Popular Posts

درۆیەکی بەناوبانگی مانگی نیسان

Views: 119

درۆیەکی بەناوبانگی مانگی نیسان

FB_IMG_1491045197858

 

ساڵی 1962 لەسوید یەک کەناڵی تەلەفزیۆنی هەبوو، ئەویش ڕەش و سپی بوو، کەناڵەکە بە بینەرانی ڕاگەیاند کە کارمەندی تەکنیکی کەناڵەکە “کیڵ ستێنشۆن” داهێنانێکی دۆزیوەتەوە کە چۆن كەناڵەکە بە ڕەنگاو وڕەنگی ببینن لە ڕێی تەلەفزیۆنە ڕەش و سپیەکانیانەوە، ئەویش بە داپۆشینی شاشەکەیە بۆ کۆڵۆنی ژنانە!

هەزارەها بینەر ئەو ڕێگایەیان تاقیکردوە، ئینجا دوایی زانیان کە ئەمە درۆی نیسانە، هەندێک کەسی بە تەمەن تا ئێستاش بیریانە کاتێکە هەواڵەکە خوێندرایەوە چۆن باوک و دایکیان ڕایانکردوە بە ناو ماڵەکە گەڕاون بە دوای کۆڵۆنی دڕاو، ئەمە بە یەکێک لە هەرە درۆ بە ناوبانگەکانی درۆی نیسان دادەنرێت لە جیهاندا.

توانا عوسمان

تێبینی: یەکەم کەناڵی ڕەنگاو و ڕەنگ لە سوید لە 1 نیسانی 1970 کەوتە پەخشکردن.