Home / وێنه‌ / لافاوی ساڵی١٩٣٦ی هەولێر و بەسەر هاتی مام شهاب کوورەچی

لافاوی ساڵی١٩٣٦ی هەولێر و بەسەر هاتی مام شهاب کوورەچی

لافاوی ساڵی١٩٣٦ی هەولێر و بەسەر هاتی مام شهاب کوورەچی

1486972526403

 

مام حاجی جەمیل سمایل کە لە دایکبووی ١٩٣٦ یە ،گێرایتەوە :-

رەمەزان بوو لەپێش مەغریبی بوو ، دەچوومەوە ماڵەوە ، ماڵمان لەگەرەکی تەعجیل بوو ، لەرێ تووشی مام شهابی حاجی میکاییلی کوورەچی بووم ، لەگەڵ پۆلیسان  دیار بوو گارە و قرەقریان بوو . پۆلیس  دەگەرا خەلکیان بەزۆری دەگرت و بۆ سوغرە و بۆ ئیش پێکردن دەیانبرد ، چونکە لەهەندێ شوێن و جێگادا لەناو شار مەترسی هەبوو ، مام شهاب دەیگووت : باوکەکەم بەرۆژیمە لێمگەرێن بچمە ماڵێ فتاری بکەمەوە ، وەڵلا بەخۆم دێم . هەرچی پۆلیسەکان بوون دەیانگووت : نابێ بابم نابێ بەگەڵمان کەوە . بوو بە شەڕیان. ئەمنیش بەغاردان چوومە دوکانی سەمەدی برایان کە لەنزیک دەرگەی مزگەفتی ناو بازار بوو ، خەبەرم دایێ و ئەویش بە هەڵەداوان هات ، لەگەڵ پۆلیسەکان  بووە شەڕیان بەرەو سەرایان بردن . ئێ خۆ ئەو زەمانیش وەکو هەنووکە نە بوو، قوڕ بەسەری ئەو کەسەی قۆپچەیەکی لەچاکەتی پۆلیسێکدا دەپچراند ! کونە رەشەی بەچاوی خۆی دەدیت ! ئەو بەستەزمانانە وابزانم  ماوەی زیاتر لە مانگێک گیرا ن، پاشان تەشەبوزیان بە خوالێخۆشبوو مەڵا ئەفەندی کرد بەریدان .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

*) ئیدکلۆبیدیای هەولێر /لاپەرە ١٦٢٧ /لافاوەکەی شاری هەولێر ١٩٣٦/ هۆشیار عەبدوللا

About زريان احمد

Check Also

چەند دیمەنێكی قەڵا دێرینەکەی شاری وان

قەڵای وان یەکێکە لە شوێنەوارە مێژووییەکان و دیمەنە سەرنجراکێشەکانی شاری وان لە باکوری کوردستان، کە …