Home / ناوداران / نووسەر و شاعیرو خەباتگێڕی كورد ئەنوەر مایی 1913-1963

نووسەر و شاعیرو خەباتگێڕی كورد ئەنوەر مایی 1913-1963

18644583_1425642930851149_738808580_n

ئةنوةر مايى

ئا: كەریم شارەزا

نووسەر، شاعیری خەباتگێڕ، پێشمەرگەی كوردستان و رۆژنامەنووس مەلا ئەنوەر شێخ محەمەد تاهیر مایی لە ساڵی 1913دا لە گوندی (ماهی=مایی) لە دەڤەری بادینان لە دایكبووە . تەمەنی دوو ساڵان دەبێ‌ باوكی كۆچی دوایی دەكات و دایكی بەخێوی دەكات، لە تەمەنی حەوت ساڵیدا دەخرێتە بەخوێندن لە قوتابخانەی بامەڕنی و مە لە پۆلی شەشەم دەردەچێ‌ روو دەكاتە خوێندنی ئایینی پایەی زانستی گەیشتۆتە پلەی مەلایەتی، ئیجازەی لە شوكری ئەفەندی موفتی ئامێدی وەرگرتووە و لە ساڵی 1939 دا بۆ ماوەی سێ‌ ساڵ كراوە بە مامۆستا ، ئینجا دەستی لێ‌ هەڵگرتووە و چووەتە پاڵ رێكخراوی سیاسی كوردی و سەردەمێك چالاكی لە حزبی خۆییبوون، دەمێكیش لە حزبی هیوا دەورێكی دیاری بینیوە و لە ساڵی 1945دا بەشداریی شۆڕشی بارزانی كردووە . لەگەڵا دروستبوونی پارتی دیموكراتی كوردستان لە 16/8/1946دا وەك ئەندامێكی دڵسۆز كاری لەو حزبە نەتەوەییەدا كردووە، لە سەر هەڵوێستی سیاسی حكومەت گرتوویەتی و لە دواییشدا خستوویەتیە ژێر چاودێری پۆلیسەوە ، بەڵام گرتن و ئەشكەنجەدان كاریان تێ‌ نەكردووە ، بەڵكو پتر هانیان داوە زیاتر خزمەتی كورد و كوردستان بكات. ئەوەی لە نزیكەوە ئاگای لە هەڵس و كەوتی ئەو زاتە خەباتگێڕە بووبێ‌ بینیویەتی بە درێژایی ژیانی لە سایەی حوكمی پاشایەتی عیراق هەر دەربەدەر بووە و لە كوردستان دوورخراوەتەوە ، تاكو بەرپا بوونی شۆڕشی 14ی تەمووزی 1958 ئینجا چەند ساڵێك بە ئازادی ژیاوە و گەلێك وتار و لێكۆڵینەوەی مێژوویی و رۆژنامەنووسی لە سەر مافی نەتەوەیی كورد بە عەرەبی بڵاو كردۆتەوە، كێشەی رەوای كوردی بە عەرەب ناساندووە. لەگەڵا خوالێخۆشبوو جەرجیس فەتحوڵڵادا لە شاری مووسڵ رۆژنامەی (الحقیقە = راستی) یان دەرچوواندووە. لەگەڵ دامەزراندنی یەكێتی ئەدیبانی عیراق لە ساڵی 1959دا ، ئەنوەر مایی ئەدیبی لێهاتووی خامە رەنگینی كورد ، بووەتە ئەندامێكی دیار و بەرچاوی ئەو یەكیەتییە ئەدەبیە و چەند جار وتار و لێكۆڵینەوەی بە زمانی عەرەبی لە باخچەی بارەگاكەدا پێشكەش بە ئەندامامی دەستەی گشتی یەكێت ییەكە و ئەدەب دۆستانی شاری بەغدا كردووە . لەگەڵا دامەزراندنی سەندیكای رۆژنامەنووسانی عیراقدا، بە ناوی رۆژنامەنووسیی كوردەوە بووەتە ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری گشتی ئەو رێكخراوە پێشەییە لە بەغدا و لە هەندێ‌ وتاری رۆژنامەنووسی داوای یەكێتییەكی سەربەخۆی كردووە بۆ نووسەر، ئەدیب‌و رۆژنامەنووسانی كورد . لە كۆنگرەی دووەمی مامۆستایانی كورد لە شەقڵاوە كە لە رۆژانی 15-17ی ئابی 1960 بەسترا گەلێك پێشنیازی بەنرخی بۆ پێشخستنی رۆشنبیریی كوردی پێشكەش بە لیژنەكانی زمان و ئەدەب كرد و بۆ شەوی 15/16ی ئابیش لە كۆرێكی ئەدەبیدا لێكۆڵینەوەیەكی بە پێزی لە سەر شێخ ئادی شێخی گەورەی ئێزدییان پێشكەش كرد، وەك شاعیریكی لێهاتووی كورد بە خەڵكەكەی ناساند و چەند نموونەیەكی لە هۆنراوەكانی خستەڕوو . مەلا ئەنوەر هەوڵێكی زۆری دەدا تاكو میللەتی كورد بە میللەتانی تر بناسێنێ‌ ، بۆیە لە سالی 1959دا لەگەڵا شاندێكی میللی عیراق بە ناوی كورد گەشتێكی دوور و درێژیان كرد بۆ ولاتانی خوارووی رۆژهەلاتی ئاسیا و ولاتی چین و لە یانەی نەتەوەكان لە شاری (پەكین)ی پایتەختی چینی میللی موحازەرەیەكی مێژوویی لە سەر كورد پێشكەش كرد، هەرئەو دەمە خاڵە سەرەكیەكانی لە زمانی عەرەبییەوە كران بە زمانی چینی و ، لە دوای گەڕانەوەی شاندەكەش بۆ عیراق ئەو موحازەرەیەی وەك بڵاوكراوەیەكی بە نرخی پارتی دیموكراتی كوردستان چاپ و بڵاو كرایەوە . مەلا ئەنوەر مایی خەباتگێڕی كورد رۆژ بە رۆژ گیانی شۆرشگێڕیی و كوردایەتی بە هێزتر دەبوو ، هەر لە سەر ئەو چالاكیانەشی بوو كە دەستەلاتی حكومەتی عەبدولكەریم قاسم لە رێبازی دیموكراتی پێشكەوتنخوازی لایدا ، گەلێك تێكۆشەری وەك ئەو خەباتگێڕە كوردەی گرت و بەرەو پارێزگاكانی خوارووی عیراقی دوور خستنەوە . ئەمیان بەرەو شاری عەمارە هەڵدرا ، تاكو لە ساڵی 1962دا خۆی گەیاندەوە كوردستان و چووە پاڵ شۆرشگێڕانی شۆڕشە مەزنەكەی ئەیلوول، وەك شۆرشگێڕێكی بە جەرگ و قارەمان لە دژی دوژمنانی كورد جەنگا، بە تایبەتی سوپای بەعسی فاشی لە دوای كوودەتا شوومەكەی 8ی شوباتی 1963 تاكو لە رۆژی 22ی حوزەیرانی 1963دا شەهید بوو، هەر لەو رۆژەدا لە گوندی (ئەرادن)ی سەر بە (بامەڕنی) بە خاكی نیشتمان سپێردرا و ناوی ئەنوەر مایی وەك فیداكارێكی كوردستان تا هەتایێ‌ بە زیندووەتی لە ویژدانی كورددا دەمێنێتەوە . بەرهەمە ئەدەبی و مێژوویەكانی : شەهید ئەنوەر مایی نووسەرێكی لێهاتوی كورد بوو ، لە ژیانی پڕ خەباتی نەتەەییدا لە پاڵ چالاكی سیاسی زنجیرەیەك لە كتێبی مێژوویی و ئەدەبی بە زمانی كوردی و عەرەبی داناوە و چەند بابەتێكی تریشی بە عەرەبی نووسیوە یان لە عەرەبیەوە كردووە بە كوردی و هەندێكیان لە ژیانی خۆیدا بە چاپ گەیاندووە وەكو ئەمانەی خوارەوە:
1- محاچرە عن اڵاكراد فی الصین – بغداد 1959 ، مگبعە النجاح 28 صفحە .
2 – اڵاكراد فی بهدینان – الموصل 1960 – مگبعە الحدبا‌و – 255صفحە .
جگە لەم دوو بەرهەمە چاپكراوەیشی زنجیرەیەك كتێب بە نرخی داناوە و بە دەسنووسی ماونەتەوە لە وانە :
1- الدولە اڵایوبیە 2 بەرگ .
2 – اڵاكراد فی التاریخ.
3 – مەتەلوكێت كوردی.
4 – گرامیرا كوردی.
5 – دیارییا لاوا.
6 – دیوانێك شیعر.
7 – چیروكی (لەیلا كاسپی)ی گریگۆری پتروف لە زمانی عەرەبیەوە كردوویەتی بە كوردی . ئەوەی شیاوی باسیشە مەلا ئەنوەر مایی لە سییەكانی سەدەی رابوردووەوە بەرهەمی بە نرخی لە گۆڤاری (هاوار) ئینجا (گەلاوێژ) و دەنگی گێتی تازە) دا بڵاو دەكردەوە .

* * * * * *

سەرچاوە :
1 – گیوی موكریانی – كەشكۆلی گیو – ب (1) بەغدا 1986 ، ل 137-139
2 – رۆژنامەی خەبات – هەولێر ژمارە (680) رۆژی 23/6/1993.

18643809_1425642914184484_1740998318_n

About دیدار عثمان

Check Also

‎شۆڕشی شێخ مەحمودی حەفید

‎ڕێژین محمد‎قۆناغی چوار-بەشی مێژوو‎زانكۆی سۆرانپێشەکی:شێخ مەحمود حەفید، کەسایەتی دیاری گۆڕەپانی ئایینی، بەشدارییەکی گەورەی کرد لە …