Home / مێژووى ئاینەکان / ئاینى مەسیحى / ئينجيله‌كان چه‌ندن و چونن و ناويان چيه‌؟

ئينجيله‌كان چه‌ندن و چونن و ناويان چيه‌؟

5552525n-copy

ئينجيله‌كان
چه‌ندن و چونن و ناويان چيه‌؟

ئاماده‌كردن: Battar Duhoki

بسم الله الرحمن الرحيم

زورێك له‌ موسولمان و مه‌سيحيه‌كان  بێئاگان له‌م ڕاستيه‌ و نازانن له‌ سه‌رده‌مى مه‌سيح و تا ئه‌مروو چه‌ند ئينجيل هه‌نه‌ و چونن و له‌ كوێن !! و وا ده‌زانن له‌ ئينجيلى ( مه‌تتا و مه‌رقۆس و يوحه‌ننا و لوقا ) زياتر هيچ ئينجيلێكى تر نيه‌ !! نه‌خێر ئه‌م چوار ئينجيله‌ ته‌نها ئه‌ون ئه‌وانه‌ى به‌ دڵ كلێسا ئه‌گينا زور ئينجيلى تر هه‌يه‌ كه‌ له‌م بابه‌ته‌دا بوتان باس ده‌كه‌ين به‌ به‌ڵگه‌ى مادى و مێژووى له‌ سه‌رچاوه‌ى ئه‌كاديمى و مه‌سيحى بو ئه‌وه‌ى به‌ڵگه‌كان حاشا هه‌ڵنه‌گر بن و له‌م بابه‌ته‌دا ته‌نها وه‌كو زانياريێكى سه‌رپێ بوتان باسى ئه‌م ئينجيلانه‌ ئه‌كه‌ين و له‌ بابه‌تى تر دا يه‌ك به‌ يه‌ك دێين و سه‌يرى ئه‌و ئينجيلانه‌ ئه‌كه‌ين له‌گه‌ل ناوه‌روكه‌كانى بزانين چى نوسراوه‌ و له‌ كوێ نوسراوه‌ و چون نوسراوه‌ و كه‌ى نوسراوه‌ و به‌ڵگه‌ له‌سه‌ر هه‌بونى چيه‌ !!
پێشتر ده‌بێ بزانين:
بوچى كلێسا ته‌نها ئه‌م چوار ئينجيله‌ قبوڵ ده‌كات و ئه‌وى تر ڕه‌ت ده‌كات و كه‌ى ڕه‌تى كردووه‌ و بوچى و چون و له‌لايه‌ن كێ !؟
به‌ كورتى چونكه‌ له‌گه‌ڵ بيرى و باوه‌ره‌كانى ئه‌وان ناگونجێت !! و ئه‌وان ته‌نها باوه‌ريان به‌و ئينجيلانه‌يه‌ كه‌ له‌گه‌ل باوه‌رى ئه‌وانه‌ و ئه‌وى تر ڕه‌ت ده‌كه‌ن و ڕه‌ت كردوه‌  !!
چونكه‌ ئه‌و كات زور تايفه‌ى مه‌سيحى هه‌بوو و هه‌ر تايفه‌يه‌ك ئينجيلى تايبه‌ت ب خويان هه‌بوو و هه‌ندێ جار هاوبه‌شيش بون به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى سێيانه‌ په‌رسته‌كان بون به‌ ده‌سه‌ڵاتدار له‌ كوبونه‌وه‌ى نيقيه‌ باوه‌ر و په‌رتوكه‌كانى خويان به‌سه‌ر تايفه‌ى تر سه‌پاند كه‌ ياساى باوه‌رهێنان له‌ ساڵى (325 زايينى ) بوو و هه‌ركه‌س موخاله‌فه‌ى بكات له‌ لايه‌ن كلێسا سزا ده‌درێت به‌ توندرين سزا و ليستى هه‌ڵبژاردنى ئينجيل و ئه‌سفاره‌كان له‌ ساڵى (397 زايينى) بو له‌ كوبونه‌وه‌ى قه‌رتاجه‌ له‌لايه‌ن ئه‌سناسيوس !! سه‌يركه‌ دواى 72 ساڵ له‌ دانانى ياساى باوه‌رى تازه‌ هه‌ڵسنا به‌ هه‌ڵبژاردنى ئينجيله‌كان كامه‌ هى خودايه‌ و كامه‌ ساخته‌ يه‌ !! و به‌ چ پێوه‌رێك ئايا ئه‌وان ئينجيلێك هه‌ڵده‌بژێرن بڵێت عيسا له‌ خاچ نه‌دراوه‌ ؟ يان بڵێت مه‌سيح ته‌نها پێغه‌مبه‌ره‌ يان بڵێت په‌يامبه‌رێك دواى من دێت به‌ ناوى أحمد يان ….هتد !! ئه‌مه‌ هه‌ڵده‌ژێرت يان ئينجيلێك له‌گه‌ڵ ياساى باوه‌رى ئه‌وان بگونجێت !! به‌ڵام تازه‌ له‌ ساڵى (692 زايينى ) له‌لايه‌ن هه‌موو كلێساكان بڕوا به‌م ليسته‌ كرايه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌م ليسته‌ كراوه‌ بوو و ئه‌سفار له‌سه‌ر زياد و كه‌م ده‌كرا تا سه‌ده‌ى (16) له‌ كوبونه‌وه‌ى ترينت كه‌ ئه‌م ليسته‌ له‌لايه‌ن ڤاتيكان هاته‌وه‌ داخستن له‌ترسى ئه‌وه‌ى مارته‌ن لوسر په‌رتوكه‌كانى خوى له‌سه‌ر زياد بكات !! و ئه‌وانه‌ى كه‌ بڕوا پێ كراون پێى ده‌ڵێن ئينجيلى قانونى (canonical gospels) و ئه‌وانه‌ى تر پێى ده‌ڵێن ئه‌پوكريفيا (Apocrypha).
به‌ڵگه‌ و سه‌رچاوه‌:
http://st-takla.org/Coptic-History/CopticHistory_02-History-of-the-Coptic-Church-Councils-n-Christian-Heresies/Encyclopedia-Coptica-History__002-Magma3-Kertagana-257.html
http://st-takla.org/Coptic-History/CopticHistory_02-History-of-the-Coptic-Church-Councils-n-Christian-Heresies/Encyclopedia-Coptica-History__005-Magma3-Nekia-325.html
http://st-takla.org/Coptic-History/CopticHistory_05-Western-Church-History/Church-of-West__63-Council-of-Terrent.html

چه‌ند جور ئينجيل هه‌يه‌ و ناويان چيه ؟!
پێشتر ده‌بێ بزانين كه‌ زور جور ئينجيلمان هه‌بووه‌ و سه‌رچاوه‌كانى جێوازه‌ و به‌ڕاى من ده‌توانين بڵێين سێ حاله‌تمان هه‌يه‌ :
1- هه‌ندێ ئينجيل بته‌واوى بێ سه‌رو شوێنن و هيچى له‌باره‌ى نازانن
2- هه‌ندێكيان ده‌ستنوسه‌كانيان ماونه‌ته‌وه‌ .
3- هه‌ندێكيان له‌ په‌رتوكه‌كانى قه‌شه‌ و مێژوو نوسه‌كانى كلێسا دا باسكراوه‌.
تێبينيێك: مه‌رج نيه‌ هه‌رچى ئينجيلێكى هه‌بێت له‌سه‌رى نوسرابێت سه‌ده‌ى 2 يان ….هتد ماناى ئه‌وه‌يه‌ كه‌ له‌و كاته‌دا نوسراوه‌ .. زورجار مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌يه‌ كه‌ ته‌نها له‌و سه‌رچاوانه‌ دا باسكراوه‌ كه‌ ده‌گه‌رێنه‌وه‌ بو سه‌ده‌ى 2 يان 4 يا…هتد يان كونترين ده‌ستنوسى ده‌گه‌رێته‌وه‌ بو ئه‌و كاته‌.
ئينجيلى گه‌نوسيه‌كان:
ئينجيلى ئه‌و تايفانه‌ يه‌ كه‌ شوێن فه‌لسه‌فه‌ى يونانى كه‌وتونه‌ته‌وه‌ و به‌ تايفه‌ى گه‌نوسى (Gnostic ) ناسراون و هه‌رچى ئينجيلێك نزيك بێت له‌ باوه‌ره‌كانى ناويان ناوه‌ به‌ ئينجيلى گه‌نوسى ئه‌ويش:
1- ئينجيلى توماس: ( سه‌ده‌ى 1 تا نيوه‌ى 2 ) له‌ 114 ده‌ق پێك دێت و 31 ده‌قى له‌گه‌ڵ ئينجيله‌ قانونيه‌كان ده‌گونجێت.
2- ئينجيلى ماركيون: ( سه‌ده‌ى 2 ) زور نزيكه‌ له‌ ئينجيلى لوقا .
3- ئينجيلى باسيليدس: ( ساڵى 120 تا 140 ) هه‌ندێ وا بير ده‌كه‌ن بو گونجاندنه‌ له‌ نێوان چوار ئينجيله‌كه‌ى قانونى.
4- ئينجيلى ڕاستى (ڤالێنتينيان): ( سه‌ده‌ى 2 ) باسى ژيان و سروشتى مه‌سيح ده‌كات!.
5- ئينجيلى چوار جيهانى ئاسمانى: ( سه‌ده‌ى 2 ) گقتوگويه‌ له‌ نێوان مه‌سيح و قوتابيه‌كانى.
6- ئينجيلى مه‌ريه‌م: ( سه‌ده‌ى 2 ).
7- ئينجيلى يه‌هوزا: ( سه‌ده‌ى 2 ).
8- ئينجيلى ميسريه‌كان: ( چاريه‌كى دووه‌مى سه‌ده‌ى 2 ).
9- ئينجيلى فيليپ.
10- ئينجيلى دوانزه‌ قوتابيه‌كه‌ ( ساخته‌ ): به‌ زمانى سوريانى نوسراوه‌ و به‌ شێوازێك كورت نوسراوه‌ و جيوزاه‌ له‌ ئينجيلى ونى دوانزه‌ قوتابيه‌كه‌ى مه‌سيح.
11- ئينجيلى ته‌واوى: (  سه‌ده‌ى 4 ) .
ئينجيلى مه‌سيحيه‌ جوله‌كه‌كان:
ئينجيلى كونترين تايفه‌كانى مه‌سيحيه‌ كه‌ له‌ ئاينى جوله‌كه‌وه‌ بونه‌ته‌ مه‌سيحى و مه‌سيح و قوتابيه‌كانىش پێشتر جوله‌كه‌ بون كه‌واته‌ ئه‌م ئينجيلانه‌ زياتر نزيكن له‌ حه‌ق و مه‌سيح:
1- ئينجيلى عيبرانييه‌كان.
2- ئينجيلى نه‌صرانييه‌كان.
3- ئينجيلى ئه‌بيونيه‌كان.
4- ئينجيلى دوانزه‌ قوتابى مه‌سيح.
ئينجيلى منداڵى:
ئه‌و جوره‌ ئينجيله‌يه‌ كه‌ باسى ژيانى مه‌سيح ده‌كات به‌ منداڵى چون بوو و چى ده‌كردو و ئه‌م جوره‌ ئينجيله‌ ناسراون به‌ Infancy gospels:
1- ئينجيلى ئه‌رمه‌نيه‌كان.
2- ئينجيلى جيمس.
3- ئينجيلى له‌ دايك بونى مه‌ريه‌م.
4- ئينجيلى مه‌تتا . (ئينجيلێكى تره‌ به‌ ناوى مه‌تتا ).
5- ئينجيلى مێژووى يوسفى دارتاش.
6- ئينجيلى توماس . (ئينجيلێكى تره‌ به‌ ناوى توماس ).
7- ئينجيلى سريانيه‌كان.
8- ئينجيلى لاتينى.
هه‌ندێ ئينجيلى تر:
– ئينجيلى مه‌ريه‌ميه‌كان . (سه‌ده‌ى 5 ).
به‌شێك لێى پارێزراوه‌:
– ئينجيلى په‌تڕوس
چه‌ن پارچه‌ لێى پارێزراوه‌:
1- ئينجيلى ئيڤى.
2- ئينجيلى مانى.
3- ئينجيلى ڕزگاركه‌ر.
4- ئينجيلى دوانزه‌ قوتابى به‌ زمانى قوپتى.
دوباره‌ چاككراو:
1- ئينجيلى نهێنى مه‌رقۆس .
2- ئينجيلى مه‌تاياس.
ئينجيله‌ ونبوه‌‌كان:
1- ئينجيلى كيرنسوس. ( ساڵى 90- 120)
2- ئينجيلى ئه‌پێليس. ( سه‌ده‌ى 2)
3- ئينجيلى ڤالنتينوس.
4- ئينجيلى ئينكراتيتس.
5- ئينجيلى ئه‌ندرو.
6- ئينجيلى به‌رنابا. ( نه‌ك ئه‌وه‌ى له‌سه‌ده‌ى 16ئه‌مه‌ ئينجيلێكى تره‌ به‌ناوه‌كه‌ى له‌ سه‌ده‌ى 5ـه‌)
7- ئينجيلى بارسلومو.
8- ئينجيلى هيسيشيوس.
9- ئينجيلى لوسيوس.
10- ئينجيلى مێرينتوس.
11- بيره‌وه‌رى نێردراوه‌كان . ( باسى ژيانى مه‌سيح ده‌كات)
….. هتد زور ئينجيلى تر هه‌يه‌ ناويشيان نازانين!!
پارچه‌ى هه‌ندێ ئينجيلى ون:
1- ده‌ستنوسى ئيگرتون .
2- پارچه‌ ده‌ستنوسى فه‌يوم.
3- ده‌ستنوسى ئوزرينكوس.
4- ئينجيلى ژنى مه‌سيح.
5- ده‌ستنوسى بيرولنينسيس.
6- ده‌ستنوسى كيرينسيس.
7- ده‌ستنوسى مێرتون.
8- پارچه‌ ده‌ستنوسى سترانبورگ.
هه‌ندێ ئينجيلى تريش هه‌يه‌ له‌ سه‌ده‌كانى ناوه‌راست و ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا نوسراون سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى كه‌ زور گرنگ نين له‌ لايه‌نى ڕه‌خنه‌گرتن و به‌راوردكرنى له‌گه‌ڵ ئينجيلى تر به‌ڵام له‌م بابه‌ته‌دا ويستم هه‌رچى ناوى ئينجيله‌ باسى بكه‌م.
ئينجيلى سه‌ده‌كانى ناوه‌راست:
مه‌به‌ست لێى ئه‌و ئينجيله‌ يه‌ كه‌ له‌ سه‌ده‌كانى ناوه‌راست دوزراون يا نوسران
1- ئينجيلى حه‌فتا نێردراو. ( سه‌ده‌ى 8-9)
2- ئينجيلى نيكوديموس. ( سه‌ده‌ى 10)
3- ئينجيلى به‌رنابا. ( سه‌ده‌ى 16)
ئينجيلى مودێرن:
مه‌به‌ست لێى ئه‌و ئينجيلانه‌يه‌ كه‌ له‌ دواى سه‌ده‌ى 18 نوسراون.
1- له‌ خاچدانى مه‌سيح . (1907)
2- ئينجيلى ئه‌كواريان . (1908)
3- په‌رتوكى تايفه‌ى مورمون. ( په‌يمانێكى ترى مه‌سيح ) (1830).
4- ئينجيلى ئاشتى . (1937-1974)
5- پێنج ئينجيله‌كه‌ . (1908 ستاينر)
6- پێنج ئينجيله‌كه‌ . (1956 نابێر)
7- پێنج ئينجيله‌كه‌ . (1993 ڤاندێنبێرگ)
8- ئينجيلى شه‌يتان . (2007)
9- ئينجيلى سينيكا . (1996)
10- ئينجيلى ئاريس . (1974)
11- ئينجيلى يه‌عقوب . (1952)
12- ئينجيلى يه‌عقوب . (1982)
13- ئينجيلى گابريێل ويتێك . (1977)
14- ئينجيلى يوسيفوس . (1927)
15- ئينجيلى يه‌هوزاى ئه‌سخه‌ريوتى ( ته‌لمودى ئيمانوێل ) . (1963)
16- ئينجيلى شه‌يتان . (2013)
17- ئينجيلى منداڵى مه‌سيح به‌ گوێره‌ى په‌تڕوس . (1904)
18- ئينجيلى ژيانى ناياب . (1881)
19- ئينجيلى ژيان و منداڵى مه‌سيح . (1820)
20- ئينجيلى يهوشع  . (1917)
21- ئينجيلى مه‌سيح له‌ نێو مولكى دا  . (سه‌ده‌ى 18)
22- ئه‌فسانه‌ى ژيانى مه‌سيح. (1929)
23- ژيانى نه‌زانراوى مه‌سيح  . (1894)
24- ئينجيلى ئورى ئه‌سينيه‌كان  . (1848)
25- ئينجيلى گه‌وره‌ى يوحه‌ننا  . (1851)
26- بابوڵه‌ كاغه‌زى مه‌سيح  . (1972)
سودم له‌م سه‌رچاوانه‌م بينيوه‌:
http://www.biblestudytools.com/encyclopedias/isbe/apocryphal-gospels.html
https://en.wikipedia.org/wiki/List_of_Gospels
http://godselectpeople.ning.com/group/the-gospels/forum/topics/list-of-all-gospels-canonized-and-not

About دیدار عثمان

Check Also

پەیمان شکێنی جوولەکەکانی مەدینە بەرانبەر پێغەمبەری خواﷺ

{بنی قینقاع، بنی النضير، بنی القریظە} بەنموونە ئامادەکردنی: ئەحمەد سەباح بەشی یەکەم: بنی قینقاع      …