Home / مێژووى جیهان / لەناو تاڵەکانی قژی شاژنێکی فیرعەونەکاندا مادەیەکی نامۆ دەدۆزرێتەوە

لەناو تاڵەکانی قژی شاژنێکی فیرعەونەکاندا مادەیەکی نامۆ دەدۆزرێتەوە

1323102021_33333

لەناو تاڵەکانی قژی شاژنێکی فیرعەونەکاندا جۆرە مادەیەکی نامۆ دەدۆزرێتەوە کە ئەوکات بۆ جوانکردن و ڕازاندنەوەی قژی ئەو شاژنانە بەکارهێندراوە، هەربۆیە لەئێستادا شیکردنەوە و پشکنینی زانستی جیاوازی بۆ ئەنجام دەدرێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەری ڕوسیا تودەی کە لە زاری مستەفا ئیسماعیلی بەڕێوەبەری کۆگای مۆمیاواتەکانی مۆزەخانەی نیشتمانی شارستانیی میسرییەوە بڵاویکردوەتەوە، لەناو تاڵەکانی قژی شاژنە (تی) کە هاوسەری یەکێک لە فیرعەونەکانی ئەوکات بوە، جۆرە زەیتێک بەدیکراوە کە بۆ بابەتی ئارایشت و هشێتنەوەی قژ بە نەرم و جوانی بەکارهێندراوە.

ئەو دۆزینەوەیە بۆ بەڕێوەبەری کۆگاکە مایەی شۆکی گەورە بوە، چونکە هەزاران ساڵ بەسەر ئەو بەکارهێنانەدا ڕۆیشتوە و تائێستا پاشماوەی ماوە و مۆمیاکردنەکە نەیشێواندوە.

لەدوای شیکردنەوەی تاڵەکانی قژی (شاژنە تی) و چەندین توێژینەوەی زانستی جیهانی لەو بارەیەوە، دەرکەوتوە ئەو زەیتەی شاژن بۆ ئارایشتی قژی بەکاریهێناوە دروستکراو و گوشراوی چەندین جۆر میوە و ڕوەکی سروشتی بوە.

ئیسماعیل بۆ ماڵپەری قاهیرە 24 وتویەتی “ئەوەی لەو دۆزینەوەیەدا ئاشکرامان کردوە 13 جۆری مادەی جیاوازە کە لە دروستکردنی زەیتەکەدا بەکارهاتوە و شاژن لە قژیدا وەک جوانکاری بەکاریهێناوە، لە هەمانکاتدا ماوەی هەزاران ساڵە بەرگریی لەو قژە کردوە و نەیهێشتوە دوچاری شیبونەوە و لەناوچون ببێتەوە”.

ناوبراو باسی لەوە کردوە کە لەکاتی مۆمیاکردنەکاندا میسرییە کۆنەکان خوێیان بەکارهێناوە بۆ ئەوەی لە شێ و چەندین جۆری دیکەی گۆڕانکارییەکانی ژینگە جەستەکان بپارێزن، بەڵام لەئێستادا خوێیەکان لەسەر تاڵە قژەکان شیبونەتەوە و بەئاسانی ڕەنگی قژ و جۆری ئەو مادەیەی شاژن بەکاریهێناوە دەردەکەون.

لەکۆتایی قسەکانیدا تیشکی خستوەتە سەر کلتور و دابونەریتی ئەوکاتی فیرعەونەکان و بەو پێیەی باوەڕیان بەوە هەبوە کە لەپاش مردن جیهانێکی دیکە و ژیانێکی دیکە بونی هەیە، کاتێک کەسانێکیان لێ دەمرد پێست و قژیان بە جۆرە مادەیەکی جیاواز مۆمیاکردوە، بۆ ئەوەی لە ڕزین و لەناوچون بیپارێزن.

About دیدار عثمان

Check Also

جینۆسایدی ئەمریکی بۆ “هیندییە سوورەکان”،  ڕاستییە مێژووییەکان‌و بەڵگە سەلمێنراوەکان

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی چین، ساڵی٢٠٢٢ لە ئینگلیزییەوە: محەمەد حەمەساڵح تۆفیق زاراوەی “جینۆساید”، کە لە وشەی …