Home / مێژووى جیهان / په‌ڕه‌كانی مێژوو.. ئه‌مریكا به‌رده‌وام پاڵپشتی ئیسرائیل بووه‌

په‌ڕه‌كانی مێژوو.. ئه‌مریكا به‌رده‌وام پاڵپشتی ئیسرائیل بووه‌

ااااا

ئامادەکردنی:هاوکار ڕەفیق

بەکالۆریۆس لە زانستەڕامیارییەکان

 پاڵپشتیيە  دبلۆماسیی و سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل، لە ڕابردوو و ئێستادا

لە یەکەم ساتى دروستبوونى دەوڵەتى ئیسرائیلەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا  پشتیوان وهاوکارى ئیسرائیل بووە، لە کۆتایى شەستەکان و لە جەنگى 1967شەوەپشتگیرى بێمەرجى  لە ئیسرائیل کرد،لەو ساڵەدا ئیسرائیل گەورەترین وەرگرى یارمەتى ئابورى و سەربازى بووە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکاوە، سەربارى پشتگیرییە زەبەلاحەکانى لە جەنگى ئۆکتۆبەرى 1973دا.(1) هاوکارییە مادییەکانى ئەمریکا بۆ ئیسرائیل، هەمیشە لە هەڵکشاندابوون، وەک دەبینین لە دواى جەنگى 1973وە، ئەمریکا وەک یارمەتى ڕاستەوخۆ ساڵانە 3ملیار دۆلاى داوە بە ئیسرائیل، بەم چەشنە سەرجەمى هاوکارییەکانى ئەمریکا بۆ ئەم وڵاتە،  لە جەنگى جیهانى دووەمەوە هەتا 2004، زیاتر بووە لە 140ملیار دۆلار، ئاشکرایە ئیسرائیل 25% پێداویستیە سەربازییەکانى لە ئەمریکاوە وەردەگرێت، ئەمە سەربارى یارمەتى دانى ئیسرائیل لە پەرەپێدانى پرۆسەى بەرگرى و سەربازى وڵاتەکەى، لەگەڵ پێدانى بەرنامە و چەکى پێشکەوتوویى نهێنى وەک (فرۆکەى بلاک هۆک، هلیکۆبتەر، فرۆکەى ئیف16)، ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکابێجگە لە پاڵپشتى دارایی پاڵپشتیەکى دبلۆماسی پۆڵاینیە بۆ ئیسرائیل، بەجۆرێک تەنیا لە ساڵى 1982دا 32جار،  ڤیتۆى  لەبەرامبەر ئەو  بڕیارانەى ئەنجومەنى ئاسایش بەکارهێناوە، کە لە دژى ئیسرائیل بوون. لە هەموو ئەمانە نامۆتر دەزگاى هەواڵگرى ئەمریکا یارمەتى ئیسرائیلى داوە، لە پەرەپێدانى چەکى ئەتۆمیدا، وێڕاى ئەوەى ئاستەنگیش بووە لەبەردەم هەوڵى بەردەوامى دەوڵەتە عەرەبییەکان، لەبەرامبەر وەستاندنى چالاکییە ئەتۆمییەکانى ئیسرائیل و فشارەکانیان بەرسەر ئەجێداى ئاژانسى نێودەوڵەتى وزەى ئەتۆمەوە.(2)

قۆناغەکانى  پشتگیرى و هاوکارى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بۆ ئیسرائیل. (3)

1: قۆناغى پشتگیرى و بەردەوامى هاندانى کۆچکردنى جولەکەکان بۆ فەلەستین، لە دواى بڕیارەکانى کۆنگرەى بازل، لە ساڵى 1986 هەتا 1922.

2: قۆناغى پشتگیرى دروستکردنى دەوڵەت، سەرەتا بە دەرکردنى بڕیارێک لە کۆنگرێسى ئەمریکییەوە پشتگیرى کرد لە دەوڵەتى جولەکە، هەتا دەنگدان و دانپێدانان پێى، لە 15مایسى 1948دا.

3: قۆناغى هاوسۆزى و پشتگیرى مادى و مەعنەوى، لە ساڵى 1948وە هەتا کۆتایى ساڵى 1956.

4: قۆناغى هاوپەیمانى ستراتیژى، کە بە هاوبەشى بەریتانیا و ئیسرائیل، هاوپەیمانى سیانیان پێکهێنا  بۆ شکستپێهێنانى مسر لە جەنگى 1956دا، ئەم هاوپەیمانێتیە بەردەوامى هەیە هەتا ئێستا، لەگەڵ یارمەتیدانى بەردەوام بۆ بەرژەوەندییەکانى ئیسرائیل.

جەنگی ١٩٦٧ و ١٩٧٣ و هەڵوێستی ئەمریکا

 لە سەروبەندى جەنگى 1967شدا، ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بە بارودۆخێکى ناهەمواردا تێدەپەڕى، لە لایەکەوە شەڕى بەوەکالەتى یەکێتى سۆڤیەتى دەکرد و، لە لایەکى تریشەوە مەترسى ڤێتنام و ناڕەزاییەکانى ڕایگشتى ناوخۆ، بەڵام سەربارى ئەمەش لە ژێر پەردەوە یارمەتیدەرێکى سەرەکى ئیسرائیل بوو، لەم جەنگەدا. بە ئاشکراش   بانگەشەى ئەوەى دەکرد کە پێویستە ئەم دوو وڵاتە بگەنە ڕێکەوتن و چارەسەرى ئاشتى هەڵببژێرن، تەنانەت سەرۆکى ئەو کاتی ئەمریکا  ، فەلەستین و دەوڵەتە عەرەبیەکانى بە تاوانبارى هەڵگیرساندنى ئەم جەنگە ئەزانى و بانگەشەى ئەوەى دەکرد کە پێویستە فەلەستین و ئیسرائیل بگەن بە ئاشتى.(4)بەدەر لەوە لە جەنگى ئۆکتۆبەرى 1973دا، (هینرى کیسەنجەر) وەزیرى دەرەوەى ئەوکاتە ڕۆڵێکى کاراى هەبووە لە پاڵپشتیکردن و هاریکارى سەربازى و سیاسى و دبلۆماسى ئیسرائیل، لە پێناو ئیسرائیلدا پەیوەندییەکانى بە تەواوى لەگەڵ میسر و سوریا پچڕاند و  میحوەرى ئیسرائیلى هەڵبژارد.(5)هەروها لە هەمان ساڵدا، ئەمریکا پردێکى ئاسمانى دروستکرد، بۆ هاریکاریکردنى ئیسرائیل لە ئاسمانەوە بە فرۆکە دژ بە سوپاى میسر و سوریا.(6)

یارمەتییەداراییەکان  لە ئیدارەی نوێدا

 لە ئیسَتاشدا، ئیدارەى نوێى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا، لەگەڵ ئیسرایل ڕێکەوتنێکى وایان ئیمزاکردووە، کە ئەمریکا پابەندە بەوەى 38ملیار دۆلار یارمەتى سەربازى، پێشکەش بە ئیسرائیل بکات لەماوەى 10ساڵى داهاتوودا (2019-2028)، بە پێى ئەم ڕێکەوتنەش ئەمریکا  یارمەتییە سەربازییەکانى بۆ ئیسرائیل بەرزکردۆتەوە، بۆ 3.1ملیار دۆلار، بەراورد بەو ڕێکەوتنەى ساڵى (2007)، کە کە ماوەکەى بەهەماشێوە دە ساڵ بووە(2007-2019)، بە پێى ئەم ڕێکەوتنە نوێیە بێت، لە ئیدارەى نوێدا بە ڕێژەى 27% یارمەتییە سەربازییەکانى ئەمریکا بۆ ئیسرائیل زیادى کردووە.(7)

دەرئەنجام

 لێرەوە دەردەکەوێت، هەر لە قۆناغى دروستبوونى ئیسرائیلەوە،  لە سەرجەم قۆناغەکانى(ئاشتى و جەنگ)دا، ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا پاڵپشتى و هاریکارى سەرەکى ئیسرائیل بووە. و هەموو کات بەرگریکارێکی دڵسۆزیبووە، لەمەڕ هەڕەشەو مەترسی نەیارەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، هەر چەندە شارەزایان پێیان وایە پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا لە لە ساتەوەختی ئیدارەی ئۆبامادا ساردیان تێکەوت، بە تایبەتی لە خولی دووەمی سەرۆکایەتی ئۆبامادا، بە دیاریکراویش لە پرسی فەلەستین و چەکی ئەتۆمی ئێراندا، کە وا هەست دەکرا ئەمریکا زیاتر بەلای نەیارەکانی ئیسرائیلدا نەرمی نواندووە، بەلام لە ئێستادا ترامپ بە تەواوەتی لە بەرەی ئیسرائیدا خۆی یەکلا کردۆتەوە و چەندین بەڵێنی دلخۆشکەری داوە بە ئیسرائیل.

 _______________________________

ليستى سةضاوةكان:

(1)نعوم تشومسكى، أوهام الشرق الأوسط، ترجمة: شيرين فهمي، مكتبة الشرق الدولية، الطبعة الثانية، 2006، 29-30.

 (2)جون مير شايمر و ستيفن والت، حرب الأفكار أو طواحين الجدل (اللوبى الأسرائيلي و السياسة الخارجية الأمركية)، ترجمة مدحت طة، 2007، ص 3-4.

 (3)خالد بن سلطان، أسس العلاقات الاسرائيلية – لأمريكية، البحث مركز الموقاتيل، المبحث الثالث، بدون  رقم الصحفة، تاريخ الزيارة 22/1/2017، متاح على الرابط الأتي، http://www.moqatel.com/openshare/Behoth/Siasia21/Isar-Ameri/sec06.doc_cvt.htm

 (4)دان تشيرجى، أمريكا و الاسلام في الشرق الأوسط، ترجمة: محمد مصطفي غنيم، دار الشرق، 1993، ص 26-35.

 (5)محمد حسن، الموقف الأمريكى والسوفيتى من  “أكتوبر” يحول المنطقة العربية إلى ساحة للحرب الباردة، موقع الاهرام، تاريخ الزيارة 26/1/2017، متاح على الرابط الأتي، http://www.ahram.org.eg/NewsPrint/440321.aspx

 (6)حرب اكتوبر، ماهي حرب تشرين 1973؟، موقع فلسطين سؤال و جواب، تاريخ الزيارة 26/1/2017،  متاح على الرابط الأتي، http://www.palqa.com/%D8%A7%D9%84%D8%AD%D8%B1%D9%88%D8%A8-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%B1%D8%A8%D9%8A%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D8%A5%D8%B3%D8%B1%D8%A7%D8%A6%D9%8A%D9%84%D9%8A%D8%A9/%D8%AD%D8%B1%D8%A8-%D8%A7%D9%83%D8%AA%D9%88%D8%A8%D8%B1-%D9%85%D8%A7-%D9%87%D9%8A-%D8%AD%D8%B1%D8%A8-%D8%AA%D8%B4%D8%B1%D9%8A%D9%86-1973%D8%9F/

(7) المركز العربى للأبحاث و دراسة السياسات (وحدة تحليل السياسات)، تصعيد إدارة أوباما مع إسرائيل: الدوافع والآفاق، 18/2/2017 http://www.dohainstitute.org/release/30e21cc5-4fa0-4a25-8116-9ff31b8eab5a

تتت

About دیدار عثمان

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …