Home / وێنه‌ / دۆڕسی کاونتس یەکەم کچە ڕەش پێست کەچووە قوتابخانە

دۆڕسی کاونتس یەکەم کچە ڕەش پێست کەچووە قوتابخانە

  • دۆڕسی کاونتس یەکەم کچە ڕەش پێست کەڕۆژی 4 ئەیڵولی 1957 چوە قوتابخانەی هاڕدینی سپی پێستەکان لەباکوری کاڕۆلینا.

FB_IMG_1455711850539

دۆڕسی لەیەکەم رۆژەوە هەراسانکرا، گاڵتەیان پێکرد و شتیان تێگرت و هاواریان بەسەردا دەرکرد.. دوای چوار ڕۆژ لەدەوام باوکی لەبەر سەلامەتی کچەکەی هێنایە دەرەوە لەو قوتابخانەیە.

ساڵی 2008 ئامادەیی هاڕدین بڕوانامەی فەخری ئەو قوتابیەی خۆی کرد.. ساڵی 2010 ش بەفەرمی چەند قوتابیەکی کوڕ لەوانەی لە1957 هەراسانیان کردبوو، داوای لێبوردنی ئاشکرایان پێشکەشی دۆڕسی کاونتس کرد..  ساڵی 2010 ئامادەی هاڕدین کتێبخانە مێژوویەکەی خۆی ناونا کتێبخانەی دۆڕسی.

 

دۆڕسی خانم کەئێستا 75 ساڵە یەکێکە لەچالاکەکانی بواری خوێندنی مناڵ و ڕەمزی یەکسانی لەئەمریکا.

 

About زريان احمد

Check Also

چەند دیمەنێكی قەڵا دێرینەکەی شاری وان

قەڵای وان یەکێکە لە شوێنەوارە مێژووییەکان و دیمەنە سەرنجراکێشەکانی شاری وان لە باکوری کوردستان، کە …