فازل قه‌ره‌داغی
(خانمی ماركیز وتی): (…) ڤیلفۆر؛ ئێستا ئه‌وه‌م ده‌موت كه بۆناپارتییه‌كان (شوێنكه‌وتووانی ناپلیۆن) نه ئه‌و قه‌ناعه‌ت‌و باوه‌ڕه‌ی ئێمه‌یان هه‌بووه‌و نه ئه‌و دڵگه‌رمی‌و لێبڕانه‌ی ئێمه.
(ڤیلفۆر وه‌ڵامی دایه‌وه): ئای، خانم، ئه‌وان به‌لای كه‌مه‌وه شتێكیان هه‌بووه كه جێی هه‌موو ئه‌و شتانه بگرێته‌وه، ئه‌ویش ده‌مارگیرییه. ناپلیۆن موحه‌ممه‌دی رۆژئاوایه. ناپلیۆن بۆ هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكه ساده‌و بازاڕییه، به‌ڵام كه هه‌روه‌ها خاوه‌ن تمووحی به‌رزن، نه‌ك ته‌نها یاسادانه‌ر‌و ئاغایه، به‌ڵكو هه‌روه‌ها نموونه‌یه، نموونه‌ی یه‌كسانییه)).
ئالێكساندر دیما (ی باوك)، رۆمانی ناوداری: كۆنتی مۆنت كریستۆ (1846-1845)، به‌رگی یه‌كه‌م، به‌شی 6.
– (…..) Maintenant je disais, Villefort, que les bonapartistes navaient ni notre conviction, ni notre enthousiasme, ni notre dévouement.
– Oh ! madame, ils ont du moins quelque chose qui remplace tout cela : cest le fanatisme. Napoléon est le Mahomet de lOccident ; cest pour tous ces hommes vulgaires, mais aux ambitions suprêmes, non seulement un législateur et un maître, mais encore cest un type, le type de légalité.
Alexandre Dumas, Le Comte de Monte-Cristo, I, Ch. VI, (1845-1846)
سه‌ده‌كانی نۆزده‌و پێشتر كه‌مێك له بیروباوه‌ڕی هه‌ڵه ده‌رباره‌ی ئیسلام‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی له ئه‌ورووپا گۆڕابوون ئه‌ویش به‌هۆی ڕزگاربوون له هه‌یمه‌نه‌تی كه‌نیسه‌و به‌هۆی كرانه‌وه به‌سه‌ر رۆژهه‌ڵات. كتێبه‌كم بینیوه (به‌ڵام نه‌مخوێندۆته‌وه) به‌ناوی (موحه‌ممه‌د ناپلیۆنی ئاسمانه) كه ستایشی پێغه‌مبه‌ر ده‌كات به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ناپلیۆن به‌راوردی ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئالێكساندر دیما له‌سه‌ر زمانی یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه‌كانی رۆمانه‌كه وتوویه‌تی به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه: به‌راوردكردنی ناپلیۆن به موحه‌ممه‌د، ئه‌ویش دیاره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناپلیۆن كاتی ئه‌و ڕووداوانه هێشتا دوژمنی زۆر بوون (كاتی ڕووداوه‌كان له دوڕگه‌ی ئه‌لبا نه‌فی كرابوو و هێشتا نه‌گه‌ڕابووه‌وه) بۆیه به‌راورد كراوه به كه‌سایه‌تییه‌كی كۆن‌و ناودار. ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ش، كه موحه‌ممه‌ده، خاوه‌ن كاریگه‌ریی زۆر بوو، سه‌ركرده‌و یاسادانه‌ر‌و هێمایه‌كی یه‌كسانیش بوو.
تێبینی: ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌ستمه‌و ده‌یخوێنمه‌وه وه‌رگێڕانی ئینگلیزییه كه پێده‌چێت وه‌رگێڕانی ده‌قی ته‌واوی فه‌ڕه‌نسی بێت، به‌ڵام وه‌رگێڕانی ئه‌و پاراگرافه جیاوازه له ئه‌سڵه فه‌ڕه‌نسییه‌كه وه‌ك بۆ نموونه كاتێك ده‌ڵێت ناپلیۆن له‌لایه‌ن شوێنكه‌وتووانییه‌وه ده‌په‌رسترا نه‌ك ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌و یاسادانه‌ر بوو … تاد، به‌ڵام له ئه‌سڵه فه‌ڕه‌نسییه‌كه باسی په‌رستن نه‌كراوه. وه‌رگێڕانێكی تری ئینگلیزی هه‌یه كه وه‌رگێڕانی كورتكراوه‌ی ستانداره (620 لاپه‌ڕه) كه وێنه‌ی به‌رگه‌كه هی ئه‌وه‌و دیسان له‌و پاراگرافه كه‌مێك جیاوازی له‌چاو ئه‌سڵه‌كه هه‌یه.
ئه‌م رۆمانه‌م به عه‌ره‌بی (هه‌ڵبه‌ت كورتكراوه) خوێندبووه‌وه ئه‌ویش پێش 37 یان 38 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و به‌درێژایی ئه‌و ماوه‌یه هه‌ندێك دیمه‌نیم بیر مابوو، ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی رۆمانی سه‌ركه‌وتوو.