Home / ئەمرۆ لەمێژوودا / ئه‌مرۆ له‌ مێژوودا …

ئه‌مرۆ له‌ مێژوودا …

ئه‌مرۆ له‌ مێژوودا …

0330 / (پێشی میلاد) (ئەسكەندەری مەكدۆنی) بەسوپا گەورەكەیەوە گەیشتە شاری (هەولێر) و لەجەنگی (گەوگمیلا) توانی هێزەكانی (داریۆشی سێیەم) ی (فارس) ەكان تێكبشكێنێت.
0086 / (پێشی میلاد)، لەدایك بوونی (سالۆست) مێژوونووسی (رۆمانی).
0208 / لەدایك بوونی (ئەلێكساندەر سیڤرۆس) ئیمپراتۆری (رۆمانی).
0959 / كۆچی دوایی (ئێدوی) پاشای (بەریتانیا).
1040 / كۆچی دوایی (ئالانی سێیەم) دۆقی (بەریتانیا).
1207 / لەدایك بوونی (هێنری سێیەم) پاشای (بەریتانیا).
1404  / پاپا (پۆنیفاس نۆیەم) پاپای كەنیسەی رۆمانی.
1499 / كۆچی دوایی (مارسیلۆ فیسینۆ) فەیلەسوفی (ئیتاڵی).
1507 / لەدایك بوونی (یاكۆبۆ بارۆتسی دا ڤینیۆلا) ی ئەندازیاری بەناوبانگی (ئیتاڵی).
1570 / كۆچی دوایی (فرانس فلۆریس) نیگاركێشی (فەلـمینكی).
1574 / كۆچی دوایی (مارتن یاكۆسۆن) نیگاركێشی (هۆڵەندی).
1685 / لەدایك بوونی (شارلی شەشەم) ئیمپراتۆری (رۆمانی).
1754 / لەدایك بوونی (باڤێلی یەكەم) ئیمپراتۆری (رووسیا).
1787 / هەڵگیرسانی جەنگی (كن برن) لەنێوان (عوسمانی) و (رووس) ەكان، لەو جەنگەدا (رووس) ەكان سەركەوتن.
1791 / گرێدانی یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی یاسادانانی (فەرەنسی).
1795 / لەمیانەی جەنگەكانی نێوانیان (بەلجیكا) توانی بەسەر (فەرەنسا) سەربكەوێت.
1800 / لەدایك بوونی (لارس لیڤی لایستادیۆس) گەورە زانای بواری رووەك لەووڵاتی (سوید).
1800 / بەپێی بەڵێننامەی (سان ئیلدفۆنس) (ئیسپانیا) دەستبەرداری (لویزیانا) بوو.
1804 / لەدایك بوونی (ویلیام ستۆكس) پزیشكی (ئێرلەندی).
1814 / لەمیانەی بەڕێوەچوونی كارەكانی كۆنگرەی (ڤیەننا) جارێكی تر ووڵاتان (ئەوروپا) نەخشەی سیاسیان داڕشتەوە، ئەوەش دوای شكستهێنانی (ناپلیۆن) بوو.
1827 / هێزەكانی (رووسیا) بەسەركردایەتی (ئیڤان پاسكڤیچ) توانیان ووڵاتی (ئەرمینیا) داگیربكەن و كۆتایی بهێنن بەحوكمڕانی هەزار ساڵەی دەسەڵاتی موسڵمانەكان.
1828 / دامەزراندنی زانكۆی (لەندەن).
1830 / لەناوچەكانی باكووری (ئەفریقیا) هێزەكانی (فەرەنسا) یەكەم هێزی چەكداری مورتەزەقەیان پێكهێنا.
1842 / لەدایك بوونی (شارل كرۆ) شاعیرو داهێنەری (فەرەنسی).
1847 / داهێنەرو خاوەنكاری (ئەڵمانی) (ڤەرنەر فۆن سیمنز) توانی كۆمپانیای (سیمنز و هالسكە) دابمەزرێنێت.
1867 / لەدایك بوونی (وایلدەر دوایت بانكرۆڤ) كیمیاو فیزیازانی (ئەمریكی).
1868 / كۆچی دوایی (مۆنگ كۆت) پاشای ووڵاتی (سیام).
1870 / لەدایك بوونی (جۆزیاهـ ئێدوارد سەبەر) جیۆلۆجیازانی (ئەمریكی).
1878 / كۆچی دوایی (مەندون مین) پاشای (بۆرما).
1878 / یەكەم (یەك دۆلاری) و (دوو دۆلاری) لە (ئەمریكا) چاپكرا.
1891 / كردنەوەی زانكۆی (ستانفۆرد) لە وویلایەتی (كالیفۆرنیا) ی (ئەمریكا).
1896 / لەدایك بوونی (لیاقەت عەلی خان) گەورە سەركردەی گەلی (پاكستان) ی.
1898 / (نیكۆڵای دووەم) ی قەیسەری (ڕووسیا) جوولەكەكانی لەشارە گەورەكانی (ڕووسیا) دەركردە دەرەوە.
1901 / كۆچی دوایی (عەبدولرەحمان خان) میری (ئەفغانستان).
1912 / لەدایك بوونی (موحەمەد كەحلاوی) گۆرانی بێژی (میسر) ی.
1915 / لەدایك بوونی (جیرۆم برۆنەر) دەروونناسی (ئەمریكی).
1917 / لەسەروبەندی جەنگی جیهانی یەكەم هێزەكانی (بەریتانیا) گەیشتنە شاری (دیمەشق).
1920 / (سێر پرسی كۆكس) وەك نێردەی حكومەتی (بەریتانیا) بۆ (عێراق) گەیشتە شاری (بەسرا).
1920 / (كاپتن های) وەكو نوێنەری (بەریتانیا) لە (كوردستان) ی (عێراق) دامەزرا.
1925 / لەدایك بوونی (ئەمین هنێیدی) ئەكتەری سینەمایی (میسر) ی.
1924 / لەدایك بوونی (جێمی كارتەر) ی سەرۆكی وویلایەتە یەكگرتووەكانی (ئەمریكا).
1927 / ڕێككەوتنی پەیماننامەی نێوان (یەكێتی سۆڤیەت) و (فارس) بۆ كۆتایی هێنان بە تووندوتیژی نێوانیان.
1927 / ڕێكخراوی (كۆمەڵەی خۆیبوون) بووە نوێنەری (كورد و ئەرمەن) ەكان.
1930 / لەدایك بوونی (ریچارد هاریس) ئەكتەری سینەمایی (ئێرلەندی).
1930 / ئەنجوومەنی نوێنەرانی (عێراق) كۆبوونەوەیەكی سازكرد، بەڵام هیچ باسێكی لەبارەی رووداوەكەی شەشی ئەیلولی بەردەركی سەرای شاری (سلێمانی) نەكرد.
1936 / ژەنەرال (فرانسیسكۆ فرانكۆ) بووە سەرۆكی حكومەتی نیشتمانی (ئیسپانیا).
1937 / (عەبدولـمەجید یەعقوبی كەركوكی) بووە پارێزگاری (سلێمانی).
1939 / (پۆڵەندا) لە نێوان (ئەڵمانیا) و (ڕووسیا) دابەش كرا.
1940 / لەدایك بوونی (رەئوف موستەفا) ئەكتەری سینەمایی (میسر) ی.
1940 / لەكاتی جەنگی جیهانی دووەمدا هێزەكانی (ئەڵمانیا) كەشتیگەلی (ئەمبرێس ئۆف بریتن) ی خستە ناو ئاوەوە كە منداڵە بەریتانییەكانی بۆ (كەننەدا) دەگواستەوە.
1942 / لەدایك بوونی (هیند ئەبی لەمع) ئەكتەری سینەمایی (لوبنان) ی.
1946 / دادگای (نۆرمبێرگ) بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ (12) لەسەركردەی نازییەكانی (ئەڵمانیا) دەركرد، سەرەڕای بەندكردنی  (3) لەسەركردەكانی .
1948 / لێژنەی لێكۆڵینەوە لە چاڵاكییەكانی تایبەت بە وویلایەتە یەكگرتووەكانی (ئەمریكا) (شارلی شاپلن) ی تۆمەتبار كرد بە سیخووری كردن بۆ بەرژەوەندییەكانی (یەكێتی سۆڤیەت) لەكاتی جەنگی جیهانی دووەم.
1949 / دامەزراندنی كۆماری (چین) ی میللی لەلایەن (ماوتسی تۆنگ شۆ).
1958 / لەدایك بوونی (ئاندریە گیەم) فیزیازانی (هۆڵەندی).
1958 / هەر یەكە لە (توونس) و (مەغریب) بوونە ئەندامی كۆمەڵەی ووڵاتانی عەرەبی.
1960 / سەربەخۆیی (نێیجیریا) لە (بەریتانیا).
1966 / لەدایك بوونی (ئەمەل سینان) ئەكتەری سینەمایی (عێراق) ی.
1966 / لەدایك بوونی (جۆرج وویا) یاریزانی تۆپی پێی (لیبریا).
1968 / لەدایك بوونی (سەعد سەغیر) ئەكتەری سینەمایی (میسر) ی.
1969 / فرۆكەی (كۆنگۆرد) لە خێراییدا گەیشتە خێرایی دەنگ.
1970 / لەدایك بوونی (سەعد سەغیر) ئەكتەری سینەمایی (میسر) ی.
1970 / تەرمی (جەمال عەبدولناسر) ی سەرۆك كۆماری (میسر) بەخاك سپێردرا.
1970 / دامەزراندنی كۆماری (نێجیریا)، جێگای باس كردنە (نێجیریا) لە نێوان ساڵانی (1914-1960) لەژێر دەستی (بەریتانیا) بووە.
1971 / یەكەم جار بەئامێری (سیتی سكان) پشكنین بۆ مۆخی مێشك كرا لەشاری (لەندەن).
1973 / لەدایك بوونی (مێرنا موهەندیس) ئەكتەری سینەمایی (میسر) ی.
1977 / هەریەكە لە (وویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا) و (یەكێتی سۆڤیەت) داوایان لە (ئیسرائیل) كرد لەخاكی (فەڵەستین) دا بكشێتەوە بۆ سنووری ساڵی (1967).
1979 / (معەمەر قەزافی) سەرۆكی (لیبیا) لەكۆنگرەی (بەنغازی) پشتگیری خۆی بۆ شۆڕشی (كورد) دەربڕی.
1982 / (هێڵمەت كۆڵ) بووە ڕاوێژكاری (ئەڵمانیا).
1985 / فرۆكە (ئیسرائیلی) یەكان بۆردومانی بارەگایەكی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی (فەڵەستین) یان لەشاری (حەمام شەت) ی (توونس) ی كردو لەئەنجامیشدا (68) كەس كوژران.
1986 / كوشتنی (22) هاوڵاتی (كورد) لە شەقامەكانی شاری (سلێمانی).
1988 / (میخائیل گۆرباتشۆف) بووە سەرۆكی (یەكێتی سۆڤیەت).
1988 / (ئاندریە جرۆمیكۆ) ی سەرۆكی (یەكێتی سۆڤیەت) لەدەسەڵات دوورخرایەوە.
1991 / شاری (لینینگراد) ی (ڕووس) ناوی بووە (سانت پترس بۆرگ).
1991 / ئەنجام دانی كودەتای سەربازی لە (هایەتی).
1992 / دەرچوونی یاسای وەزارەتی پێشمەرگە لەئەنجوومەنی نیشتمانی (كوردستان).
1992 / بڕیاری (فیدرالی) بۆ (كوردستان) ڕاگەیەنرا.
1997 / دوای (8) ساڵ زیندانی كردن (شێخ ئەحمەد یاسین) ی ڕێبەری بزووتنەوەی حەماس لەزیندانەكانی (ئیسرائیل) ئازادكرا.
2002 / (عەلی عەبدولڵا ساڵح) بەسەرۆكی (یەمەن) هەڵبژێردرایەوە.
2005 / نەتەوە یەكگرتووەكان بەشێوەیەكی ڕەسمی مامەڵەی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی (كوردستان) كرد.
2010 / لەووڵاتی (ئیكوادۆر) كودەتایەك بەسەر (رافایل كۆریا) ی سەرۆكی ووڵات شكستی خوارد.
2010 / كۆچی دوایی (موحەمەد جەزا) گۆرانی بێژی (كورد).
2012 / كۆچی دوایی (ئێریك هۆسباوم) مێژوونووسی (بەریتانی).

About كه‌یفی عمر

Check Also

خوێنده‌وه‌یه‌كی نوێ بۆ په‌یماننامه‌ی هاوكاری و دۆستایه‌تی تاشناقی ئه‌رمه‌نی و پارتی خۆییبوون له‌ 1927 – 1930

گۆڤاری مێژووناسی گۆڤارێكی مێژوویی وەرزییە —————————— ژمارە (1) به‌هاری 2022، ساڵی یەكەم خاوەنی ئیمتیاز/ پ.د. …