Home / بەشی مێژووی كورد / قـــۆناغــی ســێــیەم ئـــەنفالــی نـــاوچــەی گەرمیان

قـــۆناغــی ســێــیەم ئـــەنفالــی نـــاوچــەی گەرمیان

‎ایمان ســەبری شــوکری
‎زانــکۆی ســۆران/بــەشی مێژوو_قــۆناغــی چــوارەم

‎پێشەکی
‎ناوچەکانی ئەنفال ناوچەیکی جوگرافیای کۆن بوون هەر لە سەردەمی ساسانی و بێزەنتی رووبەرووی هێرش بوونەتەوە تاکو ئەو سەردەمەی کەوتە ژێر دەستی حکومەتی عێراق یاخود لکاندنەوەی بە عێراق. گرنگی شوێنی جوگرافی هەرێمی کوردستان. ئەم شوێنە گرنگی تایبەتی جیۆپۆلیتیکی هەیە، کە بایەخ بە دوو بنەمای سەرەکی (سروشتی و مرۆیی)دەدات، لە ئەنجامی لێکدانی هەردوو بنەما، بنەمانی ئابووریش پەیدا دەبێت،وە ھەروەھا کوردستان بەسەر (٤) چوار دەوڵەتی ناوچەکەدا دابەشکراوە، ئەو دەوڵەتانەش هەمیشە لە ململانێی یەکتر دان. هەرچەندە شوێنی جوگرافی لەسەر زەوی نەگۆڕە، بەڵام لە ڕووی جیۆپۆلەتکەوە لە سەردەمێکە بۆ سەردەمەکانی تر بەهۆی کاریگەری هۆکارە ئابووری و سیاسیەکانی دەگۆڕێت، هەرێـمی کوردستان کەوتۆتە نێوان هەر چوار دەوڵەتی (عێڕاق، ئێران، تورکیا، سوریا)، بۆیە وای لێهاتووە هەردەم کێشەکە ئاڵۆزبێت و دەنگی ڕەوای گەلەکەی نەگاتە جیهانی دەرەوە، لێرە لوم وتارەدا باس لە ئەنفال کردنی ناوچەی گەرمیان دەکەم لە لایەن حکومەتی عێراقەوە.

‎سنوری جوگرافی قـونـاغی سێـیــەم لە شـاڵاوەکانـی ئەنفال
‎ گەرمیان کەوتـۆتـە لای خـوارەوەی سـنـوری بـاشـوری کوردستـان و ھاوسـنـوری عێـراقـەو لــە ڕووی کــارگێـڕیەوە سـەربـە حکـومەتـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـانی عێـراقە. لە لای باشوری یەوە لە شـارۆچکەی (کفری)ەوە دەست پێ دەکات تـا دەگـاتـە شـارۆچکەی (کەلار)،لای ڕۆژهەڵاتیشەوە ڕێــگــای سەرەکی نێـوان (کەلار-پێباز-دەربەندیخان)دەگرێتەوە تا دەگاتە زنجیرە چیای قـەرەداغ،لە باکوریشەوە لە زنجیرە چیای سـەگرمەوە دەسـت پێدەکات تا دەگاتە کۆمەڵگەی (تەکیەوە)کە رێگای سـەرەکـی نێـوان (چەمچەماڵ-کەرکوک)بو،وە لــە ڕۆژئــاواشـەوە،لەکەرکوکەوە دەست پێ دەکات بەرەو ڕێگای سەرەکـی(کەرکوک-دوزخورماتوو)تـا دەگاتـە شـارۆچکەی کـفری، بە پێی ســنور گەرمیان باشــوری کوردستان جیا دەکاتــەوە لە عێراقــی عــەرەبــی کە ســنوری ســـروشــتی چــیاکانی حـــەمـرین و دەشتــایـیەکانــی گەرمــیـانــە،ناوچەی گەرمیان ھێلێکی جیاکەرەوەیە لە نێـوان عێراق و هــەرێمــی کوردستـاندا،ھەروەھا ھێلێکی جیاکـەرەوەی گەرمیان و کـوێسـتانـی کوردستـانە،بەپێی هـەڵکـەوتەی شوێنی جوگرافیای گەرمیان لە ڕووی جیوپۆلۆتیکەوە گرنگی و بایەخێکی زۆری هەبوو بۆیە ئەم ناوچەیە ناوچەیەکی چارەنوس ساز بووە، هەر بۆیە دەتوانین بلێین بەهۆی هاوسنوری ناوچەی گەرمیان لە دەسەڵاتی حکـومەتـی عێراقەوە ، ئەمەش بووە هۆی ئــەنجامدانی هێرشێکی ڕاستەوخۆ بکاتە سەر ئەم ناوچەیە و بە ناوی (ئەنفال)ەوە دەستی بەسەردابگرێت ، بەهۆی گرنگـی جیۆپۆلیتیکی ناوچەکەشەوە وای کرد کە حکـومەتـی عێراق بۆ زۆر مەبەستی سیاسی و ئابوری ناوچەکە بەکاربهێنێت بۆ دەست هێنانی ئامانجە تایبەتیەکانی خۆی، کە ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ئەم ناوچەیە دووچـاری شـاڵاوی ئەنفال ببێـتەوەو ڕێژەێکی زۆر لە دانیشتوانەکەی ئــەنفال بکــرێـن.

‎بــەرزی و نـزمـی (تۆبۆگرافیا)
‎مەبەست لە تۆبۆگرافیا واتە بەرز و نزمی ڕووی زەوی ،کە ئەمەش کاریگەری و ڕۆڵـێـکی بەرچاو و گەورەی هەبوو لەسەر ڕەوت و ئاراستە و ئەنجامدانی پرۆسەکە ،کە پەیوەندی بە کۆنترۆلکردنی ناوچەکانەوە هەبوو لەلایەن حکـومەتـی عێـراقیـەوە بۆ گەرمیان ،کە بۆ مەبەستەکانی داگیر بکات و هەولی دەست بەسەردا گرتن بدات ،کە بەرزی ناوچەی گەرمیان بەگشتی (٢٠٠)تا (١٠٠٠) مەترە لـە ئاستی ڕووی دەریاوە ،ئەم ناوچەیەش بەرز و ئاڵــۆز نەبوو بۆ جموجۆلی سەربازی بە گشتی ناوچەیەکی ئاسۆی بوو کە بە ئاسانی دەتوانرا کۆنترۆل بکرێت ،بۆیەش حکـومەتـی عێـراق زۆر بە ئاسانی توانی لە هەموو پەلامارەکانـی سەرکەوتوو بێت بەهۆی هــەڵکـەوتـەی تۆبۆگرافیایی ناوچەکەوە ئاسان بوو بۆ بەکارهێنانی ئوتۆمبیلەکانی سەربازی وتانک و زرێپۆش ..هتد، وە بەرنگاربوونەوەی هــێزی پێشمەرگەش کەمتر بوو لەناوچەکە هەر ئەمەش بوو هۆی کە خەڵکی ناوچەکە لە قۆناغی (سێ) ئەنفالدا زیاتر لە ناوچە و قۆناغەکان تر جینۆسیاد بکرێن وە زۆربەی زۆریان داگیران یان خۆیان بەدەستەوە دا ،وە ژمارەیکی زۆریشیان چارەنوسیان نادیار بوو .

‎هــۆکـــاری ســیــاســـی
‎مــەڵـبـەنـدی شۆڕشی (نوێ) دوای ساڵی١٩٧٥ نـاوچـەی گەرمیان بوو یەکێک لە هۆکارەکانی پەیوەست بوونی خەڵکیش بە شۆڕش بوو ،چونکە دانیشتوانی نـــاوچـەکــە دەمێکە پەیوەندێکی پتەویان بەبزوتنەوەی ڕزگاری خوازی کوردەوە هەبووە، وە هــەروەها گــەرمیان بە بەردەوامی قــەڵـغــانی بــەرگــری و بــەرپــەچــدانەوەی هــێرش و پــلانەکانی دوژمــن بوو بــۆیــە لە لایەن حــکومەتی عــێــراقەوە کــرایــە ئامانج، وە لە زۆربەی چـاڵاکیەکانـی پێشمەرگە ڕوڵەکان ڕۆلیـان هەبووە ،هەر بۆیەش ناوچەیەێکی بەرفراوانی گەرمیان دەسەڵاتی شۆڕش و حوکمی پێشمەرگەی تێدا چەسپاو بووە،لە ساڵی ١٩٨٨ بە ناوچەیەکی ئازادکراوەکان ناو برا ئەمەش هۆکاری سەرەکی سیاسی بوو کە وای کرد ســوپای عێراق پەلاماری ئەم ناوچەیە بدات بەمەبەستی دووبارە دەست بەسەرداگرتنی ناوچەئازادکراوەکان نەهێشتن و سڕینەوەی هەستی نیشتیمان پەروەری لەناوچەکە و لێدان لە ھێـزی پێشمەرگە ،چونکە بە وێرانکردنی دەبووە هۆی ئـەوەی هێــزی پێشمەرگە پاڵپشتی گەورەی ماددی و مەعنەوی و کۆمەڵایەتی و سەربازی لە دەست دەدات.بەڵام بەهۆی پەلامارەکەی حکـومەتـی عێراق بۆ سەر ناوچەکە لە ژێر ناوی (ئەنفال) وای کرد زۆربەی زۆری گوندەکان وێران بکرێن دەستگرتن بەسەر هـاوکات زۆرینەی چین و تـوێژەکـان بەبێ جیاوازی ڕەگەز وتەمەن کە ئەمەش بووە هۆی دابڕان لە شۆڕش و ژیان.

‎بئــەنـفـالـی گـەرمیــان
‎تــاوانی ئـەنفـال یەکێکە لە کردارەکانـی حکـومەتـی عێـراق کەلە دژی گەلی کوردی ئەنجامدا، ئەم تاوانەش سـەرتـاسـەری کـوردسـتـانی گرتەوە ، بەڕشتنی گازی ژەهراوی لە چەندین ناوچە خەڵکەکە کۆمەڵکوژ کران و هەندێکیان بێ سەروشوێن کران و ئەوەشی ڕزگاری ببوو لە ئۆردوگای زۆرەمڵێ نیشتەجێ کران. بــەڵام ئەوەی تێـبینی دەکــرێ چــۆن لـە ھـەمـوو تـاوانەکانـی حکـومەتـی عێـراقـدا سـنـوری گەرمیان جیـاوازبووە، بـەھەمان شێـوە لـە تاوانی ئەنفالیشدا سـنـوری گەرمیان جیـاوازی هەبووە لەگەڵ شوێنەکانی تر، قۆناغی سێیەمی ئەنفال تایبەتە بە ناوچەی گەرمیان .
‎ئـەم قۆناغە گەورەترین و بەرفراوانترین هێرش و پەلامار بوو کە لە ساڵی ١٩٨٨ بۆ سەر کوردستان دەستی پێکرد، ئـەم ئوپەراسیۆنە دوای ھەفتەیەک لە کۆتایی ھاتن لە ئەنفالی دوو لە ناوچەی گەرمیان دەستی پێکرد، ئەم قۆناغە لـە ٧ ی نیسـانـی ١٩٨٨ لـە نــاوچــەی گەرمیان دەسـتـی پێـکرد و لـە ٢٠ ی نیسـانـی ١٩٨٨ کـۆتـایی پــێ ھــات کەوا ناوچەکانی گەرمیانی بەتـەواوی گـرتـەوە.

‎لەبەر فراوانی ناوچەکە حکومەت لە چەند قوڵێکەوە هێرشی کردە ســەر ناوچوی گەرمیان ئەوانیش بریتی بوون لە:
‎-لە دوزخــورماتوو بەرەو باش تەپە وئاوەسپی
لە کفرییەوە بەرەو ئومەربل و عەزیز قادر ‎لە کفریەوە بەرەو دوڕاجی
لە کەلارەوە بەرەو تیلەکۆ و کۆلەجۆ ‎لە پێبازەوە بەرەو شێخ تەویل
لە پونگەلەوە بەرەو بەکربایەف ‎لە دەربەندیخانە بەرەو درۆزنە
لە چیای قەرداخەوە بەرەو تەپەکەرۆس ‎لە قادرکەرەمەوە بەرەو ئیبراهیم غولام
لە چیای قەرەداخە وە بەرەو درۆزنە ‎لە قەرەحەسەنەوە بەرەو هەنارە و مەحموود پەریزاد
لە لەیلانەوە بەرەو تازە شار ‎لە سەنگاوەوە بەرەو سەرقەلا.
‎سنـوری پەلامارەکانــی ئـەنفالی سـێ بــریتی بوون لە نــاوچەکــانـی(کەرکوک،دوزخـورماتو،کفری،دەربەندیخان،تەکیە،چەمچەماڵ و قەرەهەنجیر).
‎ئــەم قــونـاغــە بە یەکێک لە سـەخـتریـن پـەلامارو شـاڵاوەکانـی ئەنفال دادەنـرێ کە زۆرتـریـن خـەڵـکـی تێیدا بێـسـەرو شـوێـنکران کە ژمارەیان٨٠٠٠٠ هــاوڵاتی کــورد بوون کە لە ژن و منداڵ و پیر و گەنج پێکهاتـبوون، وە لـەڕووی جـوگـرافیـشەوە فـروانترین زەوی بـەرکەوتـووە و زۆرتـریـن گـونـدی تـیــا ڕووخــێـنـراوەن کە ٧٨١ گــوند لە ناوچەی گەرمیان ســوتێنران و لەگەڵ خــاکدا یەکسان کران ،وە لــەڕووی ســەروەت و ســامـانـیش زۆرتـریـن ســەروەت و ســامـانـی ھــاوڵاتیـان لەم قــونـاغەدا بـە تـاڵان بـراوە.
‎ئەنفالی ئەم ناوچەیە جیاواز بوو لەگەل ئەنفالی ناوچەکانی یەکەم و دووەم یاخود بڵێین قۆناغی یەکەم و دووەم چونکە لەوانەی پێشوودا بە سەختی چەکی کیمیای بەکارهاتووە و دوای چەند ڕۆژێک ئەوجا سوپا و جاش وپــیاوانی دەزگای هەواڵگیری وهێزی تایبەتی هێرشیان کردووە بەڵام لە ئەنفالی سێیەم دا حکـومەتـی عێـراق چەکی کیمیای بەکارنەهێنا، لەوانەیە تەنها لە چەند گوندێک بەکاری هێنابێ وە لێرەدا ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە لە دەڤەری گەرمیان دا کۆکردنەوەی خەڵکەکە و ڕووخاندنی گوندەکان ئاسانتر بووبێ و
‎شەڕو شۆڕێکی ئەوتۆی تیایدا نەقەومابێ، چونکە گەرمیان دەشتاییە و چیا و دۆڵ و هەوراز و نشێوی کەمترە هەر بۆیەش ڕژێم بە ئاسانی دەستی بەسەر داگرت و خەڵکەکەی شوێن بزرکرد.

‎ ھەروەھا شاڵاوی ئەنفال ناحیەکانی (قادر کەرەم و نەوجول)ی گرتەوە، لە چــەند ســەرچاوەێکی تردا ئاماژە بەوە کراوە کەوا حکومەتی عێراق ئەم قۆناغەی لە ناوەڕۆکدا لە سـێ پەلاماری جیا جیا بـۆ ناوچەکانی ئەم دەڤەرە دەســتی پێــکردووە ، ئەوانیش پەلاماری یەکەم بۆ قەزای خورماتوو، پەلاماری دووەم بۆ قادرکەرەم وبـاکوری گەرمیان، وەپەلاماری سێیەم بـۆ سەنگاو وباشوری گەرمیان .

‎لێرەدا ئاماژە بەوە دەکەین کەوا لەبەر فراوانی ناوچەكە حــکومەتی عــێراق بە سێ‌ پلان ئەم پرۆسەیەی ئەنجام دا:
‎١-پلانی پەلاماری خورماتوو: بەرەبەیانی رۆژی حەوتی نیسان هێزەكانی سوپا و فەوجەكانی تایبەت بە جاش كەوتنە جموجوڵ و لە بنكەكانیانەوە دەرچون كە لە خورماتووی باشوری ڕوژئـاوای گەرمیان بوو.

‎٢-پلانی پەلاماری قادركەرەم و باكوری گەرمیان: ئەم پەلامارەیان لە ٩ی نیسان دەستی پێكرد هێزەكانی حکـومەتـی عێـراق لە كەركوك و چەمچەماڵ و لەیلانەوە دەرچون و لە هەموو لایەكەوە بەرەو شارۆچكەی قادركەرەم پێشڕەویان كرد، ئەم هێرشە بەسەرپەرشتی عەمیدی هێزی تایبەت( عـەمیـد بارق عبدالله حاجی حنطە)بوو كەوا دەردەكەوێت فەرماندەی گشتی پڕۆسەی ئەنفالی سێ‌ بووبێت، هێرشەكە ڕۆژی ١٠ی نیسان گەیشتە قادر كەرەم و سەرجەم گوندەكانیان خاپور كرد.
‎٣- پلانی پەلاماری سەنگاو و باشووری گەرمیان: هێزی یەكەمی پەلامارەكە لە شارۆچكەی كفرییەوە لە ٩ی نیسان كەوتەڕێ‌.

‎دەکرێت نەخشە وپلانـی شـەڕی سـوپـای عێـراق لە گەرمیاندا بە ھەندێک وردەکاریەوە بزانین، کە بە ھـۆی سـی و سـێ بروسکەی یەک لە دوای یەکی نھێنـی و بە پەلەی دەزگـای ھـەواڵـگـیـری سـەربازیـیـەوە کـەوا ســات بـە ســاتـی بارودۆخیان خسـتوتـەڕوو لە مەیـدانـی شـەڕدا، دواتر باس لە زنجیرەیەک جـموجوڵـی گەمارۆدانی گەورە گەورە دەکەن کەوا ڕەتڵـی ھێزەکان بە لایەنـی کەمەوە لە ھەشـت قۆڵەوە بە دەورانـدەوری گەرمیاندا پێشـرەویـیـان کــردووە و ئــابڵووقــەی شــوێـنـە دەسـتـنـشـانـکراوەکانی پێـشـمەرگەیان داوە و رێـگەیـان بـۆ خەڵکە ھەڵاتووەکان کردووتەوە بچنـە ئـەو شـوێـنانەی بـۆ خــرکـردنـەوەیـان دیـاریکرابـوو و ھـەمـوو رێــگـەکــانـی دیـکەی دەربازبـوونیــان لێــگـرتـبــوون، وە ھەروەھا بروسکەکان باس لە نزیــکـەی ١٢٠ گــونـد دەکـەن کـەوا گیــراون و تێکدراون یــان سـوتێنراون و وێـرانکراون.

‎ لە کۆتایدا دەتوانین بڵێن کە هەڵکـەوتـەی جوگرافیای ناوچەی (گەرمیان )ڕۆڵێـکی یەکجار گەورەی هەبووە لە وە ی کە بەر شالاوی ئەنفاڵ کەووتوە هۆکارێکی سەرەکی بوو کە حکومەتی عێراق ئەم ناوچەیەی هەلبژارد بۆ ئەوەی دەست بەسەر گەرمیان دا بگرێت وە بوونی سامانی نەوت لە ناوچەی گەرمیان کە بوو هۆی چاوتێبرینی حکومەتی عێڕاق وە بۆ نەهێشتنی ئەو پەیوەست بوونەی خەلک بە شۆرەش پرۆسەی ئەنفال جێبەجێ کرا لە گەرمیان وە ئەوەی جێگای سەرنج وتێبێنیە لەم قۆناغەدا لە چەند گوندێک نەبێت چەکی کیمیای بەکارنەهاتووە بەهۆی سنور و هەلکەوتەی ناوچەی گەرمیان، وەھـەروەھا ئــەم شاڵـاوە بـووە ھــۆی قــوربـانـی زۆر و کاولکردنـی ناوچـەکانی گەرمیـان،وە زۆرتـریـن خەڵکـی تیـادا بێـسـەرو شـوێن و کــۆمەڵکــوژ کــران، وە ئەم شـاڵاوە بــووە ھــۆی ئــەوەی کـەوا ٧٠٠ گــونــد رووخــان و ٤٥٧٧٧ کــەس کــوژران،وە ٣٨١ قــوتــابـخـانـە رووخـان،لەگەڵ چــەنــدیــن کـاولکاری تــر.

‎لیستی ســەرچاوە:
‎١-محەمەد،زانا فـەقـێ،٢٠١٢،جیـنـۆسـایـد لە بـاشـوری کوردستـان (ئەنفالی گەرمیان بە نموونە)،چاپخانەی یاد.
‎٢-وۆچ،میدڵ ئیست،٢٠٠٤، جینـۆسـایـد لـە عـێراقدا پەلاماری ئەنفال بۆ سـەر کـورد،و.محەمەد حەمە سالح توفیق،چاپخانەی تیشک،سلێمانی.
‎٣–رەئــوف، محەمەد، ٢٠١٤،،پــاکــیــزەکــانــی ئــەنــفــال، لە بڵاوکراوەکانی دەزگای روشنبیری جەمال عیرفان،سلێمانی.
‎٤-سلێمان،تەھا،٢٠١٥،جینـۆسـایـد کـورد”تـاوانـی ئەنفال “،چاپی یەکەم،چاپخانەی بینایی.

‎٥-عەبدە،زەمان ،٢٠١٠،مــەرگــە ســاتــی ئەنـفال،بەرگی یەکەم،چاپی یەکەم، چاپخانەی منـارە ،هەولێر.

‎٦-ھـەلاج،صالح ھەلاج،٢٠١١،چەردەیەکی مێـژووی دەڤەری گەرمیان،چاپی یەکەم،چاپخانەی گەنج.

About دیدار عثمان

Check Also

گوتیەکان : Gutians

لە کوردستانی کۆندا دوای ئەوەی خەڵکی گوندەکانی چەرمو و بێستانسور ژمارەی دانیشتوانیان زیادی کرد، خەڵک …