Home / مێژووى جیهان / عاشوورای سەردەمی بابل!

عاشوورای سەردەمی بابل!

عاشوورای سەردەمی بابل!

10659213_1601758883384946_717701168263584535_n

وەرگێڕانی:Selam Saadi

خۆکوشتن و خۆبڕین لە عێراقدا مێژوویەکی درێژی هەیە، بۆ سەردەمی سۆمەری و بابلی ئەگەڕێتەوە.

“جەژنی کۆنی ئەکیتۆ، شەش هەزار ساڵ لەمەوبەر، شەش رۆژ بوو، پاشان بووە 10.

لە دەقە سۆمەری و بابلییەکاندا لەو ئەفسانانە زۆر دەبینی کە وەسفی دووبارە گەڕانەوەی تەمموز ئەکەن بۆ ژیان. لە ئەفسانەی خولقاندن و ئافراندنی بابلیدا وێنەیەکمان دەست دەکەوێ دەربارەی ئاهەنگەکانی سەری ساڵ کە ساڵانە لە وەرزی بەهاردا سازکراون. لەوێدا باسی خوداوەندی بیل- مەردۆخ (تەمموز) ئەکرێ کە بە دیلی ئەبرێ بۆ جیهانی ژێرزەمین و لەوێ بەند ئەکرێ، پاش رۆژانێکی درێژ لە گریان و لەخۆدان و لاواندنەوە، عەشتار ئەچێت و رزگاری ئەکات و بەسەر هێزەکانی شەڕ و تاریکیدا سەردەکەوێ.

ئەم حوزن و گریان و لاواندنەوەی بەکۆمەڵە بۆ 3200 ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە. لە بابلی کۆندا ساڵانە کەژاوە رێکدەخرا بۆ بیرهێنانەوەی ئەو رۆژگارەی کە تەمموز تێیدا بەند بووە و بەو هۆیەوە فەوزا و خراپەکاری و بێسەروبەری بڵاوبووەوە. ئەم کەژاوەیە لەلایەن کاهینەکانەوە رێکدەخرا و پادشا خۆیشی بەشداریی تێدا ئەکرد. رێوڕەسمەکە 10 رۆژ بەردەوام ئەبوو، لە رۆژی نۆیەمدا درامایەکی غەمگین نمایش ئەکرا لەبارەی مەرگی خوداوەندی تەمموز و لە پەرستگای مەردۆخ کۆتایی بە رێوڕەسمەکە ئەهات.

بابلییەکان لە رۆژانی نۆیەم و دەیەمی ئەم رێوڕەسمەدا لەخۆیان دەدا و جلیان لەبەری خۆیاندا دەدڕاند و بەدەنگی بەرز دەگریان، ئەمە کاتێک کە عەرەبانەکەی مەردۆخ وەک نیشانەی مەرگی ئەو، بە بەتاڵی بەناو حەشاماتەکەدا ئەڕۆیشت”.

 

گریان و کڕووزانەوە و لەخۆدان و شین و شەپۆڕ بووە بە بەشێک لە کولتووری عێراقی، ئەمان تەنیا پێویستیان بە بیانوویەکە بۆ خۆئازاردان، چیرۆکی حوسێن نوسخەیەکی تازەی تەمموزە.

عێراق وەک بڵێی مەحکوومە بە چەقین لەناو قوڕ و لیتاوی مێژوو، هیچ هێزێک نییە ئەم میللەتە لە جەهالەت رزگار بکا، چونکە خۆی لەزەت لەم جەهالەتە وەرئەگرێ.

 

About زريان احمد

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …