Home / به‌ڵگه‌نامه‌ / سمکۆی شکاک، لە فایلی وەزارەتی هەوایی بەریتانیاوە:

سمکۆی شکاک، لە فایلی وەزارەتی هەوایی بەریتانیاوە:

ئامادەکردن و وەرگێڕانی: د.ڕەنجدەر شێرزاد

ئسماعیل ئاغا سمکۆ، سەرۆکی هۆزی کوردی شکاک لە ناوچه ی قوتور لە نزیک دریاچەی ئورمیە لە هەرێمی فارس نزیک بە بە سنوری تورکیا، یەکەم دەرکەوتنی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بۆشاییەی کە لە ئەنجامی کشانەوەی هێزەکانی ڕوسیا لەو ناوچه دروست بوو.
لە ئازاری ١٩١٨، سمکۆ لەگەڵ پیاوەکانیدا لە هەل ومەرجێکی غەدر ئامێزی نا ئاساییدا هەستان بە کوشتنی مار شەمعون بنیامین، ڕێبەری ئاشورییەکان. لە کاتەکانی دواتری ١٩١٨، کاتێک تورک پێشڕەویان کەد بەرەو ئورمیە، بە تەواوی تێوەگلان لە لەو قەتڵ وعامەی کە ڕوویدا پاش ئەوەی شارەکەیان گرت لە ئابی ١٩١٨، لەو کاتەی بەڕێز سۆنتاج و نێردراوە فەرەنسییەکان گیانیان لەدەستدا.
کاتێک لەشکری ١١ی قەوقازی تورک دوای ئاگربەست پاشەکشەیان کرد بۆ وان، ناوچەی ئورمییەیان بە تەواوی چۆڵ کرد و لە دوای ئەوە سمکۆ وەکو بەهێزترین پیاوی ناوچەکە خۆی بینییەوە. بەگوێرەی زانیارییەکانی نۆیڵ، سمکۆ دیارترین کەسی نێو ئە جوڵانەوە بوە کە لە کانوونی یەکەمی ١٩١٨ سەریهەڵدا بۆ سەربەخۆی کوردستان لە نێو ناوچە کوردییە سنورییەکانی نێو خاکی کوردستانی تورکیا بە دوری ٦٠ مایڵ لە شاری ئورمیەوە. کوردەکانی ناوچەی ئورمیە لە کوردستان ئێران بەشداری ئەم جوڵانەوەیان کرد بە شێوەیەک کە کەرەستەی سەرەکی بزوتنەوەکە خۆی لە بەرنامەی پان ئیسلامیز دەبینیەوە هەوڵی کە بێبەشکردنی مەسیحییەکانی ناوچەکەی لێ بەدیدەکرا.
لە کانوونی دووەمی ١٩١٩، قونسوڵی تەبریز، ستیڤن ڕایگەیاند کە بە بۆنەی ئەوەی سمکۆ ژمارەیەکی زۆر لە کوردەکانی کۆکردوەتەوەو تاڵانیان لە گوندەکان ئەنجامداوە، بۆیە ناوچەکانی خۆی و سەڵماس هێشتا ئارام نین، بۆیە پێیوایە کە هێشتا ئامۆژگاری کردنی کریستیانەکان بۆ گەڕانەوەیان بۆ ناوچه کە کارێکی گونجاو نیە تا ئەوکاتەی سمکۆ لەو ناوچه یە دوردەخرێتەوە. لە ٣٠ی کانوونی دوەمدا، ستیڤن، جارێکیتر ڕایگەیاند کە سمکۆ بە سەرۆکایەتی چەند سەد کوردێک لە گوندە کریستیانەکانی سەر بە خۆی و سەڵماسەو خۆی سەرداری تەواوی بارودۆخەکەیە.
”بە داخەوە بە بۆنەی کۆنی ئەم دۆکیۆمێنتەو خراپ وێنەگرتنی لە کاتی خۆیدا نەمتوانی تەواوکاری ڕووداوەکە لە لاپەڕەی دووەمدا بخوێنمەوەو وەریبگێرم بۆ کوردی”.
56 57

About دیدار عثمان

Check Also

بەڵگەنامەیه‌کی زۆر گرنگ دەربارەی مێژووی کورد کە بەڵگەنامەکە دەربارەی ئاوارەبوونی 20هەزار کەسە لە خەلکی هەورەمان لە دیوی ئیران بەرەو خاکی عوسمانی

ناوەرۆکی بەلگەنامەکە هو ، ئاماژەیە بۆ بِسْمِ اللّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ تەلەگرافنامە بۆ سەفارەتی تهران لەو …