام دا، ئیتیحادییه‌كان له رێگه‌ی سیخوڕه‌كانیان له رووسیا و ئێران زانیان، كه ئه‌وان له به‌رنامه‌یان دایه سه‌ربازان و ئه‌فسه‌رانی ئه‌رمه‌نی سوپای عوسمانی به‌كاربهێنن. سوپای رووسی له شاری وان هێرش ده‌ستی پێكرد بۆ ئه‌وه‌ی سوپای عوسمانی دوور بخاته‌وه، به‌هه‌مان شێوه هاوپه‌یمانه‌كانیشی هێرشییان ده‌ستپێكرد، ئه‌وه‌ش بووه هۆی دڵه‌ڕاوكێ لای ده‌وڵه‌تی عوسمانی ده‌ستیان به به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی رووسیا كرد، له هه‌مان كاتیش ئه‌رمه‌نییه‌كانی له سنووری رووسیا عوسمانی دورخسته‌وه وه‌ك رێكارێكی خۆپارێزی14 .
بیرۆكه‌ی ترانسفیر (گواستنه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵی گه‌لان، یاخود هه‌نده‌سه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و گۆڕانی دیمۆگرافی له‌سه‌ر بازنه‌یه‌كی فراوان) له كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست ئه‌وروپا ده‌ستی به‌گه‌شه‌كردن كرد. تە‌نانه‌ت بیرۆكه‌ی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نییه‌كانیش پیلانی ئه‌فسه‌ره ئه‌ڵمانییه‌كانی سوپای عوسمانی بوو15، چه‌ندین نموونه‌ی تر له‌و باره‌وه هه‌یه، له 1913 ئاڵوگۆڕی موسڵمانان و مه‌سیحه‌كانی سلاڤ له بوڵغارییا و كاری یۆنانییه‌كان و عوسمانییه‌كان له جەنگی یه‌كه‌می جیهانی هه‌مان شت بوو.
ده‌سه‌ڵاتدارانی رووسیاش ده‌یان هه‌زار جوو و موسڵمانیان له سنووره‌كانیان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌و كاته گواسته‌وه، چه‌ندین نمونه‌ی كارەساتباری له‌و جۆره هه‌یه، كه له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانی له‌كاتی سه‌ربه‌خۆیی پاكستان له 1948روویداوه، هه‌مان پڕۆسه‌ی گواستنه‌وه‌یه، كه جووه توندڕه‌وه‌كان داوا ده‌كه‌ن فه‌ڵه‌ستینیه‌كان بگوازرێنه‌وه بۆ به‌شی ئه‌رده‌ن.
بۆ ئه‌وه‌ی راپه‌ڕینی ئه‌رمه‌نی له ئه‌نادۆڵی رۆژهه‌ڵات روونه‌دات، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیتیحادی 2345 كه‌سایه‌تی ئه‌رمه‌نییان ده‌ستگیركرد، هه‌زاران سه‌رباز و ئه‌فسه‌ری ئه‌رمه‌نی له سوپای عوسمانی كاریان ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌ركی شه‌ڕكردنیان له ئه‌ستۆ نه‌بوو، به‌ڵام ته‌ڵعه‌ت پاشا گه‌یشته ئه‌و بڕوایه‌ی ئه‌رمه‌نییه‌كان له سنووری وان و ئه‌رده‌هان و كلیكیا و په‌تلیس بگوازێته‌وه بۆ موسڵ و دێرەزور و شام، به جۆرێك هیچ ئه‌رمه‌نییه‌ك له‌و ناوچەیه نه‌مینێت، كه نزیكه‌ی له (10%)ی دانیشتوانی پێك ده‌هێنا 16.
هوڤانیس كاگۆزونونی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی له تا‌شناق و یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌رمینیا دان به‌وه داده‌نێت، كه هۆكاری ئه‌و كاره‌ساته سه‌ركردەكانی تا‌شناق بوون له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌نادۆڵ، ده‌ڵێت: ئێمه پێمان وابوو رووسه‌كان بۆ رزگاركردنی ئێمه هاتوون، دواتر بۆمان ده‌ركه‌وت له پشت ئێمه‌وه په‌یوه‌ندییان به توركه‌كانه‌وه كردوو لێمان ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌ی دا به حكومه‌تی ئیتیحاد و ته‌ره‌قی سیاسه‌تی پاكتاوی ره‌گه‌زیمان له‌دژ به‌رپا بكه‌ن، هه‌مان هه‌ڵه‌ی كوشنده‌مان له‌گه‌ڵ توركه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان دووباره كرده‌وه، ده‌ستمان به شه‌ڕێكی نابه‌رانبه‌ر كرد له‌گه‌ڵیان و به‌ره‌یه‌كی لاوازی ناوخۆییمان له‌گه‌ڵ كردنه‌وه، به‌ڵام به ناوی په‌رله‌مانه‌وه، له 80 كورسی له 76 بۆ تا‌شناق بێت، به‌ڵام دوای هێزه‌كانی توركیا شكستیان پێهێناین، له كۆنگره‌ی پاریس له 1919 هه‌مان هه‌ڵه‌مان دووباره كرده‌وه”17
ئه‌و شه‌ڕه بووه هۆی وێرانبوونی له 40% ناوچه‌ی ئه‌نادۆڵ زۆربه‌ی قوربانییه‌كانیش كورد و ئه‌رمه‌ن بوون. قه‌شه كریگۆریس بلانكیان كه ئه‌و كاره‌ساته‌ی بینیوه، ده‌ڵێت: من له 1916 به چاوی خۆم هه‌زاران قوربانی جه‌نگی تورك و كوردم بینی له به‌ر هێرشه‌كانی رووسیا و ئه‌رمه‌نی هه‌ڵاتبوون، له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌نووستن به‌هۆی برسی و نه‌خۆشیه‌وه‌وه ته‌نیا ئێسقانیان مابوو، دیمه‌نی ئه‌و كوردانه زۆر جیاواز نه‌بوو له دیمه‌نی ئه‌رمه‌نییه‌كانی دێرەزور18 .
تاوانی چه‌ته ئه‌رمه‌نییه‌كان گه‌یشته ئاستێك رووسه‌كان ناچاربوون لای ئه‌میرفاسكلی گادزیلیكفۆ و قونسڵی رووسی و مینۆڕسكی سكاڵای تاوانی ئه‌رمه‌نه‌كان بكه‌ن دژ به كورد. هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو له 1915 ملیشیا ئه‌رمه‌نه‌كان له لایه‌ن سوپای رووسه‌وه هه‌ڵوه‌شێندرێنه‌وه، به‌ڵام هه‌ندێك له‌و میلیشیانه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی رووس ده‌رچوون، له 1917 كاتێك شۆڕشی به‌لشه‌فی روویدا روسیا له‌و جه‌نگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌نادۆڵ كشایه‌وه، ئه‌و كاته ملیشیاكان به سه‌ركرایه‌تی ئۆزانین ئه‌ندریانیك و كه‌رغوف چاوش مسوڵمانانی ئه‌نادۆڵیان پاكتاوكرد، كورد له‌و هێرشانه پشكی شێری هه‌بوو، هه‌ندێك میلیشیای سه‌ربازی سه‌ر به تا‌شناق له‌و ناوچه جوگرافیيه بوو, كه 500 میلی چوار گۆشه بوو، كه زۆربه‌ی ناوچه كوردییه‌كان بوو19.
گرووپه چه‌كداره‌كانی ئه‌رمه‌ن ته‌نیا لایه‌ن نه‌بوو هێرشیان كرده سه‌ر كورد، هێزه ئاشوورییه‌كانیش به سه‌ركردایه‌تی په‌تڕۆس ئاغا و پاڵپشتی رووسیا سوپای تۆڵه‌سه‌نده‌وه‌یان له كورد دروستكردبوو، ئاشوورییه‌كانیش وه‌ك ئه‌رمه‌نییه‌كان بوون پێیان وابوو هه‌بوونی هێزه‌كانی فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا و رووسیا له كوردستان ده‌ر‌فه‌تێكیان پێ ده‌دات كه كیانێكی ئاشووری له كوردستان دروست بكه‌ن، كه له ناوچه‌ی هه‌كاری و دێت بۆ جۆله‌مێرگ و ئورمیه و تا ده‌گاته سنووری زاخۆ و بارزان له باشووری كوردستان، ئه‌و هێزه‌ی ئاشوورییه‌كان پێی ده‌گوترا (هاوپه‌یمانی بچووكی به‌ریتانییه‌كان) ئه‌رمه‌نییه‌كان له قه‌تڵوعامی كورد به ته‌نیا نه‌بوو، هێزه نا نیزامییه‌كانی رووسیاش به سه‌رپه‌رشتی جه‌نه‌ڕاڵ نیكۆلای پارتۆف به‌شداریيان له دڕه‌ندانه‌ترین تاوان به‌رانبه‌ر كورد كرد. بۆ نموونه كاتێك شاری ره‌واندزیان داگیركرد چه‌ندین ژن و منداڵ و پیریان كوشت، كاتێك رووسه‌كان كشانه‌وه ته‌نیا له 20%ى دانیشتوانه‌كه‌ی مابوو20.
ده‌بلیو مێجه‌ر نوێل ده‌ڵێت: ئاشوورییه‌كان و ئه‌رمه‌نییه‌كان به‌تایبه‌ت په‌ترۆس ئاغای فه‌رمانده‌ی میلیشیای ئاشووری داوای لێمان كرد رێگه‌ی بده‌ین وه‌ك سوپای تۆڵه‌سه‌ندوه‌ی مه‌سیحیی له كورد مامه‌ڵه بكه‌ن، به‌و جۆره كۆمه‌ڵكوژییه‌كیان له روواندز ساز كرد، جیاوازی نه‌بوو له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كان له لایه‌ن كه‌مالییه‌كانه‌وه 21.
راپۆرتی لیژنه‌ی حكومه‌تی ئه‌مریكا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ئه‌نادۆڵ له 1919 بۆ رووماڵكردنی بارودۆخی ئه‌نادۆڵ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و شتانه ده‌كاته‌وه, كه به‌ڵگه‌نامه‌كانی عوسمانی باسی تاوانی گروپه‌كانی ئه‌ندریانك له كوردستانی باكوور ده‌كه‌ن به پاساوی تۆڵه‌كردنه‌وه له كورد و سواره‌ی حه‌میدی، له راپۆرته‌كه دا هاتووه: وێرانكارییه‌كی فراوان كوردستانی گرتۆته‌وه، سه‌ردانی ناوچه‌ی وان مان كرد، خۆمان بینیمان ئه‌و شوێنانه‌ی وێران نه‌كراون شوێنی ئه‌رمه‌نییه‌كانه، به‌ڵام زۆربه‌ی شوێنی مسوڵمانه‌كان وێران كراوه، ئه‌و وێرانكارییه‌ی به‌سه‌ر كورده‌كان هاتووه له لایه‌ن ئه‌رمه‌نییه‌كان بووه، راپۆرته‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌نادۆڵ زۆرینه‌ی مسوڵمانی كورد و توركن، بۆیە نابێت لەژێر ئینتیدابی بریتانیادا بێت و ئەرمینیایەك لە رۆژهەڵاتی توركیا دروست بكرێت، وەك ئەوەی حزبی تا‌شناق داوای دەكات. هه‌ر له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه: خه‌ڵكی ناوچه‌ی ئه‌نادۆڵ ترسیان له كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نییه‌كان نیشتووه، كه گرووپه خۆبه‌شه‌كانی سه‌ر به تا‌شناق ئه‌نجامی ده‌ده‌ن22 .
ئه‌گه‌ر سه‌یری رووداوه مێژوویی و سیاسییه‌كان بكه‌ین ده‌بینین توركه‌كان و رووسه‌كان و ئه‌رمه‌نه‌كان به‌شداربوون له كوشتنی هه‌زاران خێزانی كورد و ئاواره‌بوونیان، جارێكی تریش گرووپه ئه‌رمه‌نییه‌كان ناوچه‌كه‌یان وێران و تاڵان كرد، پاشان هێزه‌كانی توركیا روویان كرده ئارزنجان و وان و ئه‌رزه‌رۆم، به‌توندترین شێوه به‌رپه‌رچی ئه‌رمه‌نییه‌كانیان داوه، له‌و ناوچه‌یه كۆتاییان پێ هێنان، ئه‌گه‌ر ئێمه بمانه‌وێت له‌و لێكۆڵینه‌وه باس لە هه‌موو ناوچه كوردییه‌كان بكه‌ین ئه‌وه پێویستی به نووسینێكی زۆر درێژه، به‌ڵام ده‌توانین به كورتی ئاماری ناوچه‌كان بنووسین، كه كۆی گشتی بێسه‌رشوێنانی ئه‌و ناوچانه گه‌یشته له 62%، كه به‌و جۆره‌ی خواره بوو، 42% خه‌ڵكی ناوچه‌ی به‌دلیس بێ سه‌روشوێن بوون، له ئه‌رزه رۆم له 31% بوو، له ناوچه‌ی قارس له 60%ی، له ناوچه‌ی مووش له 55%، له ناوچه‌ی سیرت له 30%23.
سه‌باره‌ت به كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نییه‌كان عه‌بدوره‌زاق به‌درخان، كه خۆی له ناو رووداوه‌كان ژیاوه له بیره‌وه‌رییه‌كانی ده‌ڵێت: له سه‌رده‌می شه‌ڕ ئه‌و وڵاته تووشی پشێویی ببوو، دوای شكستی هێزه عوسمانییه‌كان ئه‌رمه‌نییه‌كان ده‌ستیان به خراپه‌كاری كرد، كوردیان ناچاركرد ناوچه‌كانی ئه‌رزه‌رووم و وان و مووش و به‌دلیس و سرت و قارس، كه زێدی خۆیان بوو به‌جێبهێڵن، هیچ شوێنێك له‌و ناوچانه نه‌مابوو خه‌ڵكه‌ی كۆچی نه‌كردبێت، ئه‌و جه‌نگه كورده‌كانی ناچاركرد شار و گونده‌كانیان جێبهێڵن، كه خاوه‌نی مه‌ڕو ماڵات و سامانێكی زۆر بوون، به ماوه‌ی شه‌و و رۆژێك رووت و ره‌جاڵ كه‌وتن، كۆچیان كرد، به بێ كه‌سی په‌رش و بڵاو بوون24.
كۆنگره‌ی پاریس بۆ ئاشتی له 1919 و په‌یوه‌ندییه‌كانی كورد و ئه‌رمه‌ن:
له كاتی كۆنگره‌ی پاریس بۆ ئاشتی په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ كورد له كاتی شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهان بووه هۆی دروستكردنی رێكخراوێك بۆ ئه‌و شه‌ش ویلایه‌ته به‌ناوی (ڤیلایتی سیت) بۆ راكێشانی كورد و دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌رمه‌ن، ئه‌و رێكخراوه پێی ده‌گوترا رێكخراوی ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵات له چواری 11ی 1918 له ئیسته‌نبوڵ دامه‌زرا، دامه‌زرێنه‌ره كورده‌كان پاڵپشتی ده‌وڵه‌تی عوسمانیان ده‌كرد. پێكهێنانی ئه‌و رێكخراوه له شاره‌كانی، سیواس و وان و دیاربه‌كر و به‌دلیس و ئیلازیغ و ئه‌رزه‌رۆم بوو، كه‌سایه‌تییه‌كانیش سلێمان نه‌زیف و ئیسماعیل حه‌قی و نوێنه‌رێكی دیابەكر و زولفی فه‌وزی بوو، هه‌روه‌ها راسم به‌گ و نوێنه‌ری كوردی له ئه‌رزه ڕۆمیش تێدا بوو. ئه‌وانه رایگه‌یاند، كه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عوسمانین پاڵپشتی مافی ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌ن، رێكخراوی ڤیلایتی ست دروشمه‌كه‌ی ئه‌وه بوو “كوردستان ده‌بێته ئه‌رمینیا”، ئه‌و رێكخراوه كاره‌كانی دژی هه‌وڵه‌كانی كوردی و ئه‌رمه‌نی بوو بۆ یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان له كۆنگره‌ی ئاشتی له پاریس، كازم قه‌ره به‌كر به‌رپرسی هێزه گشتییه‌كانی عوسمانی له رۆژهه‌ڵات جێبه‌جێكاری ئه‌و سیاسه‌تانه بوو25.
كۆنگره‌ی پاریس له 18ی كانوونی دووه‌می 1918 به به‌شداری 32 وڵات و شاندی نافه‌رمی ده‌ستی به كاره‌كانی كرد، كاره‌كانی تا 21ی كانوونی دووه‌می 1920 به‌رده‌وام بوو، دۆخێكی ململانێی داگیركه‌رانه له نێوان وڵاته سه‌ركه‌وتووه‌كانی به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌مریكا و ئیتاڵیا بۆ دابه‌شكردنی ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌ڵمانیا و ئیمپڕاتۆری عوسمانی دروست بوو، زۆرینه‌ی بڕیاره‌كانی ئه‌و كۆنگره له به‌رژه‌وه‌ندی به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا بوو، كورد هه‌وڵی ده‌دا له رێگه‌ی ئه‌و كۆنگره‌یه سه‌ربه‌خۆی له ده‌وڵه‌تی عوسمانی به‌ده‌ست بهێنێت، بۆ ئه‌وه‌ش پشتی به به‌ڵێنه‌كانی به‌ریتانیا و پره‌نسیپی مافی چاره‌نووسی گه‌لانی وڵسنی سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ستبوو.
هه‌ر له‌و كۆنگره‌یه شه‌ریف پاشا به‌شێوه‌ی نافه‌رمی به‌شداری له‌و كۆنگره‌یه كرد، كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی ته‌عالی كوردستان كورد و پارتی سه‌ربه‌خۆیی كورد و كۆمه‌ڵه‌ی كوردی و پارتی دیموكراتی كوردی بۆ نوێنه‌رایه‌تی كردنی كورد له‌و كۆنگره‌یه هه‌ڵبژێردرابوو، هه‌روه‌ها فه‌خری عادل به‌گی ماردینی و ساڵح به‌گی حوسێنی به‌رێوەبه‌ری كاروباری شه‌ریف پاشا و غالیب عه‌لی به‌گ سكرتێری شه‌ریف پاشاش به‌شداربوون، شێخ مه‌حمود هه‌وڵیدا له رێگه‌ی شاندێكه‌وه په‌یوه‌ندی به شه‌ریف پاشا بكات، به‌ڵام ئینگلیز رێگه‌ی نه‌دا ئه‌و شانده بگاته شه‌ریف پاشا. هه‌رچه‌نده شاندی كوردی قه‌باره‌ی بچووك بوو، حكومه‌تی ئیتیحادی توركیا چه‌ندین به‌ربه‌ستی دروستكرد، هه‌وڵیدا رێگه له به‌شداری كورد له‌و كۆنگره‌یە بگرێت، به‌ڵام له‌و كۆنگره رۆڵی گه‌وره‌ی هه‌بوو، به‌هه‌مان شێوه به‌ریتانی و فه‌ڕه‌نسییه‌كانیش به به‌شداری شاندێكی سه‌ربه‌خۆی كورد زۆر ئاسووده نه‌بوون، چونكه داوای چاره‌سه‌ری پرسی كوردیان ده‌كرد به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی كورد.
شه‌ریف پاشا له‌و كۆنگره‌یه په‌یوه‌ندی نوێنه‌ری زۆربه‌ی سه‌ركرده‌ی وڵاتان كرد، دۆزی كوردی بۆ شیكردنه‌وه، به‌تایبه‌ت نوێنه‌ری به‌ریتانیا، كه كوردستان له ژێر ئینتیدابی ئه‌وان بوو. ئه‌رمه‌نییه‌كان به دوو شاند به‌شداری ئه‌و كۆنگره‌یان كرد، یه‌كیان به سه‌رۆكایه‌تی ئۆوادیس ئۆهانیسیان سه‌رۆكی كۆماری ئه‌رمینیا، ئه‌وه‌ی تر به سه‌رۆكایه‌تی بوگۆس نۆبار پاشا وه‌زیری پێشووی میسڕی، كه نوێنه‌رایه‌تی ناوچه ئه‌رمه‌نییه‌كانی توركیای ده‌كرد، به‌ریتانییه‌كان پێشوازیان له هه‌وڵ و په‌یامه‌كانی سه‌ركرده‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ته‌عالی كوردستان له‌و كۆنگره‌یه نه‌كرد، له‌به‌ر ئه‌وه به‌ریتانیا زۆر به‌گاڵته جاڕییانه پێشوازی لێ‌كردن.
یه‌كێك له دیپلۆماتكاره‌كانی ئینگلیز نووسیویه‌تی، كورد داوای ده‌كرد به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ هه‌موو منداڵانی تر ببێت به دایكیان و “ئه‌وانیش بكه‌ین به كوڕی خۆمان، ئه‌و خێزانه‌ش ئه‌وكاته پێویستی به بژێوی زۆر بوو”. دیپلۆماتێكی تری به‌ریتانیا ده‌ڵێت: داواكانی شاندی كورد له به‌ریتانیا ئه‌سته‌م بوو، روونیش بۆوه زۆر ساده و نائاسایی بوو، ئه‌وانه‌شی گفتوگۆیان ده‌كرد پێویست بوو په‌یامه‌كانیان بخوێننه‌وه، نوێنه‌ری سامی له میسر داوای له ریجناڵد وینجیت كرد، كه به فه‌رمانبه‌ره‌كان بڵێت، ئه‌و كورده پشت گوێبخات. له 29ی كانوونی دووه‌می 1919 بۆ یه‌كه‌م جار له لایه‌ن نوێنه‌ری به‌ریتانیا داوای دووباره دابه‌شكردنی كوردستان كرا، كه به‌شی باشووری بۆ به‌ریتانیا، به‌شی رۆژئاوا بۆ فه‌ڕه‌نسا، به‌شی باكوور بۆ ئه‌مریكا، به‌شی رۆژهه‌ڵات بۆ ئێران26.
سه‌رۆكی شاندی كوردی و سه‌رۆكی شاندی ئه‌رمه‌نی یه‌كگرتوو په‌یامێكی هاوبه‌شیان ئاڕاسته‌ی كلیمانصۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ڕه‌نسا كرد، كه سه‌رۆكی كۆنگره‌ی ئاشتی بوو، كه رێككه‌وتنی هه‌ردوولای له‌خۆی گرتبوو بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان به رێگه‌ی ئاشتییانه و هه‌روه‌ها سنووری ده‌وڵه‌تی ئه‌رمینیاشی تێدابوو.
أــ كۆماری قه‌وقاز خاوه‌نی ناوچه‌یه‌كی فراوانه (ناوچه‌ی یه‌ریڤان به ته‌واوی، به‌شه‌كانی قارس به‌بێ به‌شی باكوور له ئه‌رداهان، به‌شی باشووری هه‌رێمی ته‌فلیس، به‌شی رۆژئاوا له كانتزاج).
ب ــ حه‌وت ویلایه‌ته‌كه‌ی ئه‌رمینیای توركی (وان، به‌دلیس، دیاربه‌كر، خه‌ربۆت، سیواس، ئه‌رزه‌رۆم، ترابزوون).
ج چوار سنجاقه‌كه‌ی قلیقیه (مه‌عه‌ش، سیس چیای به‌ره‌كات، ئه‌ده‌نە له‌گه‌ڵ ئه‌سكه‌نده‌رۆنه).
مێجه‌ر نوێل ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگری به‌ریتانیا له عێراق دوای گه‌شتێكی بۆ كوردستانی باكوور له جه‌نگی يه كه مى جیهانی ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانی ئه‌رمینیا له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌نادۆڵ، كه كۆنگره‌ی فه‌ڕه‌نسا دانی پێداناوه جێبه‌جێ بكرێت، دەبێته هۆی دروستبوونی كیانێكی ئه‌رمه‌نی، كه يه ك ئه‌رمه‌نی ده كورد حوكم ده‌كه‌ن، چونكه له 90% ئه‌و ناوچانه كوردن27.
ئه‌وه‌ی تێبینی كراوه، شاندی كوردی له فه‌ڕه‌نسا له ژێر فشاری به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا قبوڵیان كرد نیوه‌ی كوردستانی باكوور له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌رمینیا بێت، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌مان بیر ده‌خاته‌وه كه چۆن له (2005) ئه‌مریكا سه‌ركردایه‌تی كوردی ناچاركرد نیوه‌ی خاكی كوردستانی باشوور بكاته ناوچه‌ی جێناكۆك، له (2006) بیخاته چوارچێوه‌ی ماده‌ی (140).
بزووتنه‌وه‌ی ئاڕاڕات 1926-1931
له سێداره‌دانی شێخ سه‌عید له 1925 كوردی ناچار كرد بۆ به‌رگریكردن له‌خۆی په‌نا بباته به‌ر جەنگی مافیایی له ناوچه‌كانی وان و به‌تلیس و ئەرزنجان، به‌ڵام به‌ریتانییه‌كان و ئێرانییه‌كان و ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڕه‌نسی به هه‌موویان هاوكاری توركیان كرد بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌و جووڵانه‌وه بهێنێت، راپۆرته‌كانی رۆژئاوا ياخى بوونى ئارارات به جووڵانه‌وه‌یه‌كی خێڵه‌كی كۆنه‌په‌رستی دژ به به‌ها كه‌مالییه‌كان وه‌سفیان كردووه . به‌ڵام سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌ی ئاڕاڕات له ناوچه چیاییه‌كانی سێگۆشه‌ی نێوان توركیا و ئێران ئه‌رمینیای سۆڤییه‌تی به‌رگرییه‌كانی كوردی برده قۆناغێكی نوێ.
پێش دامه‌زراندنی خۆییبوون ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه دژی مسته‌فا كه‌مال بووه، له 1926 ئیبراهیم ئاغا (برۆتیلی هسكى) سه‌رۆك هۆزی جه‌لالی راپه‌ڕی، چونكه حكومه‌تی توركیا ویستی ده‌ستگیری بكات و دووری بخاته‌وه بۆ باشووری توركیا، كه یه‌كێك بوو له سه‌رۆك هۆزه زۆر دیاره‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه، وه‌ك سه‌رۆك هۆزه‌كانی تری به‌شی رۆژهه‌ڵاتی باكووری كوردستانی لێ بكات 28.
ئه‌و ناوچه‌یه حكومه‌تی توركیا ده‌سه‌ڵاتی ره‌های دابوو به‌وانه‌ی خه‌ڵك ده‌پشكنن، بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووه‌ی هه‌ر جووڵانه‌وه‌یه‌كی كوردی ببنه‌وه له داهاتوو، برۆتیلی هسكى پێشتر به‌وه ناسرابوو كه یاریده‌ری مسته‌فا كه‌مال بوو دژی شێخ سه‌عید.29
به كورتی جووڵانه‌وه‌ی ئاڕارات له پلانی خۆییبوون نه‌بوو، به‌ڵكو ئیحسان پاشا ، كه یه‌كێك بوو له سه‌ركرده‌كانی خۆییبوون هاته ناو جولانه وەكه ، تا له رووی بنه‌مای سه‌ربازی نوێ كونتڕۆڵی بكا و هەستا به دروستكردنی ئیداره‌یه‌كی نوێ بۆ به‌رگریكردن لە ناوچه رزگاركراوه‌كانی پێی ده‌گوترا كورداڤا. هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ش پێی ده‌ڵێن كۆماری ئارارات یاسا و به‌ڕێوبه‌ری تایبه‌ت و پۆلیسی ناوخۆی هه‌بوو . ئه‌وه‌شی ئاشكرایه ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه له سه‌رده‌می ئیبراهیم ئاغای هه‌سكی له ئاڕاڕات له مانگی ئۆكتۆبه‌ری 1929 ده‌ستی پێكرد، له‌سه‌ر ده‌ستی شۆڕشگێڕه كورده‌كان، كه له هۆزه كوردییه‌كانی ناو ئێران بوون هاتن بۆ ناوچه‌ی بایه‌زید چوونه پاڵ هێزه كوردییه‌كانی ناو سنووری توركیا. ئه‌و هێزه كوردییانه هێرشیان كرده سه‌ر حكومه‌ت و شكستیان پێهێنا30، دا‌واشیان له حكومه‌ت كرد دانوستاندن له‌گه‌ڵ ئیحسان نووری پاشا بكات، كه له ناوه‌ڕاستی مانگی ئایاری 1928 دانوستاندنه‌كان به‌ڕێوه چوون، به‌ڵام سوودی نه‌بوو31 .
ئێرانییه‌كان له ئه‌یلوولی 1930 ئاماده‌نه‌بوون وه‌ڵامی داواكاری توركه‌كان بده‌نه‌وه، ده‌یانویست كورد وه‌ك كارتێكی فشار دژ به مسته‌فا كه‌مال به‌كار بهێنێنن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك داخوازی خۆی له دیاریكردنی سنووره‌كانی نێوانیان پێ به‌ده‌ست بهێنن، یاخود نه‌یانده‌توانی دژ به كورد بووه‌ستنه‌وه، چونكه تا ئه‌و كاته جوڵانه‌وه‌ی سمكۆ مابوو، ئێرانییه‌كان پێیان وابوو سمكۆ له لایه‌ن حكومه‌تی توركیاوه پاڵپشتی ده‌كرێت32. جگه له‌وه‌ش سروشتی ناوچه‌ی ئاگری دا‌غ ده‌خوازێت زۆر به‌هێز بێت، چونكه له سێ لاوه زنجیره چیای به‌هێزه، هێزه چه‌كداره كوردییه‌كان زۆرجار ده‌هاتن چالاكییان ده‌كرد و ده‌گه‌ڕانه‌وه ئاگری بچووك، كه به‌ر 1932 به‌شێك بوو له خاكی ئێران.
له 1929 توركیا وه‌ك ناڕه‌زایی دژ به هه‌ڵوێستی ئێران كه هاوكاری نه‌ده‌كرد، باڵیۆزی خۆی كێشایه‌وه، دوای كشانه‌وه‌ی باڵیۆزه‌كه‌ی ئێران هه‌وڵی دا دۆخه‌كه هێوربكاته‌وه، ئه‌مجاره مسته‌فاڵ كه‌مال باڵیۆزێكی نوێی بۆ تاران دیاریكرد, كه ده‌سه‌ڵاتی چاره‌سه‌كردنی كێشه سنوورییه‌كانی هه‌بێت.
له ئه‌نجامی ئه‌و كێشانه، ئه‌و وڵاتانه له نۆی مانگی نیسان په‌یماننامه و پڕۆتۆكۆڵیان واژۆ كرد، لیژنه‌یه‌كی هه‌میشه‌ییان بۆ دیاریكردنی ئه‌و سنوورانه دروستكرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش به‌رگرییه‌كانی ئاڕاڕات به‌رده‌وام بوو، به‌ڵام له 1930 حكومه‌تی سۆڤییه‌تی هه‌ستی به مه‌ترسی جووڵانه‌وه‌ی ئاڕاڕات كرد، كه له‌پشت په‌رده‌ی پارتی تا‌شناقی ئه‌رمه‌نی دژ به سۆڤیه‌ته سه ركردايه تى دەكرد ، بۆیه سۆڤیه‌ت ده‌ستی به فشار كرد له سه‌ر توركیا و ئێران، كه ده‌بێت هاوكاری یه‌كتر بكه‌ن بۆ كۆتاییهێنان به جووڵانه‌وه‌ی ئاڕاڕات و هێزه‌كانی سۆڤیه‌ت سه‌دان كه‌سیان له هێزه‌كانیان گواسته‌وه سنووری ئاراڕات بۆ ئه‌وه‌ی رێگە له هێزه كوردییه‌كان بگرن33، یه‌كێك له فاكته‌ره گرنگه‌كانی كۆتایی هاتنی ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه به‌هێزی چه‌كی توركیا بوو34، له 1930 حكومه‌تی توركیا و ئێران گه‌یشته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی ده‌بێت هه‌ماهه‌نگی یه‌كتری بكه‌ن و كۆتایی به جووڵانه‌وه‌ی ئارارات بهێنن، كه به جۆرێك بێت توركیا كۆنتڕۆڵی ئاڕاڕاتی بچووك بكات، له به‌رانبه‌ر هه‌ندێك ناوچه‌ی باكووری توركیا، به‌ڵام ئێمه پێمان وایه هاوپه‌یمانی خۆییبوون له‌گه‌ڵ تا‌شناق رۆڵی گرنگیان له روخانى جووڵانه‌وه‌ی ئاڕاڕات هەبوو. كاته‌كه ش، كه كاتێكی هه‌ڵه‌بوو، خۆییبوون به‌شێكی زۆری كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی پشتگوێخستبوو، هێزه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی دژ به كورد هاندابوو.
رۆڵی تا‌شناق له دامه‌زراندنی خۆییبوون:
تا ئێستا ئه‌و هۆكارانه روون نییه، بووه هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ردوو لا ئه‌و رێككه‌وتنه واژۆ بكه‌ن، د.عه‌بدوره‌حمان قاسملو پێی وایه ئه‌و رێككه‌وتنه له به‌رژه‌وه‌ندی جووڵانه‌وه‌ی كوردی نه‌بوو، زیانی زۆری به كورد گه‌یاند، هه‌ندێك له لێكۆڵه‌رانی تورك ئه‌و بۆچوونه پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام نووسه‌رانی كورد و ئه‌رمه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌و رێككه‌وتنه به سوودی كورد ده‌زانن و پێیان وایه پێویستییه‌كی مێژوویی بوو، چونكه كورد له‌و قۆناغه هیچ جێگره‌وه‌یه‌كی نه‌بوو، هه‌وڵده‌ده‌ین له‌و لێكۆڵینه‌وه ئه‌و ناكۆكییه یه‌كلابكه‌ینه‌وه.
رۆهات لاكۆم پێی وایه، مه‌مدوح سه‌لیم كه‌سایه‌تی نزیك له تا‌شناق به ئه‌ندازیاری یه‌كخستنی كۆمه‌ڵه كوردییه‌كان داده‌ندرێت، پێی ده‌گوترێت، “هاوڕێكی كاری رێكخستنی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌رمه‌نی ئه‌و سه‌رده‌مه” ، كربیس مامۆگیان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات دروستبوونی خۆییبوون له چوارچێوه‌ی بڕیاری كۆمه‌ڵه‌ی تا‌شناقی نێوده‌وڵه‌تی بوو له كۆنگره‌ی ده‌یه‌م كه له پاریس له 1925 بوو.
تا‌شناق ده‌ستی به هاندان و كۆكردنه‌وه‌ی دارایی بۆ سه‌ركرده هه‌ڵاتووه‌كانی كورد له ده‌ست مسته‌فا كه‌مال له سووریا ده‌كرد، تا‌شناق به‌و چالاكییانه‌ی ده‌یویست تۆڵه له كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نییه‌كان بكه‌نه‌وه، به‌ڵام كورد هیچ رێگه‌یه‌كی نه‌بوو دژ به مسته‌فا كه‌مال بیگرێته‌به‌ر. تا‌شناق پاره‌یه‌كی زۆری بۆ سه‌رۆك هۆزه كوردییه‌كان نارد، به‌تایبه‌ت حاجۆ ئاغا و میر جه‌لاده‌ت به‌درخان، كه له سه‌ركرده‌كانی خۆییبوون بوو، بۆ ئه‌وه‌ی جووڵانه‌وه‌ی چه‌كادری ده‌ستپێ بكه‌ن.35
به پشتبه‌ستن به راپۆرتی هه‌واڵگری ئاسمانی به‌ریتانیا، كه باره‌گای فه‌رمانده‌كانی له عێراق بوو، له 1925 تا‌شناق بڕیاری دا رێكخراوێكی كوردی بۆ پاڵپشتی هه‌وڵه‌كانی خۆی دژ به ده‌سه‌ڵاتی مسته‌فا كه‌مال دروست بكات، بۆ ئه‌وه‌ش له رێگه‌ی راسپاردنی فاهان بابازییانی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوه‌ندی بوون تا‌شناق ، به سه‌ركردایه‌تی كورده‌كان له به‌غدا و سلێمانی و پاریس بوو.
به‌ڵام به گوێره‌ی هه‌مان راپۆرت نوێنه‌ری لیژنه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له ته‌ورێز یه‌كه‌م په‌یوه‌ندی فه‌رمی به تا‌شناق بۆ به‌ده‌ستهێنانی پاڵپشتی لۆجستی و سیاسی دژ به حكومه‌تی توركیا. تا‌شناق ئه‌و كاته دژ به سۆڤییه‌ت بوو، بابازییان به سه‌ركرده‌كانی كوردی راگه‌یاند، كه یۆنان و ئیتاڵیا و نه‌یاره‌كانی ئه‌رمه‌ن به چه‌ك و پاره پاڵپشتی هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه ده‌كه‌ن دژ به توركیا.36
پاڵپشت به‌و به‌ڵگه‌نامه توركییه یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی نێوان تا‌شناق و خۆییبوون له دوو و سێی مانگی تشرینی دووه‌م له قامیشلۆ كرا، ئه‌و كۆبوونه‌وه پاش چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی نێوان كورد و ئه‌رمه‌ن بوو به رێنمایی قونسڵی ئیتاڵیا له به‌یرووت، لایه‌نه كوردییه‌كان جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرده‌وه ئامانجی یه‌كه‌می هاوپه‌یمانییان له‌گه‌ڵ ئه‌رمه‌ن ئه‌وه‌یه كوردستان بكه‌وێته ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئینتیدابی ئیتاڵیا، مافی هه‌بێت مه‌شق به هێزه‌كانی ئه‌رمینیای سه‌ربه‌خۆ بكات و پاڵپشتی كورد و ئه‌رمه‌ن بكه‌ن له داهاتوو، له‌و كاته‌دا هه‌ڵوێستی به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسییه‌كان به‌رانبه‌ر كورد و ئه‌رمه‌ن روون نه‌بوو، چونكه هه‌ردوولا ده‌یانویست كورد وه‌ك كارتی فشار به‌رانبه‌ر توركیا به‌كار بهێنن و ره‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆشیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی كه‌مال ئه‌تاتورك ده‌كرد.
له‌و كاته‌دا ئیتاڵیا تموحێكی مێژوویی له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌نادۆڵ هه‌بوو، سینۆر مۆسۆلۆنی له چه‌ندین بۆنه رایگه‌یاند بوو، كه ئیتاڵیا مافی قووڵبوونه‌وه‌ی له ئاسیا هه‌یه، توركه‌كان ئه‌و ناوچه‌یان به رۆژئاوای ئه‌نادۆڵ شرۆڤه ده‌كرد، راگه‌یاندنی توركی و حكومه‌تی ئه‌و وڵاته گرنگی زۆریان به سه‌ردانه‌كه‌ی وینستۆن چه‌رچڵ دا بۆ رۆما، ئه‌وه‌ش له قسه‌كانی باڵیۆزی توركیا له له‌نده‌ن له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و كاته تێبینی ده‌كه‌ن، كه توركه‌كان ئه‌وكات نیگه‌ران بووینه له ئه‌گه‌ری لێكه‌وته‌كانی ئه‌و سه‌ردانه37.
له 19ی مانگی نیسانی 1929 سووڕەیا به‌درخان به‌ره‌و ئه‌مریكا كه‌وته رێ، حه‌وت مانگ مایه‌وه هاوكاری بۆ تا‌شناق له ره‌وه‌ندی كوردی و ئه‌رمه‌نی له‌و وڵاته كۆبكاته‌وه، له رۆما سوڕەیا میوانی مۆسۆلۆنی ده‌بێت، به‌گوێره‌ی بانگه‌شه‌ی سوڕەیا به‌درخان به‌ڵێنی پێداوه هاوكاری كورد بكات، كاتێكیش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دیمه‌شق سوڕەیا به‌درخان سه‌ردانی یۆنان ده‌كات و حكومه‌تی یۆنی به‌ڵێنی پێده‌دات، كه دژ به توركیا هاوكاری كورد بكات38.
له هه‌مان كات فاهان بابازیان په‌رله‌مانتاری پێشووی عوسمانی و ئه‌ندامی كارای كۆمه‌ڵه‌ی تا‌شناق سه‌ردانی عێراقی كرد، كه به ئه‌ركێكی گرنگ و نهێنی ره‌وانه‌ی پاریس كرا، ئه‌و پیاوه ده‌سه‌ڵاتی هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بخاته گه‌ڕ كورد و ئه‌رمه‌ن و ئێزیدی یه‌كبخات، له به‌غدا چاوی به شوكری محه‌مه‌د نوێنه‌ری كورد كه‌وت، پێی راگه‌یاندن كه تا‌شناق دژ به به‌لشه‌فییه‌كانه، رێككه‌وتنی نهێنی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی یۆنان و ئیتاڵیا هه‌یه، رۆما كه به‌ڵێنی به تا‌شناق داوه هاوكاری چالاكییه‌كانی كوردی و ئه‌رمه‌نی دژ به توركیا بكات، ئه‌گه‌ر رێككه‌وێت هه‌ندێك كاروبار له‌گه‌ڵ عێراق رێكبخه‌ن، ئه‌و بابه‌ته‌ش له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه له پاریس به ته‌واوی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی هاوبه‌شی كوردی ئه‌رمه‌نی گفتوگۆ ده‌كه‌ین، به‌و ئامانجه‌ی پاڵپشتی دارایی و سه‌ربازی له یۆنان و ئیتاڵیا له پێناو سه‌رگرتنی ئه‌و پلانه به‌ده‌ست بهێنین.
لیژنه‌ی كوردی له به‌غدا چاودێری دانوستانه‌كانی ده‌كرد، نامه‌یه‌كی بۆ عه‌لی حلمی له به‌یروت نارد، كه له‌مێژ نه‌بوو سه‌ردانی عێراقی كردبوو، داوای له بابازیان كرد بوو پرسیار له سروشتی ئه‌و هاوكارییانه بكات كه یۆنان و ئیتاڵیا پێشكه‌شی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها پرسیاری ئه‌وه‌ش بكات چی بۆ كورد چاوه‌ڕوان ده‌كات، له وه‌ڵامی په‌یامەكە ئه‌گه‌ر كورد رازی بوو به دروستكردنی رێكخراوێكی ناوه‌ندی كه به ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوو نوێنه‌رایه‌تی زۆرینه‌ی هۆزه سه‌ره‌كییه‌كان بكات، ئه‌وه یۆنان و ئیتاڵیا هه‌موو هاوكارییه‌كی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
ئاشكرایه، دامه‌زراندنی خۆیی بوون به‌شێك بوو له پیلانێكی فراوانتری تا‌شناق بۆ جووڵاندنی هێزه ئۆپۆزیسیۆنه ناوخۆی و ده‌ره‌كییه‌كان دژ به كه‌مال ئه‌تاتورك.
دوای گه‌ڕانه‌وه بابازیان بۆ پاراس رێككه‌وتنێكی فراوان له نێوان تا‌شناق و جووڵانه‌وه‌ی رووسیای سپی و پاداشایه‌تی عوسمانی كرا، ته‌نیا ئه‌وه بۆ لیژنه‌ی كوردی مایه‌وه بچێته پاڵیان.
به دكتۆر تووتونجیانی سه‌رۆكی لیژنه‌ی تا‌شناق له سووریا راگه‌ێندرا، كه حكومه‌تی یۆنان و ئیتاڵیا له‌گه‌ڵ جووڵانه‌وه‌ی دژ به‌كه‌مالی هاوسۆزن، لیژنه‌ی كوردی له پاریس هه‌ندێك هاوكاری دارایی له ئیتاڵییه‌كان وه‌رگرتووه به‌شێكی ناردووه بۆ جه‌لاده‌ت به‌درخان بۆ ده‌ركردنی گۆڤارێكی كوردی.39
ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی پاداشایه‌تی عوسمانی نوێنه‌رێكی نارد بۆ سووریا پێی ده‌گوترا ئیسماعیل حه‌قی ئۆمۆلیجینا، كه یه‌كێك بوو له سه‌ركرده‌كانی جووڵانه‌وه‌ی هاوكاری هۆزه كوردییه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی به كورد بڵێت سه‌ركرده‌كانی جووڵانه‌وه‌ی پادشایه‌تی عوسمانی هاوكاری له‌گه‌ڵ كورد ده‌كه‌ن، به‌ڵام به مه‌رجێك ئه‌گه‌ر گفتوگۆكان سه‌ركه‌وتن، ده‌بێت سه‌ركرده‌كانی كورد بنه‌ماڵه‌ی عوسمانی وه‌ك سه‌رۆكی فه خری قبوڵ بكه‌ن.
پێش هه‌ماهه‌نگی بۆ ئه‌و سه‌ردانه له‌لایه‌ن ئیسماعیل حه‌قی و ره‌فعه‌ت مه‌ولانازاده‌وه كرا له 1925، ئه‌وه‌ش دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بوو له عێراق، هه‌ندێك هه‌وڵی تر هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی پادشایه‌تی رازی بكه‌ن له‌گه‌ڵ هێرشی كوردی دژ به توركیا بوه‌ستێته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌و هیوایه‌ی هێزه‌كانی توركیا په‌رش و بڵاو بكه‌ن و فشاره‌كان كه‌م بكه‌نه‌وه.
ئیسماعیل حه‌قی له سووریاوه رووی كرده عێراق و ئێران بۆ ئه‌وه‌ی له لايەنە جۆراوجۆره‌كان دڵنیا بێت، به‌تایبه‌ت شا و حكومه‌تی ئێرانی به‌رانبه‌ر توركیا، ئه‌و هه‌وڵه هیچ ده‌ستكه‌وتێكی نه‌بوو، پاشان بانگی ئیسماعیل حه‌قیان كرد بۆ پاریس.
كورد و تا‌شناقییه‌كان:
له واقیعدا دیاره ده‌ستپێشخه‌ری یه‌كێتی نێوان كورد و ئه‌رمه‌ن له لایه‌ن تا‌شناقییه‌كان بووه، هه‌رچه‌نده كورد له‌و كاته‌دا ماوه ماوه سه‌ركرده ئه‌رمه‌نییه‌كانیان ده‌بینی، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی گومانیان له به‌رانبه‌ریان هه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گفتوگۆكان خۆییبوونی لێ دروست بوو، كه له سه‌ره‌تاوه ناوه‌نده‌كه‌ی پاریس بوو، پاشان گوزرایه‌وه بۆ حه‌له‌ب جه‌لاده‌ت به‌درخان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد.
تا‌شناق له كۆنگره‌ی ده‌یه‌م بڕیارێكی ستراتیژی سه‌رەكی دا، به‌و هیوایه‌ی دۆخێك دروست بكات، له داهاتوو ئه‌و رێكخراوه و كه‌شه‌كه بتوانن چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه بكه‌ن كه دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی چاره‌سه‌ر نه‌كرابوون.
جووڵانه‌وه‌ی كورد و ئه‌رمه‌ن دژ به توركیا له‌و باردۆخانه واتای ئه‌وه‌یه كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌رمه‌نی په‌رش و بڵاو بووه‌وه، یه‌ك دیدیان نه‌بووه، به‌ڵام ته‌نیا شتێكی كاتی بوو، تا‌شناق هه‌وڵی دا دووباره ئاواره‌كان بگێڕێته‌وه بۆ نشتیمانی باپیرانیان40.
راپۆرته‌كانی به‌شی هه‌واڵگری هێزه ئاسمانییه‌كانی به‌ریتانیا له یه‌كی ئه‌یلوولی 1928 ئاماژه به‌وه ده‌كات “لیژنه‌ی رواندوز كه سەيد تەها نەهرى سه ركردايه تى دەكرد قبوڵى نەدەكرد، كه خۆییبوون به كۆمه‌ڵه‌یه‌كی كوردی دابنێت، چونكه له ژێر هه‌ژموونی تا‌شناق و خزمه‌تی ئه‌جێندای تاشناقیان زیاتر ده‌كرد41 “.
بیرماسیان یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی تا‌شناق, كه چه‌ك و پاره‌ی به جووڵانه‌وه‌ی ئارارات له ته‌ورێز ده‌دا، ده‌ڵێت: ئه‌رمه‌نه‌كان كوردیان رێكخسته‌وه هانیاندان شۆڕش هه‌ڵكه‌ن و یاخی بن، هه‌روه‌ها رێككه‌وتن بۆ ئه‌و ئه‌ركه 20 هه‌زار دۆلار بده‌ن، ژماره‌ی چه‌كداره كورده‌كان نزیكه‌ی حه‌وت سه‌د بۆ هه‌شت سه‌د كورد ده‌بوو، له سه‌ربازگه‌كانی سنووری ئێران مه‌شقیان ده‌كرد، به‌ڵگه‌نامه به‌ریتانییه‌كان ئاماژه به رۆڵی به‌رچاوی تا‌شناق له به‌ڕێوه بردنی ئارارات و پێدانی چه‌ك ده‌كه‌ن.
رۆبن پاشای سه‌ركرده‌ی دیاری تا‌شناق سه‌ردانی ئێران و عێراقی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌رێگه‌ی ئێرانه‌وه چه‌ك و پاره بگه‌یێنێته چه‌كدراه‌كانی جووڵانه‌وه‌ی ئارارات، تیمورتاش وه‌زیری شاهه‌نشاهی به ناڕاسته‌وخۆ پاڵپشتی هه‌وڵه‌كانی رۆبن پاشای كرد، به‌ڵام ئینگلیز به‌و هاوكارییه‌ی ئێران بۆ ئارارات رازی نه‌بوو42، ئێرانییه‌كان له‌سه‌ره‌تا جۆره هاوسۆزییه‌كییان له‌گه‌ڵ ئاراڕات هه‌بوو، ئه‌وه‌ش چونكه ناكۆكییان له‌سه‌ر دیارییكردنی سنووره‌كان له‌گه‌ڵ ئازربیجان له‌گه‌ڵ سنووری توركیا هه‌بوو43.
هه‌ڵوێستی به‌ریتانیا به‌رانبه‌ر خۆییبوون
سه‌ركرده‌كانی خۆییبوون له نزیكبوونه‌وه‌یان له تا‌شناق هه‌ڵه‌بوون، كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌جندایه‌كی فه‌ره‌نسی بوو بۆ ململانێی ئینگلیز، ئینگلیز هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له دروشمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ئاسووده نه‌بوو، چونكه هه‌ڕه‌شه‌بوو له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له عێراق.
ئیداره‌ی به‌ریتانیا گومانی له تموحه‌كانی خۆییبوون هه‌بوو بۆ سه‌ربه‌خۆیی، كه پێچه‌وانه‌ی هه‌وڵه‌كانیان بوو بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری كورد له عێراق بكه‌ن، له ده‌ی ته‌مووزی 1928 هێنری دۆبس نێرده‌ی به‌ریتانیا له ناوه‌ندی به‌ریتانیا له عێراق راپۆرتێكی درێژی ده‌رباره‌ی خۆییبوون و تا‌شناق بڵاوكرده‌وه، هه‌ڵوێستی به‌ریتانیای به‌رانبه‌ر هه‌ردوو رێكخراو روون كرده‌وه، ئه‌و روونكردنه‌وه بۆ هه‌موو قونسڵخانه‌كانی به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ره‌وانه‌كرد، داوایان لێكرا چاودێری چالاكییه‌كانی خۆییبوون و تا‌شناق بكه‌ن و رێگه‌یان نه‌ده‌ن ئه‌ندامه‌كانیان بێنه سووریا و عێراق و ئێران44.
له راپۆرتی دواتر كه له هه‌مان فه‌رمانگه بڵاوكرایه‌وه، له چواری ئه‌یلوول داوای له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق كرد بڕیارێكی گشتگیر بۆ فه‌رمانگه‌ی نه‌هێشتنی تاوان ده‌ربكات لیستێك ئاماده بكات، له 30ی ئه‌یلوول رێگه نه‌دات بڵاوكراوه‌ی خۆییبوون به ناوی (توركیا كوردی كومه‌ڵكوژكردووه) بێته ناو عێراق، كە له 1928 له میسڕ چاپكرا بوو45.
له شه‌شی شوبات وه‌زاره‌تی ناوخۆیی به‌ریتانیا راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه ناوی 56 كه‌سی خۆییبوون و تا‌شناقی تێدا بوو، داوای له قونسڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی كرده‌وه، كه رێگه‌ی چوونه ژووره‌وه‌یان نه‌ده‌ن.46
هاوپه‌یمانی تا‌شناق له‌گه‌ڵ خۆییبوون بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری كوردی له عێراق له‌گه‌ڵ نه‌بوو، ئه‌وه‌ش له ژێر كاریگه‌ری لیژنه‌ی رواندز حكومه تى به ريتانيا راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه ده‌ڵێت ، “لیژنه‌ی رواندز له چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی جیاواز پێكهاتووه، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه رێكخراو نییه، كه‌سی سه‌ره‌كی سه‌ید ته‌ها‌یه، به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ی واژۆ له‌سه‌ر به‌یاننامه فه‌رمییه‌كان ده‌كات پێی ده‌گوترێت زه‌ینولعابدین، …. ئه‌و رێكخراوه رێكخراوێكه له رووی داراییه‌وه مایه پووچه، به‌ڵام زۆربه‌ی كه‌سایه‌تییه كوردییه‌كان له عێراق و ئێران و توركیا پاڵپشتی ده‌كه‌ن، ئەمە‌ش وایكردبوو زه‌ینولعابدین له‌گه‌ڵ ئه‌و شێخ و مه‌لایانه‌ی، كه بیریان له به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی نه‌بوو په‌یوه‌ندی به‌هێزبێت، زۆر پشتی به‌و رۆشنبیرانه ده‌به‌ست، كه هه‌ڵگری فیكری نه‌ته‌وه‌یی بوون، هه‌ڵوێستی بابازیان په‌یوه‌ست به كۆكردنه‌وه‌ی پاره بۆیان.
ئه‌و راپۆرته له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی رواندز یه‌كده‌گرێته‌وه، كه خۆییبوون له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی تا‌شناق بوو، تاشناقیش خاوه‌نی ده‌زگا و داریی نهێنی بوو، ده‌یتوانی خۆییبوون دژ به مسته‌فا كه‌مال به‌كار بهێنێت. ئیتیحاد و ته‌ره‌قی عوسمانی ئه‌و كاته له ئۆپۆزسیۆن بوو و دژی سوڵتان عه‌بدولحه‌مید وه‌ستانه‌وه سوودی زۆری له ئه‌زموون و تواناكانی تا‌شناق وه‌رگرت47 .
راپۆرتێكی تری ئه‌ی بوڵیتی ئه‌فسه‌ری ئیداری به‌ریتانی له هه‌ولێر ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌ندامه كورده‌كانی خۆییبوون توندڕه‌وبوون، به‌ڵام ئیسماعیل به‌گ په‌رله‌مانتاری هه‌ولێر له عێراق و سه‌ید ته‌ها وه‌ك دوو كه‌سی میانڕه‌و وه‌سف ده‌كات، كه ده‌كرێت هاوكاری بكرێن48.
راپۆرتێكی به‌ریتانیا له مانگی شوباتی 1928 ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه هۆی ده‌ستگيكردنی بابازییان له‌لایه‌ن فه‌ڕه‌نساوه له سووریا و سیاسه‌تی نه‌رمی توركیا به‌رانبه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كورد دژ به حكومه‌تی توركیا خۆییبوون لاواز بوو.49
راپۆرتێكی تری به‌شی هه‌واڵگری به‌ریتانیا لقی به‌غدا، كه له 23ی تشرینی دووه‌می 1929 ده‌رچووه، به‌و جۆره باسی خۆییبوون ده‌كات، كه پێكهاتیه‌كی شلۆقه و له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه هیچ جووڵه‌یه‌كی نییه.
1ــ ده‌ستگیكردنی بابازیان، له‌به‌رئه‌وه‌ی رۆڵی هه‌بوو له تیرۆركۆدنی نه‌یاره ئه‌رمه‌نییه‌كانی له سووریا.
2ــ به فیڕۆدانی سامانێكی زۆر، كه پێشتر خۆییبوون كۆیكردبۆوه، ئه‌وه‌ش له ئه‌نجام خراپ به‌كارهێنانی له‌لایه‌ن منداڵه‌كانی به‌درخان به مه‌به‌ستی ئامانجی كه‌سی.
3ــ خۆییبوون له بنه‌ڕه‌ته‌وه كۆمه‌ڵێكی نوخبه‌یی بوو، هۆزه كوردییه‌كان پاڵپشتیان نه‌كردن، چونكه په‌یوه‌ندی گوماناویان له‌گه‌ڵ تا‌شناق هه‌بوو.
له كۆتایی 1930 حاجۆ ئاغا له ئه‌نجامی هه‌ستكردن به‌وه‌ی جه‌لاده‌ت و بابازیان فێڵیان لێكردووه، پێان گوتبوو، ئه‌گه‌ر هێرش بكاته سه‌ر سوپای توركیا فه‌ره‌نسییه‌كان به نهێنی هاوكارییمان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كرد، فه‌ڕه‌نسییه‌كان له سنووره‌كان دووریان خسته‌وه، ئێستاش داوا له ئیبراهیم تالی سه‌رپه‌رشتیاری ویلایه‌تی رۆژهه‌ڵات دەكات لێبووردنی بۆ ده‌ربكات تا بگه‌ڕێته‌وه توركیا.50
راپۆرتێكی تری به‌ریتانی به‌شی هه‌واڵگری سلێمانی ئاماژه به‌وه ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كوردی عێراق له خۆییبوون رازی نه‌بوون، چونكه خۆییبوون ئاڵای ئێرانیزمی به‌رزكرده‌وه، كه ئه‌رمه‌نییه‌كان به‌سه‌ریان سه‌پاندبوو، خۆییبوون ئه‌و دروشمه‌ی به‌رزكرده‌وه، كه حكومه‌تی ئێران پێشنیاز ده‌كات كوردستان ببێت به به‌شێك له ئێران، به‌ره‌یه‌كی دژ به تۆرانییه‌كان و بانگه‌شه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا، كه باسی له یه‌كێتی كورد و توركی ده‌كرد 51.
له نامه‌یه‌كی شێخ مه‌حمود بۆ خۆییبوون ده‌ڵێت، ئه‌و تێزه ناواقیعیه، چونكه به‌رژه‌وه‌ندی و ئابووری عێراق په‌یوه‌سته به عێراق نه‌ك ئێران، هه‌رچه‌نده ئینگلیز ئاماده نه‌بوو پاڵپشتی ئه‌و پڕۆژه‌یه بكه‌ن بۆ پاڵپشتی به‌ده‌ستهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كورد.52
له راپۆرتێكی تری هه‌واڵگری هێزه ئاسمانییه‌كانی به‌ریتانیا له به‌غدا، له شه‌شی شوباتی 1930 هاتووه به‌شی خۆییبووون كه‌مترین سنووری هه‌یه، چونكه كوردی عێراق كۆمه‌ڵه‌ی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه، رێكخراوێكی تایبه‌ت به‌خۆییان هەیە به ناوی كۆمه‌ڵه‌ی پشتیوانی كورد.
ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه پارتی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بی له عێراق و لقی له موسڵ و باره‌گاكه‌ی له به‌غدا بوو، ئه‌ندامه‌كانی هیواخوازبون حكومه‌تی عێراقی خاڵه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌كان په‌یوه‌ست به مافه‌كانی كورد و ده‌ستگیركردنی سه‌ید ته‌ها له ئێران به پیلانگێڕی نێوان ئینگلیز و ئێرانییه‌كان پیلانیان دانا ئاشوورییه‌كان له خاكی كورد جێگیر بكه‌ن53.
به‌ریتانییه‌كان ده‌ڵێن، سه‌ركرده‌كانی كوردی عێراق بڕوایان وابوو خۆییبوون هاوكاری پێویست به‌ده‌ست ناهێنن، ئه‌وه‌ش پاڵنه‌ر بوو خۆییبوون پشتگوێ‌یان بخه‌ن، له ئه‌نجامی ئه‌وه پارتێك دروستبوو، كۆمه‌ڵێك له‌و توندڕه‌وانه‌ی چوونه پاڵی، پاڵپشتییه‌كی كه‌می به‌ده‌ستهێنان، به‌ڵام به‌ڵگه‌ی به‌هێز ئه‌وه‌یه كه ئه‌و گروپه‌ی له‌و راپۆرته باسكراوه، گروپی رواندزبووه.
وا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌ندامانی رواندز ده‌یانویست له تا‌شناقی دژ به سۆڤییه‌ت دووربكه‌ونه‌وه، چونكه ترسیان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سۆڤییه‌ت هه‌بوو، ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ كاریان ده‌كرد، ده‌كرێت بگوترێت ئه‌و لیژنه‌یه به پله‌ی یه‌كه‌م زیاتر گرنگی عێراق ده‌دا، نه‌ك چالاكییه فراوانه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی خۆییبوون، ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه‌ك له‌و قۆناغه فۆڕمێكی روونی نه‌بوو54.
به‌ڵام حكومه‌تی توركیا له چوارچێوه‌ی تیۆری پیلانگێری و رێككه‌وتنی سیڤه‌ر له خۆییبوونی ده‌ڕوانی، به‌ڵام به‌رپرسانی تورك و نووسه‌رانی تورك ده‌ڵێن: خۆییبوون به‌شێك بوو له پیلانگێڕی به‌ریتانیا دژ به توركیا، ئه‌وانه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن به‌ریتانیا هه‌وڵی دا هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی بانگه‌شه‌ی سه‌ربه‌خۆیی نێوان كورد و ئه‌رمه‌نییه جوداخوازه‌كان له یه‌ك رێكخراو بكات، ئه‌و پیلانه بۆ ئه‌وه بوو توركیای پێوه سه‌رقاڵ بكه‌ن.
له‌و رووه‌وه كۆبوونه‌وه‌ی كورده ناوداره جوداخوازه‌كان له ماڵی قائیمقامی رواندز كۆبوونه‌وه، سه‌ید ته‌ها سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و هه‌وڵه‌ی ده‌كرد له‌گه‌ڵ س ج ئه‌دمۆنس به‌رپرسی كاروباری به‌ریتانیا له عێراق هه‌ماهه‌نگی هه‌بوو55 .
حكومه‌تی توركیا پێی وابوو به‌ریتانیا ده‌یه‌وێت ده‌وڵه‌تێكی كوردی و كیانێكی ئه‌رمه‌نی له‌سه‌ر سنووری سۆڤییه‌تی دروست بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته به‌ربه‌رست له‌به‌رده‌م بڵاوبوونه‌وه‌ی شیوعییه‌ت و لاوازكردنی كه‌مالییه‌تی توركیای هاوپه‌یمانی سۆڤییه‌ت به‌رانبه‌ر ئینگلیز.
حكومه‌تی توركیا ئه‌و پاڵپشتییه‌ی كوردی به هه‌نگاوێكی به‌ریتانیا ده‌زانی بۆ بێبه‌شكردنی تورك له نه‌وتی عێراق و قۆستنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌مینه‌ی توركانه‌ی سه‌ربه‌خۆی56.
هۆكاره‌كانی هاوپه‌یمانی سۆڤییه‌ت و توركیا ببووه ترسی هاوبه‌ش، كه ئینگلیز له چوارچێوه‌ی پیلانی قۆستنه‌وه‌ی كورد بۆ دروستكردنی فه‌وزا و ناسه‌قامگیری له ناوچه‌ی قه‌وقاس.
ترسی هاوبه‌شیان له ئێران ئه‌وه بوو، كه سه‌ركرده‌كانی كورد ده‌قۆزنه‌وه بۆ دروستكردنی كێشه له نێوان ئه‌و دوو وڵاته.
هیچ هۆكارێكی ئابووری ستراتیژی گرنگ نه‌بوو، كه ویستی ئه‌وه‌ی نه‌بێت سۆڤییه‌ت و توركیا به‌رانبه‌ر ته‌واوكردنی هێڵی ئابوورین، كه پێی ده‌گوترێت هاملتۆن57.
راپۆرتێكی تر له سووریاوه هاتووه ئاماژه به هه‌ماهه‌نگی نێوان فه‌ره‌نسا و ئینگلیز دەكات، كه سنوورێكی گشتی له مانگی ئه‌یلوولی ساڵی 1929 دابنێت بۆ پاڵپشتی خۆییبوون و به‌هێزكردنی پێكهاته سه‌ربازییه‌كانی دژ به توركیا له باكووری سووریا له سنووری له‌گه‌ڵ عێراق و توركیا.
پاڵپشت به راپۆرتی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا به‌شی هه‌واڵگری له به‌یروت مولازم بیته‌رسۆن له سه‌ره‌تای مانگی ئه‌یلوول له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ئه‌رمه‌ن له تا‌شناق كۆبوونه‌وه، هانیدان له‌گه‌ڵ كورد كاری هاوبه‌ش بكه‌ن، پاشان بیته‌رسۆن له‌گه‌ڵ كاپتن برۆنانینی فه‌ڕه‌نسی گه‌شتێكیان به باكووری سووریا كرد بۆ ئه‌وه‌ی كورد و ئه‌رمه‌ن پێكه‌وه دژ به توركیا كاربكه‌ن. هه‌مان به‌شی هه‌واڵگری ده هه‌زار دۆلاری له ژماره‌ی بانكی بابازیانی ئه‌ندامی دیاری تا‌شناقی دۆزییه‌وه، كه دوای گه‌شتێكی باكووری سووریا سه‌رف كرا58.
به‌ڵام دیداری دیپلۆماسكارانی نێوان ئینگلیز و فه‌ڕه‌نسا له دیدی ئیمه خزمه‌تی ئامانجه‌كانی تا‌شناق و خۆییبوونی نه‌كرد، به‌ڵكو هه‌ماهه‌نگی بوو بۆ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی رووبه‌ڕووی مسته‌فا كه‌مال و پرسه ناكۆكه‌كانی سنووری ئێران و عێراق ده‌بۆوه.
له دیداری نێوان باڵیۆزی توركیا و وەزیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌واڵانه كرده‌وه دژ به قونسڵه‌كانیان له ئێران و عێراق، كه گوایه پاڵپشتی جووڵانه‌وه‌ی كوردی ده‌كه‌ن، ئه‌و به‌رپرسه به‌ریتانییه به یه‌ك رسته گوتی: ئێمه پێمان وایه كورد جێگیرن، چونكه هه‌ر یاخیبوونێكیان زیان به به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه ده‌گه‌ینێت، ئێمه سوورین له‌سه‌ر پارێزگاری دۆستایه‌تیمان له‌گه‌ڵ توركیا، كاریش ده‌كه‌ین به‌نده‌كانی رێككه‌وتنی ئه‌نقه‌ره جێبه‌جێ بكه‌ین، (رێككه‌وتنی 1926 له نێوان به‌ریتانیا و توركیا و عێراق له دوای بڕیاری كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان له‌سه‌ر پرسی موسڵ بوو) 59.
چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌ریتانیا و په‌یوه‌ندییه‌كانی (سه‌ید ته‌ها)م له‌گه‌ڵ ئینگلیز دیوه، به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌كی تێدا نییه كه ئینگلیز رۆڵی له دروستبوونی خۆییبوون هه‌بێت، كه له ئه‌نجامی ده‌ستپێشخه‌ری تا‌شناق و پاڵپشتی ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ره‌نسا دروستبوو، به‌ده‌ر له‌وه‌ی سه‌ره‌تا وه‌ك كارتێكی فشار دژ به مسته‌فا كه‌مال له دیاریكردنی سنووره ئیدارییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا به‌كار ده‌هات.
كاپتن كینگ ئه‌فسه‌ری تایبه‌تی سیاسی له 26ی نیسانی 1928 راپۆرتێكی درێژی له‌سه‌ر جووڵانه‌وه‌یی كوردی بڵاوكرده‌وه، له‌باره‌ی خۆییبوونیش ده‌ڵێت، بۆته لاشه‌یه‌كی وشك وای ئه‌و جیابوونه‌وه‌ی تێیدا روویدا، وا ده‌رده‌كه‌وێت حوسێن حوزنی موكریانی راپۆرتێكی له‌سه‌ر چالاكییه‌كان و ناوی كادیره‌كانی خۆییبوون له عێراق به به‌ریتانیا داوه، ئه‌و راپۆرته پێی وایه كوردی عێراق هاوپه‌یمانی خۆییبون له‌گه‌ڵ تا‌شناق گه‌مژه‌یی و مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه60.
له كۆتایی مانگی حوزه‌یرانی 1928 بابازیان و جه‌لاده‌ت سه‌ردانی عێراقیان كرد، داوایان كرد چاویان به سه‌ید ته‌ها بكه‌وێت، به‌ڵام سه‌ید ته‌ها بابازیانی ره‌تكرده‌وه، چاوی به جه‌لاده‌ت كه‌وت، گفتوگۆیان له‌سه‌ر دۆزی كورد له عێراق له رێگه‌ی خۆییبوون كرد.
سه‌ید ته‌ها پێشنیازی كرد جه‌لاده‌ت هه‌ڵوێستی لیژنه‌ی رواندز هه‌ڵسه‌نگێنێت، قسه له‌گه‌ڵ عه‌لی عه‌ونی و ره‌فعه‌ت مه‌ولانازاده بكات، كه له به‌یرووت و دیمه‌شق نیشته‌جێ بوون.
به‌ر له‌وه‌ی عێراق جێبهێڵێت، بابازییان پێشنیازه‌كانی لیژنه‌ی رواندزی ره‌تكرده‌وه, به تايبه تى جەختى كرد له سه‌ربه‌خۆیی. رواندز له‌گه‌ڵ بابازیان هه‌ماهه‌نگی بكرایه، پاڵپشتی دارایی گه‌ره‌وه‌ی له ئیتاڵیا و یۆنان و وڵاتانی تر ده‌ست ده‌كه‌وت، به‌ڵام وا دیاره وه‌ڵامه‌كانی بابازیان بۆ لیژنه‌ی رواندز جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی نه‌بووبێت، له‌و نامه وه‌ڵامه‌ی باسكراوه ره‌تی ده‌كاته‌وه هاوپه‌یمانی خۆییبوون و تا‌شناق له‌و بانگه‌شانه سه‌رچاوەی گرتبێت، كه رۆژهه‌ڵاتی ئه‌نادۆڵ ئه‌رمه‌نییه، گوتی ئه‌وه بۆ په‌رله‌مانی وڵاتان جێهێڵدراوه، لیژنه‌ی رواندز كار بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كات له چوارچێوه‌ی ئه‌و سنووره‌ی ده‌كرێت، له دیدی ئه‌و لیژنه‌یه خۆییبوون لای كورد وا ناسراوه، كه رێكخراوێكی ئه‌رمه‌نییه، هیچ په‌یوه‌ندی به كورده‌وه نییه61.
نه‌یاره‌كانی هاوپه‌یمانی خۆییبوون تا‌شناق پێیان وایه تا‌شناق ده‌یویست ئه‌و ئامانجانه به‌ده‌ست بهێنێت:
1ــ له ململانێی ئه‌رمه‌ن ته‌نیا خوێنی ئه‌رمه‌ن نه‌ڕژێت، به‌ڵكو خوێنی كوردی به پاره‌ی ئه‌رمه‌نی بڕژێت.
2ــ پاڵپشتی پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كانی وه‌ك هه‌نشاك و رامگاڤار بكرێت.
3ــ پرسی كورد له خزمه‌تی پرسی ئه‌رمه‌ن به‌كار بێت.
4ــ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی كوردی توركی و دروستكردنی ئه‌رمینیای گه‌وره، به‌وه‌ش كوردستان ده‌بووه كیانێكی لاوازی سه‌ربه‌خۆ له چوارچێوه‌ی ئه‌رمینیای گه‌وره.
5ــ ئه‌و كوردانه‌ی له‌گه‌ڵ تورك له شه‌ڕدابوون زیانی گه‌وره‌یان له ململانێكان به‌رده‌كه‌وت، ئازاردانی كورد و تورك به‌ده‌ستی یه‌كتری له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌رمه‌ن بوو62.
پێشتر ئه‌رمه‌نییه‌كان له‌گه‌ڵ كورد ناكۆك بوون، به‌ڵام شه‌ریف پاشا نوێنه‌ری كورد له كۆنگره‌ی پاریس هه‌وڵی دا له چوارچێوه‌ی گۆنگره‌ی پاریس له‌گه‌ڵ ئه‌رمه‌نییه‌كان په‌یوه‌ندییه‌كی باش دروست بكه‌ن، هه‌ردوولا له‌سه‌ر مافه سه‌ره‌كییه‌كانی یه‌كتر رێككه‌وتن، ئه‌و نەخشانه‌ی شانده‌كانی ئه‌رمه‌نی پێشكه‌شی لیژنه‌ی كۆنگره‌یان كرد كوردی تووڕه كرد، كه‌مالییه‌كان به پاڵپشتی هه‌ندێك كه‌سایه‌تی كورد دروشمی “كوردستان بۆته ئه‌رمه‌نستانیان” به‌رزكرده‌وه، به‌و بانگه‌شه‌یه ویستیان كورد بۆ خۆیان راكێشن .63
هۆكار و ئه‌نجامه‌كانی هاوپه‌یمانی خۆییبوون و تا‌شناق
له 29ی تشرینی یه‌كه‌می 1927 تا‌شناق رێككه‌وتنی هه‌ماهه‌نگی و هاوپه‌یمانی هاوبه‌شی واژۆ كرد، كه 19 خاڵی وه‌ك نه‌خشه‌ڕێكی هاوبه‌ش دژ به توركیا له‌خۆ گرتبوو، به‌گشتی سه‌ركرده و رۆشنبیرانی كورد پێیان وابوو ئه‌وه بۆ كورد زۆر سوود به‌خشه و پێویستییه‌كی مێژووییه، رۆهات لاكۆم پێیی وایه ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كورد و تا‌شناق ده‌ستكه‌وتی مێژوویی بوو بۆ خۆییبوون ، زانار سلۆپی (قه‌دری پاشا ئه‌ندامێكی دیاری لیژنه‌ی ناوه‌ندی خۆییبوون بوو)، ده‌ڵێت رێككه‌وتنه‌كه ئه‌و خاڵانه‌ی له‌خۆی گرتبوو:
به‌ره‌نگاری و رێگری له سیاسه‌تی كه‌مالی دژ به كورد كاری دیپلۆماسی و سیاسی و راگه‌یاندنی گه‌وره‌ی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی پێویسته، كورد له‌و كاته ساده‌ترین ده‌زگای راگه‌یاندنی نه‌بوو، كه بتوانێت په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دروست بكات.
هیچ رێكخراوێك یاخود وڵاتێك هاوكاری و ئاسانكاری بۆ كورد نه‌كرد، كه هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌شه جۆراوجۆره‌كانی كوردستان بكات، بۆیه پێویست بوو ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه له چوارچێوه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانییه مێژووییه بێت، ئه‌رمه‌نییه‌كان رۆڵی باشیان له پاڵپشتی نێوان خۆییبوون و جووڵانه‌وه‌ی ئاڕارات هه‌بوو. ئه‌رمه‌نییه‌كان له رابردوو دیدێكی نه‌رێنیان به‌رانبه‌ر كورد له جیهان هه‌بوو، بۆیه ئه‌و هاوپه‌یمانییه ئه‌و دیده نه‌رێنییه‌ی سڕییه‌وه، رێگه‌كه‌ی گۆڕی بۆ خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كورد .ئه‌رمه‌ن رۆڵی گرنگی هه‌بوو له گه‌یاندنی داخوازییه‌كانی كورد بۆ ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان64.
نه‌عمان نێریار باگلۆری ده‌لێت: سه‌ركرده‌كانی ئه‌رمه‌ن رۆڵی دیاریان له جووڵانه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردی له توركیا هه‌بوو، به‌و جۆره كارییان ده‌كرد، كه له‌گه‌ڵ كورد رێككه‌وتبوون هه‌ماهه‌نگی و دۆستایه‌تییان هه‌بێت، ئیحسان نووری پاشا و ئه‌رده‌شێر موڕادییان و هه‌راج بابازییانی ئه‌ندامی دیاری داشناق نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی بوون، ئاشكرایه ئه‌وان گه‌وره‌ترین پاڵپشتی ده‌ره‌كی بووینه، له كاتێكدا هیچ لایه‌نێك ئاماده نه‌بوو له‌و سه‌رده‌مه پاڵپشتی كورد بكات65، باگلۆری پێی وایه به‌یه‌ك گه‌یشتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان بوو، له‌وه زیاتر شتێكی تر نه‌بوو، له كۆتاییش ئه‌رمینیا، كه سه‌ربه‌خۆیی وه‌رگرت ده‌ستبه‌رداری كورد بوو 66.
كو‌نی ره‌ش له‌و باره‌وه ده‌نووسێت: هاوپه‌یمانی نێوان خۆییبوون و تا‌شناقی ئه‌رمه‌نی نه‌یتوانی هاوكار بێت بۆ پاڵپشتییه‌كی سنوورداری ده‌ره‌كی67.
عه‌بدوره‌حمان قاسملو پێی وایه پاڵپشتی تا‌شناق بۆ خۆییبوون زیانی به جووڵانه‌وه‌ی كوردی گه‌یاندووه، كاره‌ساتی بۆ كورد هێناوه، چونكه دوژمنه‌كانی یه‌كێتی سۆڤییه‌ت و وڵاتانی ناوچه‌كه‌ی راكێشاوه، ئه‌رمه‌نییه‌كان كوردیان بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی حیساباتی خۆیان به‌كارهێناوه، چونكه خۆیان توانای به‌ره‌نگاری ئه‌تاتوركیان نه‌بوو، له دیدی ئه‌تاتوركیش به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا پلانیان داناوه له رێگه‌ی كورد له چوارچێوه‌ی تا‌شناق دژ به توركیا به‌كاربهێنن68.
به پشت بەستن به‌و راپۆرتانه‌ی سیخوڕه فه‌ره‌نسییه‌كانی ناو خۆییبوون و پێگه حزبییه‌كان نووسیویانه، خۆییبوون نه‌یتوانییوه له توركیا جێی خۆی بكاته‌وه، شانه ناوخۆییه‌كانی له عێراقیش سنووردار بوو، له واقیع دا ئه‌و رێكخستنه شتێكی خه‌یاڵی بووه، ته‌نیا له سووریا هه‌بووه، شێخی بارزان نه‌چۆته پاڵ خۆییبوون، وه‌ك راپۆرته‌كه‌ی ئه‌رمه‌ن باسی ده‌كات69.
محه‌مه‌د مه‌لا ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت: شكستی خۆییبون له كردنه‌وه‌ی به‌ره‌ی باشووری بۆ سووككردنی فشاره‌كان له‌سه‌ر جووڵانه‌وه‌ی ئارارات له مانگی حوزه‌یرانی 1930، ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر لاوازی په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆییبوون له‌گه‌ڵ سه‌رۆك هۆزه كوردییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه، كه كۆڵه‌گه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پاڵپشتی ئه‌و رێكخراوه بوون، خۆییبوون ئه‌وه ده‌كه‌نه به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌وه كه بۆ نه‌یانتوانییوه یه‌ك سه‌ركرده‌یان هه‌بێت له رێكخستنی ناو كۆمه‌ڵگه شكستیان هێناوه ، له‌و كاته‌دا خۆییبوون پلانی داده‌نا بۆ جووڵه‌ی سه‌ربازی له‌ناو سووریا به ئاڕاسته‌ی كوردستانی باكوور، كه پێویست بوو هێزه‌كانی هۆزان به‌گ له كۆبانێ و هێزه‌كانی حاجۆ ئاغا هێڤیركان له ناوچه‌ی گرێ سپی و جه‌لاده‌ت به‌درخان له ناوچه‌ی دێره‌ك و كوڕانی ئیبراهیم له سه‌رێ كانی جووڵه بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و پلانه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوو دڵ و لاواز بوون هیچ جه‌ماوه‌رێكیان له ناوخۆ نه‌بوو، ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ره‌نسا هیچ پاڵپشتییه‌كان نه‌بوو، له سه‌ره‌تاوه چاویان لێی نوقاند70، له دیدی هه‌مووان په‌یوه‌ندی خۆییبوون له‌گه‌ڵ تا‌شناق یه‌كێك بوو له هۆكاره‌كانی دووركه‌وتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر له خۆییبوون.
ئه‌و راپۆرته‌ی سیخورێكی ئینگلیز ئاماده‌ی كردووه، كه له 1930 ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوه‌ندی بووه، پێچه‌وانه‌ی ئه‌و راپۆرته فه‌ره‌نسییه بووه، ئه‌ویی تێبینی ده‌كرێت رێكخستنێكیان له توركیا و عێراق و هه‌ندێك وڵاتی ئه‌وروپی هه‌بووه71 ، گۆرگاس پێی وایه ئه‌و ناكۆكییه‌ی نێوان ئه‌و دوو راپۆرته ده‌گه‌رێته‌وه بۆ تێكه‌ڵاوی نێوان پاڵپشته‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمه‌ڵه و ئه‌ندامانی ناوخۆییبوون و خۆییبون نه‌بووه پارتێكی هاوچه‌رخ، تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر سه‌ركرده‌كانی كلاسیك و سه‌رۆك هۆز بوون72.
جه‌لاده‌ت به‌درخان دان به‌وه داده‌نێت له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی له 1927 هه‌ندێك هاوكاری له به‌ریتانیا وه‌رگرتووه، به‌ڵام له‌و دواییه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ تا‌شناق دروستكرد، كه باڵێكی فه‌ره‌نسی بوو. نیلیدا فۆكارۆی لێكۆڵه‌ر ده‌ڵێت: چالاكییه‌كانی خۆییبوون له‌و ناوچه‌یه به‌شێكی زۆری به هاندانی فه‌ڕه‌نسا بوو73، یه‌كه‌م پاڵپشتییان بۆ ده‌ركه‌وتنی تایبه‌تمه‌ند ناسنامه بوو له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كانی سووریا، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌یی هه‌ژموونیان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له ناوه‌ندە گه‌وره‌كان گه‌شه بكات، ئه‌و نووسه‌ره هاوڕایه له‌سه‌ر كاریگه‌ری فه‌ره‌نسا له لقی خۆییوونی سووریا، ئه‌وه‌ش به پله‌ی یه‌كه‌م رۆڵی له سیاسه‌تی ناوخۆی ئه‌و رێكخراوه سوورییه بینیوه74.
كریستیان فیلود كه له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی باسی له ململانێی فه‌ره‌نسا و توركیا له دوورگه‌ی باڵا ده‌كرد، له به‌شێكی باس له گريمانه‌ی به‌شداری كورد له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و ململانێیه له به‌رژه‌وه‌ندی سوریا ده‌كات، به‌گوێره‌ی ئه‌و نووسه‌ره حاجۆ ئاغا پاڵنه‌ربوو, كه توركیا سازشه گه‌وره‌كان بكات له دیاریكردنی سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ سووریا، زۆر به كورتی باسی چالاكییه‌كانی خۆییبوونی له دوورگەی باڵا كردووه75.
شایه‌نی باسه فه‌ره‌نسییه‌كان خۆییبوون و شۆڕشی ئاڕاڕاتیان قۆسته‌وه بۆ ده‌ستكه‌وته‌كانیان له په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ توركیا به‌كارهێنا، دوايش سه‌ركرده‌كانی خۆییبوون و چالاكوانى تر‌ى كوردیان له سنووری توركیا دوورخسته‌وه، به‌تایبه‌ت حاجۆ و كوڕانی به‌درخان و جه‌میل قه‌دری پاشا. جۆرجی گورگاس ده‌ڵێت: ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ره‌نسا ئاگاداری هه‌موو جووڵه‌یه‌كی سه‌ركرده‌كانی خۆییبوون بوون، چونكه جه‌لاده‌ت و سووڕەیا و كامه‌ران به‌درخان و مه‌مدوح سه‌لیم ئه‌ندامی فه‌رمی هه‌واڵگری فه‌ڕه‌نسا بوون76، كه‌واته ئه‌وه تێده‌گه‌ین كه په‌یوه‌ندی خۆییبوون له‌گه‌ڵ تا‌شناق پاڵپشتی به‌ریتانیای له‌ده‌ست دا و كردی به هه‌ڵوێستێكی دوژمنكارییانه‌ی راشكاوی به‌ریتانیا به‌رانبه‌ر خۆییبوون.
له په‌یوه‌ندی خۆییبوون و تا‌شناق ده‌ستپێشخه‌ری یه‌كه‌م ده‌ستی پێكرد، پاشان په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان گوازرایه‌وه بۆ پاریس و رێككه‌وتن، ئه‌وه له‌كاتێكدا رێككه‌وتنی نه‌وبار و شه‌ریف پاشا له 1919 كرابوو. خۆییبوون زیاده‌ره‌وی كرد و نیوه‌ی كوردستانی باكووری له به‌رژه‌ه‌ندی ئه‌رمه‌ن به‌كار هات، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئه‌و زیاده‌ڕه‌وییه بوو سه‌ركردایه‌تی كورد له ماده‌ی 140 كردییان، كه نیوه‌ی كوردستانی له ده‌ست دان.
هۆكاره‌كانیشی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه هاوپه‌یمانی خۆییبوون و تا‌شناق له دیدی گۆرگاس ترسی كورد بوو له هه‌مان چاره‌نووسی ئه‌رمه‌نه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستی توركه نه‌تەوه‌په‌رسته‌كان، ویستی ئه‌رمه‌ن، ئه‌رمه‌ن ویستیان هه‌بوو شه‌ش ویلایه‌تی توركیا به‌ده‌ستبهێنن و رێككه‌وتنی سیڤه‌ر زیندوو بكەنەوە.
هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن ئه‌و هاوپه‌یمانییه هه‌نگاوێك بوو به ئامانجی تا‌شناق ئه‌رمینیا له حكومی به‌لشه‌فی رزگار ده‌كات، ئه‌وه‌ش به‌ندێك بوو له كۆنگره‌ی یازده‌ی نێوده‌وڵه‌تی بوو كه له پاریس به‌سترا. دوژمنایه‌تی تا‌شناق بۆ سۆڤیيه‌ت له توركیا زیاتر بوو، ئه‌و هاوپه‌یمانه سروشتی بوو، چونكه ئه‌رمه‌ن هیچ پێگه‌یه‌كی له ئه‌نادۆڵ نه‌بوو تا تۆڵه له تورك بكاته‌وه، له كاتێدا كورد هێزی مرۆیی پێویستی هه‌بوو ده‌شیویست تۆڵه له تورك بكاته‌وه، به‌ڵام خاوه‌ن ئه‌و ئه‌زموون و رێككه‌وتن و ماده یاساییانه نه‌بوو, كه ئه‌رمه‌ن هه‌یبوو.
ئه‌و رێككه‌وتنه له 19 ماده پێكهاتبوو، ماده‌كانی 5 و 9 و 10 و 11 داوای له تا‌شناق ده‌كرد پاره و هاوكارى دیپلۆماسی له ده‌ره‌وه بۆ خۆییبوون كۆبكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كورد هیچ پاڵپشتییه‌كى ده‌ره‌كی نه‌بوو.
هه‌رچه‌نده ئه‌رمه‌ن به‌ڵێنی دابوو رابردووی خوێناوی دوولایه‌نه له‌بیر بكات، به‌ڵام وه‌ك گۆرگاس ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه ئه‌وه ئاگربه‌ستێكی ناچاری بوو، رقی ئه‌رمه‌نییان به‌رانبه‌ر كورد كه‌م نه‌كرده‌وه77، پوخته‌ی راپۆرته فه‌ڕه‌نسییه‌كه ئه‌وه بوو هاوپه‌یمانی خۆیبوون و تا‌شناق، ئه‌وه‌بوو، كه ئه‌رمه‌ن یارییان به‌كورد ده‌كرد و به كوشتن‌یان بده‌ن، له‌بری ئه‌وه‌ی خۆیان بیانكوژن دۆخه‌كه‌شیان ده‌ڕه‌خساند78.
ئه‌وو هاوپه‌یمانیيه له‌گه‌ڵ تا‌شناق پاڵپشتی جه‌ماوه‌ری نه‌بوو، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه زۆربه‌ی كورد حه‌زیان پێی نه‌بوو، چونكه له ناوەوە دانی به‌وه نابوو كه شه‌ش ویلایه‌تی زۆرینه كورد ده‌بووه به‌شێك له ئه‌رمینیا، هه‌رچه‌نده ئاماژه هه‌یه بۆ ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی حكومه‌تی كوردستان و حكومه‌تی ئه‌رمینیا سه‌ربه‌خۆبن، له داهاتوو بڕیار له‌سه‌ر شوێنه ناكۆكه‌كانی نێوانیان ده‌ده‌ن له چوارچێوه‌ی دوو كۆمار، بۆیه شاندێكی كه‌سایه‌تییه‌كانی دیاربه‌كر سه‌ردانی جه‌میل پاشایان كرد بۆ ئه‌وه‌ی سكاڵا له دژی ئه‌و رێككه‌وتنه بكه‌ن، چونكه ئه‌رمه‌نیان به دوژمنێكی سه‌رسه‌ختی خۆیان ده‌زانی، گوتیان: ئه‌رمه‌ن دوژمنێكی مێژوویی كورده، به‌ڵام ئه‌كره‌م پاشا وه‌ڵامی داناوه، كه ئه‌و رێككه‌وتنی به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی مادی بوو79.
گۆرگاس ده‌ڵێت: تا‌شناق پاره‌یه‌كی زۆری بۆ خۆییبوون و ئاڕاڕات له چه‌ندین رێكخراو و حكومه‌ت وه‌رگرت، هاوكاری سه‌ربازی و دیپلۆماسی كوردى كرد، له 1927 بابازییان 20 هه‌زار دۆلاری دا به خۆییبوون، به‌هه‌مان شێوه له 1928 تا‌شناق بڕێكی زۆری پاره‌ی له ئیتاڵیا بۆ خۆییبوون وه‌رگرت بۆ ئه‌وه‌ی گۆڤاره‌كه‌یان پێ ده‌ركه‌ن، حه‌وت هه‌زار دۆلاریان له مانگی سووری ئه‌رمه‌نی له ئه‌مریكا وه‌رگرت80، له 1930 شه‌ریف پاشا به پاڵپشتی تا‌شناق له فه‌ره‌نسا 400 هه‌زار فرانكی بۆ جووڵانه‌وه‌ی ئاڕاڕات كۆكرده‌وه81، هه‌روه‌ها تا‌شناق له ئه‌مریكا 125 هه‌زار چه‌ك و چوار هه‌زار فیشه‌ك و 50 هه‌زار بۆمبی ده‌ستی بۆ وه‌رگرتن، ئه‌و چه‌كانه له رێگه‌ی ئێرانه‌وه ره‌وانه كران، سێ مانگی خایه‌ند، هه‌روه‌ها ره‌وه‌ندی ئه‌رمه‌نی له ئه‌مریكا 30 هه‌زار پارچه چه‌كی له رێگه‌ی یۆنان بۆ ره‌وانه‌كرد، تا‌شناق خۆی كارگه‌ی چه‌كی له ته‌ورێز هه‌بوو هاوكاری جووڵانه‌وه‌ی ئاڕاڕاتی ده‌كرد82، راسته ئه‌و پاڵپشتییەكە گه‌وره‌بوو، وه‌ك پاڵپشتی محه‌مه‌د ره‌زا شابوو، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه بوو له كاتی پێویستی كورد ببێته قوربانییه‌كی قه‌ڵه‌و.
به‌ده‌ستهێنانی پاڵپشتی جووڵانه‌وه‌ی ئاڕاڕات ئامانجی تا‌شناق و خۆییبوون، هه‌وڵێك بوو بۆ سه‌رسامكردنی ئێرانییه‌كان بوو به ره‌گه‌زی ئاری, كه كۆكه‌ره‌وه‌ی كورد و فارس و ئه‌رمه‌نه، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه بوو كه بیكات به رێگرێكی به‌هێز بۆ تۆرانییه‌ت كه هه‌ڕه‌شه‌ی له كورد و ئه‌رمه‌ن و فارس ده‌كرد، چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی نارد بۆ پاڵپشتی ئه‌و پرۆژه‌ی شا، ته‌رمنسیان و جه‌لاده‌ت به‌درخان سه‌ردانی ئێرانیان كرد بۆ ئه‌وی پاڵپشتی ئێران بكه‌ن، دواتر بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌و پڕۆژه‌یه ناواقیعییه.
پاڵپشتی ئێران بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه زۆر هه‌ستیار بوو له هه‌وڵه‌كانی كورد و ئه‌رمه‌ن، ئه‌وه‌ش بۆ پاڵپشتی جووڵانه‌وه‌ی ئاڕاڕات.
له‌و ساڵانه‌ی دوایی به‌تایبه‌ت له 1928 و 1930 خۆییبوون و تا‌شناق له پاڵپشتیه‌كانی به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا، هه‌ردوو وڵات بوونه هاوپه‌یمانی مسته‌فا كه‌مال بۆ لێدانی تا‌شناق و خۆییبوون 83، به‌ریتانیا راشكاوانه ره‌تی كرده‌وه هیچ هاوكارییه‌ك ببدات به جووڵانه‌وه‌ی ئاڕاڕات له رێگه‌ی عێراق، ئه‌و داوایه‌شی به داوایه‌كی پووچ ناوبرد84.
كه‌رتبوونی ریزه‌كانی خۆییبوون
هاوپه‌یمانی ته‌شناق و خۆییبوون زیانی گه‌وره‌ی به كورد گه‌یاند به‌تایبه‌ت په‌یوه‌ست به په‌یوندی نێوان خۆییبوون و لیژنه‌ی رواندوز و دابه‌شبوونی كوڕانی به‌درخان و شێخ سه‌عید، چونكه كوڕانی شێخ سه‌عید و زۆربه‌ی سه‌رۆك هۆزه‌كانی باكووری كورد دژی هاوپه‌یمانی بوون له‌گه‌ڵ ئه‌رمه‌ن، ئه‌وكاته‌ش كوڕان و براكانی شێخ سه‌عید كه ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌یان ره‌تكرده‌وه، هه‌ژموونێكی فراوانیان هه‌بوو له نێوان موریدانی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی و زانایانی كوردستان.
هه‌رچه‌نده خاڵێكی نهێنی له سروشتی په‌یوه‌ندی نێوان خۆییبوون و تا‌شناق له‌و پرسه لای سه‌ركرده‌كانی كورد ئاشكرابوو، وا دیاره هه‌ر ئەوه‌ش بووه هۆی دابه‌شبوون، ده‌شگوترێن سه‌ڵاحه‌دینی نه‌وه‌ی شێخ سه‌عید خۆی راده‌ستی توركه‌كان كرده‌وه، به‌ڵام ئه‌وه پێش دابه‌شبوونی ریزه‌كانیان بوو، دواتر كه له خۆییبووون جیابوونه‌وه كۆمه‌ڵه‌ی ته‌عالی كوردستیان له كوردستانی سووریا دروستكرد، دواتر ئه‌و كۆمه‌ڵه ئاشكرا بوون توركیا ده‌ستگیريكردن و دادگایی كردن85.
گفتوگۆی نێوان تا‌شناق و لیژنه‌ی رواندز به‌هێز بوو، پێشتر هاوپه‌یمانی خۆییبون و تا‌شناق دروستبوو، لیژنه‌ی رواندز پێی وابوو تا‌شناق له دۆستایه‌تی كورد راستگۆ نییه، تا‌شناق هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ خۆییبوون واۆژكردووه به‌بێ ئاگاداری سه‌ركرده به‌هێزه‌كانی خۆییبوون له به‌غدا، كە له لیژنه‌ی رواندز بوون، به‌تایبه‌ت سه‌ید ته‌ها، كه پێی وابوو كۆنتڕۆڵی خۆيیبوون له لایه‌ن تاشناقه‌وه وایكردوه هه‌ر بنه‌ڕه‌ته‌وه خۆییبوون پارتێكی كوردی نه‌بیت.
ئه‌وه‌ش گومانی له‌لای سه‌ید ته‌ها زیاد كرد, كه له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی روواندز جارێك به ناوی تا‌شناق و جارێك به ناوی خۆییبوون، له 1928 سه‌ید ته‌ها چه‌ند پرسیارێكی تایبه‌تیان له بابازیان كرد, كه په‌یوه‌ست بوو به لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ هاوكاری كورد، وه‌ڵامه‌كانی ناڕوون بوو، ئه‌وه‌ش بڕوای به ئه‌ندامانی لیژنه‌ی رواندز نه‌هێنا، ئه‌وه‌شی دۆخه‌كه‌ی ئاڵۆزتر كرد تا‌شناق داواكارییه‌كانی به مه‌رجی ئه‌رمنی بوو بۆ هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی رواندز، ئه‌وه‌ش پشتی شكاندن، كۆتایی به‌وه هێنا خۆییبوونی هیوای راسته‌قینه‌ی كورد بیت، به‌تایبه‌ت ئه‌و داواییه‌ی 1928 چه‌ند ماده‌یه‌كی له‌خۆی گرتبوو، كه داوای ده‌كرد:
1ــ لیژنه‌ی رواندز هاوكاری خۆییبوون بكات به‌رانبه‌ر به پاڵپشتی ئه‌رمه‌نی بۆ جووڵانه‌وه‌ی كوردی له پاره و چه‌ك له عێراق.
2ــ گۆڕینی ئامانجی جووڵانه‌وه‌كه‌یان له حكومی زاتی بۆ سه‌ربه‌خۆیی.
3ــ كورد له وان و به‌تیلس و ئه‌رزه‌رۆم دان به مافه‌كانی ئه‌رمه‌ن دابنێت، چه‌ند نامه‌یه‌ك له نێوان لیژنه‌ی رواندز و تا‌شناق ئاڵوگۆڕ كرا، زمانی نامه‌كان خۆشه‌ویستانه نه‌بوو، تۆمه‌تباركردنی یه‌كتری تێدا بوو، یه‌كێك له نامه‌كان هاتووه لیژنه‌ی رواندز ره‌تی ده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ خۆییبوون كار بكات، چونكه ئه‌و رێكخراوه تا‌شناق دروستيكردووه و ده‌ستی به‌سه‌ر داگرتووه، كه ناتواندرێت ئه‌وه به رێكخراوێكی كوردی دابندرێت، هه‌روه‌ها “پێشیان وابوو بنه‌ماڵه‌ی به‌درخان خيانەتكارن، چونكە كوردستانيان بە ئەرمەن فرۆشتووە، برا بەدرخانییەكان بە “بەدرخانيان” ناونراون86, بەگشتی ناوە ئەرمەنییەكان بە (يان) كۆتاییان پێدێت.
كۆتایی
ئه‌و راپۆرتانه‌ی خۆییبوون ده‌رباره‌ی ژماره‌ی كوژرا و بریندار و ئاواره‌كانی كورد به‌هۆی جووڵانه‌وه‌ی ئاڕاڕات بڵاویكردۆتەوه یه‌ك ملیۆنه، ئه‌وه‌ش جه‌نگی له‌ناوبردنی به‌كۆمه‌ڵه كه‌متر نییه له كوشتاری ئه‌رمه‌نه‌كان به ده‌ستی تورك . ئه‌حمه‌د مه‌لا محه‌مه‌د چه‌ند پرسیارێكی خستۆته‌ڕوو سه‌باره‌ت به هاوپه‌یمانی تا‌شناق و خۆیبوون لێره پێویسته هه‌ڵوه‌سته‌ی جدی له‌سه‌ر بكه‌ین، ئه‌وانه به‌شێك له‌و پرسیارانه‌ن:
1ــ بۆچی تا‌شناق توانای مادی و راگه‌یاندن و سه‌ربازی خسته خزمه‌ت خۆییبوون؟
2ــ بۆچی تا‌شناق ئاراڕاتی هه‌ڵبژارد، بۆچی به دیاریكراوی ساڵی 1930؟
3ــ ئایه سه‌ركردایه‌تی خۆییبوون له‌و كاته بیریان له چاره‌نووسی گه‌لی كورد كردبۆوه، كه هێشتا خوێنی شۆڕشی 1925 وشك نه‌ببۆوه.
4ــ بۆچی خۆییبوون به درێژایی ئه‌و ماوه‌یه بیریان له‌وه نه‌كرده‌وه پشت به‌خۆیان ببه‌ستن؟
5ــ سه‌ركرده‌كانی خۆییبوون بیریان له خیانه‌تی ده‌ره‌گه‌به‌گ و سه‌رۆك هۆزه‌كانی شۆڕشه‌كانی پێشوو كرد؟
6ــ سه‌ركرده‌كانی كورد له ئاڕاڕات هه‌وڵیان دا په‌ند له وانه‌كانی پێشوو وه‌ربگرن تا نه‌كه‌ونه هه‌ڵه؟ .
ئه‌و راپۆرته‌ی یه‌كێك له نزیكه‌كانی حكومه‌تی توركیا ئاماده‌ی كردووه، پێ ده‌چێت له ناو لیژنه‌ی ناوه‌ندی خۆییبوون بووبێت، چونكه هه‌مان ئەو پرسانەیە كه ئه‌حمه‌د مه‌لا محه‌مه‌د باسی كردووه، لەبەرئەوەی ئه‌حمه‌د مه‌لا محه‌مه‌د باس له‌وه ده‌كات تا‌شناق بڕیاری جه‌نگ و ئاشتی ناو خۆییبوونی به‌ده‌ست بوو بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاڕاڕات، كه به دیاریكراوی ده‌ستكردی هنزبادیان د.میلا كۆنیانی نوێنه‌ریان بوو له سووریا.
یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی به ناوی یۆزباشی تۆفیق هه‌ر زوو هۆشداری دایه جه‌لاده‌ت و ئه‌وانه‌ی تر، كه خۆیان له سه‌ركێشی سه‌ربازی بێ حیساب بۆكردنی سزاكانی بپارێزن، چونكه هه‌مان هه‌ڵه‌ی جووڵانه‌وەی ئازادی و شێخ سه‌عید و سمكۆ دووباره ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كورد هه‌زاران قوربانی بدات، به‌ڵام خاوه‌نی راپۆرته‌كه ده‌ڵێت، یه‌ك ئه‌رمه‌نی به ناوی شۆڕشی كوردی خوێنیشیان له لووت نه‌هاتووه، ته‌نانه‌ت به‌ناوی شۆڕشی كوردی پاره‌یه‌كی زۆریان كۆكرده‌وه كه‌مێكیان دا به كورد ئه‌وه‌ی تۆ بۆ ده‌ڵاڵه‌كانی ئه‌رمه‌ن بوو87.
مه‌لا محه‌مه‌د ده‌شڵێت: ئەر‌مه‌ن به‌رپرسی ئه‌و كاره‌ساتانه‌ن به‌سه‌ر كورد داهاتن، چونكه ده‌یانزانی ئه‌وه له چاوی سه‌ركرده‌كانی خۆییبوون ئاساییه، تا‌شناق ئه‌وه‌شی پێ دان له‌به‌ر چاوی ره‌شی كورد نه‌بوو، به‌ڵكو سه‌ركرده‌كانیان به‌رده‌وام له سه‌ركردایه‌تی سه‌ربازی خۆییبوون بوون بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌جێندای كورد بخه‌نه خزمه‌تی ئه‌جێندای ئه‌رمه‌نی… پاشان ده‌پرسێت رێكه‌وتن دوو ده‌وڵه‌تی كوردی و ئه‌رمه‌نی دروست بكرێت، ئه‌وه زانیمان ده‌وڵه‌تی كوردی له باكووره ئه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌وان له‌كوێیه؟ پێم وایه ئه‌وان توانییان له رێگه‌ی تێوه‌گلاندنی كورد له دژی سۆڤیه‌ت كورد به‌كار بهێنن89.
پوخته‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه
گرنگترین ئه‌نجامگیری ئه‌و لێكۆڵیه‌وه‌یە بريتیيه له نه‌فره‌تی جوگرافیای سیاسی، كه دروستكه‌ری پرسی كورد له دوای رێككه‌وتنی لۆزان له 1923، كه تا ئێستاش كورد گیرۆده‌ی لێكه‌وته‌كانیه‌تی، شوێنه‌وارێكی گه‌وره‌ی له سه‌ده‌ی بیست به‌جێهێشت، له شێخ سه‌عیدی پیران ده‌ستی پێكرد، گه‌یشته كۆماری مه‌هاباد و رێككه‌وتنی جه‌زائير له 1975 و راپه‌رینی 1991 و راپرسی 2017، هه‌موو ئه‌و جووڵانه‌وانه دۆخێكی سه‌ختی بۆ كورد دروستكردووه، كه نه‌تواندرێت بیر له ره‌هه‌نده ناوخۆییه‌كانی بكرێته‌وه، له جیهانی سیاسه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتان له‌سه‌رووی هه‌موو شته‌كانه، وینستۆن چه‌رچل ده‌ڵێت: سیاسه‌ت مه‌لهایه، به‌ڵام له 1927 بۆ 1930 جووڵانه‌وه‌ی كوردی دیلی ده‌ستی ده‌وڵه‌تێكی زلهێز نه‌بوو، به‌ڵكو دیلی ده‌ستی جووڵانه‌وه‌یه‌كی وه‌ك تا‌شناق بوو.
جه‌نگی پارتیزانی به‌رده‌وام بوو بۆ لاوازكردنی مسته‌فا كه‌مال، به‌ڵام ئه‌و ئاراسته‌ی پێشووی كوڕانی شێخ سه‌عیدی پیران له ساڵانی 1925 و 1926 زۆر باشتر و دروستر بوو.
ــ پێوست بوو خۆییبوون پردی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ هه‌موو كوردی باكوور و هێزه ناوخۆیی و ده‌ره‌كیان هه‌بووایه، له‌بری تهر‌كیز له‌سه‌ر سووریا و تا‌شناق، به‌ڵام خۆییبوون وه‌ك جووڵانه‌وه‌یه‌كی نوخبه‌یی مایه‌وه نه‌توانی ئاماده‌یی جه‌ماوه‌ری له ده‌ره‌وه‌ی ئاڕاڕات بۆ كۆكاته‌وه.
ئه‌و هاوپه‌یمانییه له‌گه‌ڵ تا‌شناق كورد دوژمنی بۆخۆی زیاد كرد، كه رۆڵی گرنگی هه‌بوو له یه‌كخستنی ئێران و ئه‌رمه‌نستانی سۆڤیيه‌تی بۆ كۆتایی هێنان به ئاڕاڕات.
ژێده‌ره‌كان:
- حكومه‌تی توركیا یاسایه‌كی ده‌ركرد بەناوی (دیاریكردنی جێگیری)، كه ده‌سته‌واژه‌یه‌كی كۆنی عوسمانی بوو، قانوونی تێكشكاندنی شۆڕش و پڕوپاگه‌نده‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاسایش بوو له‌و ناوچه‌یه، ئه‌و قانوونه ده‌سه‌ڵاتێكی زۆری دابوو به ویلایه‌ته‌كانی رۆژهه‌ڵات، كه ناوه‌نده‌كه‌ی دیاربه‌كر بوو، ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌وره پیاوانی كورد و سه‌ركرده‌كانی شۆڕشی شێخ سه‌عیدیان گواسته‌وه، ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و كاره‌ی كرد ناوی جه‌نه‌ڕاڵ ئیبراهیم تاڵی به‌گ بوو، حكومه‌تی ئیسمه‌ت ئینینۆ هێڵه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و كاره‌ی دیاریكرد، كه زیاتر له 20 هه‌زار كوردیان گواسته‌وه، له هه‌ندێك كات خه‌ڵكی ئاسایی و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌شداری ئه‌و شۆڕشه‌یان نه‌كردبوو گواستنیانه‌وه، ئامانجه‌كه‌ش تێكشاندنی ئیراده‌ی كورد بوو له چوارچێوه‌ی كۆتاییهێنان به سه‌ركرده‌كانی كورد، ئه‌و پیلانه به پاساوی چاكسازی له دابه‌شكردنی ده‌ربه‌گه‌كان و ئاغان بوو.
ناوه‌نده رۆشنبیرییه توركییه‌كان به ناوی (ئه‌وجاغ) رۆڵی دیاری‌یان هه‌بوو له پڕۆسه‌ی به تورك كردن، به‌م جۆره زمانی كوردی له قوتابخانه و دادگاكان قه‌ده‌غه كرا، جل و به‌رگی رۆژئاوایی سه‌پێندرا، رێگری له جلی كوردی كرا، قوتابخانه‌ی حكومی توركی دامه‌زرا له‌گه‌ڵ به‌شی ناوخۆی په‌روه‌رده‌كردنی قوتابیانی كورد به رۆشنبیری توركی دوور له كه‌س و كارییان، ئه‌مه گه‌یشته ئاستێك به‌رپرسانی به‌ریتانیا ئه‌وانه وه‌ك كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كان به‌ده‌ستی ئیتیحادییه‌كان ناوببه‌ن، بڕوانه:
Selin M . Bölme “Hoybun Örgütü: Kürt Milliyetçiliğinde Yeni Bir Evre2015, International Journal of Kurdish Studies . https://www.academia.edu/15139089/Hoybun_%C3%96rg%C3%BCt%C3%BC_K%C3%BCrt_Milliyet%C3%A7ili%C4%9Finde_Yeni_Bir_Evre FO. 424/ 266. No.321. Sir G. Clerk . to Austen Chamberlain . Therapia . June 27, 1927 ; FO. 424/267 .no.67. Dec. 7.1927
- مه‌مدوح سه‌لیم سیاسه‌ت و فه‌لسەفه‌ی له ئیسته‌نبوڵ خوێندووه، ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری زۆربه‌ی رێكخراوه كوردییه‌كانی به‌ر له جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان بوو، له ئه‌نتاكیه مامۆستا بوو، فه‌ڕه‌نسی و ئه‌رمه‌نی زۆر به باشی ده‌زانی، بڕوانه: خويبون وثورة اكرى، مراجعة: شكر مصطفى، منشورات رابطة كاوة للثقافة ،2000 ، ص 11، ص27-28.
- FONDS RONDOT، Dossier Comités kurdes، “Kurdes”،13 February 1940
- سوڕەیا كه‌سێكی به‌ته‌مه‌ن بوو، له رووی عه‌قڵییه‌وه ته‌واو نه‌بوو، رۆڵی گرنگی له سیاسه‌ت هه‌بوو، له مانگی شوباتی 1931 قاهیره‌ی جێهێشت، پاشان چووه پاریس، كاتێك چووه پاریس وه‌ك ئه‌ندازیاری كشتوكاڵی و خاوه‌ن زه‌وی خۆی ناساند، له فه‌ره‌نسا هیچ كارێكی نه‌كرد، له‌سه‌ر سه‌رچاوه داراییه‌كانی خۆی ژیاند، تا له 1931 له شوقه‌ی ژماره 1138 له شه‌قامی سیڤه‌ر له‌گه‌ڵ دۆسته‌كه‌ی نیشته‌جێ بوو، كامه‌ران به‌درخان جارێك سه‌ردانی كرد، له سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا سوڕەیا له میسڕ بوو، زۆرجار سه‌ردانی سووریا و ئه‌وروپای ده‌كرد، بره‌وی به پلانی ئۆتۆنۆمی كوردی ده‌دا، له 1927 له قاهیره نه‌یتوانی به‌شداری چالاكردنه‌وه‌ی خۆییبوون بكات، هه‌رچه‌نده سوڕەیا به‌شداری چالاییه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی ده‌كرد، وه‌ك نوێنه‌ریش له ناوه‌نده‌كانی قاهیره مامه‌ڵه‌ی ده‌كرد، په‌یوه‌ندی به ناوه‌نده‌كانی ئه‌رمه‌ن ده‌كرد، رۆڵی هه‌بوو له كۆكردنه‌وه‌ی پاره و پاڵپشتی له رێكخستنی ئه‌رمه‌ن و ئه‌وانه‌ی دژ به كه‌مالییه‌ت بوون، له 1928 سوڕەیا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته گه‌شتێكی فه‌ره‌نسای كرد، پاشان سه‌ردانی ره‌وندی كورد و ئه‌رمه‌نی له ئه‌مریكا كرد، ئه‌و كۆبوونه‌وانه له‌لایه‌ن تا‌شناق بابزیان رێكخرابوو.
- Barbara Henning , Narratives of the History of the OttomanKurdish Bedirhani Family in Imperial and Post-Imperial Contexts .University of Bamberg Press Bamberg, 2018.p.361
- روهات الاكوم ، ص 20-21
- زنار سلۆپی ، دۆزى كوردستان ، و. فه‌يزوڵا ئیبراهيم خان ، بارزان وه‌هاب ، بڵاوكراوه‌ى وەزارتى رۆشنبيرى هه‌رێمى كوردستان ،1969: 107-110
- غورغاس ، ص 143.
- TNA، AIR 23/416 ” “THE KURDS”. Special services , Mosul, Feb 26 .1930
FONDS RONDOT، Dossier Comités kurdes، “Kurdes”، 13 February 1940
- Muhtasar Hayatım aşazade Cemil Paşazade Cemil و Bruksel , Kurt Ensituti , 1989. s, 77
- Dahliya Vukalati umum.umum jandarma kumandanligi , 19-4-1929 n.9743
- Garabet K Moumdjian “Struggling for a Constitutional Regime: Armenian-Young Turk Relations in the Era of Abdulhamid II, 1895 -1909”. UNIVERSITY OF CALIFORNIA Los Angeles .A dissertation submitted in partial satisfaction of the requirements for the degree Doctor of Philosophy in History , 2012 . pP.213-34
- الكرد والمسألة الأرمنية 1877- 1920 دار النشر دار الفارابي للنشر والتوزيع – لبنان ، ص34
- Anna Geifman, Thou Shalt Kill: Revolutionary Terrorism in Russia, 1894–1917.(USA: Princeton University Press, 1993) ,pp. 21–23
- Hratch Dasnabedian, History of the Armenian Revolutionary Federation Dashnaktsutiun (1890-1924) (OEMME Edizioni, 1989)
- JUSTIN MCCARTHY, TURKS AND ARMENIANS: NATIONALISM AND Constitutional CONFLICT IN THE OTTOMAN EMPIRE, P.10
- Reynolds, M. (2011). Frontmatter. In Shattering Empires: The Clash and Collapse of the Ottoman and Russian Empires 1908–1918 (pp. I-Iv). Cambridge: Cambridge University Press, pp. 148-49
- Garabet K Moumdjian , Struggling for a Constitutional Regime: Armenian-Young Turk Relations in the Era of Abdulhamid II, 1895 -1909. A dissertation submitted in partial satisfaction of the requirements for the degree Doctor of Philosophy in History , UNIVERSITY OF CALIFORNIA Los Angeles 2012 . pp.213-14
- أمير ، محمد خليل . علاقة الأكراد بمذابح الأرمن . بلا.ص 68
- JUSTIN MCCARTHY, TURKS AND ARMENIANS: NATIONALISM AND CONFLICT IN THE OTTOMAN EMPIRE, P.10
- THE ARMENIAN REVOLUTIONARY FEDERATION (DASHNAGTZOUTIUN) HAS NOTHING TO DO ANY MORE THE MANIFESTO OF KATCHZNOUNI FIRST PRIME MINISTER OF THE INDEPENDENT ARMENIAN REPUBLIC TRANSLATED FROM THE ORIGINAL BY MATTHEW A. CALLENDER EDITED BY JOHN ROY CARLSON (ARTHUR A.DEROUNIAN) PUBLISHED BY THE ARMENIAN INFORMATION SERVICE NEW YORK 22 .PP.11-13 https://www.tcamerica.org/files/Katchaznouni.pdf
- Grigoris Balakian , Armenian Golgotha, tr.ed. Peter Balakian. Newyork:Alfred Konpf 2009).pp.356-57
- هوكر طاهر توفيق, p. 554; David Mcdowall, A Modern History of the Kurds, translated into Arabic by Raj Al Ahmad, Beirut, 2004, p. 181. 32;Kirizoglu M. Fahrettin, Atrocities Committed by the Armenians in Kars and its Vicinity 1918 – 1920, Ankara, 1999,pp. 105 – 107.
- Report of Captain Emory H. Niles and Mr. Arthur E. Sutherland Jr. on trip of Investigation through Eastern Turkish Vilayets. 1, p.23,
- https://louisville.edu/as/history/turks/Niles_and_Sutherland.pdf ,
- Stanford Shaw, History of the Ottoman Empire and Modern Turkey (Cambridge: University Press, 1976), 11-p.922
- Southerland and Niles , p.23
- Ayşenur Korkmaz “At ‘Home’ Away from ‘Home’: The ex-Ottoman Armenian Refugees and the Limits of Belonging in Soviet Armenia”,Journal of Migration History
https://brill.com/view/journals/jmh/6/1/articlep129_129.xml?language=en
- عبدالرزاق بدرخان، السيرة الشخصية، ترجمة دلاور ز نكي ، بيروت: مطبعة اميرال ، 2010، 2010 ، ص58
- Karabekir, Kazım.Kürt Meselesi. 2. bs. Đstanbul: Emre Yayınları, 1995. s.10
- FO 371/4215: 48531, Letter from Şerîf Pasha to Lord Derby. 24 March1919 ,The Armenian Question before the peace conference1919http://www.westernarmenia.eu›Memorandum ,p.2
Major E. W. C. Noël l, Note on the Kurdish Situation, Baghdad, July 1919. For more regarding Lt. Colonel Noel see Jonathan Smele, The Russian Revolution and Civil War 1917-1921: An Annotated Bibliography (A&C Black, 2006), entry No. 2816, 286 . See also Christopher de Bellaigue, Rebel Land: Among Turkey’s Forgotten Peoples (Bloomsbury Publishing, 2010). Iraq British Administration: 1914-1921, Office of the Civil Commissioner, Précis of Affairs in Southern Kurdistan, (Baghdad: 1919),p. 7
- بۆ زیاتر زانیاری بڕوانه: دراسات في الحركة الكوردية المعاصرة ، اربيل الطبعة الاولى ، 2002.
- ئه‌و شوێنه به‌رزترین شوێنه له ئه‌نادۆڵ، كوهی نووحه بۆ ئێرانییه‌كانه، مه‌سیحه بۆ ئه‌رمه‌نییه‌كان، پێی ده‌گوترێت چیای ئاڕاڕات ناوچه‌یه‌كی جوگرافی فراوانه ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی 128 كیلۆمه‌تره، رووبه‌ڕه‌كه‌ی 1188 كیلۆمه‌تره، چیایه‌كی گڕكانی خامۆشە، به‌رزییه‌كه‌ی 5137 مه‌تره، هه‌میشه به‌فری هه‌یه، تا ده‌گاته لووته‌كه‌ی ئاگری 3500 مه‌تره، كه ده‌كه‌وێته ناو سنووری توركیای ئێستا و ئێران. هه‌روه‌ها ده‌كه‌وێته سنووره‌كانی ئه‌رمینیاش كه ئه‌وه زۆر گرنگه، له رووی به‌رگری سه‌ربازی
- Keziban YALÇIN “AĞRI DAĞINDA BİR İSYAN VAR” . SÜLEYMAN DEMİREL ÜNİVERSİTESİ FEN ED”EBİYAT FAKÜLTESİ TARİH BÖLÜMÜ BİTİRME ÖDEVİ s..4-5
- FO.424.268. No.17. Sir G. Clerk . to Austen Chamberlain , constanipole. Jan.11, 1928
- Jwaideh, Wadie, “The Kurdish Nationalist Movement: its origins and development” (1960).International Relations – Dissertations. 8.https://surface.syr.edu/irp_etd/8, pp.618-19
- BCA Dahiliye V , 3-8-1929 N.92B/85 BASVEKILI ISMET PASAYE
- هه‌رچه‌نده فه‌رمانده‌ی سوپای فه‌ڕه‌نسا گه‌یشتبووه هه‌مان پارێزگا و هه‌ردوو پارێزگای ده‌یادین و بیازیت، كه ناوچه‌یه‌كی سنووری بوو له نێوان هه‌ردوو لا، به‌ڵام فه‌رمانده‌ی شاندێكی (12) كه‌سی توركیا به هاوڕێیه‌تی والی كراكلیس و فه‌رمانده‌ی لیوای (29) سه‌ردانی جیلكی كوبریان كرد، ئیحسان نووری پاشا به‌خۆیی و (60) سوار چووه ئه‌و كۆبوونه‌وه، باس له شاندێك ده‌كات له‌بری حكومه‌تی توركیا، كه بڕیاری دا كورده‌كان ده‌ستبه‌رداری شۆڕش بن، لێبوردنی گشتیان بۆ ده‌رده‌كات، له هه‌مان كاتیش پۆستێكی باڵایان له توركیا له وڵاتێكی تر پێ بده‌ن، به‌ڵام له به‌رانبه‌ر ئه‌و پێشنیازه ئیحسان نووری پاشا یه‌ك مه‌رجی هه‌بوو بۆ قبوڵ كردن، ئه‌ویش كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی حكومه‌ت له كوردستانی توركیا و داننان به كیانێكی سه‌ربه‌خۆی كوردی.
- Nader Entessar, Kurdish Ethnonationalism (London: Lynne Rienner, 1992), 85. 101 Olson; The Kurdish Question and Turkish–Iranian Relations, 23. 102 ‘Mount Ararat: Turkish Offer to Persia’; The Times, 25 August 1930. TNA, FO 371/15369, ‘Translation from the Iran of 15 July 19
- BCA Dahiliye V , n. 4504 3-9-1929
- احسان نوري ، ص 125-26
- خويبون وثورة اكرى ،مراحعة شكر مصطفى،منشورات رابطة كاوة للثقافة ،2000 ، ص 11
- Garabet K. MOUMDJIAN “ARMENIAN INVOLVEMENT IN THE 1925 (ARARAT) AND 1937 (DERSIM) KURDISH REBELLIONS IN REPUBLICAN TURKEY: MAPPING THE ORIGINS OF “HIDDEN ARMENIANS”*”
- British and Kemalist Revolutionary activities, Report Turkey , 28 May ,1927. Burdett , vol.5. p.755
- Sir Austen Chamberlain Jan.28.1927. cited in Bilâl N Şimşir İngiliz belgeleriyle Türkiye’de “Kürt sorunu” : (1924-1938) : Şeyh Sait, Ağrı, ve Dersim ayaklanmaları Ankara : Türk Tarih Kurumu Basımevi, 1991..pp.105-106.p.101
- كونى ره ش ، ص44 ،1134
ئه‌وكاته فه‌ڕه‌نسیيه‌كان له چالاكییه‌كانی سووریا و كامه‌ران به‌درخان نیگه‌ران بووینه، ئه‌وەش به‌هۆی ئه‌و سكاڵایانه‌ی حكومه‌تی توركیا بووه، بۆیه فه‌ره‌نسا بڕیاری داوه سوڕەیا و كامه‌ران له وڵاته‌كه‌ی ده‌ربكات، كامه‌ران چوو بۆ ئه‌وروپا، سوڕەیاش چوو بۆ ئه‌ڵمانیا.
MAE-Nantes, Syrie-Liban, Beyrouth Ambassade Serie B, Dossiers personelles, “dossier Kamuran Bedirhan,” investigation dating from December 22, 1933. 1135 MAE-Nantes, Syrie-Liban, carton 570, report dated December 8, 1932 and Les Annales Coloniales, Nr. 123 (August 12, 1930), “La Syrie expulse un chef kurde.” 1136 MAE-Nantes, Syrie-Liban, carton 1055, reports dated October 27, 1927 and August 12,
- Mehmet pinar , SURİYE’DE YENİ BİR HOYBUN HAREKETİ VE İTALYA FAKTÖRÜ (1935-1939) S. 130-31
- ARMENIAN INVOLVEMENT IN THE 1925 (ARARAT) AND 1937 (DERSIM) KURDISH REBELLIONS IN REPUBLICAN TURKEY:MAPPING THE ORIGINS OF “HIDDEN ARMENIANS”* pp.184-85
- Burdett .vol.7. pp. 241-42
- Burdett .vol.8. pp.103-104
- رووداوی بایه‌زید له مانگی ئۆكتۆبه‌ری 1927 بوو، له‌و دۆسیه‌ی باسكرا، هه‌ندێك یاخی بووی هۆزه كوردییه‌كان له ناوچه‌ی دۆگۆی بایه‌زید هاتن بۆ پاڵ یه‌كێتی توركی، ئه‌وانه‌شی له سنووری ئێران هاتن هێرشیان كرده سه‌ر هێزه حكومییه‌كان، كۆمه‌ڵێك سه‌رباز و ئه‌فسه‌ری توركیان ده‌ستگیركرد بر‌دیانن بۆ ئێران، توركیا داوای له ئێران كرده‌وه له ماوه‌ی ده رۆژ ئازادیان بكات. ئێرا په‌ناگه‌یه‌كی كورده‌كان بوو، كه ده‌یانویست دووباره سه‌ربازه‌كان بگێڕێنه‌وه توركیا، داوایان كرد ئه‌و مافه‌یان پێ نه‌ده‌ن، داواكاری دووه‌می ئێران زۆر قورس بوو، ئه‌ویش به‌هۆی سروشتی شاخاوی ئه‌و ناوچه‌یه بوو، ئێران نه‌یتوانی هیچ هه‌نگاوێك بهاوێت، به‌ڵام دیاره ئێران هیچ هه‌نگاوێكی نه‌هاوێشت بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و داوایه‌ی توركیا، توركیا باڵیۆزی خۆی له ئێران كشانده‌وه.
دوای ئه‌وه ئێران عه‌لی فوروجی خانی ره‌وانه‌ی ئه‌نقه‌ره كرد، به‌ڵام نوێنه‌ری ئێرانی زۆر به‌ساردی پێشوازی لێكرا، به‌و هه‌ڵوێستی توركیا به ئێرانی راگه‌یاند هه‌ڵه‌ت كرد، پێویسته ئه‌و سیاسه‌ته راست بكه‌یته‌وه، به‌ڵام له 1929 په‌یماننامه و پڕۆتۆكۆڵ له نێوان توركیا و ئێران واژۆكرا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ده‌زاندرا ئه‌و چالاكییانه قه‌ده‌غه ناكرێن، له نۆی مانگی نیسانی 1929 رێككه‌وتن بۆ دروستكردنی لیژنه‌ی هاوبه‌ش بۆ سه‌ر سنووره‌كان.
- Ibid. vol.7. p. 261
- Ibid. vol.7. p. 261
- Burdett. vol.7 Burdett. p.242
- Burdett .vol.7. pp. 241-42
- Burdett. Vol 7.p.242.
- Burdett .vol7. p.432
- Burdett. Vol.7. pp.424-25
- Burdett . vol.7. pp..543-44
- CADN، 1SL / 1 / V / 1055، Sûreté Générale، Information No. 1985، Beirut، 22 August 1930. 47 Roupen Ter Minassian، “Iran yév Touran”، Troshak 4 (1927).
- Burdett . vol.7. P.464
- Burdett. Vol.7.pp.562-63
- أنشطة الحركة القومية الكردية قبيل تأسيس خويبون
للكاتبة وسام حسن -2020-06-04477
https://www.medaratkurd.com/2020/06
- Yusuf Sannay, “Hoybun Cemiyeti ve Türkiye’ye Karşı Faaliyeüeri”, Atatürk Araştırma
- Merkezi Dergisi, c. XIV, S. 40 (Mart 1998), s. 213
- Naci Kutlay,. Yüzyıla Girerken Kürtler, Pêrî Yayınları, İstanbul 2002, s. 296; Salim Cöhce, “Büyük Ermenistan’ı Kurma Projesinde Kürtlere Biçilen Rol”,I.Milletlerarası Doğu ve Güneydoğu Anadolu’da Güvenlik ve Huzur Sempozyumu, (27–28–29( Mart 2000, Elazığ), Bildiriler, Elazığ 2000, s. 523; Hüseyin İldeniz, “Osmanlı ve Türkiye Cumhuriyeti Döneminde Doğu ve Güneydoğu Anadolu Bölgesi’nde Meydana Gelen Ayaklanmaların Dış Destek ve Bağlantıları”, Beşinci Askeri Tarih Semineri Bildirileri, (23–25 Ekim 1995, İstanbul), I, Genelkurmay Askeri Tarih ve Stratejik Etüt Başkanlığı Yayınları, Ankara 1996, s. 645; Taşnak–Hoybun, (Editör: Yavuz Selim), İleri Yayıncılık, İstanbul 2005, s. 19; Yusuf Sannay, “Hoybun Cemiyeti ve Türkiye’ye Karşı Faaliyeüeri”, Atatürk Araştırma Merkezi Dergisi, c. XIV, S. 40 (Mart 1998), s. 213
- BCA , dolap 6 , kutu 61-2 , dosya 65-1, fihreset 2 , 102
- Burdett. Vo.8.pp.104-05
- T.C. cumhurbaskani arsivi , dolap 1, kutu 5-2 , dosya, 12-2 , fihrist 65 ;
فه‌ڕه‌نسییه‌كان كوردیان وه‌ك كارتی فشار به‌كارهێنا، به‌تایبه‌ت حاجۆ به‌گ، به‌ڵام ئه‌وه ماوه‌یه‌كی كه‌م بوو، سه‌ربه‌خۆیی ئه‌فسه‌رانی هه‌واڵگری فه‌ڕه‌نسی له ده‌زگای به‌ڕێوبردن هه‌ندێك ئه‌نجامی له ناكاویان له دوورگه‌ی باڵا به‌ده‌ستهێنا، پاشان ئه‌و ئه‌فسه‌رانه بوونه جه‌نگاوه‌ر، مافی مامه‌ڵه‌ی ره‌هایان هه‌بوو، له‌و ناوچانه‌ی ته‌نیا كه‌مێكیان ده‌سه‌ڵاتی سەربازی و مه‌ده‌نی هه‌بوو، له‌وانه مولازم بیته‌ر تیر پرۆژه‌یه‌كی هه‌بوو، له 1924 بیته‌ر هه‌ستی به‌وه كرد كورد توانایان هه‌یه پڕۆژه‌یه‌كی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یان له‌و دوورگه‌یه هه‌بێت له سنووره‌كانی توركیا، ده‌ست به‌جێ پارتێك پێشوازی له ئاواره كورده‌كان كرد و په‌یوه‌ندیی باشیان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی وه‌ك حاجۆ ئاغا و یه‌كێتی هۆزه‌كانی هێڤیركان دروستكرد ( انظر :
The Terrier Plan and the emergence of a Kurdish policy … – Galehttps://go.gale.com › i.doby JT Gorgas · 2007 )
- cited in şemşir. Pp.105-106
- Burdett .vo. 7. pp.274-275
- Burdett ,vol.7. p,277.78
- KALAFAT, Yaşar, Şark Meselesi Işığında Şeyh Said Olayı, Karakteri, Dönemindeki İç ve Dış Olaylar, Boğaziçi Yayınları, Ankara, 1992.S.135
- ( Ismail Beşikçi, GÜNEYDOĞU’DA ALT KİMLİKLER VE TOPLUMSAL DİNAMİKLERİ. TÜRKDOĞAN – Turk Dunyasi Arastirmalari, 2013 ).s.190
- ، خويبون وثورة اكرى ، ص14
- دۆزى كوردستان ، و. فه يزووڵڵا ئيبراهيم خان ، بارزان وهاب ، بڵاوكراوه ى وەزارتى رۆشنبيرى هه رێمى كوردستان ، 2007 ل ل120-121
- الحركة القومية الكوردية التحررية في كوردستان تركيا ،مطبعة حجي هاشم اربيل ، 2007ً ص85
- جمعية خويبون ، ص49
- كردستان والاكراد ، المؤسسة اللبنانية للنشر ص 62-63،.71
- FONDS RONDOT , DOSSIER COMITES KURDES, HOYBUN PP.1-3
- جمعية خويبون والعلاقات الكردية –الارمنية ، اربيل رابطة كاوة للثقافة ، 2000 . ص 76
- Burdett . vol.7. p.543-44
- AIR 23/416 Rapport secret sur la societe le Khoyboun, special service officer , i/m/33.Mosssoul.le 20 Octobre, 1930.pp.1-3
- الحركة الكوردية في المنفى ، ص 169- ،719
- غورغاس ،ص173
- يونس أسعد “خويبون في الجزيرة السورية العليا تحت الانتداب الفرنسي و التقارب الكوردي الأرمني -2
- 2020-04-2 https://www.medaratkurd.com/2020/04/
- Une epérixence d’administration régionale en Syrie durant le mandat français : conquête, colonisation et mise en valeur de la Ğazīra : 1920 – 1936 par Christian Velud
- الحركة الكوردية في المنفى ، ص180
- غورغاس ،ص 261
- CADN , FONDS ANAKARA Abassade n . 92.AUTOUR DE MOUVEMENT KURDE EN Syrie , sa situationactuelleet ses relation avec les Armenian . Bulletin de Rensiegnements No.103. De Damas du 31 decembre 1927, pp.6-8
- CADN , Fonds, Beyrouth, cabinet Politique, n.574., secret, le 12 Octobre 1931.
- الحركة الكوردية في المنفى ، ص 264
- Archives Nationales, serie F7 , n. 13436 Commmissriat specila de le Nice n. 9674. CADN , Fonds, Beyrouth, cabinet Politique, n. 1055. Direction du Service des Renseignments du Levant. Beyrouth le 29aout 1930 . نقلا عن غورغاس ص 165
- غورغاس ، ص 266
- سه‌ركرده‌كانی خۆییبوون له‌كاتی راگه‌یاندنی شۆڕش په‌یان به‌وه نه‌برد بوو ناتوانن كۆنتڕۆڵی په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌یی بكه‌ن، ئه‌و په‌یماننامه‌ی نێوان عێراق و به‌ریتانیا و توركیا لای كه‌می چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كوردی عێراق بوو، په‌یماننامه‌كانی پێشتووتریش روونی ده‌كه‌نه‌وه، كه له‌لایه‌نه ناوچاییه‌كان رۆڵایان هه‌بوو له‌و پاڵپشتییه‌ی كورد. ماده‌ی پێنجی په‌یماننامه‌ی دۆستایه‌تی نێوان رووسیا و ئێران له 1921 دژی دروستكردنی هه‌ر رێكخراو و گرووپێك بوون له ناو خاكیان، ناوی هه‌رچی بێت، ئامانجی دژایه‌تی فارس یا رووسیا، یا هاوپه‌یمانه‌كانی رووسیا بیت.ماده‌ی هه‌شتی دۆستایه‌تی رووسی توركی، كه له 16ی مارسی 1921 واژكرا ده‌ڵێت: هه‌موو رێكخراوه‌كانی ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕیان له دژی یه‌كتر هه‌بێت، قه‌ده‌غه ده‌كرێن، ئه‌و رێككه‌وتنه ده‌ستەبه‌ری بێلایه‌نی نێوان وڵاتی فارس و كۆماره سۆشیالیستیه‌كانی سۆڤیه‌تی ده‌كرد، كه له 1927 راگه‌یاندرا.
.( انظر :
Disney, Donald Bruce, Jr. “The Kurdish nationalist movement and external influences “Monterey, California. Naval Postgraduate School http://hdl.handle.net/10945/17624 Pp.72-73; FO 424- 268 Mr. Knox to Sir Mr Chamberlain.no1 84 , April 8 , 1928 ; FO 424. 268 Mr Hernc to Knox , no.185 . April 9.1928
- غورغاس ، ص 287
- Disney,p. 77; Burdett .vo. 7. pp.274-275 ; Mehmet pinar , SURİYE’DE YENİ BİR HOYBUN HAREKETİ VE İTALYA FAKTÖRÜ (1935-1939) p. 130
- Archives Nationales, serie F7 , n. 13436 Commmissriat specila de le Nice n. 9674. CADN , Fonds, Beyrouth, cabinet Politique, n. 1055. Direction du Service des Renseignments du Levant. Beyrouth le 29aout 1930 . نقلا عن غورغاس ص 294
- د.بله‌ج شيركو القضية الكورية ماضي الكرد وحاضرهم ،دار الكاتب ربطة كاوا للثقافة 1986. ص 104-105
- جمعية خويبون والعلاقات الكرديو-الارمنية ، ص 140-141
- BCA , DAHILIYE VAKALATI , JANDARMA KUMANDANLIGI , SALI. 145,8-1-1930
- المصدر نفسه ص 147-48