Home / مێژووی ئیسلام / لیستی روداوە كاریگەرەكانی سەد ساڵی كۆتایی تەمەنی دەوڵەتی عوسمانی

لیستی روداوە كاریگەرەكانی سەد ساڵی كۆتایی تەمەنی دەوڵەتی عوسمانی

 

ـ 4/4/1826 شەڕی شەمكاری نيوان روسیا و فارس (ئيرانی ئەو كاتە) فارسەكان تيیدا شكان و روسەكان هاتن و تەوريزیان داگیركرد، بەمەش فارس تەنازولی لە نەخچەوان و یەريڤان بۆ روسیا كرد.

ـ 19/8/1829 روسیا ناوچەی ئەدرنەی عوسمانی داگیركرد، پاشان ريكەوتنيكی زەلیلانەی بە عوسمانیەكان مۆركرد! كە بە پيی ئەوە دەوڵەتی عوسمانی دەسبەرداری یۆنان دەبيت و ئیعتیراف بە سەربەخۆییەكەشی دەكات.

ـ 1830 داگیركردنی جەزائیر لە لایەن فەرەنساوە.

ـ 1830 سربیا یەكەمین ئیمارەتی سربی سەربەخۆی لە دەوڵەتی عوسمانی داڕنی.

ـ 1830 یۆنان ئازادی خۆی راگەیاند.

ـ 1832 بەریتانیا هیندستانی خستە ژير دەسەڵاتی خۆیەوە (تا ئەو ساڵە دەوڵەتيكی مەغۆلی ئیسلامی بوو).

ـ 1836 بەریتانیا سەنگافورەی داگیركرد كە هەريميك بوو لە مالیزیا.

ـ 11/7/1839 رۆژئاوا لە دەرەوەو لە ناوەوە سوڵتانیان ناچاركرد گۆڕانكاریی لە یاساو دەستورو ئیدارەدا بكات بە ناوی (فەرمانی گوڵخانە).

ـ 1841 كيشەو پشيوی لە ناو مەسیحی و درووزەكانی شامدا سەری هەڵدا.

ـ 1847 كۆمەڵەی زانست و هونەر لە بەیرووت لە ژير سەرپەرشتی تیمە مەسیحیەوانیەكانی رۆژئاوادا پيك هات.

ـ 1854ـ1855 جەنگی قیرم (كە بە هەڵە دەوتريت قەرەم) لە نيوان عوسمانی و روسیادا هەڵگیرسا.

ـ 1855 دەوڵەتە رۆژئاواییەكان دەوڵەتی عوسمانیان ناچاركرد بۆجاری دووە دەستوور بگۆڕيت، بەرنامەی گۆڕانكارییەكە ناونرا (خەتی هەمایۆن).

ـ 1857 بەریتانیا شاری بوشەهرو موحەممەرە (خوڕەمشەهر) ی ئيرانی داگیر كرد.

ـ 1857 بەریتانیا بە تەواوی هیندستانی خستە ژير ركيفی خۆی و بە رەسمی كۆتایی بە دەوڵەتی ئیسلامی لە هیندستان هات و شۆڕشی گەورەی هیندستان بەرپا بوو.

ـ 1858ـ1863 دەوڵەتی عوسمانی یاسای ئەوروپایی لە سزادان و بازرگانی و خاوەنيتی زەوی زاردا وەرگرت و بە رەسمی كردی بە یاسای دەوڵەتی عوسمانی.

ـ 1862 دامەزراندنی كۆلیژی پرۆتستانتی مەسیحیەوانی لە بەیروت كە دواتر ناوی گۆڕا بۆ زانكۆی ئەمریكی، ئيستا لقيكی تری لە قاهیرە هەیەو لە هەموو جیهانی ئیسلامیدا تەنها لە كورستان لقيكی تری هەیە! ساڵی 2005 كرایەوە..

ـ 1866 هەڵاتنی گەلانی چەركەسی موسوڵمان لە بولگاریاو سربیاوە لە دەست چەوسانەوەی رووس و گەیشتنیان بۆ بەڵقان.

ـ 1867 بەرپابوونی شۆڕشی دۆرگەی كریت دژی عوسمانیەكان و گەیشتنی هەزاران یۆنانی بۆ یارمەتیدانیان.

ـ 1869 فەرەنسا تونسی داگیركرد.

ـ 1875 شۆڕشی سربیەكانی بۆسنە دژی دەسەڵاتداریی عوسمانی.

ـ 1875 دامەزراندنی كۆمەڵەیەكی نهينی مەسیحیەكانی شام لەسەر بنەمای نەتەوایەتی عەرەبی دژی دەوڵەتی عوسمانی بەو ئیعتیبارەی توركن و خیلافەتی ئیسلامیان لە عەرەب زەوت كردووەو وازی لە دینداریی هيناوە!

ـ 1875 شۆڕشی هەرزەگۆڤینا دەوڵەتی عوسمانی خستە تەنگژەوە.

30/5/1876 مەدحەت پاشای جولەكە كە وەزیری دادپەروەریی عوسمانی بوو، بە یارمەتی بەریتانیاو فەرەنساو ئەڵمانیا سوڵتان عەبدولحەمیدی لە دەسەڵات هينایە خوارەوە، چونكە بەو گۆڕانكارییانە رازی نەبوو كە خستبوویانە بەر دەستی.

ـ 8/1876 یەكەمین دەستوری دەوڵەتی عوسمانی (دەستوری مەدحەت پاشا) راگەينرا.

ـ 4/1877 روسیا جەنگی دژی دەوڵەتی عوسمانی راگەیاندو لەشكری گەیاندە نیوەدۆرگەی بەڵقان.

ـ 12/1877 شاری بیلفنا كەوتە دەست رووس بەمەش مەترسی لەسەر ئەستانەی پایتەختی دەوڵەتی عوسمانی دروستبوو، بۆیە سوڵتان ناچاركرا كە گريبەس (عەقد)يك لەگەڵ روسیادا ببەستيت كە مەرجەكانی قورسبوون، ناسرا بە مەرجەكانی سان ئیستیفانۆ.

ـ 1878 سەركەوتنی روسیا و دامەزراندنی ئیمارەتيكی بولگاری كە هەر بە ناو سەر بە دەوڵەتی عوسمانی.

ـ 13/6/1878 بەستنی كۆتگرەی بەرلین لە نيوان دەوڵەتە گەورەكانی ئەو كاتەی ئەوروپادا (ئینگیلتەرا، فەرەنسا، روسیا، ئەڵمانیا) كە چوار هەفتەی خایاندو لە كۆتاییدا بڕیاریاندا ناوچەكانی ژير دەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانی كە ناویان نابوو (مەسەلەی رۆژهەڵات) و (پیاوە نەخۆشەكە) لە خۆیان دابەشكەن! ئەم كۆنگرەیە خەتەرترین كۆنگرەبوو كە دژی ئیسلام داڕيژرا.

ـ 1882 میسر بووە ووڵاتيكی ژيردەستەی رەسمی بەریتانیا.

ـ 1884 دابڕینی توركستان لە دەوڵەتی عوسمانی لە لایەن روسیاوە.

ـ 1896 تیۆدۆر هيرتزلی دامەزرينەری بزوتنەوەی زایۆنیزم داوای لە سوڵتان عبدالحەمید كرد ري بە جولەكە بدات بۆ فەلەستین كۆچكەن لە بەرامبەریشیدا جولەكە هەموو قەرزەكانی دەوڵەتی عوسمانی دەبژيرن، بەڵام سوڵتان رەفزی كرد.

ـ 1896 دامەزراندنی كۆمەڵی ئیتتیحاد و تەرەقی توركەكان.

ـ 1897 دەوڵەتە زلهيزەكان دەوڵەتی عوسمانیان ناچاركرد حوكمیزاتی بداتە دۆرگەی كریت.

ـ 1904 فەرەنسا بە ريكەوتن لەگەڵ بەریتانیا بەشيكی مەغریبی داگیركرد.

ـ 1904 ئیسپانیا شاری تەتوانی مەغریبی بۆ خۆی داگیركرد.

ـ 21/7/1905 لەو كاتەی سوڵتان عەبدولحەمید دەچوو بۆ نويژی جومعە ئیدوارد جۆریە كە گەنجيكی ئەرمەنی بوو 80 كیلۆ تەقەمەنی و 20 كیلۆ پارچە ئاسنی خستە مەوكیبەكەیەوە، كە تەقیەوە بووە هۆی كوشتن و برینداربوونی 84 كەسی دەوری سوڵتان (زۆرینەیان سەربازە پاسەوانەكانی بوون) بەڵام سوڵتان خۆی بەرنەكەوت. حوكمی ئیعدام بۆ كابرا دەرچوو بەڵام سوڵتان ليی خۆشبوو.

ـ 1908 بولگاریا سەربەخۆیی خۆی راگەیاند.

ـ 26/4/1908 شۆڕشی بزوتنەوەی ئازادیخوازان بە سەرۆكایەتی مەدحەت پاشاو نیازی پاشا دژی سوڵتانی عوسمانی (عەبدولحەمید) بەرپابوو، شۆڕش سەركەوت و سوڵتانیان هينایە خوارەوەو سیستمی دەوڵەتیان كرد بە دەستووری پەرلەمانی.

ـ 1911 ئیتالیا لیبیای داگیركرد.

ـ 1912 فەرەنسا هەموو مەغریبی داگیركرد.

ـ 1912 تيكشكانی سوپای عوسمانی لە بەرامبەر سوپای یۆنان و سرب و مەقەدۆنیاو بولگاریا.

ـ 2/1912 سنوری توركیای نوي لە لەندەن دیاری كرا كە لە كويوە تا كوي بيت.

ـ 1913 پەیمانی بوخارست ئیمزاكرا كە بە پيی ئەوە دەوڵەتی عوسمانی زۆرینەی ناوچەكانی ئەوروپای لەدەستدا.

ـ 1914 هاندانی حوسەینی كوڕی عەلی والی عوسمانی لە حیجاز لە لایەن بەریتانیاوە بۆ بەرپا كردنی شۆڕش دژی دەوڵەتی عوسمانی.

ـ 1914ـ1918 داگیركردنی هەموو عيراق لە لایەن بەریتانیاوە.

ـ 1916 پەیمانی سایكس پیكۆی نيوان بەریتانیاو فەرەنسا بۆ دابەشكردنی ئیمپراتۆريتی عوسمانی لە خۆیان، مۆركرا!

2/11/1917 پەیمانی بەلفۆڕ (وەزیری دەرەوەی بەریتانیا) كە بە جولەكەكانی جیهانی دا راگەينرا كە دەڵي: بەریتانیا یارمەتی نەتەوەی جوولەكە دەدات بۆ دامەزراندنی دەوڵەتيك بۆ خۆیان لە فەلەستین.

ـ 4/1918 لینین لە سۆڤیەت بڕیاری بۆ سوپای روسیی دەركرد كە ووڵاتە ئیسلامیەكانی باشور داگیركەن!

ـ 1918 روسیا بە 000ر60 سەربازەوە هيرشی كردە سەر ووڵاتە ئیسلامیەكانی ئۆراڵ و قەوقازو توركستان.

ـ 1918 بەریتانیا هەموو فەلەستینی داگیركرد.

ـ 1919 روسیا كۆماری ئالاشی داگیركرد.

ـ 9/8/1919 بەریتانیا پەیمانيكی لەگەڵ دەوڵەتی فارسدا مۆركرد كە بە پيی ئەوە بەریتانیا چەك و ئەفسەرو مەشقەوان دەداتە فارس.

ـ 1920 كۆماری ئیسلامی خيوە دوای شەڕو پيكدادانيكی خويناوی بە دەستی كۆمۆنیستەكان رما.

ـ 1921 رمانی كۆماری ئیسلامی بوخارا بە دەستی كۆمۆنیستەكان دوای ئەوەی دە ساڵ توانی خۆی لەبەر هيرشەكانی رووسدا راگريت.

ـ 2/1921 كۆدەتای رەزا شای ئيران بە یارمەتی بەریتانیا بەسەر عەلی ئەحمەد شای قاجاریەكان و دامەزراندنی دەوڵەتيكی سكوڵەریستی لەسەر نموونەی توركیای نوي.

ـ 1922 روسیای سۆڤیەتی ووڵاتی قیرمی بە تەواوی كەوتە بەردەست دوای ئەوەی دانیشتوانەكەی بە كوشتن و دەركردن ریشەكيش كرد، تا ساڵی 1940 لە 5ر5 ملیۆن كەس بڕی 000ر400 كەسی مایەوە  .

ـ 1/11/1922 بە رەسمی سەڵتەنەت وەكو سیستميك لە توركیای نويدا ئیلغابۆوەو وویسترا پلەی خیلافەت وەك پلەی (پاپایەتی فاتیكان)ی بۆ موسوڵمانان ليبكريت.

ـ 18/11/1922 سوڵتان محمدی شەشەم لە دەسەڵات هينرایە خوارەوە.

ـ 8/1923 حیزبی كۆماریی گەل لە توركیا دروستبوو، كە زۆرینەی ئەندامەكانی لە ماسۆنی و جولەكە بوون.

ـ 20/10/1923 كۆماری توركیای نوي راگەينرا.

ـ 3/3/1924 خیلافەتی ئیسلامی بە رەسمی ئیلغاكرایەوە.

ـ 1925 عەلی عبدالرزاق كە مەلایەكی ئەزهەریی میسری بوو ئەندامی حیزبی الاحرار الدستوریین بوو، كتيبيكی بڵاوكردەوە بە ناوی (ئیسلام و بنەماكانی حوكم) كە تيیدا نەفی هەموو بەڵگەو ريساو بنەمایەكی ئیسلامی دەكات كە بۆ سیاسەت و حوكمكردن داڕيژرا بيت.

ـ 1926 تەها حوسەین كە پيی دەوترا عەمیدی ئەدەبی عەرەبی كتيبيكی بە ناوی (فی الشعر الجاهلی) یەوە دانا كە هيرشيكی راشكاوانە دەكاتە سەر ئیسلام و قورئان و چیرۆكەكانی بە ئەفسانە دەداتە قەڵەم. ئەمەش ريخۆشكردنيك بوو بۆ هەموو جۆرە پيشيلكارییەكی موقەددەساتی ئیسلام لەوەو دوا..

About دیدار عثمان

Check Also

پەیمان شکێنی جوولەکەکانی مەدینە بەرانبەر پێغەمبەری خواﷺ

{بنی قینقاع، بنی النضير، بنی القریظە} بەنموونە ئامادەکردنی: ئەحمەد سەباح بەشی یەکەم: بنی قینقاع      …