Home / مێژووی ئیسلام / مێژووی ده‌وڵه‌تی عوسمانی / ‎سوڵتان سلێمانی قانونی فراوانخوازیەکانی لە ئەوروپا

‎سوڵتان سلێمانی قانونی فراوانخوازیەکانی لە ئەوروپا

‎داهات ئەیوب ئەحمەد
‎قوتابی قۆناغی چوار لە بەشی مێژووی زانكۆی سۆران

‎سوڵتان سلێمانی قانونی فراوانخوازیەکانی لە ئەوروپا
‎دوای مردنی سوڵتان سەلیمی باوکی سوڵتان سلێمانی قانونی لە ساڵی
‎١٥٢٠دەسەڵاتی گرتە دەست ئەم
‎سەردەمە بە زێرینترین سەردەم لە دەوڵەتی عوسمانی دادەنرێ ،چونکە لەو سەردەمەدا دەوڵەتی عوسمانی گەیشتە لوتکەی فراوانخوازی،بەڵام دوای مردنی دەوڵەتی عوسمانی بەرەو لاوازی هەنگاو دەنێتەوە ،روخانی لە جەنگی یەکەمی جیهانی.
‎یەکێک لە کارە گرنگەکانی سوڵتان بریتی بوو لە گرتنی بەلگراد لە ساڵی ١٥٢١ گرتنی دوورگەی ڕۆدس لە ساڵی ١٥٢٢هۆی دەست بەسەر داگرت نی ئەم دورگەیەش دەگەرایەوە بە ئەوەی شوێنێکی ستراتیجی هەبوو،کەوتبووە سەر رێگەی نێوان ئەستەمبۆڵ و وڵاتانی شام و میسر و حیجاز،یەکێکی تر لە کارە گرنگەکانی سوڵتان بریتی بوو لە پەلاماردانی وڵاتی هەنگاریا ئەمەش
‎بەهۆی ئەوەی پاشای هەنگاریا لویسی دووەم ١٥١٦-١٥٢٦منداڵ بوو سوڵتان ئەمەی وەک دەرفەتێک وەرگرت بۆ داگیرکردنی دوای ئەوەی سوڵتان بە ١٠٠ هەزار جەنگاوەر و ٣٠٠تۆپەوە هەڵیکوتایە سەر هەنگاریا لە ئاکامدا جەنگێک لە ٢٩ی ئابی ١٥٢٦لە نێوان عوسمانی و هەنگارەکان روویدا کە بە جەنگی(موهاکس)دەناسرێ لەم جەنگەدا عوسمانیەکان سەرکەت نێکی گەورەیان بە دەست هێناو لویسی دووەم کوژرا و هەنگاریا گیرا،دوای ئەوە عوسمانیەکان دەستیان بەسەر بودابێستی پایتەختدا گرت بەم شێوەیە هەنگاریا کرا بە ویلایەتێکی عوسمانی،سوڵتان سلێمان کەسێکی مەسیحی سەربە عوسمانیەکانی بەناوی “جانزابولی ” لەسەر هەنگا ریاکردە فەرمانرەوا ئەویش بەناوی عوسمانیەکان حوکمی دەکرد،لەم کاتەشدا نەمساویەکان دژی عوسمانیەکان وەستانەوە چونکە لویسی دووەم زاوای فردیناندی دووەمی پاشای نەمسا بوو بۆیە فردیناند دژی داگیرکردنی هەنگاریا وەستایەوە دەستی کرد بە پەلاماردانی عوسمانیەکان لە هەنگاریا ئاکامدا سوڵتان سلێمان بە لەشکرێکی پێنج سەد هەزار کەسیەوە چووە هەنگاریاو لەشکری نەمسای تێکشکاند،تەنانەت عوسمانیەکان دوای تێکشکاندنی نەمسایەکان لە هەنگار یا لە ساڵەکانی ١٥٢٩گەمارۆی ڤیەننای پایتەختی نەمسایان دا،بەلام بەهۆی پا ڵپشتی هێزە مەسیحیە کاسۆلیکەکانی ئەوروپای خۆرئاوا بۆ نەمساویەکان دەوڵەتی عوسمانی نەیتوانی شارەکە بگرێت،ئەمەش بەهۆی ئەوەی هێزەکانی ئەوروپای خۆرئاوا و پاپا پێیان وابوو داگیرکردنی نەمسا دەبێتە هۆی عوسمانیەکان هەموو ئەوروپای خۆرئاوا داگیربکەن،عوسمانیەکان لە هەوڵی گرتنی ڤیەننا سەرکەوتوو نەبوون،لە ئاکامدا لە ساڵی ١٥٣٣ عوسمانیەکان رێکەتنامەیکی ئاشت یان لەگەڵ نەمسادا مۆرکرد دەستیان لە گەمارۆدانی ڤیەننا هەڵگرت ئەمەش بۆ ئەوەی دەستکراوە بن بۆ لێدانی سەفەویەکان لە رۆژهەڵات،لە ساڵی ١٥٤٠جارێکی تر کێشەی هەنگاریا سەری هەڵدایەوە ئەمەش بەهۆی مردنی” جانزوبالی” دانانی کورە بچوکەکەی بە ناوی سیگ یسمۆند لدوای خۆی بە فە رمانرەوای هەنگارەکان،بەڵام نەمساییەکان بەم کارە رازی نەبوون بۆیە دەستیان بە هەڵمەتێکی گەورە کرد بۆ سەر هەنگار یا تا لە ئاکامدا شا ری بدابێستیان داگیرکرد دوای ئەوەی سوڵتان سلێمان دژی ئەم هەوڵەی نەمساوییەکان وەستایەوە بە سوپایەکی گەورە رویکردە هەنگاریا توانی دەست بەسەر شاری بودابێستی پایتەختدا بگرێتەوە بەم شێ وەیە شەرەکان بە پچر پچری لە نێوان هەردوولادا بەردەوام بوو تالەساڵی ١٥٤٧ رێکەوتنامەیکی ئاشتی لە نێوان هەردولایەندا مۆرکرا،بەگوێرەی رێکەوتنەکە نەمساییەکان رازی بوون بە دانانی کورەکەی جانزابولی بە حاکمی هەنگاریا، هەندێک لە زەویەکانی هەنگاریا بەر نەمسا کەوتن،رازی بوون بە دانانی باجی سالانە بە عوسمانیەکان بۆ ماوەی پێنج ساڵ وەك قەرەبۆی جەنگ،بەم شێوەیە کێشەی عوسمانی و نەمسا لە سەر هەنگاریا چارەسەر کرا. لە کۆتایدا گەیشتم بەوەی کە سوڵتان س لێمان کەسایەتیێکی سیاسی ز ۆر بەهێ زی هەیە کە توانی جەندین فراوانخوازی لە دەولەتی عوسمانی بکاتن سوپایەکی زۆر باشی هەبوو کە ژمارەیان زۆر بوو بەیەکەمین سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی دادەنرێ لەرووی فراوانخوازی کردن لە ئەوروپا.

‎سەرچاوە: مێژووی دەوڵەتی عوسمانی
‎نووسینی: پ.د.بەختیار سەعید شوانی

About دیدار عثمان

Check Also

بیرۆكه‌ی دامه‌زراندن و ڕێكخستنه‌ سه‌ربازییه‌كانی سوپای ئینكشاری له‌ ده‌وڵه‌تی عوسمانی

د. فاخر عالی / زانكۆی سۆران به‌شی مێژوو Fakhir.mirkhan@soran.edu.iq لەگەڵ دەست بەکاربوون و هاتنە سەر …