Home / به‌ڵگه‌نامه‌ / كوردستان له‌ به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌ریتانی

كوردستان له‌ به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌ریتانی

ئامادەکردن و وەرگێڕانی: د.ڕەنجدەر شێرزاد
لە دۆسێی وەزارەتی دەرەوە Foreign Office/371,6346
بروسکە لە وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری داگیرگەکانەوە بۆ کۆمیسیاری باڵای میسۆپۆتامیا
(نیردراوە لە کاتژمێر ٤:٥ پاشنیوەڕۆ، لە ٤ی مایسی ١٩٢١)
ژمارە:٦٨، لە ٤-٥-١٩٢١ ،ڕوونکردنەوە
بروسکەتان لە ٢٨ی نیسان، ژمارە: ٦٧، لە پەیوەندی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە ئەوەی بتوانم دەیکەم بە مەبەستی پەرەپێدانی لێکتێگەیشتن لەگەل حکومەتی ئەنقەرە، بەڵام پەیوەستکراوم بەوەی کە ئاگادارت بکەمەوە کە بە ئەگەرێکی زۆرەوە پێناچێت بتوانرێت لە کاتی خۆیدا ڕێککەوتن بکرێت بۆ کاریگەری لەسەر بارودۆخی ناوخۆیی لە پێش کۆتایهاتنی مانگی مایس. لە پەرەگرافی دووەمی کۆبوونەوەی سێیەمی کۆمیسوێنی سەربازی لە کۆنفرانسی قاهیرەدا کەمکردنەوەی سەربازگەی موسڵ بۆ دوو بەتالوێن پەسەند کراوە لەسەر بنەمای ئەو تێگەیشتنەی کە تۆ ڕیگەکەتت بینی بۆ دانانی دوو یەکەی سەربازی لە باکوری بنکەی پێشەوە لە ماوەی دوو مانگدا. من وایدادەنێم بە ئارامی دور لەو گەشەسەندنانەی پشت سنور، نابێت تۆ هەرگیز وابیربکەیتەوە کە هێزەکان دەتوانن لە بنکەکانی پێشەوە پاشەکشە بکەن هەتا ئەوکاتەی کە یەکە سەربازیەکان ئامادە دەبن بۆ جێگرتنەوەیان. هەر لەبەر ئەمەیە کە من تێناگەم بۆچی دۆخی جێگرتنەوەی هێزەکان لە لایەن یەکە سەربازییەکانەوە پەیوەندی هەیە بە دەستتێوەردانەکانی تورکەوە هەروەکو ڕاتگەیاندوە. لە هەموو بارودۆخیکدا من ناتوانم ڕەزامەندی بدەم لەسەر گۆڕانکاری لە پرۆگرامی کشانەوەی هێزەکان و ئەبێت داوا لە تۆ بکەم بۆ ئەوەی هەوڵی تەواوی خۆت بدەیت بۆ ئامادەکردنی یەکە سەربازییەکان بۆ جێگرتنەوەی هێزەکان بە بێ دەستوەردان لە پرۆگرامی کشانەوەکە، ژمارەی ئەو سەربازانەی پێویستن زۆر نین. زیاتر لە نیوەی ئەو ژمارەیەی کە پێویستە بۆ ئاکرێ و زاخو دەکرێت دەستەبەر بکرێت لەو (٤٩٠) چوارسەد و نەوەد سەربازە کوردەی کە ئێستا بەردەستن. من تێدەگەم کە تەنانەت لە کاتی ڕودانی داگیرکردنی بنکەکانی پێشەوە لە لایەن تورکەکانەوە هەروەک بیری لێکراوەتەوە لە بروسکەی ژمارە (٢٩) تاندا، بەڵام لە ڕوانگەی دەسەڵاتی سەربازییەوە پێشنیاری گرتنی موسڵ و ناوچەکانی تری ویلایەتەکە کارێکی نا کرداری نییە، هەرچەندە سەبارەت بەم خاڵە ئۆفیسی شەڕ(دواتر ناوەکەی گۆڕاوە بۆ وەزارەتی بەرگری ) داوا لەئەفسەری فەرمانداری گشتی دەکات بۆ خستنەڕووی بۆچوونی تەواوی خۆی لەسەر ئەم خاڵە.
چەرچڵ،
276124889_4901198629957575_4710441052472653324_n

About دیدار عثمان

Check Also

بەڵگەنامەیه‌کی زۆر گرنگ دەربارەی مێژووی کورد کە بەڵگەنامەکە دەربارەی ئاوارەبوونی 20هەزار کەسە لە خەلکی هەورەمان لە دیوی ئیران بەرەو خاکی عوسمانی

ناوەرۆکی بەلگەنامەکە هو ، ئاماژەیە بۆ بِسْمِ اللّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ تەلەگرافنامە بۆ سەفارەتی تهران لەو …