Home / مێژووى ئاینەکان / ئاینى ئیسلام / مێژوونووسێک: مێژووی قورئانەکەی زانکۆی بێرمینگهام دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئەبوبەکری سدیق

مێژوونووسێک: مێژووی قورئانەکەی زانکۆی بێرمینگهام دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئەبوبەکری سدیق

15431223122015_sdgtryg

مێژوونووسێک: مێژووی قورئانەکەی زانکۆی بێرمینگهام دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئەبوبەکری سدیق

بەشێک لە دەستنووسی قورئانەکەی زانکۆی بێرمینگهام
2 مانگ پێش ئێستا
4579 جار خوێندراوەتەوە

+ –
نزیکەی پێنج مانگ لەمەوبەر زانکۆی بێرمینگهام ڕایگەیاند، چەند بەشێکی کۆنترین قورئانی سەردەمی پێغەمبەری دۆزییەوەتەوە و لە ئێستاشدا مێژوونێکی ئیماراتی دەڵێت بەشەکان لە یەکەمین دەستنووسی قورئانن و مێژووەکەی بۆ سەردەمی ئەبوبەکری سدیق دەگەڕێتەوە.

کاتێک پێنج مانگ لەمەوبەر زانکۆی بیرمینگهام ئەو دۆزینەوەیەی ڕایگەیاند، ئاماژەی بەوە کرد قورئانەکە بەپێی پشکنینی تیشکی کاربۆنی (Radiocarbon) دەرکەوتووە کە مێژووەکەی بۆ نزیکەی هەزار و ٣٧٠ ساڵ دەگەڕێتەوە، هەروەها بووەتە کۆنترین دەستنووسی قورئان و پێدەچێت لەلایەن کەسێکەوە نووسرابێتەوە کە لە سەردەمی پێغەمبەردا ژیابێت.

هاوکات لە ماڵپەڕی بی بی سیدا بڵاوکراوەتەوە بەشەکانی ئەو قورئانەی کە زانکۆی بێرمینگهام دۆزیویەتیەوە لەگەڵ چەند بەشێکی تردا لە کتێبخانەی نێودەوڵەتی فەرەنسا لە پاریس هاوتان، هەروەها ئەوەی پاریسیش هی مزگەوتی عەمری کوڕی عاس بووە دوای ئەوەی لەلایەن ئاسلین دو شێرڤیل کە وەک جێگری کونسول لە سەدەی ١٩دا لە میسر دەستبەکاربووە براوەتە ئەوروپا.

_87337530_koran_map_624

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، شێرڤیل ویستوویەتی لە ساڵی ١٨٢٠دا دەستنووسەکە لە کتێبخانەی بەریتانیادا بفرۆشێت، بەڵام دواتر براوەتە کتێبخانەی نێودەوڵەتی فەرەنسا لە پاریس.

لەو بارەیەوە دەیڤد تۆماس پرۆفیسۆر لە ئایینی ئیسلام و مەسیحی لە زانکۆی بێرمینگهام ڕایگەیاند، ئەو کەسەی ئەم قورئانەی نووسیوەتەوە، پێدەچێت پێغەمبەری لە نزیکەوە بینیبێت و گوێبیستی وتار و فەرموودەکانی بووبێت.

_84297101_thomas624

ئاماژەی بەوەش کرد “شێوازی نووسینی قورئانەکە زۆر نزیکە لەو شێوازەی کە ئێستا پێی نووسراوە، کە ئەوە واتای ئەوە دەگەیەنێت قورئان هیچ گۆڕانکارییەکی تێدا نەکراوە لەو کاتەوە تا ئێستا.”

هەروەها پێشتر د. محەمەد عیسا والی پسپۆڕ لە بواری دەستنووسە کۆنەکاندا ڕایگەیاند “دۆزینەوەی ئەم قورئانە دەبێتەهۆی دڵخۆشکردنی مسوڵمانانی جیهان، بەتایبەت ئەوەی کە دەریدەخات لەگەڵ ئەو قورئانەی ئێستادا هیچ نەگۆڕاوە.”

_87318295_jamal624

بەپێی پشکنینەکەی زانکۆی بێرمینگهام، مێژووی قورئانەکە دەگەڕێتەوە بۆ هەزار و ٣٧٠ ساڵ و لەنێوان ساڵانی ٥٦٨ بۆ ٦٤٥ی زاینیدا بووە، کە ئەوەش دەکاتە ١٣ ساڵ دوای کۆچی دوایی پێغەمبەری ئێسلام، واتە دوای ئەوەی پێغەمبەر لە ساڵی ٦٣٢دا کۆچی دوایی کردووە.

هاوکات جەمال بن حوەیرەب، مێژوونووس و نووسەر و بەڕێوەبەری دامەزراوەی محەمەد بن ڕاشید ئەلمەختوم لە ئیمارات دەڵێت “ئەم دەستنووسەی قورئان بناغەی هەموو قورئانەکانی ترە.”

هەروەها دەشڵێت “لەو باوەڕەدام ئەو قورئانەیە کە لەلایەن ئەبوبەکری سدیق هاوڕێی پێغەمبەرەوە نووسراوەتەوە.”

ک.ئ

 

About دیدار عثمان

Check Also

پەیمان شکێنی جوولەکەکانی مەدینە بەرانبەر پێغەمبەری خواﷺ

{بنی قینقاع، بنی النضير، بنی القریظە} بەنموونە ئامادەکردنی: ئەحمەد سەباح بەشی یەکەم: بنی قینقاع      …