Home / ئەمرۆ لەمێژوودا / ئەمرۆ لە مێژوو

ئەمرۆ لە مێژوو

Vintage still life. Vintage compass lies on an ancient world map in 1565.

 

ئەمرۆ لە مێژوو

هەموو رۆژێک لە ماڵپەرى مێژووى کورد هەموو شتێک بزانە کەوا لەم رۆژە روویداوە لە سالانى رابردوو بە درێژایی مێژوو.

رووداوه‌كان:

12/7/1109: خاچپه‌رسته‌كان سه‌ركه‌وتوو بوون له‌ گرتنی به‌نده‌ری ته‌رابلوس له‌ كه‌ناری شام.

12/7/1191: مه‌لیكی ئینگلته‌ره‌ (ریچارلد دڵی شێر) توانی بڕواته‌ ناو (عه‌ككا) كه‌ له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی موسڵمانه‌كاندا بوو، و پاشان شاره‌كه‌ كه‌وته‌ ده‌ستی خاچپه‌رسته‌كانه‌وه‌.

12/7/1912: فه‌ره‌نسا‌ رایگه‌یاند كه‌ مه‌غریب پارێزراوی فه‌ره‌نسا‌یه‌.

12/7/1917: ئه‌ڵمانه‌كان غازی خه‌رده‌لی بكوژیان به‌كارهێنا بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ مێژوودا و ئه‌وه‌ش له‌ میانی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی.

12/7/1921: سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی (ریف) له‌ مه‌غریب به‌ سه‌رۆكایه‌تی عه‌بدولكه‌ریم خه‌تابی و بۆ سه‌ر هه‌ردوو داگیركه‌ری ئیسپانی و فه‌ره‌نسی.

12/7/1943: مسته‌فا بارزانی دوای ماوه‌یه‌ك له‌ ده‌ستبه‌سه‌ریی به‌ یارمه‌تی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی (پارتی هیوا) له‌ سلێمانی رزگاركرا و چووه‌ شاری (شنۆ) له‌ ئێران، وه‌ له‌ 27/7/1943ز گه‌ڕایه‌وه‌ ناوچه‌ی بارزان.

12/7/1946: به‌رپابوونی راپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌كه‌ی (كاورباخی) له‌ كه‌ركوك له‌ لایه‌ن كرێكارانی كۆمپانیای نه‌وتی باكوور له‌ عێراق.

12/7/1957: پزیشك و نه‌شته‌ركاری ئه‌مریكی لوری بورنی له‌ رێگای به‌ڵگه‌ی زانستیه‌وه‌ دۆزیه‌وه‌ په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ له‌ نێوان جگه‌ره‌كێشان و توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی سیه‌كان.

12/7/1960: فه‌ره‌نسا‌ ره‌زامه‌ندی نواند له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی هه‌ریه‌ك له‌ نێجیر و چاد و ڤۆلتای سه‌رو و ساحیلی عاج و ئه‌فریقیای ناوه‌ڕاست.

12/7/1996: سه‌رله‌نوی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سه‌رۆك (ئیدریس دیبی) به‌ سه‌رۆك كۆماری چاد.

12/7/1996: كۆده‌تایه‌كی سه‌رنه‌كه‌وتوو دژ به‌ سه‌دام حسێن.

1998: هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسای تۆپی پی له‌ پاڵه‌وانێـتی جامی جیهانی كه‌ له‌ وڵاتی خۆی ئه‌نجامدرا جامی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی برده‌وه‌ به‌ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر پاڵه‌وانی جیهان هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل  به‌ سی گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ هیچ.

200212/7/: دادگای كه‌نه‌دی مافی هاوسه‌گیری به‌خشی به‌ هاوڕه‌گه‌زان.

12/7/2005: جێگری سه‌ره‌ك وه‌زیران و وه‌زیری به‌رگری لوبنانی (الیاس المر) دوچاری هه‌وڵی تیرۆر بوویه‌وه‌ به‌ ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی.

12/7/2006: حیزبوڵا دوو سه‌ربازی ئیسرائیلی به‌دیل گرت و هه‌شتی تریشی كوشت، كه‌ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئیسرائیل جه‌نگ به‌رپا بكات دژ به‌ لوبنان كه‌ 33 رۆژی خایاند.

12/7/2006: ئه‌نجومه‌نی ئوممه‌ی كوێتی (جاسم محمد الخرافی) هه‌ڵبژارد به‌ سه‌رۆك و ئه‌وش له‌ دانیشتنی ده‌ستپێكدا.

12/7/2010: باقر جه‌بر وه‌زیری دارایی عێراق بڕیاریدا موچه‌ی خانه‌نشینان به‌ رێژه‌ی 50% زیادبكرێت.

12/7/2010: فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق هه‌ڵبژێرایه‌وه‌.

12/7/2010: له‌ ئه‌نجامی دوو ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمبی به‌هێز له‌ چێشتخانه‌یه‌كی كامباڵای پایته‌ختی ئۆگه‌نده‌ 64 كه‌س كوژران و 65ی دیكه‌ش بریندار بوون.

12/7/2013: رووداوی شه‌مه‌نده‌فه‌ری (بریتنی) بووه‌ هۆی مردنی 6 كه‌س و برینداربوونی نزیكه‌ی 30 كه‌س له‌ كه‌نار پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسه‌.

12/7/2014: 18 كوژراو له‌ قه‌سابخانه‌ی (خێزانی بتش) له‌ ئه‌نجامی بۆردومانی ئیسرائیل بۆ یه‌كێك له‌ ماڵه‌كانی ئه‌و خێزانه‌ له‌ رۆژی پێنجه‌می جه‌نگی سه‌ر شاری غه‌ززه‌.

12/7/1920،رۆژنامەى(دیلی دیل) بلاویکردەوە کە ئەو باجەى لە گەلانى عێراق وەرگیراوە(1500000)پاوەن بوو کە لە هیچ ولاتێک ئەو باجە کۆنەکراوەتەوە، واتە بەریتانیا تالانیان لە عێراق ئەنجامجاداوە.

12/7/1922ز، سەرۆک وەزیرانى بەریتانیا(چەرچل) لە ئەنجوومەنى گشتى بەریتانیا وەستا و دوپاتى کردەوە و بەلێنى بە کوردەکان دا کە بە خواستى خۆیان داواکانیان جێبەجێ دەکرێ، بەلام بەهۆى هەڵبژاردنەکان داواکە جێبەجێ نەکرا.

له‌دیكبوون:

12/7/1596: لە دایکبوونى قه‌یسه‌ر میخائیل رومانوف، قه‌یسه‌ری روسیای قه‌یسه‌ری.

12/7/1817: لە دایکبوونى هنری دیفد سورو، نوسه‌ری ئه‌مریكی.

12/7/1849: لە دایکبوونى  ویلیام ئۆسله‌ر، پزیشكی كه‌نه‌دی.

12/7/1854: لە دایکبوونى  ئه‌مادۆ مۆدلیانی، هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری ناوداری ئیتالی له‌ شاری ئۆسكانانی ئیتالیا.

12/7/1904: لە دایکبوونى بابلو نیرودا، شاعیری چیلی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی ساڵی 1971ز.

12/7/1913: لە دایکبوونى  ویلیس لامپ، زانای فیزیای ئه‌مریكی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبلی فیزیای ساڵی 1955ز.

12/7/1928: لە دایکبوونى ئیلیاس جیمیس خوری، زانای كیمیای ئه‌مریكی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1990ز.

12/7/1928: لە دایکبوونى محه‌مه‌د مه‌هدی عاكف، رابه‌ڕی گشتی كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان موسلیمین.

12/7/1931: لە دایکبوونى ئیریك ئایفیس، مێژوونوسی به‌ریتانی.

12/7/1932: لە دایکبوونى فایده‌ كه‌مال، ژنه‌ گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ر و سیاسه‌تمه‌داری میسری.

12/7/1937: لە دایکبوونى لیونیل جوسبان، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسه‌.

12/7/1940: لە دایکبوونى مه‌زهه‌ر ئه‌بولنه‌جا، ئه‌كته‌ری میسری.

12/7/1946: لە دایکبوونى رۆبه‌رت فیسك، رۆژنامه‌نوسی به‌ریتانی.

12/7/1955: لە دایکبوونى غنتر بینكو، دادوه‌ری تۆپی پێی نه‌مساوی.

12/7/1973: لە دایکبوونى كریستیان فییری، یاریزانی تۆپی پێی ئیتالی.

12/7/1974: لە دایکبوونى ستیلوس جیاناكابولوس، یاریزانی تۆپی پێی یۆنانی.

12/7/1976: لە دایکبوونى ره‌وعه‌ یاسین، ژنه‌ ئه‌كته‌ری سوری.

12/7/1976: لە دایکبوونى نهیر الشمری، یاریزانی تۆپی پێی كوێتی.

12/7/1978: مه‌روه‌ مه‌هران، ژنه‌ ئه‌كته‌ری میسری.

12/7/1978: لە دایکبوونى توفر گریس، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.

12/7/1978: لە دایکبوونى میشیل رودریگز، ژنه‌ ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.

12/7/1982: لە دایکبوونى ئه‌نتونیۆ كاسانو، یاریزانی تۆپی پێی ئیتالی.

وه‌فات:

12/7/1536: کۆچی دوایی دسیدریوس ئیراسموس، فه‌یله‌سوفی هۆڵه‌ندی.

12/7/1645: کۆچی دوایی قه‌یسه‌ر میخائیل رومانوف، قه‌یسه‌ری روسیای قه‌یسه‌ری.

12/7/1931: کۆچی دوایی لارس ئولف ناسان سود بریلوم، پیاوی ئاینی سویدی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی 1930ز.

12/7/1947: کۆچی دوایی دڵدار، شاعیری كورد، له‌ شاری هه‌ولێر، له‌ 20/10/1918ز له‌ شاری كۆیه‌ له‌دایكبووه‌.

12/7/1949: کۆچی دوایی دۆگلاس هاید، شاعیر و سه‌ركۆماری ئیرله‌نده‌.

12/7/1975: کۆچی دوایی شێخ موراد زه‌نگنه‌، شاعیر و زانای كورد.

12/7/1984: کۆچی دوایی جه‌وهه‌ر سالم، ئه‌كته‌ری كوێتی.

12/7/1998: کۆچی دوایی ئیبراهیم ئه‌مین باڵدار، نوسه‌ری كورد، و دانه‌ری كتێبی (ئه‌لف و بێی كوردی).

12/7/2007: کۆچی دوایی د.محه‌مه‌د موكری،  زانا و لێكۆڵه‌ری كورد له‌ شاری ئیڤری فه‌ره‌نسه‌ له‌ ته‌مه‌نی 86 ساڵیدا.

12/7/2011: کۆچی دوایی ئه‌حمه‌د والی كه‌ره‌زای، سیاسه‌تمه‌داری ئه‌فغانی.

12/7/1924ز، کۆچی دوایی چیرۆکنووسی(مستەفا مەنفەلوتي) خاوەنى کتێبی (النظرات).

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

خوێنده‌وه‌یه‌كی نوێ بۆ په‌یماننامه‌ی هاوكاری و دۆستایه‌تی تاشناقی ئه‌رمه‌نی و پارتی خۆییبوون له‌ 1927 – 1930

گۆڤاری مێژووناسی گۆڤارێكی مێژوویی وەرزییە —————————— ژمارە (1) به‌هاری 2022، ساڵی یەكەم خاوەنی ئیمتیاز/ پ.د. …