Home / ئەمرۆ لەمێژوودا / مەدهۆشی شاعیر

مەدهۆشی شاعیر

مەدهۆشی شاعیر

ناوی تەواوی مەدهۆشی شاعیر “محەمەد عەلی محەمەدی حاجی مستەفای قوربانی”یەساڵی 1919 لەشاری سلێمانی لەدایکبووە و قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لەشاری سلێمانی تەواوکردووە.
لەتەمەنی منداڵیدا شاگرد خەیات بووە، لەساڵی 1939 دەستی کردووەبەهۆنراوەنووسین و یەکەم هۆنراوەی لەساڵی 1940 لەرۆژنامەی “ژین”دا بڵاوکردۆتەوە لەژێر ناوی “بەعەشقی تۆ بریندارم” پیرەمێردی نەمر کەمێک دەستکاری ئەم هۆنراوەی بۆ کردووە.
ئەم شاعیرانە زۆر کاریگەر بوون لەلای مەدهۆش “نالی، گۆران، پیرەمێرد، عەلی کەمال باپیر”، کێشەی ئەوین و بابەتی سۆزداری بەشێکی زۆری لەهۆنراوەکانی داگیرکردووە، دیمەنی شاخەکانی کوردستان کاریگەری هەبووەبۆ نوسینی هۆنراوەکانی، رێڕەوی دانانی هۆنراوەو پەیڕەوی شاعیر دەردەکەوێت لەسەرەتادا ویستویەتی بەشێوەی کێشی عەرز و بابەتی کلاسیکی وەک شیعرەکانی “نالی” بێتە گۆڕپانەوە چەند هەنگاوێکی سەرکەوتوانەی ناوه، توانیویەتی سامانێکی نوێ و پێویست بخاتەسەر تۆماری گەورەی هۆنراوەی کوردی، توانیویەتی هەنگاوێکی نوێ بهاوێت لەزمانی کچەکان خۆیانەوە دەربارەی خۆشەویستی و جوانی و گیروگرفتە کۆمەڵایەتیەکانیان بەدەست کۆمەڵ و نەریتی دواکەوتوی کۆمەڵەوە.

مەدهۆشی شاعیر لەژیانی خۆیدا چەندین بەرهەمی بەئەنجام گەیاندووه. لەوانەش:
1. هەمیشەبەهار – ساڵی 1941 تا 1982 شەش جار چاپکراوەتەوه
2. دیوانی دڵ و گوڵ – لەساڵی 1959دا چاپکراوه
3. دیوانی سەرگوڵ – ساڵی 1961 چاپکراوه
4. دیوانی شیرین – ساڵی 1962 چاپکراوه
5. دیوانی دڵی کچان – ساڵی 1967 چاپکراوه
6. چیرۆکی نەریمان چی لێهات – ساڵی 1968 چاپکراوه
7. دیوانی دڵی کوڕان – ساڵی 1972 چاپکراوه
8. دیوانی یانەی دڵان – ساڵی 1982 چاپکراوه
ئەم شاعیرە لە 26ی شوباتی ساڵی 1994 لەشاری سلێمانی کۆچی دواییکردووە

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

خوێنده‌وه‌یه‌كی نوێ بۆ په‌یماننامه‌ی هاوكاری و دۆستایه‌تی تاشناقی ئه‌رمه‌نی و پارتی خۆییبوون له‌ 1927 – 1930

گۆڤاری مێژووناسی گۆڤارێكی مێژوویی وەرزییە —————————— ژمارە (1) به‌هاری 2022، ساڵی یەكەم خاوەنی ئیمتیاز/ پ.د. …