Home / مێژووی ئیسلام (page 28)

مێژووی ئیسلام

تایبه‌ت به‌ مێژووی ئیسلام

کام ئەلفوبێ پەیوەندی بە زمانی کوردیەوە هەیە، لاتینی یان عەرەبی؟

نووسینی: سۆران حەمەڕەش زۆر دەمێکە بە تەمابووم سەبارەت ئەلفوبێی لاتینی و پەیوەندی بە کوردەوە بنووسم، لەبەر ئەوەی لە منداڵیەوە وا تێگەیەندرابووم کە دەبوو زمانی کوردی بە ئەلفوبێی لاتینی بنووسرایە و هەتاوەکو ئەمڕۆش بەشێکی زۆر لە لێکۆڵەرانی کورد سوورن لەسەر ئەو بۆچوونە و هەروەها چەند بەڕێزێکیش پەیوەندیان کردووە سەبارەت ئەو ئەلفوبێیە …

Read More »

دەکرێت وەک سەرکردەیەکی مێژوویی کورد شانازی بە سەلاحەدینی ئەیوبیەوە بکەین؟

نووسینی: سۆران حەمەڕەش هەموو جارێک کە ناوی سەرکردەی مەزنی کورد، سەلاحەدینی ئەیوبی، لەسەر ماڵپەڕێک یان لە شوێنێکدا دەردەکەوێت کە دەرفەتی سەرنج دانان هەبێت، من چاوەڕوانی دوو جۆر سەرنج دەکەم. یەکێکیان لە ڕوانگەیەکی ئاینیەوە بە کابرایەکی ئاین دۆستی مەزنی دادەنێت کە هەموو شتێکی لە پێناو ئیسلام و سەرخستنی ئەو ئاینەدا کردووە …

Read More »

سورەوەردی، پیرمەندی مەزن و سۆفی گەورەی جیهانیی کە شیعری کوردی لێ بەجێماوە

سورەوەردی، پیرمەندی مەزن و سۆفی گەورەی جیهانیی کە شیعری کوردی لێ بەجێماوە و سەعدی شیرازی موریدی بووە و ئەمڕۆ مەرقەدەکەی شوێنەوارێکی دیارە لە شاری بەغدا، کێ بووە؟ نووسینی: سۆران حەمەڕەش چەند زانا و کەسایەتیەکی سورەوەردەی هەن کە بنەچيیان دەگەڕێتەوە بۆ ئەم شارۆچکە کوردیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەڵام دوو کەسایەتی جیهانی گەورەی …

Read More »

باڵوڵی ماهی (دێوانە), کەسایەتی ئاینی و فەیلەسوفی کوردیی نزیکی هەزار و سێ سەد ساڵ لەمەوبەر، کێ بوو؟

ئەم زانا کوردە لە بنەچەدا خەڵکی شاری دینەوەر بووە کە شارۆچکەیەکە دەکەوێت باکوری ڕۆژهەڵاتی شاری کرماشانەوە. باڵوڵ نازناوی (ماهی کوفی) پێ دراوە لەبەر ئەوەی لە بنەچەدا ناوچەی دینەوەر بەشێکی گرنگی ناوچەی میدەکان بووە و هەتاوەکو سەردەمی ئیسلام ئەو ناوچانە ناوی (ماه) یان بەمانای (میدیا) مابوو. کە موسوڵمانەکان گەیشتنە کوردستان زۆربەی …

Read More »