Home / مێژووى ئاینەکان / ئاینى مەسیحى / مێژووی مەسیحییەت

مێژووی مەسیحییەت

IMG10100492

وتارە سەرەکییەکان: بەرەبەیانی مەسیحییەت و چەوساندنەوەی مەسیحییەکان
دوایین نوێژی مەسیحییەکان لەکاتی ئاهەنگی ئەشکەنجەدانیان لە کۆلۆسیۆم، ڕۆما. تابلۆی ژان لیۆن جێرۆم لەسەرەتای سەدەی دووەمی زایینیدا، مەسیحییەت بریتیی بوو لە کۆمەڵێک جەماعەتی پەرتەوازەی بچووک لەنێو کۆمەڵگادا لەنێو ئیمپراتۆرییەتی ڕۆمانیدا، هێزی باوەڕ و ڕۆشنبیری ڕۆمانییان شتێکی ناسراو بوو، ئەمە بەدەر بوو لەو کەسانەی کە نوێ بوون بۆ ئایینەکە. لەلایەکی ترەوە، گەورەترین ترس بۆ ئیمپراتۆرییەتی ڕۆمانی بریتیی بوو لە رەتکردنەوەی مەسیحییەکان بۆ پەرستی ئیمپڕاتۆر کە رەگەزی یەکبوونی ئیمپڕاتۆرییەتەکە بوو، ئەمە جگە لە رەنکردنەوەیان بۆ سەرجەم بۆنە فەرمییەکان، هەروەها ئاشکرا کردنیان بۆ قۆرخکردنی ڕاستی و هەڵبژاردنی مردن لەبری لادان لە ئایینەکە، هەر ئەمەش بوو وایکرد کە وتاردەری ڕەوانبێژ لۆقیانۆس بڵێت کە ئەمانە مێشک و بیریان سووک و سادەیە و تاوانبار نین بەڵکو یەسووعی دووڕوو هەڵیخڵەتاندوون و پێشەوا ئایینیەکانیش یارییان پێ دەکەن.[١٢]، لەگەڵ ئەمەشدا مەسیحییە پێشەنگەکان ئەوەیان بەشێوەیەکی تایبەت ڕەت دەکرەوە کە لەیەک خستن هەبێت بە زانستە دنیاوییەکانەوە بەهۆی پەیوەندیداربوونی بەشێوەیەکی قایمەوە بە ئایینە بتپەرستەکانەوە. [١٣]، ئەمە وایکرد کە مێژووناسی ڕۆمانی سەلەس دەوروبەری ساڵی ١٧٥ لۆمەی مەسیحییەکان بکات لەسەر پاڵپشتیکردن و بەرگریکردنیان لە نەزانی خۆیان. [١٤].
باردودۆخەکان لەدوای نیوەی سەدەی دووەمی زایینییەوە بەرەو گۆڕان چوو، چوونکە مەسیحییەکان درکیان بەوە کرد کە دووەمین گەڕانەوەی چاوەڕوانکراوی یەسووع کاتێکی زۆر درێژ دەخایەنێت و مانەوەیان لەسەر زەوی درێژە دەکێشێت، بۆیە هەوڵیان دا کە باوەڕەکەیان بەشێوەیەکی پڕتر لە عەقڵانییەت و سیستەم پێشکەش بکەن بە بەکارهێنانی ڕۆشنبیرییەکانی سەردەمەکەیان، ئەم درکپێکردنە گەیشتە ئەوەی کە ئەگەر کڵێسا نەیەوێت ڕەزاگران بێت لەلای کۆمەڵگا، ئەوا پێویستە لەسەر کە بەزمانی ڕۆشنبیرانی سەردەمەکە و خودی سەردەمەکە خۆی قسە بکات[١٥]، بەم جۆرە یەکەمین بەرگریکار لە مەسیحییەت جۆستینۆس بوو کە کوژرا لە ماوەی چەوساندنەوەکانی ساڵی ٥٦٠دا.[١٦]. لەدوای ئەمەشەوە نووسراو پەڕتووکەکانی بەرگری ڕووی لەزۆربوون کرد؛ هبراپۆلیس، ئەبۆلینارۆس و میڵتۆن نووسراو و پەڕتووکەکانیان پێشکەشی ئیمپڕاتۆر مارکۆس ئۆریلیۆس کرد، هەروەها ئەسیناگۆراس و مڵیتادیس نووسراوەکانیان بڵاوکردووە لەدەوروبەری ساڵی ١٨٠دا[١٧]، کەسانی ڕۆشنبیریش وەکوو کجولیانۆس و ئەگناتیۆس کە بووبوونە مەسیحی؛ بەشدارییان کرد لەڕێگەی خۆشکردن بۆ مەسیحییەت کە بچێتە ناو کۆمەڵگایەکی زاڵەوە. لەکۆتایی سەدەی دووەمدا ئیدی کێشەیەکی ئەوتۆ بوونی نەما، بەجۆرێ کە تەنانەت باوکانی مەسیحیش منداڵەکانیان دەناردە قوتابخانە بتپەرستییەکان چوونکە لەپەروەردەیەکی مەسیحی درووست جیاواز نەبوو تەنها لە کۆرسە ئایین و ئەخلاقییەکاندا نەبێت[١٨]، هەروەها قوتابخانە مەسیحییەکان و پەڕتووکە مەسیحییەکان پەیدابوون دامەزران لەگەڵ دەستپێکی سەدەی سێیەمی زایینیدا و ژمارەی مامۆستایانی مەسیحی لە قوتابخانە یۆنانییەکان و ڕۆمانییەکاندا ڕووی لە زۆربوون کرد و لەساڵی ٢٦٤دا ئەناکۆلیۆس بووە سەرەک قەشەی لازقیە، یەکەمین ڕاگری مەسیحی لە کۆلیجی فەلسەفە لە زانکۆی ئەسکەندەرییە، پاشان قەشە مالیخۆن بووە بەڕێوەبەری قوتابخانەی وتاردان و ڕەوانبێژی لە ئەنتاکیە.
ژمارەیەکی زۆر لە لێکۆڵەرەوان وا دەبیین کە مەسیحییەت لە یەهوودییەتەوە گەلێک نزیک بووە لەڕووی داب و نەرییتەوە تا کۆتایی سەدەی دووەمی زایینی، بەڵام لەدوای ئەو بەروارەوە مەسیحییەت چووە ناو شارستانییەتی هێلینییەوە کە بوارێکی تری بڵاوبوونەوەی بۆ دەڕەخسێنێت لەگەڵ دەستپێکردنی سەدەی سێیەمی زایینییەوە[١٩]، لەلایەکی ترەوە، ئێریک کۆفمان ئاشکرای دەکات کە مەسیحییەکان سیستەمێکی کۆمەڵایەتی چالاکییان لەسەر تیشکی ئینجیلەوە گەشەپێداوە، بەپێچەوانەی بتپەرستەکانەوە؛ مەسیحییەکان لەماوەی بڵاوبوونەوەی پەتاکاندا گرنگییان بە نەخۆشەکانیان دەدا ئەمە هاوشانی گرنگیدان بە کەمئەندامەکانیان، ئەمە جگە لە جەختکردنەوە لەسەر بەوەفابوونی نێرەکان لە هاوسەرگیریدا و یەکێتی ئەو هاوسەرگیرییە، ئەمە جۆرێک لە خێزانی سەربەخۆ و جێبەخۆگرتووی درووست کرد کە کۆمەڵگای ڕۆمانی لەدەستی دابوو، هاوشانی ئەمانەش یاریدەدەری ئافرەتە باوەڕدارە نوێیەکانیان دەکرد لەچوارچێوەی ئەو جێگیرییەدا تا منداڵیان ببێت و ژمارەیەکی زۆرتر لە منداڵ پەروەردە بکەن، ئەمە لەگەڵ هەبوونی ژیانێکی کۆمەڵایەتی بێ وێنە و بێ هاوتا لەنێوان تاکەکانی کۆمەڵەیەکی دیاریکراودا و یارمەتیتدانی بەردەوامیان بۆ یەکتر.[٢٠].
کێشەی سەرەکی کڵێسا لە ماوەی هەردوو سەدەی دووەم و سێیەمدا لە چەوساندنەوەی مەسیحییەکان لەلایەن ڕۆمانەوە خۆی دەبینێتەوە، لەسەرەتای دەرچوونی بەیاننامەی دەرکردنی مەسیحییەکان لەڕۆما لەساڵی ٥٨دا و تەنانەت تا ساڵی ٣١٢، مەسیحییەکان دەیان ناڵاند لەجۆرەها جۆری چەوساندنەوە، کە ناخۆشترینیان بریتیی بوو لەچەوساندنەوەی نیرۆن کە ئاگرکەوتنەوە لە ڕۆمای لێ کەوتەوە، دۆمیتیانۆس کە سی و حەوت ساڵ بەردەوام بوو لەسەر چەوساندنەوەی مەسیحییەکان؛ سەرەتای ڕۆژژمێری ناسراو بە ڕۆژژمێری قبتی یان میسڕی دەستەبەر کرد، و بەپێی سەرچاوە و ژێدەرەکانی کڵێسای قبتی ئۆرسۆدۆکسی؛ سەدان هەزار کەس لەماوەی ئەو چەوساندنەوەیەدا کوژراون[٢١]، هەریەک لە تراجان، مارکۆس ئۆریلیۆس، سێپتیمۆس سێڤیریەس، ماکسیمین، دێکیۆس، جالینۆس، ئۆریلیان و دیۆكلتیانۆس، بەگشتی لەمێژووی مەسیحییەتدا بە ١٠ چەوساندنەوە گەورەکە ناو دەبرێن[٢٢]، بەڵام دۆخەکان بەرەو باشبوون چوو لەگەڵ دەرچوونی بەیاننامەی لێبوردانەی گالیریۆس و هەنگاوەکانی ئیمپڕاتۆر قوستەنتین کە بووە هۆی دەرچوونی بەیاننامەی میلانۆ لەساڵی ٣١٢ دا کە تێیدا دان دەنێت بە مەسیحییەتدا وەکوو یەکێک لە ئایینەکانی ئیمپڕاتۆرییەتی ڕۆمانی، وێڕای هەموو ئەو چەوساندنەوانەش، هێزی دیمۆگرافی مەسیحییەت گەشەی دەسەند لەگەڵ ئەوەی کە تا دەوروبەری ساڵی ٣١٢ ـەش لە ناو ئیمپڕاتۆرییەکەدا کەمینە بوون، بەڵام دواتر بوونە هێزێک کە ئیمپڕاتۆرییەت نەی دەتوانی دایان پۆشێت یان دانیان پیادا نەنێت.[٢٣].
ئەنجوومەنەکانی کڵێسا و کەرتبوونەکان (٣١٢ بۆ ١٠٥٤)[دەستکاری] Vista-xmag.png وتارە سەرەکییەکان: حەوت ئەنجوومەنی گشتی, قوستەنتینی یەکەم, ئیمپڕاتۆرییەتی بێزەنتی, ئاریۆسییەت, نەستوورییەت, ئەنجوومەنی خەڵقیدۆن, عومەری کوڕی خەتتاب, هەرتەقە, جەنگی ئایکۆنەکان و کەرتبوونی مەزن
ئایکۆنەیەکی بێزەنتی، تێیدا قوستەنتینی یەکەم دەردەکەوێت کە دەورەدراوە بە کۆمەڵێک لە بەتڕیک و سەرەک قەشە و کە بەهەموویان یاسای باوەڕیان بەدەستەوە هەڵگرتووە کە ئەنجوومەنەکە دای ڕشت. ساڵی ٣٨٠ی زایینی، مەسیحییەت بوو ئایینی فەرمی ئیمپڕاتۆرییەتی ڕۆمانی، و لەساڵی ٣٣٠دا ئیمپڕاتۆر قوستەنتینی یەکەم هەڵستا بە گواستنەوەی پایتەخت لە ڕۆماوە بۆ قوستەنتینە، کە بووە بە ناوەندی مەسیحییەتی ڕۆژهەڵاتی و ناوەندی شارستانییەتی جیهانی، بەجۆرێ بووە بە مەزنترین شارەکانی دونیا لەو سەردەمەدا. [٢٤].
بەهۆی ئەوەی مەسیحییەت بۆ دوورترین شوێنەکانیش ڕۆیشتبوو، ئەبوو دابەشبوون کە کەرتبوون تێیدا ڕوو بدات، نەک تەنها لەڕووی ژینگەوە بەڵکو لەڕووی باوەڕیشەوە هەروەها، لەئاکامی زۆربوون ژینگەکان بۆ باوەڕداران بە ئایینەکە، کڵێسا لە سەدەی چوارەمی زایینیدا ڕووبەڕووی گەلێک لەو بزووتنەوانە بوو کە بەزمانی کڵێسا ناو دەبران بە هەرتەقەکان[٢٥]، زۆرینەوەی ئەم بزووتنەوانە کەم کاریگەر بوون بەبێ کۆششێکی زۆر دەپووکانەوە، بەڵام هەندێکی تریان وەک ئاریۆسییەت، هێزێکی گەورەی لێ پێکهات، کە وای کرد ئەنجوومەنی گشتی ببەسترێت لە ئیزنیق لەساڵی ٣٢٥ بەسەرۆکایەتی ئیمپڕاتۆر قوستەنتینی یەکەم و سەرەک قەشە ئۆسیۆسی قوڕتووبی. [٢٦]. ئەنجوومەنی ئیزنیق، بە یەکەمین ئەنجوومەن دانانرێت، چوونکە پێش ئەو ئەنجوومەنەش چەندین ئەنجوومەنی تر بەستراوە لەسەر ئاستێکی هەرێمیی کە زۆربەی جار سەرەک قەشەی ناوچەکە سەرۆکایەتی کردووە[٢٧]، بەڵام ئەنجوومەنی ئیزنیق یەکەمین ئەنجوومەنی گشتی بوو بەجۆرێ سەرەک قەشەکان لەسەرانسەری جیهانەوە بەشدارییان تێیدا کرد. ئاکامی ئەنجوومەنەکە ئەوە بوو کە ئاریۆس کافرە و قسەکانی بە هەرتەقە دانرا و قەدەغە کرا لەدوای ئەوەی ئاریۆس دەیگووت کە کوڕ درووستکراوێکی نا یەکسانە بە باوک[٢٨]، ئەنجوومەنەکە هەروەها یاسای باوەڕی دانا کە تا ئەمڕۆش بەکاردێت. گرنگییەکی تری ئەم ئەنجوومەنە ئەوە بوو کە بۆ یەکەم جار لە مێژووی مەسیحییەتدا زاراوەی نا تەوراتی بەکارهێنا بەشێوەیەکی فەرمی، وەکوو: ڕووناکی لە ڕووناکی، خودای حەق هەڵقوڵاو لەخودای حەقەوە، لەدایکبووییەکی نادرووستکراو؛ ئەم زاراوانەش لە فەلسەفەی ڕۆمانییەوە دەهاتن و چڕبوونەوەیەکی نوێ و سیفەتێکی نوێیان دا بە باوەڕی مەسیحی[٢٩]. ئەنجوومەنەکە سیستەمی پێنج بەتڕیکییەتی گەورەی دامەزراند و سیستەمی مامەڵەکردنیانی لەگەڵ یەکتردا دانا، هەر لەم چوارچێوەیەدا و لەو ماوەیەدا ئایینە بتپەرستەکان دەستیان بە کشانەوە کرد لەبەردەم مەسیحییەتدا. ئەو ماوەیەش بە کۆمەڵێک لە شەڕی ناوخۆیی خوێناو و پێچەوانەبوونەوەی بارەکاندا ڕۆیشت بەتایبەتی لە ئیمپڕاتۆرییەتی ڕۆمانی ڕۆژئاواییدا، بۆیە نەمانی ئاسایش بووە هۆی چەوساندنەوە ئایینییەکان[٣٠]، مەسیحییەت چەوساندنەوەی لەهەمبەر بتەپەرستیدا بەرپا کرد، ئەشتوانرێت ئەزموونی بەتڕیک ئەسناسیوسی ئەسکەندەری لە میسڕ بە نموونەیەکی ئەو دۆخە وەر بگرین[٣١]، کە پێشتر هەمان شت بەسەر مەسیحییەکانیشدا هاتبوو کاتێک کە ئیمپڕاتۆر جولیان مەسیحییەکانی چەوساندنەوە لەڕێگەی دەرکردنی بایننامەیەک کە ڕێگەی لە فێرکردنی مەسیحییەکان گرت لەساڵی ٣٦٢ دا کە ئەو کارە وەرزێکی تری بۆ چەوساندنەوەکان کردەوە[٣٢]، بەڵام لەلایەکی ترەوە ئاوەدانی مەسیحییەت و هوونەری وێنەکێشانی ئایکۆنات و هەروەها مۆزیک گەیشتنە پلەیەکی باڵا لە کڵێسای سەدەی چوارەمی زایینیدا، ئەوەشمان لەبیر نەچێ کە ئەوەی جۆرج مینۆوا بە سوڵتانەکانی کڵێسا ناویان دەبات لەو سەردەمەدا دەرکەوتن، هەروەکوو: باسیلۆسی گەورە[٣٣]، جێرۆم[٣٤]، ئیمبرۆسیۆس[٣٥]، یوحەننای دەم زێڕین[٣٦]، ماڕۆنی گەورە، سەمعانی عەموودی[٣٧]، ئەفرام سریانی[٣٨]، قەشە ئۆگەستین[٣٩]، زۆرینەی زۆری ئەو کەسایەتییانەش نازناوی پایەبەرزیان وەرگرتووە لە کڵێساوە.
ئایکۆنەی کورسی دانایی لە ئایا سۆفیا لە ئەستەنبوڵ، ئەو کڵێسا سەرەکییە پێشتر ناوەندی ژیانی ئایینی بوو لە شارەکەدا.
لەپێناو تەواوکردنی کاری ڕێکخستنی ژێرخانی بەڕێوەبەرایەتی کڵێسا، ئەنجوومەنی یەکەمی قوستەنتینە بەسترا لە ساڵی ٣٨١ کە یەکێک لەکارەکانی ئیدانەکردنی ئەپۆلینارۆسی سەرەک قەشەی لازقیە بوو کە پێی وا بوو خودایەتی مەسیح رووی داوە بەهۆی ڕۆحە عاقڵەکەیەوە[٤٠]، پاشان لەدوای کەمتر لە نیو سەدە ئەنجوومەنێکی گشتی تر لە ئێفەسس لەساڵی ٣٤١دا گیرا، لەوێدا نەستووڕ قەدەغەکرا، کەپێی وابوو کە سیانەیەتی پیرۆز درووستە بەڵام ئەو کوڕەی لە ئەزەلەوە هەبووە، یەسووع نییە، بەڵکو ئەو کوڕە لە یەسووعدا گیرساوەتەوە لەکاتی ئاوەشۆرەیکردنیدا، هەروەها نەستووڕ دەیگووت کە دوو کەس لە مەسیحدا هەبووە و مەریەمی بە دایکی مەسیح بانگ دەکرد نەوەک دایکی خودا[٤١]، بەهۆی ئەوەوە شوێنکەوتووەکانی تووشی چەندەها چەوساندنەوە بوون، پاشان لەدوای هەشت ساڵ و لەساڵێ ٤٣٩ دا ئەنجوومەنێکی دیکە لە ئێفەسس گیرا کە ئۆرسۆدۆکسییە ڕۆژهەڵاتییەکان بە ئەنجوومەنی دووەمی ئەفەسس ناوی دەبەن لەکاتێکدا کە کاسۆلیک دانی پیادا نانێن، بەگشتی ئەم ئەنجوومەنە بەسترا تا شێوەی باوەڕ دیاریی بکات وەک کۆتاییەک بۆ دیاریکردنی یەکێتی هەردوو سرووشتی مرۆڤبوونی مەسیح و خودابوونی مەسیح، پاشان پێشنیار و بیردۆزەکەی بەتڕیک سایرڵی یەکەمی ئەسکەندەرییە قبووڵ کرا، کە دەیووت کە ئاکامی یەکگرتنی هەردوو سروشتەکە یەک سرووشتە بەبێ تێکەڵ بوون بە خاسییەتەکانی یەکتتر. [٤٢] بەڵام ئەم باوەڕە دژایەتی کرا لەلایەن ڕۆما و قوستەنتینەوە، کە هەردووکیان بانگێهشتیان کرد بۆ کۆتا ئەنجوومەن لەساڵی ٤٥١ زایینی دا کە بریتیی بوو لە ئەنجوومەنی خەلقیدۆنی کە دووبارە پەیوەندی بەتڕیریکیییەکان بەیەکەوە ڕێک خستەوە و پێشنیارەکەی پاپا لیۆنی یەکەمی پەسەند کرد کە دەیگووت هەردوو سرووشتەکەی یەسووع لەگەڵ ئەوەی یەکیان گرتووە بەڵام تێکەڵ بەیەکبوون و ئەمەش شتێکە ناتوانرێت گوزارشتی لێ بکرێت چوونکە وەک یەکگرتنی ئاگر و ڕووناکی وایە[٤٣]، هەروەها ئەنجوومەنی ناوبراو بریارەکانی ئەنجوومەنی پێش خۆی هەڵوەشاندەوە و شەرعییەتی لێ سەندەوە و دانی پێدا نەنا، بۆیە شەقبوونی دووەم لە کڵێسادا ڕوویدا و خێزانەکانی کڵێساکانی ئۆرسۆدۆکسییەتی ڕۆژهەڵاتی لێ درووست بوو و ئەندامەکانی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی خەڵقیدۆنی ڕەت کردەوە و قبووڵی نەکرد، سەرباری ئەمەش، هێشتا جیابوونەوەی کۆتای ئیداری ڕووی نەدا تا ساڵی ٥١٨ ی زایینی کاتێک کە بەتڕیریکی ئەنتاکیە ساویریۆس دابڕا بەهۆی ئەوەی لە سرووشتە یەکییەکان بوو[٤٤]، لەئەنجوومەنێکی خۆماڵیدا کە لەقوستەنتینە گیرا، ڕەتکردنەوەی بەتڕیرەکەکە بەدوایدا هات و چووە میسڕ کە لەوێدا بەشێکی لەکڵێسا بەڕێوە دەبرد لەکاتێکدا بەتڕیرەکی خەڵقیدۆنی بەشەکەی تری بەڕێوە دەبرد، بەهەمان شێوە ئەوەی لەئەنتاکیە ڕوویدا لە ئەسکەندەرییەش ڕوویدا[٤٥]. جەماعەتی یەک سرووشتی یاخود مۆنۆفیزۆن بنکەیەکی میللی بەهێزیان درووست کرد لە میسڕ، حەبەشە، ئەرمینیا و بەشێوەیەکی کەمتریش لە سوریا و بەدەست کۆمەڵێک لەچەوساندنەوەوە لەسەر دەستی ئیمپڕاتۆرییەتی بێزەنتییەوە ناڵاندیان، بەڵام چەوساندنەوەکان بەهۆی حەزە ویستراوەکان و بەرهەمە فیکرییەکانەوە نەبوو بەڵکو بەهۆی ئەو شەقبوونە قووڵەوە بوو کە لەدوو لای ئیمپراتۆرییەتەکەدا ڕوویدا بوو.
ئیمپڕاتۆڕە ڕۆمانییەکان هەڵوێستەیان ڕوون نەبوو لەو نێوانەدا، بەجۆرێ کۆمەڵێک ئیمپڕاتۆر پاڵپشتییان لە بڕیارەکانی ئەنجوومەنی خەڵقیدۆنی کرد و هەندێکی تریان دژی وەستانەوە، ئەو کۆمەڵە ئیمپراتۆرە چەوساندنەوەیان دژ بە خەڵقیدۆنییەکان بەرپا کرد لە ئیمپڕاتۆرییەتەکەدا[٤٦]، ئیمپڕاتۆر جەستنیانی یەکەم هەوڵی یەکخستنی هەردوو لایەنەکەی دا و لەو پێناوەدا ئەنجوومەنی قوستەنتینەی دووەمی گرت لە ساڵێ ٥٣٣دا[٤٧]، بەڵام شکستی هێنا و بگرە بەرەو خراپبوونیش چوو کاتێ کە ئیمپڕاتۆرییەتی فارسی دەستتێوەردانی کرد و توانی لەسەرەتاکانی سەدەی حەوتەمدا سوریا و عێراق داگیر بکات[٤٨].
ئیمپڕاتۆر هەرقل توانی دووبارە ئەوەی لەدەست چووە لە ساڵی ٦٢٢ دا بیگەڕێنێتەوە و بڕیاری بە بیڕوباوەڕێکی نوێ دا کە مونۆسیلییەت بوو: دوو سرووشت لەیەک ویستدا، وەک چارەسەرێکی ناوەندی بۆ باوەڕداران بە دوو سروشتی و باوەڕداران بە یەک سروشتیی[٤٩]، بەڵام باوەڕداران بە یەک سرووشتی ئەو باوەڕە نوێیەشیان ڕەتکردەوە، کە ئەمەش دەرگایەکی نوێی لە چەوساندنەوە تووندەکان واڵا کرد، بەڵام زۆری نەخایاند بەهۆی هاتنی سووپاس ئیسلامییەوە لە نیمچەدوورگەی عەرەبییەوە، زۆرێک لە لێکۆڵەرەوان وای دەبینن کە مەسیحییە عەرەبەکان پاڵپشتییان کردووە لە ڕووداوی دەستبەسەردا گرتنەکەدا[٥٠]، بەتایبەتی غەساسینەکان و مەنازیرەکان، هەروەها مەسیحییە سریانییەکانیش هەمان شتیان پەیڕەو کرد، وا دەگێردرێتەوە کە بەتڕیرەکی نەستووڕییەکان سەردانی مەدینەی مونەوەرەی کردووە و داوای لە عومەری کوڕی خەتتاب کردووە کە پەلە بکات لەداگیرکردنی عێراق دا، لەکاتێکدا کە دانیشتوانی شارە سورییەکان لەسەر ڕووباری فوڕات دەرگاکانی شارەکەیان کردەوە بەرەو ڕووی دەستبەسەراگرە نوێیەکاندا. جەنگاوەرەکانی سووپای بێزەنتیش هەمان شتیان کردەوە لەشەڕی یەرمووک[٥١][٥٢] پاپا؛ شارلمان دەخاتە سەر تەخت. تابلۆی ڕەفائێل، کە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی شانزەهەمی زایینی. لەساڵی ٦٨١، ئەنجوومەنی قوستەنتینەی سێیەم بەسترا، کە بڕیاریدا بە لەقەڵەمدانی مونۆسیلییەتەکەی هەرقل بە هەرتەقە[٥٣] و پەسەندکردنی پێشنیاری دووسرووشتیی و دوویستیی لە یەسووعدا؛ بەڵام لە ڕۆژئاوا بارودۆخەکە ئارامتر بوو، لەگەڵ چالاکبوونی بزووتنەوە مزگێنیدەرەکان لە بڵاوکردنەوەی مەسیحییەتدا لە باکووری فەڕەنسا و ئەڵمانیا، هەروەها مەسحییەت گەیشتە ئینگلتەرا و ئیرلەندا لەسەر دەستی پایەبەرز پاتریک[٥٤]، پاشان لەسەدەی نۆیەمی زایینیدا مەسیحییەت گەیشتە ڕوسیاش، ئەو ماوەیە بە بارودۆخی درووستبوونی وشکەسۆفیگەراییدا ڕۆیشت وەکوو درووستبوونی وشکەسۆفیگەلی بوندوکتیە و وشکەسۆفیگەلی ئۆگەستینیەت کە کاریگەرێکی قوڵیان لەسەر کۆمەڵگای ڕۆژئاوایی هەبوو، بەجۆرێ کە پەرستگاکانی وشکەسۆفییان بەتەنها بووبووە زانکۆ و قوتابخانەەکانی ئەوروپا، پەرستگای وشکەسۆفی کلۆنی دەستی هەبوو لە ڕێکخستنی پەیڕەوی ناوخۆی کڵێسا و دیاریکردنی دەوری سێکیولارەکان تیایدا.
کێشەکانی مەسیحییەتی ڕۆژئاوایی لەو سەردەمەدا خۆی دەبینییەوە لە کارەساتی سرووشتی و هەژارییەکی توند کە خەڵکی تیایدا دەژیان لە چوارچێوەی سیستەمێکی دەرەبەگی توند دا، ئەمە هاوشانی بڵاوبوونەوەی نەخوێندەواری[٥٥]، هەروەها رکەبەرایەتییە بەردەوامەکان کە بووە هۆی ڕوودانی جەنگەکانی نێوان ئیمپڕاتۆرییەتی ڕۆمانی پیرۆز و پاپاکان[٥٦]، ئەمە هاوشانی جەنگی ئایکۆنەکان کە ساڵی ٧٢٧ی زایینی ڕوویدا و بەهۆیەوە ئەنجوومەنی نیقییەی دووەم ساڵی ٧٨٧ بەسترا[٥٧]، لەسەر داوای ئیمپڕاتۆرییەی ئیرینی، تێیدا ئەو ئەنجوومەنە بڕیاری گەڕاندنەوەی ئایکۆنەکانی دا بۆ کڵێساکان پاش ئەوەی ئیمپڕاتۆر لیۆن بڕیاری شکاندنیانی دەرکردبوو.[٥٨] بەدوای ئەودا لەساڵی ٨٠٠دا پاپا لیۆنی سێیەمی چووە سەر تەختی پادشایەتی بە چوونی شارلمان بۆ سەر تەختی ئیمپڕاتۆرییەتی ڕۆمانی پیرۆز کە ئیدی لێرەوە پەیمانێکی نوێ کرایەوە بۆ پەیوەندییەکانی نێوان ئیمپراتۆرییەت و کورسی نێردراوی. لێکترازان و جیابوونەوەکان لە کڵێسادا نەوەستا تا ساڵی ١٠٥٤ لێکترازانی گەورە ڕوویدا کاتێ کە بەتڕیریکییەتی قوستنەتینی جیابوونەوەی خۆی لە ڕۆما ڕاگەیاند لەماوەی کۆچی دوایی پاپا لیۆنی نۆیەم دا[٥٩]، ئەگەرچی ئەم جیابوونەوانە لە مەودایەکی ئایینی دا بوو، بەڵام بەدەر نەبوون لە پاڵنەرە سیاسی و ئابوورییەکان:
ئایینی مەسیحییەت بانگهێشتە فیکرییەکان کە دەستیان پێ کرد لە سەدەی چوارەمەوە و بناغەیەکی میللی بەهێزی درووست کرد، تەنها بیرێکی قوتابخانەیی خۆشگوزەرانەی فکری نەبوون، بەڵکو هەڵگری کۆمەڵێک هۆکاری سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی جووڵێنەری ئەو جەماوەرە بوو؛ بێزەنتییەکان دەسەڵاتیان بەتاکگەرایی سواغ دابوو و خەڵکیان هیلاک کردبوو بە لێوەرگرتنی باج و پیتاک لێیان و هیچ بیریان لە بارودۆخی خەڵک نەدەکردەوە، بەجۆرێکیش زۆرجار لێبووردەتر بوون لەگەڵ بتپەرستەکان وەک لە مەسحییەکانی تر، لە بارودۆخێکی وەهاشدا گفتوگۆ و دەماقاڵێی ئایینی تەنها سووچی هەناسەی ڕۆشنبیران بوو بۆ ڕاوەستانەوە لەهەمبەر دەسەڵاتدا.
ئەو بیرە فەلسەفییانەی کە لەپشت لێکدانەوەی سرووشتی مەسیحەوە درووست بووبوون و چۆنییەتی مامەڵەکردنی خەڵک لەگەڵیدا، کاردانەوەیەکی نەتەوەیی بوو لەهەمبەر دەستبەسەرداگرتنی بێزەنتی و ماسکێکی ئایدیۆلۆجی هاوچەرخی کردبوو دەم و چاو، یاخود بە واتایەکی تر، ئایینی کردبووە ماسکێک بۆخۆی.[٦٠] ئایینی مەسیحییەت
سەردەمی باوەڕ و سەردەمی ڕابوون (١٠٥٤ تا ١٤٩٢)؛ (١٤٩٢ تا ١٦٣٣)[دەستکاری] Vista-xmag.png وتارە سەرەکییەکان: دەوڵەتی پاپایی, شەڕە خاچپەرستییەکان, سەردەمی ڕابوون, ڤاتیکان, یەسووعییەکان, پڕۆتێستانت و مارتن لووتەر
درووستکردنی ئادەم: بەناوبانگترین ئایکۆنەکانی مایکلانجیلۆ کە سەقفی کڵێسای سیسیتینی ڕازاندۆتەوە لە ڤاتیکان.
سەرباری لێکترازانی نێوان ڕۆما و قوستەنتینە بەڵام سەرکرداریەتی کردنی جیهان لەلایەن مەسیحییەتەوە جێگیر کرا لەسەر دەستی ڕۆما، ئیمپڕاتۆرییەتی بێزەنتی سەرقاڵی کێشە بەردەوامەکانی خۆی بوو لەگەڵ دەوڵەتی عەبباسی[٦١]، مەسیحییەکانی سوریا و میسڕیش دەیانناڵاند بەدەست چەوساندنەوە تووندەکان لەسەر دەستی هەندێک لە خەلیفە وەکوو ئەلموتەوەکیل عەلەلڵای عەبباسی و ئەلحاکم بیئەمریلای فاتیمی[٦٢]، تەنگەژەی فیکریش کە هاوشانی تەنگەژەی ئابووری و گەشەسەندنی دەمارگیری ئایینی دەڕۆیشت لەسەردەمی مەئمووندا وای کرد هەموو نوێکارییەکی زانستی لە دەوڵەتی عەبباسیدا بۆ هەردوو مەسیحییەکان و موسوڵمانەکان کارێکی گران بێت[٦٣]، لەگەڵ ئەوەشدا سریانییەکان و نەستووڕییەکان شوێنی دیاریان هەبوو لە وەرگێڕان و زانستەکان و گەردونناسی و پزیشکی دا و خەلیفەکان پشتیان پێ دەبەستن[٦٤].
دەسەڵاتی کڵێسا لەسەدەکانی ناوەڕاستدا تەنها دەسەڵاتێکی ئایینی نەبوو، بەڵکو دەسەڵاتێکی دنیاییش بوو، ئەمە خۆی دەبینییەوە لە دەوڵەتی پاپاییدا کە ئەڕکانەکانی جێگیر بوون لەسەدەی یانزهەمەمی زایینیدا، هەروەها خۆشی دەبینییەوە لەو گەمە سیاسییەدا کە تێیدا پاپا ڕۆڵێکی سەرکردانەی گێرا وەکوو ناوەندێک لەنێوان پادشا جیاوازەکانی ئەوروپادا[٦٥]، بەجۆرێ کە هێزی سیاسیی کڵێسا، بەدەر لە باری گەنیوی مەسیحییەکان لەڕۆژهەڵات، هاوکات ئارەزووی میرەکانی ئەوروپا بۆ پانکردن و گەورەکردنی موڵک و ماڵەکانیان و ڕاوەستان لەیەکتر کوشتنی ناوخۆیی، باری ڕەخسان بۆ لەدایکبوونی شەڕەکانی خاچپەرستی کە پاپا ئۆربانۆسی دووەم لەساڵی ١٠٩٤ بانگهێشتی کرد بۆ ڕوودانی لەماوەی ئەنجوومەنی کلیرمۆنت لەباشووری فەڕەنسا[٦٦]، دەستپێکیش کرا بە یەکەمین شەڕی خاچپەرستی کە تێیدا توانرا دەرکەناری سوریا دەست بەسەردا بگیرێت لەگەڵ لوبنان و فەڵەستین و هەندێک ناوچەی تورکیا و ئەردەن و میسڕ.
بەڵام دووەمین شەڕی خاچپەرستی وەڵامێک بوو بۆ کەوتنی ئەلڕەها[٦٧]، سێیەمین شەڕی خاچپەرستییش وەڵامێک بوو بۆ کەوتنی قودس[٦٨]، ئیدی هەموو شەڕەکانی تر کاریگەرییەکی کەمیان هەبوو، بۆیە لەچوارەمین شەڕی خاچپەرستیدا قوستەنتینە داگیر کرا، لەشەشەمین شەڕی خاچپەرستیش دا تونرا قودس بۆ ماوەیەکی تر بەدەست بهێنرێتەوە[٦٩]، لەکاتێکدا کە سەرتاپای هەڵمەتەکانی تری خاچپەرستی ڕووی کردبووە میسڕ، بەڵام نەیتوانی تیایدا بەردەوام بێت، سەردەمی خاچپەرستی تەنها سەردەمی ململانێیەکی بەردەوام نەبوو، بەڵکو ماوەی یەکگرتن و تێکەڵبوون و کردنەوەی شارستانی نێوان هەردوو ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا بوو[٧٠] دوایین موڵکەکانی خاچپەرستەکان لە ڕۆژهەڵات کەوت بە کەوتنی عەککا لەساڵی ١٢٩١ و شەڕەکانی بەدەستهێنانەوەی ئەندەلووس دەستی پێکرد[٧١]، کۆتایش نەهات هەتا کەوتنی غەڕناتە ساڵی ١٤٩٢[٧٢]، پەیوەندییەکانیش لەگەڵ ئەندەلووسدا هەمیشە پەیوەندی جەنگ نەبوو، بەڵکو ئەوروپا و ڕۆشنبیرانی ئاشنا بوون بە فەلسەفەی یۆنانی و ڕۆمانی و نووسینەکانی ئیبن ڕوشد و ئیبن خەلدوون و نووسەرانی تر؛ لەڕێگەی ئەندەلووسەوە، کە بووە هۆی بزووتنەوەیەکی گەشەسەندنی زانستی چالاک کە کڵێسا سەرکردایەتی دەکرد:
ئایکۆنەی شێوەگۆڕین لەلایەن ڕافائێلەوە: بەوەچەرخانێکی گەورە لە مێژووی وێنەکێشاندا لەسەردەمی ڕابووندا دادەنرێت.
ئایینی مەسیحییەت سەرەک قەشەکان و سەرگەورەکانی پەرستگای وشکەسۆفییان و پیاوانی ئایینی و تەنانەت پاپاش نابەدڵ نەبوون لە تکاکردنیان لە ئیغریقییە بتپەرستەکان، و لەو یەهوودیانەی کە خودایان کوشت[٧٣]، و موسوڵمانە بێ باوەڕەکانیش[٧٤] ئایینی مەسیحییەت [٧٥] ئەو هەموو ڕۆزییەی کەبەسەر ئەوروپادا باری بوو لەدوای سەرکەوتنی گرتنەوەکانی ئیسپانیا، یارمەتی دا تا باری ئابووری باشتر ببێت[٧٦]، ئەم دۆخە لەهەمان باردا بوو بەدرێژایی دۆزینەوەی جیهانی نوێ لە١٤٩٢ دا کە لەگەڵ خۆیدا سەردەمی ڕابوونی کردەوە لەئەوروپادا و سەردەمی مزگێنیدانی کردەوە لە ئەمەریکا؛ زۆرجار هەڵمەتەکانی دۆزینەوە بە پیرۆزکردنی ڤاتیکان ڕوویدەدا. ڕۆما و فلۆرێنسیا و جەنەوا بوونە یەکەمین پایتەختەکانی ڕابوون[٧٧]، کە زۆر بەخێرایی ئەوروپای گرتەوە، بەگشتیش شێوەی زانکۆکان و قوتابخانەکان و نەخۆشخانەکان و یانە ڕۆشنبیرییەکانی وەرگرت، لەژێر سەرکردایەتی کڵێسادا چەندەها زانست گەشەی سەند وەکوو: گەردوونناسی[٧٨]، بیرکاری[٧٩]، ئیتیمۆلۆجی[٨٠]، فەلسەفە[٨١]، ڕەوانبێژی[٨٢]، پزیشکی[٨٣]، توێکاریزانی[٨٤] و فیزیا بەتایبەتی ئەرستۆیی[٨٥] و فیزیای میکانیکی بەتایبەتی پێداویستییەکانی جەنگ[٨٦] و کیمیا و جوگرافیا و زانستی گیانەوەران و ڕووەک[٨٧]، ئەمە هاوشانی هوونەری تەلارسازی کە گەیشتە بەرزترین ئاست لە سەردەمی ڕابووندا، کاتدرائییەتییەکانی ئەو سەردەمە بەتایبەتی کاتدرائییەتی پایەبەرز بوتڕوس و کۆی تەلارەکانی ئەو سەردەمەی ڤاتیکان نموونەیەکی حاشاهەڵنەگرن لەسەر ئەو بابەتە و دەست کرا بە درووستکردنی ڤاتیکان لەساڵی ١٥١٣[٨٨]، هەروەها هوونەری وێنەکێشان و داتاشین کەوتە چالاکی و لەو سەردەمەدا دیارترین هوونەرمەندان دەرکەوتن وەکوو: لێوناردۆ داڤینشی، مایکلانجیلۆ، رافائێل و چەندینی تر.[٨٩].
لەسەر ئاستی باوەڕی کڵێساییش، هاوشانی گەشەسەندنی زانست، تقووسی کڵێسا و باوەڕە مەسیحییەکان ئاوەزێنران، بەو جۆرە تیۆرەکەی ئەرستۆ سەبارەت بە جەوهەر و شێوە بووە بنەمای ئەفخارستیا، تۆماس ئەکویناس، زانای لاهووتگەر و فەیلەسووف، بووە دەروازەیەک بۆ یەکخستن و ڕێکخستنی بیروڕاکانی نێو مەسیحییەت لەژێر ڕۆشنایی فەلسەفەدا، بۆیە تەنانەت دووەمین ئەنجوومەنی ڤاتیکان لە سەدەی بیستەمدا دانی پێدا نا[٩٠]، تا سەدەی پانزدەهەمی زایینی پێنج ئەنجوومەن بەستران، چواریان لە لاتران بەستران و ناو دەبرێن بە ئەنجوومەنە لاترانییەکان، لەکاتێکدا کە پێنجەمیان لە کۆنستانس بەسترا و کۆتایی بە لێکترازانی پاپاویی هێنا.

وه‌رگیراوه‌ له‌ (wikipedia)

About دیدار عثمان

Check Also

پەیمان شکێنی جوولەکەکانی مەدینە بەرانبەر پێغەمبەری خواﷺ

{بنی قینقاع، بنی النضير، بنی القریظە} بەنموونە ئامادەکردنی: ئەحمەد سەباح بەشی یەکەم: بنی قینقاع      …