Home / ئەمرۆ لەمێژوودا / ١ى ئایار چییە و چى ڕوویداوە لەم ڕۆژەدا؟

١ى ئایار چییە و چى ڕوویداوە لەم ڕۆژەدا؟

١ى ئایار چییە و چى ڕوویداوە لەم ڕۆژەدا؟

 

 

هۆکارى دیاریکردنى ڕۆژى ١ى ئایار بۆ ڕۆژى جیهانیى کرێکاران بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە حکومەتى ئەمریکا کارى بەو داوایەى کرێکاران نەکرد، کە داوایان کردبوو کارى ڕۆژانەیان لە ١٠ کاتژمێرەوە بکرێت بە ٨ کاتژمێر. لەبەر ئەوەش لە ڕۆژى ١ى ئایاری ١٨٨٦دا بە مەبەستى کەمکردنەوەى گوشارەکانى کارکردن و کەمکردنەوە کاتژمێرەکانى کارى ڕۆژانە لە هەزار و ٢٠٠ کارگەى شارى شیکاگۆى ئەمریکادا دەستیان بە مانگرتن و کۆبوونەوە کرد، کە زیاتر لە ٩٠ هەزار کرێکار بەشدارییان تێدا کرد.

 

لە رۆژى ٤ى ئایارى ساڵى ١٨٨٦دا و لە چوارەمین ڕۆژى مانگرتن و کۆبوونەوەى کرێکاران لە شارى شیکاگۆى ئەمریکادا،  کرێکاران و لایەنگرەکانیان لە گۆڕەپانى هەى مارکێت دەستیان بە خۆپیشاندانکرد، پۆلیسى هەوڵیدا ڕیگرى لە خۆپیشاندانى پۆلیس بکات، کە لەسەر ڕێگاى خۆپیشاندانەکەدا تەقینەوەیەک ڕوویدا و بە هۆى ئەو تەقینەوەیە پۆلیسک کوژرا و چەند پۆلیس و کرێکاریش برینداربوون، کە بە ڕووداوە خوێناوییەکەى هەی مارکێت ناوبانگى دەرکردووە.

 

دوابەدواى ئەوەش پۆلیس تەقەى لە کرێکاران و مانگرتوان کرد و بەو هۆیەوە دەیان کرێکار کوژران (کە لەلایەن پۆلیسى ئەمریکاوە بە فەرمى ژمارەى کوژراوەکان بڵاو نەکرایەوە)، بەڵام ناوى زیاتر لە ١٠٠ بریندار بڵاوکرایەوە، کە زۆربەى هەرە زۆریان بەهۆى تەقەى پۆلیسەوە بریندار بوو بوون.

 

لە دواى ئەو ڕووداوە ٨ کەس لەلایەن پۆلیسەوە بە هۆکارى ئەو ڕووداوە دەستگیرکران. دادگاش سزاى لە سێدارەدانى بۆ ٧ کەسیان و ١٥ ساڵ زیندانیکردنى بۆ کەسێکى تریان دەرکرد. دواتر سزاى لەسێدارەدانى ٢ لەو کەسانە گۆڕدرا بۆ زیندانى هەتاهەتایى و یەکێک لەو کەسانەى کە سزاى لەسێدارەدانى بەسەردا سەپێنرابوو پێش جبێەجێکردنى سزاکەى خۆى کوشت و حکومەتیش ئەو ٤ کەسەکەى ترى لە سێدارەدا.

 

بە بڵاوبوونەوەى هەواڵەکانى ئەو خۆپیشاندانە و کوژران و لە سێدارەدان و بریندارکردنى کرێکاران، لە زۆربەى شوێنەکانى جیهان بۆ یادکردنەوەى ناڕەزایەتیى ئەو کرێکارانە و داواکارییەکانیان هەموو ساڵێک یادى ١ى ئایار بەڕێوە دەچوو، کە وردە وردە ناوى ئەو یادکردنەوەیە کرا بە ١ى ئایار ڕۆژى جیهانی کرێکاران.

 

کارێکاران لەو خۆپیشاندان و مانگرتنەیاندا ئەنجامێکى خێرایان بە دەستنەهێنا، بەڵام لە زۆربەى وڵاتانى جیهان ٨ کاتژمێر کارکردن لە ڕۆژدا بوو بە نەریت و ئەو ڕۆژە وەک ڕۆژى خۆپیشاندان و ڕیپێوان و کۆبوونەوە و قسەکردن لەبارەى مافى کرێکارنەوە دیارى کرا.

 

لە زۆربەى وڵاتانى جیهاندا ڕۆژى ١ى ئایار کراوەتە پشوو و یادى ڕاپەرینى کرێکاران و داواى مافى کرێکارانى دەکرێت و لە ئێستاشدا کرێکاران و سەندیکار کرێکارییەکان داواى بەرگریکردن لە مافەکانیان و پاراستنى ئەو مافانە دەکەن کە دەستیان کەوتووە و داواش دەکەن ڕەهەندێکى مرۆیش بە ڕیفۆرم ئابوورییەکان بدرێت.

_ماڵپه‌ڕی ئێن ئارتی_

About زريان احمد

Check Also

خوێنده‌وه‌یه‌كی نوێ بۆ په‌یماننامه‌ی هاوكاری و دۆستایه‌تی تاشناقی ئه‌رمه‌نی و پارتی خۆییبوون له‌ 1927 – 1930

گۆڤاری مێژووناسی گۆڤارێكی مێژوویی وەرزییە —————————— ژمارە (1) به‌هاری 2022، ساڵی یەكەم خاوەنی ئیمتیاز/ پ.د. …