Home / مێژووى جیهان / شارستانیەت / کچێکی کورد ٢٠٠ ساڵ لەمەوبەر بۆ خوێندنی دکتۆرا چۆتە ئەمریکا، وێنەکانی ببینە!

کچێکی کورد ٢٠٠ ساڵ لەمەوبەر بۆ خوێندنی دکتۆرا چۆتە ئەمریکا، وێنەکانی ببینە!

کچێکی کورد ٢٠٠ ساڵ لەمەوبەر بۆ خوێندنی دکتۆرا چۆتە ئەمریکا، وێنەکانی ببینە!

122632017_sabat2

خێزان
کچێکی کورد بە ناوی سەبات ئیسلامبولی کە کوردێکی جولەکەی لەدایكبوی دیمەشق بووە، لە ساڵی ١٨٨٣ چووەتە ویلایەتی پەنسیلڤینیای وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاو لە کۆلێجی پزیشکی ژنانی زانکۆی درەکسێل وەرگیراوە.
نوسەر و ڕۆشنبیر سەعید کاکەیی لە بارەی ئەو کچەوە وتویەتی”سەبات ئیسلامبولی لە ساڵی ١٨٩٠دا بڕوانامەی دکتۆری پزیشکی لەو کۆلێجە بەدەستهێناوەو پاشان گەڕاوەتەوە بۆ دیمەشق‌و لەوێشەوە پاش چەند ساڵێك بەرەو شاری قاهیرەی پایتەختی میسر ڕۆیشتووە و لە ساڵی ١٩٤١ کۆچی دوایی کردووە”
کاکەیی وتوشیەتی” لە ١٠ی ئوکتۆبەری ١٨٨٥دا وێنەیەکی ناوازەی بۆ گێراوە لەگەل دوو خوێندکاری دیکەی بیانی کە یەکیان خەڵکی یابان‌و ئەوەی تریان خەڵکی هیندوستان بووە. ئەم وێنەیە لە ئەرشیفی ڕاگرانی کۆلێجی پزیشکی ژناندا پارێزراوە”

About زريان احمد

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …