1
1
1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
لەبارەی “نەورۆز”ەوە

گوتاره مێژووييهكهی (مهلای گهوره)ی کۆیە
“ئەمڕۆ ڕۆژێکە پڕ نوور، دونیا مالاماڵە لە سروور، ژاڵە دەدرەوشێتەوە لالە دەگەشێتەوە دارودرەخت دەپشکون. بەر و سەمەر دەردەکەون، فەلەک وەک خێوەتی زبر جەدی هەڵداوە، زەمین کەوای ئەتڵەسی سەبزی گوڵگوڵی لە بەر کرا. ئافتابی عالەم درەخشانە خورشیدی خاوەری بە ئەشیعەی زەهەبی زەڕ ئەفشانە، نێزیکە بڵێم ئەرز و سەما کەوتیتە ڕەقس و سەما، ئەمە چ باس و خواسە چ ئەسەرە چ خەبەرە …؟
بەڵێ ئەمڕۆ ڕۆژی مرادە، نەورۆزی گەلە، حەقە، ڕۆژی زۆر موبارەکە. ئەوەڵی بەهارە، یەکی ئیعتدالی لەیل و نەهارە،
جەژنە جەژنی ئۆمەتە، جەژنی مەحەبەت و ئولفەتە.”
مەلا محەمەدی جەلیزادە (مەلای گەورە)
21 ئازار 1938
بەردەرکی سەرای شاری کۆیە