1
1
1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
Views: 165

ئەمڕۆ ڕۆژی زمانی دایکە:
ڕۆژی زمانی دایک لە چییەوە هاتووە؟
دوای رووداوەکانی ساڵی ١٩٥٢ی وڵاتی پاکستان، کاتێک دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە بڕیاری سەپاندنی زمانی ئوردۆییان بە سەر هەمو گەلانی پاکستاندا سەپاند. کۆمەڵێک لە خوێندکاران و سیاسەتوانانی بەنگالی “ بەنگلادیشی “ لە دژی ئەو بڕیارە راپەڕین و داوایان کرد زمانی بەنگالا کە زمانی زکماکی خۆیانە ببێتە زمانی فەرمی. لەو پێناوەشدا چەندین هاوڵاتی بەنگلادیشی شەهید بوون. ئەم ڕوداوە گەشەی کرد و بەشی کولتوری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان(یۆنسکۆ) دوای ٤٧ ساڵ بەسەر ئەو رووداوە دا، لە ١٧ ی سەرماوەزی ١٩٩٩ بڕیاری دا کە ٢١ ی مانگی رەشەمێی (٢١-٢)هەموو ساڵێک ببێتە رۆژی جیهانی زمانی دایک، دوای ئەو ڕوداوەو ئێستا زۆرێک لە وڵاتی جیهان لەم رۆژەدا یادی زمانی دایک دەکەنەوە، پرسیاری گرنگ ئەوەیە ئایا کورد وەک نەتەوەیەکی بن دەست و بێ دەوڵەت چۆن کار بۆ پاراستنی زمانەکەیان دەکەنەوە…