Home / مێژووى جیهان / ڕۆژئاوای دڕندە چییە ؟بۆ وای پێئەوترێ ؟لەکوێیە

ڕۆژئاوای دڕندە چییە ؟بۆ وای پێئەوترێ ؟لەکوێیە

ڕۆژئاوای دڕندە

ڕاستیەکان بە خوێن ئەنووسرێن !!

ئەگەر سەیری مێژووبکەین زۆر کارەسات ئەبینین کەبەسەر هاولاتی سڤیلدا هاتووە،ڕۆژئاوای دڕندەش یەکێكە لەو کارەساتانەی بەسەر هندەسورەکاندا هاتووە….

ڕۆژئاوای دڕندە چییە ؟بۆ وای پێئەوترێ ؟لەکوێیە

ڕۆژئاوای دڕندە ئەکەوێتە بەشی ڕۆژئاوای ڕووباری مێسیسپی لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا.بەدرێژایی سنووری ئەو وڵاتە درێژ ئەبێتەوە.هۆزی زۆری هندە سوورەکان لێرە ژیاون لە چیاکانیش ئاژەڵی کێوی دڕندە بۆیەکەم جار ڕۆمان نووسی فەرەنسی جۆلیەس ڤارین لە کتێبی گەشتکردن بە دەوری جیهان لە 80 ڕۆژدا نووسیویەتی (ئەم ناوچەیە پڕە لە ئاژەڵ و هندی سوور و ڕۆژئاوای دڕندەیە) بۆچی بە ڕۆژئاوای دڕندە ناسێنراوە؟ ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدە توشی گەلێ ڕووداو بوو دیارترینیان جەنگی ناوخۆ لە 1861 بۆ 1864 .بەشی ڕۆژئاوا هیچ یاسایەک نەیئەگرتەوە .زۆر جار لە وەرزی ڕاوکردندا سپی پێستەکان لەبری ئاژەڵ هندە سوورەکانیان ئەکوشت !!!! زۆر کەس سەدان میلیان ئەبڕی تاوەکو لێرە کوشتن ئەنجامبدەن. دەورترێ لە نیوەیدووەمی سەدەی نۆزدە واتا لە 1850 بۆ 1900 زیاد لە 13 ملیۆن هندی سوور کوژراون لێرە. سەرنجێك:-ئۆم بلەیک نووسەرێكی سیاسی ئەمریکی بوو لە ساڵی 1916 لە ڤێرجینیا لە دایک بووە و لە ساڵی 2000 لە نیۆرک کۆچی دوایی کردووە.لە نووسراوێكیدا ئەڵێت یاسا هەیە،بەڵام ئەمریکا جەنگ دژی کەسێك ناکات کە توشی زیانی بکات،جەنگ بە کەسێك ئەکات کە دەستکەوتی لێی هەبێت ،بەواتایەکی تر دوژمنی دوژمنەکەم دۆستمە !!!! ئەمریکا ڕێگای دا تاوانی زۆر بکرێت لە ڕۆژئاوا دواتر گرووپی کاوبۆی دروستکرد کەدژی هندەکان ئەجەنگان،دواتر خۆی دەستی گرت بەسەر ڕۆژئاوا

وەرگێڕان و ڕێكخستن مەزن ڕێبوار هۆگر

سەرچاوە www.owlcation.com

About دیدار عثمان

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …