Views: 0

کۆمەڵێک نەخشەی گرنگ و دەگمەن
کە تایبەت نێردراوە بۆ پەیجی مێژووی کورد
سوپاسی کاک رائید مەلا جەلیل دەکەین کە بۆی ناردین
ئامادەکردنی/ ئوسامە حەسیب
کتێبەکە لە ئەرشیفی مامۆستای کۆچکردوو (فەیزوڵا خورشید) هەڵگیرا بوو
ناونیشانی کتێبەکە (ملخض الجيولوجية المنطقة الجنوبية) (للواء كركوك-العراق)
لە ئامادەکردنی (خورشید محەمەد نەقیب)
کتێبەکە دوای کۆنگرەیەک بەناونیشانی ( مؤتمر البترول العربي الثاني) (دووەم کۆنگرەی عەرەبی بۆ نەوت) لەلایەن کۆمپانیای نەوتی سنورداری عێراقی چاپکراوە
کۆنگرەکە لە مانگی ١٠ی ١٩٦٠ لەلایەن دەستەی گشتی زانکۆی وڵاتە عەرەبیەکان ڕێکخراوە
ناوەڕۆکی کتێبەکە باس لە جۆرەکانی سووتەمەنی، شێوازی دۆزینەوە و دەرهێنانی، گرنگی سوتەمەنی و پێکهاتەکانی، ئەو ناوچانەی سوتەمەنی و نەوتی لێیە…هتد
لە کۆتایی کتێبەکەدا کۆمەڵێک نەخشە هەیە، کە زۆر بە وردی هێڵکاری و پلەبەندی چینەکانی خاک، یەکەکان، جۆری خاک و پێکهاتەکانی سووتەمەنی کردووە
هەروەها ئەو ناوچانەی کە سوتەمەنی لێیە یاخود پێشبینی دەکرێت لێی بێت دیاریکردووە
گرنگی ئەو نەخشانە و کتێبەکەش لەوەدایە ناوی چەندین ناوچە و شار و شارۆچکەی هێناوە
لەوانە (موسڵ، بەغدا، کەرکوک، سلێمانی، ڕواندز، عەین زاڵە، خورمەڵە، چیای شەنگال، دیجلە و فورات)
لە هەمووی گرنگتر ناوی چەند گەرەک و گوند و شوێنێکی کەرکوک هاتووە لە نەخشەکە لەوانە (باجوان، بابان، تەرجیل، شۆراو، شێخ لاس، پالانی، جەدالە و عەلیجی) ئینگلیز کە سەرەتا نەوتیان لەو ناوچانە دۆزیوەتەوە،هەر ناوی ئەم ناوچانەیان کردووە بە زاراوەی زانستی و لە دوای هەرکام لە ناوەکان ووشەی (formation)یان بەکارهێناوە، کە بەواتای چینی خاک یاخود دیاریکردن لەسەر نەخشە دێت
ئەم زاراوانەش لە پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو لەلایەن جوگرافیناس و زانای خاکناسی هۆڵەندی (ڤان بێڵن) دانراوە و پێناسە کراوە
Bajwan formation (1956)
Baba formation (1956)
Tarjil formation (1956)
Shurau formation (1956)
Shiekh Alas formation (1959)
Palani formation(1956)
Jaddala formation (1956)
Aaliji formation (1950)
ئەم نەخشانە لە ڕووی مێژوویی، جوگرافی و زانستیەوە گرنگی تایبەتی هەیە چونکە
بەوردی سەیری بکەن و هیواداین ئەوانەی لە بواری نەوت و کانزاکان دەخوێنن سوودی لێ ببینن و کاری لەسەر بکەن

Enable Notifications OK No thanks