مه‌لاى گه‌وره‌و رێبازه جياوازه‌كان:
نوسینی :ئیسماعیل تاها
به‌روه يادى حه‌فتا ساڵه‌ى كۆچي دوايى
زاناوبيرمه‌ندى گه‌وره‌ى كورد مه‌لاى گه‌وره‌ى كۆيى
زۆرجار لێره‌و له‌وێ قسه له‌سه‌ر مه‌لاى گه‌وره ده‌كرێت، كه چ بۆچونێكى فره‌قه جياوازه‌كانى وه‌رگرتووه، ئه‌گه‌ر به‌وردى سه‌يرى ته‌فسيره‌كه‌ى بكه‌يت وبيخوێنێته‌وه، ئه‌بينى مه‌لاى گه‌وره‌ى ئه‌وه‌نده‌ى وه‌ك كه‌سيكى مجتهد قسه‌ى كردووه، ئه‌وه‌نده وه‌ك مقلديك قسه‌ى نه‌كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هيچ كات ئه‌و بانگه‌شه‌يه‌ى بۆخۆى نه‌كردووه، به‌ڵكو هه‌ميشه وه‌ك فێرخوزاێك خۆى ده‌رخستوه، به‌ڵام هه‌ميشه راكانى جياواز بوينه له راى مفسيرين، ره‌خنه‌شى له هه‌ريه‌ك له ئالوسي، ئيمام فخرالدين الرازي، زمخشري، شێخ على الطنطاوي، شێخ محمد عبدة گرتووه، هه‌رگيز كه‌سێكى ده‌مارگير نه‌بوه، جوانى لاى هه‌ر كه‌سێك بوبێت وه‌ريگروه، بۆ نمونه له‌يه‌كاتدا بۆچونه‌كانى شێخ محێدى عه‌ره‌بى صوفى وئيبن ته‌يميه‌ى وه‌رگرتوه، ره‌خنه‌ش له قسه‌كانى شێخى ئيبن حجر ده‌گرێت، كه له ئيبن تيميه‌ى گرتوه، له‌يه‌كاتدا دژي خورافه بووه، به‌ڵام هه‌رگيز دژايه‌تى پياوێكى وه‌ك كاك ئه‌حمه‌دى شێخ و مه‌لا ئه‌حمه‌دى كۆرى نه‌كردووه، به‌ڵكو چه‌ندين كه‌رامه‌تى ئه‌م دوو زاته‌به‌رێزه‌ى نه‌قڵ كردووه، له‌باره‌ى مه‌زهه‌به‌كانيش ره‌خنه له‌مه‌زهه‌بى شافعى ده‌گرێت، له هه‌ندێك بابه‌ت مه‌زهه‌بى ئيمام ئه‌بو حه‌نيفه وه‌رده‌گرێت، له باره‌ى فكرى نه‌ته‌وه‌يه‌ش مه‌لاى گه‌وره تا ئه‌وپه‌رى كه‌سێك بوه حه‌زى كردووه، كه خزمه‌تى گه‌لى خۆى بكات، گه‌له‌كه‌ى وه‌ك گه‌لانى دونيا پێش بكه‌وێت، ئه‌ميش له‌م شيعره‌ى ده‌رى بڕيوه، كه‌ده‌ڵێت:
هه‌تا ده‌مرم له بۆ كوردان ده‌ناڵم
عيلاجيان چۆن بكه‌م هاوار به‌ماڵم
ئه‌مه جگه كه‌سێكى دووربين بوه.
ياخود له شعرێكى تر ده‌ڵێت:
من ده‌بێت كه‌يفي چيم به‌دونيا بێت
قه‌ومى من وا ره‌زيل وريسوا بێت.
مه‌لاى گه‌وره كه‌سێك نه‌بوه هيچ كات هيچ شتێك له هيچ كه‌سێك وه‌ربگرێت بۆخۆي، جارێكيان له‌كاتى كردنه‌وه‌ى رێگاى شه‌مه‌نده‌فه‌ري نێوان شام وموسڵ سلێمان نه‌زيف والى ئه‌و كاته‌ى موسڵ كه دۆستێكى نزيكي مه‌لاي گه‌وره بووه خۆى شايه‌تى تواناى معرفي بۆ ده‌دات له چه‌ند شوێنێكى ته‌فسيره‌كه‌ي، ئه‌م پياوه له‌كاتى كردنه‌وه‌ى ئه‌م رێگايه داوا له مامۆستاى تايبه‌تى خۆى ده‌كات، كه وتارێك بدات، به‌ڵام مامۆستاكه‌ى سلێمان نه‌زيف له وڵامدا ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر زوترده‌نگت بكردايه من ئاماده‌م ده‌كرد، له‌م كاته‌دا مه‌لاى گه‌وره ده‌ڵێته سلێمان نه‌زيف ئه‌گه‌ر ئيجازه هه‌بێت من وتارێك ده‌ده‌م، ئه‌وێش ده‌ڵێت: فه‌رموو هه‌ڵسه وتاره‌كه‌ت بده، مه‌لاى گه‌وره به‌زمانى ره‌وانبێژى وتارێكى به‌ر به‌ها ده‌دات، به‌بێ خۆئاماده‌كردن، دواي ته‌واوبونى وتاره‌كه‌ي سلێمان نه‌زيف ده‌ڵێت: چي داوا ده‌كه‌يت تا بۆت بكه‌م، ئه‌ويش ده‌ڵێت: من بۆخۆم پێويستيم به‌هيچ شتێك نيه، به‌ڵام كۆيه پێويستي به‌قوتابخانه‌يه‌كه داوا ده‌كه‌م قوتابخانه‌يه‌ك له كۆيه بكه‌يته‌وه، هه‌ر ئه‌م كاته بريار ده‌دات، مه‌لاى گه‌وره له مڵكى خۆى زه‌ويه‌كه ئه‌دات بۆ دروستكردنى ئه‌م قوتابخانه‌يه.
مه‌لاى گه‌وره له 10/12/ 1943 كۆچى دوايى كردووه.
تێبينى: ئه‌م وتاره سێ ساڵ پێش ئێستا نوسراوه، به‌بۆنه‌ى كۆچى دوايى جارێكى تربه‌پێويستم زانى بڵاوى بكه‌مه‌وه.