Home / مێژووى جیهان / شارستانیەت / مرۆڤە پێست سپیەکان بە گەران بەدوای باوکیاندا، کارەساتی گەورەیان خولقاند

مرۆڤە پێست سپیەکان بە گەران بەدوای باوکیاندا، کارەساتی گەورەیان خولقاند

ئارتیو ڕامبۆ دەڵێت . پێست سپیەکان گەیشتن، ئیتر دەبێت خۆت پۆشتەکەیت ، بچیت بۆ کار، پاشان بۆ کەنیسە.
—————————
ئێمە کاتێک لە ڕۆژهەلات ئەژیاینو هەمو خەو و خەیاڵمان ئەوەبو کە بگەینە ئەوروپاو لە دیسکۆکاندا سەمابکەین، لەبەر ئەوەی کە وامان دەزانی خەڵکی ئەوروپی کارناکەنو پارە بەسەریاندا دەبارێت، بەلام راستیەکی پێچەوانە بو، پارە بەسەر ئێمەدا ڕژابو، ئەوروپایش ئەو گەلەن کە کەڵچەری کارکردن بەستراوەتەوە بە دینو باوەڕیانەوە، کەدەڵێین مرۆڤی پێست سپی مانای مرۆڤی کارکەر. سەدام حسەیەن چەندە هەوڵی دا کە کاوە فێری کارکردن بکات، لەولاشەوە گۆرباچێڤیش لە روسیا  بە سیاسەتێکی تر، بەلام نەیان زانی چۆن ئەو ئارەزوە لە ناخی تاکەکانیاندا بهروژێنن، ئارەزوی گەڕانو کارکردن، هەتاوەکو ئێرەیی بە مێرولە نەبەین.
لەکاتێکدا کە ئێمەی ڕۆژهەڵاتی لەسەر تاشە بەردەکانی سۆمەری و بابلی نێرگەلەمان دەکێشاو قاوە وچای دیژلەمەمان دەخواردەوە، هەندێک کەسیش کردبویان بە بەردە نوێژ، لە میسر خەڵکی مۆمیاکانیان لەسەر جادە دەفرۆشت، لەم سەردەمەشدا داعش هەمو شوێنەوارەکانی لە موسڵ وێران دەکرد، کاتێک ئیخوانەکان حوکمیان گرتە دەست لەمیسر یەکێک لە پرۆژەکانیان خاپورکردنی هەرەمەکان بو. ئێمە هیچ پرسیارێکمان لەخۆمان نەدەکرد کە ئایا چی نواسراوە لەسەر ئەو تاشەبەردانە،  دوایی ( فزول) نەبوین، هەتا پێست سپیەک ڕۆژێک بەویادا تێ پەڕیو داوای لە گەنجێکی کورد کرد کە یارمەتی بدات لە چونە سەر شاخێکی بەرز بۆ هێنانە خوارەوەی نوسراوێکی مزماری، ئیتر لەوەوە ئاشنا بوین بە هەمو شارستانیەتی سۆمەری و بابلی و سانسکریتی، پاشان نوسینەکانی میسر و هەروەها شارستانیەتی ئەنکا لە ئەمەریکای لاتین هەر پێست سپیەکان دۆزیانەوە، بەم بۆنەیەوە ئەو گەلانەش ئاشنابون بە مێژوی ناوچەکەیان، بۆیە موفتی پێنجوێنی لە هۆنراوەیەکیدا دەلیت ؛
من خاسی ئنگلیز ناچێ لە بیرم
کە پێی ناساندم باو و باپیرم .
هەمو ئەم دۆزینەوانە بە تێکۆشانو دوایی ( فزولی) مرۆڤی سپی بوە. هەروەها کاتێک چینیەکان باروتیان دۆزیەوە، بەکاریان دەهێنا بۆ ئاهەنگو خۆشی، هەرگیز بەخەیاڵیاندا نەدەچو کەدەتوانن بەکاری بهێنن بۆ بۆمبو چەکی هەمەجۆر،  یابانیەکان کحولی ساکێیان وەک بۆمب بەکار دەهێنا دژی دوژمنەکانیان، هەتا پێست سپیەک درکی بەمە کردو لەمەوە هەمو جۆرە چەکێکیان داهێنا. هەمو ئەو ئیمپراتۆریەتانەی پیش ئەوان بەهەمو توانایانەوە هەوڵیان نەدا بزانن کە لەو سەری دەریای ئەتلەنتیکەوە چیە، هەتا کریستۆف کۆلۆمب بە  گەشتێک ئەمەریکای دۆزیەوە. ئیتر دوابەدوای ئەمانە هەمومان دەزانین کە داهێنانەکانی مرۆڤی سپی  چۆن هەمو جیهانی گرتۆتەوە بە کارەباو تەلەفۆنو ئەنتەرنێتو چەکی ئەتۆمی و …تاد. لە کاتێکدا لای چینیەکان کۆپیکردنەوە هونەرێکە نەک دزینی فکرەیەک، لای موسڵمانانیش وایان باوەڕە کە قورئان کتێبێکی زانستیەو هەمو زانستێک کە مرۆڤی پێست سپی ئەی دۆزێتەوە، پیشبینی کراوە لە کتێبەکەیاندا.
 پاشان مرۆڤی سپی، ئەمەریکای دروست کرد، وەک شارستانیەتێکی مۆدێرنو لیبێرالو جیاواز، وەک شورایەک بۆ پارێزگاری کردن لەخۆی، لەهەمان کاتا وەک ئاوێنەیەک کە داهاتوی خۆی تێدا ببینێتەوە، پێویستی بە فاڵچی نیە کە پێی بڵێت؛  تۆ سەفەرێکت لەبەرە، سەفەر سەلامەت.
ئەمانە وەهایی لەمرۆڤی سپی کردوە کە پرسیار لەخۆی بکات کە ئەگەر ئەو لەهەمو بوارێکدا لەوانی تر بەتوانا ترە، کەواتە پێ دەچێت کە ئەو ڕەچەڵەکێکی جیاوازی هەبێت، ڕەچەڵکێکی شکۆدارو شکڵێکی جوانیشی هەبوبێت هەر لەسەرەتاوە، جیاواز لە مرۆڤی ئەفریقی کە زیاتر شکڵی مرۆڤی سەرەتاییان هەیە، ئەمەش شایەنی نەک قبوڵ کردنە بەڵکو تێ گەیشتنە.  بۆیە کاتێک نوسینی ئێرانی و سانسکریتی ئەدۆزنەوە هەر خێرا دەبینن کە لێکچونێکی گرنگ هەیە لەنێوان زمانە ئەوروپیەکانو زمانی ئەواندا، پاش ئەوەی لە سەر تێکستی پاشای ئەخامەنیدا  وشەی ئاری ئەدۆزنەوە ئیتر ئەمە دەکەن بە تێۆری ڕەگەزی ئاری کە گوایە ڕەگەزێکی مرۆڤ هەبوە لەو ناوچەیەدا وەک کە باپیرە گەورەی مرۆڤی پێست سپی بون، پێش کەوتوبونو ناویان ئاری بوە، بەلام بە تێکەلاوبونیان لەگەل ڕەگەزی تردا شکڵیان گۆڕاوە، بۆیە دەبێت ڕەگەزی ئاری پوختەبکرێتەوە لەو تێکەلاویە،  ئیتر فکرەی نازی و مرۆڤی ڕەسەن ئاری لەمەوە ڕەگی داکوتاو شەڕی جیهانی دوەمیش وەک کارەساتێکی مرۆیی گرنگ.  کاتێکیش فۆتۆگرافێک یان ڕیپۆرتاژێکیان دەکرد هەتا ئەمڕۆش هەر خێرا منداڵیکی قژ زەردو چاو شین ئەدۆزنەوە بۆ ئەوەی بیخەنە پێشەکی دۆکیومەنتەریەکەیانو پێمان بڵێن ؛ ئەوەتا بەڵگە. بەلام ئەمڕۆ نەک وشەی ئاری قەدەغەیە لە ئەوروپا بەڵکو بۆت نیە تەنانەت وشەی ڕگەزیش بەکار بهێنیت لە زمانەکەتا. کاتێک کچیکی بە مامۆستا فەرەنسیەکەی وتبو کە ئەو لە رەگەزی ئاریە، مامۆستاکەی گاڵتەی پێ کردبو، وتبوی ئاری وەک ڕەگەز بونی نیە و وشەی ڕەگەزیش زاراوەیەکی ڕەگەز پەرستیەم کچە فارسەکە زۆر سەری سورمابو .  ئەمەش هەر بە بڕیاری مرۆڤی پێست سپی بوە کە دان بەهەڵەکانی رابوردویدا ئەنێت، هەمیشە بە مێژوی خۆیدا دەچیتەوە. لەم کەینوبەینەداگەلانی هیندۆ ئەوروپیش چونە ژێر کاریگەری ئەو یاریەوە،  ئەوانیش شانازی بە چاوشینو قژ زەردەکانیانەو دەکەن، نەک هەر گەلی هندۆ ئەوروپی بەڵکو مرۆڤی  شکڵی ئەوروپی لای هەمو گەلانی تر بە مرۆڤی سەروتر لەوان دەبینرێن، ئەمڕۆ بچۆرە هەر ولاتێکی ڕۆژهەلاتی ئیسلامیش ئەگەر پێستت سپی بێت ئەوا زیاتر ڕێزت لێ دەگرن، بگرە موسڵمان بونیشت ئەو ڕیزەت زیاد ناکات ئەگەر پێستت ڕەش بێت. لەسەر ئەمەش لەفەرەنسا نوکتەیک دروست کراوە ؛ مندالیکی عەرەب دەچیت بۆ لای بەڕێوەبەری مەکتەبەکەی  بە گریان، سکالای لادەکاتەوە و دەڵیت کە هاوڕێ فەرەنسیەکەی پیی وتوە ؛ عەرەبی پیسو پۆخەڵ، بەڕیوەبەرەکەش کەدەبینێت مندالە عەرەبەکە دەگری، پێی دەلیت ؛ تۆش پیی بڵی ؛ فەرەنسی پیسو پۆخڵ. مندالە عەرەبەکە سەیرێکی هاوڕی فەرەنسیەکەی دەکات کە قژی زەرد و چاوی شینە، بە بەڕیوەبەرەکەی دەلێت ؛ ئاخر ئەو پیس نیە.
 کاتێکیش مرۆڤی سپی مرۆڤی نێندەرتاڵی دۆزیەوە، بینیان کە مرۆڤێکی بە شکڵ جیاواز بو لەوان؛ پەل قەوی و سەرزلو چوار شانەو گردە،  هەر خێرا کەوتنە زەم کردنی کەگوایە مرۆڤێکی بێ توانابوە  لەبەردەم مرۆڤی ساپیاندا، کەلوپەلی بەکار نەهێناوە، زیرەک نەبوە و حۆل بوە. ئێستاکە کە بەهۆی زانسی ئای دی ئینەوە دەرکەوتوە کە جینی مرۆڤی ئۆرازی و ئەوروپی لەسەدا سێ هەتا حەوتی تێکەلە لە گەڵ مرۆڤی نێندەرتاڵدا، واتە مرۆڤی پێست سپی ئەوروپیش تێکەلاوی هەبوە لەگەڵ نێندەرتاڵدا، ئیتر هەر خێرا لەگەل نێندەرتاڵدا ئاشتبونەوە و تواناکانی ئەوانیان خستە ڕو کە گوایە مرۆڤی نێدەرتاڵ پێش ئەوان کەلوپەلیان بەکارهێناوە و راویان کردوە و شتی زۆر تریش، تەنها جیاوازیەک ئەوە بوە کە مرۆڤی ساپیان لە کارکردن بە کۆمەڵو ئۆرگانیزاسیۆندا بەهێزتر بون لەوان .
دواهەمین کارەسات کە مرۆڤی سپی کردویەتی بەهۆی گەرانی بەدوای باوکیدا، ئەوەبو کە کاتێک ئەوروپیەکان بەتایبەتی فەرەنسیەکانو بەلژیکیەکان، چونە رواندە لە ئەفریقا، بینیان کە سێ شکڵی مرۆڤی ڕەشی لێیە ؛ ئوتو، توتسی،توا، سەرنجیان دا کە توتسیەکان کەسانێکی بەشکڵ وەک مرۆڤی سپی وان تەنها ئەوە نەبێت کە ڕەنگی پێستیان ڕەشە، بۆیە هەر خێرا وتیان کە ئەمانە ڕەسەنی فیرعەونەکانن، ئەمەش بوە پاڵنەری ئەوەی کە بی سەلمێنن کە رەگەزی فیرعەونەکانیش کە خاوەنی شارستانیەتێکی نایاب بون وەک توتسیەکان بون نەک وەک مرۆڤی ئەفریقی سەرەتایی، ئیتر لەمەوە مرۆڤی توتسیان هێنایە پێشەوە و زیاتر گرنگیان پی ئەدان، جیاوازایان دەکرد لەنێوان ئێتنیەکاندا، بەم بۆنەیەوە توتسیەکان کە ژمارەیان لەسەدا بیستو پێنجی دانیشتوان بو بەلام ئەوان زیاتر خوێندەوار بونو پۆستی بالایان بەدەستەوە بو وەک کەسانی سوپەریۆر سەیردەکران، ئەم جیاوازیەش وەهای کرد کە دوبەرەکی و رق بکەوێتە نێوان ئەم دو ئێتنیەوە، ئەوەبو لەسالی 1994 دا ئوتوەکان لەماوەی تەنها سێ مانگا نزیکەی 800 هەزار توتسیان بە ماشێت ( جۆرە چەکێکە لە نێوان شمشێرو چەقۆدا ) کوشت، کەبوە هۆی لەناوبردنی لەسەدا هەفتاو پێنجی توتسیەکان، ئەم جێنۆسیدەس بە دواهەمین جینۆسایدی مرۆڤایەتی دادەنرێت.

خۆ ئەم جیاوازیەی کە دەکرێت لە نێوان مرۆڤەکاندا  لەهەمو سوچێکی ئەم زەویەدا بونی هەیە، تەنها لای مرۆڤی مرۆڤدۆستو هۆشمەند نەبێت کە لە ناو هەمو گەلێکدا بونی هەیە ئەم جیاوازیە نامێنێت، چەندەش ئەو گەلە سیستەمی پەروەردە و سیاسەتی مۆدێرنتر بێت ئەوا ئەو جیاوازیە کەمتر دەبێتەوە وەک لەئەوروپا دەیبینین،  خۆ ئەگەر مرۆڤی پێست سپی بۆڵەبۆڵ بکاتو دژی ببیانیەکانی بدوێت لەبەر ئەوەی کە بیانیەکان دێنە وڵاتەکەیی و  کاری ئەو ئەدزن ئەوا جێگەی تێگەیشتنە، بەلام لە رۆژهەلات تورکێک ڕقی لە کوردێکە لەبەر ئەوەی کە تەنها ئەو  کوردە یان کوردێک عەرەبێکی خۆشناویت لەبەر ئەوەی کە عەرەبە نەک لەبەر ئەوەی کە هاتوە نانی ئەو بخوات، یان موسڵمانێک ڕێگە نادات کە تۆی مەسیحی بچیتە مزگەتەکەیەوە، براکەشی کە کوردە دەیکوژێت لەبەر ئەوەی کە وەک ئەو ئیسلام نیە، هەرگیز کەنیسەیەک جیاوازی ناکات لەنێوان ڕەگەزەکاندا، هەرچۆنێک بێت مرۆڤی پێست سپی هەڵەکانی خۆی دەناسیتەوە و دانی پێدادەنێت، بەلام هەتاوەکو ئێستاکە تورکیا دانی نەناوە بە جینۆسایدی ئەرمەنیەکان، چەندەها توانی تر لەلایەن مرۆڤەوە کراوە لە ڕۆژهەلات بەلام خەڵکی گرنگی بەو مێژوە نادەن بۆ ئەوەی کە دوبارە نەبێتەوە.
هەتاوەکو ئەمڕۆ چەند جۆرێک لە مرۆڤ دۆزراونەتەوە، لەوانە مرۆڤی ساپیان کەئێمەین، نێندەرتال، دیسنۆڤای و چەند جۆرێکی تر کە لەژێر لێکۆڵینەوەدان، زۆر لە ناسیۆنالیستەکانی ئەوروپا هیوادارن کە ڕۆژێک ئەو جیاوازیە بە زانست بسەلمێنن، کە جیاوازیەک لە  ئای دی ئێنیاندا هەبێت، بەوهۆیەشەوە لە زیرەکی و بەتواناییاندا جیاوازبن، لەسەر ئەم بنەمایەش بیسەلمێنن کە مرۆڤی سپی لە ڕەسەنێکی جیاوازە و جارێکی تر تیۆری مرڤی ئاری بەجۆرێکی تر سەرهەڵبداتەوە، بۆیە ترسی ئەوە هەیە کە ڕۆژێک لە ڕۆژان  شتێک بدۆزرێتەوە و بەکار بهێنرێت بۆ مەبەستی ڕەگەز پەرستی و نانەوەی ئاژاوەیەکی گەورە لەنێوان مرۆڤەکاندا، نۆوا هەراری لە کتێبەکەیدا بە ناوی ؛ ساپیان، ئەمە بە مەترسیەکی گەورە دادەنێت. بەلام ئەگەر هۆکارەکەش ئابوری و دیمۆگرافی بێت ئەوا مرۆڤی سپی لە بەرپەرچ دانەوەی ئەو تیۆریەو دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەک بۆ ڕێگری کردن لە روداوێکی نەخوازراوی ئاوا کە جیاوازی بخاتە نێوان مرۆڤەکان، کۆمەڵگەیەکیی مولتی ئێتنیان پێکهێناوە وەک ئەوەی دەیبینین لەئەوروپا و لەئەمەریکادا، تێکەڵبونێکی بەجۆرێک کراوە لە نێوان هەمو جۆرە مرۆڤی کیشوەرەکانی تردا  کە دوای چەند جیلێکی تر ئەو مرۆڤە ئەوروپیە جاوشینەی کە ئەمڕۆ دەیبینین بونی نامێنێتو مرۆڤێکی نوێ دێتە کایەوە کە تێکەلە لە هەمو ڕەگەزێک. هەرچەندە لەئەوروپا ناسیۆنالیستەکان ئەمەیان پێ ناخۆشەو لە ڕۆژهەلاتیش ئیسلامیەکان خۆیان مەلاس داوە کە گوایە ئەوروپا دەکەنە ولاتێکی ئیسلامی، ئەمانە هەموی خەو و خەیاڵی مرۆڤی نەخۆشن.  ئەمڕۆ لەفەرەنسا لەلای گەنجان بۆتە جۆرێک لە مۆدێلی دڵگیرو سەردەمی کە ئەگەر تۆ یەکێک لەباوکو دیکت لە رەگەزێکی تر بێت ئەوا وەک شتێکی جوانو مۆدێرن دەبیرێت.
ئەگەر جاران باسی ڕەگەزپەرستی دەکرا بۆ نمونە کەچۆن کەسێک بۆ کارێک هەڵنابژێرن لە ئەوروپا لەبەر ئەوەی کە لە رەگەزێکی جیاوازە، ئێستاکە باسی جیاوازی کەڵچەری دەکرێت، لەبەر ئەوەی  کە کەڵچەرەکەی جۆرێک هەڵسوکەوتی پێ داوە کە بۆ ئەو کارە نابێت و کەسێکی بە کارەکتەر دەریای ناوەڕاستە، وەک چۆن لە ئەمەریکا دەڵێن مەکسیکیەکان بۆ هەندێک کار باشترن،  ئەم  بۆچونەش کاری کردۆتە سەر هەڵسو کەوتی پۆلیسێکیش کە کە بەجۆرێکی تر سەیرت بکات کە کاتێک تۆ رەنگی دەموجاوت جیاوازە، خۆ لەنێوان ئەوروپیەکانیشدا ئەو جیاوازی کارێکتەرو هەڵسوکەوتە هەیە کەدەبێتە هۆی ئەوەی کە تۆ بۆ کارێک بشێیتو بۆ کارێکی تر نەشییت، ، موشکیلەکە ئەوەیە کە بیانیەکە هەر خێرا دەیبەنەوە بۆ موشکیلەی ڕەگەزپەرستی، نەخێر موشکیلەی جیاوازی کەڵچەریە، بۆ نمونە کاتێک دەبینیت باوکێکی ڕۆژهەلاتی بەسەر مندالە دو ساڵیەکەیدا دەقیژێنێت و منداڵکەشی زراوی تۆقیوە لەباوکی و تێ ناگات بۆچی باوکی ئاوا دەقیژێنێت بەسەریدا و لەهەمان کاتا باوکی بەرامبەر بە کامێراکەی لەسەر فەیسبوک زەردەخەنە دەیگرێت، لەبەر ئەوەی کە باوکی بە مەبەستو بۆ قازانجی کوڕەکەی دەیکات هەتاوەکو مندالەکەی بکاتە سەگێکی هارو بتوانێت بەیانی لەگەل کوڕی گەڕەکدا بەرگری لە خۆی بکات . ئەمەش کەلچەرێک فێری کردوە،  لەکاتێکدا ئەم جۆرە پەرەوەردەیە لە ئەوروپا جێگەی گاڵتە جاڕیە، بەگوێرەی نۆوا هەراری دەڵیت خەڵکی دەڵین گوایە موسڵمانان تۆلێرەنسیان نیە بەلام ئەگەر سەیری مێژوی عوسمانی سەدەی شانزە بکەین ئەوان زیاتر تۆلێرەنستر بون لە ئەوروپای ئەو سەردەمە بەڵام ئەمڕۆ پێجەوانە بۆتەوە. پێ دەچێت ئێمەش وەک گەردیلەکان هەڵسوکەوت بکەین، بڕیار لەسەر کەڵچەرو هەڵسوکەتمان ئەدەین بەگوێرەی ئەوەی بەرامبەرمان بۆئەوەی نەکەوینە خاڵی سفری ململانێ .
هەمو گەلانی جیهان  سەردەمێک لە مێژویاندا پەلیان هاویشتوە بۆ داگیرکردنی گەلانی تر، بە جینۆساید کردنیانو بە کۆیلە کردنیان بەلام ئەگەر مرۆڤی سپی لە گەڕان بەدوای زانستو لێکۆڵینەوە و داهێناندا چەندەها تاوانی کردوە، لەهەمان کاتا هەر خۆیشی فکرەی مافی مرۆڤو مرۆڤ دۆستی  بلاودەکاتەوە و نمونەیەکی جوانی کۆمەڵگەیەکی داهاتومان بۆ دەڕەخسێنێت بە تێکەڵکردنی ئێتنیە جیاوازەکان کە مۆدێلێکی گرنگە بۆ نەهێشتنی جیاوازیەکانمان، ئەم نمونەیەش ئەمڕۆ بەهۆی هەندێک هۆکارەوە لەوانە ئیسلامی سیاسی  کە مەبەستی تێکدانی ئەو مۆدێلەیە، لەئەوروپاش هەندیک لە ناسیۆنالیستەکان، خستویانەتە بەر مەترسیەوە .
بە گوێرەی نۆوا هەریری جیاوازی کەڵچەری لەگەڵ ڕەگەز پەرستیدا ئەوەیە کە ڕەگەزپەرستی زانستێکی ڕاست نیە و ئێمە جیاوازا نین وەک ئەوەی دەیزانین. بێگومان ئێمە ناڵێین کە ڕەگەزپەرستی نیە، ئەگەر لە رابوردودا ڕەگەز پەرستی بەبیانوی گوایە جیوازی ڕەگەزەوە بوە ئێستاکە بە بیانوی چیاوازی کەڵچەریش جارێکی تر لەهەندێک حالەتا دەبێتەوە بە جۆرێک لە ڕەگەز پەرستی.
نۆوا هەراری لەسەر ئەم مۆدێلەی کە ئەوروپا لەسەری دەڕوات، دەڵێت ؛(  موجازەفەیەکی گرنگە بۆ ئەوروپا کە ئایا ئەتوانێت کەسانێک زۆری بیانی بهێنیتە سەر خاکەکەی بەبی ئەوەی کە ئەوان کەڵچەرەکەی لەناو نەبەرن ؟ خۆ ئەگەر شتێکی وا رویداو ئەم مۆدێلە سەری گرت، ئەوا دەبێتە مۆدێلێکی جیهانی و هەمو گەلانی تر کۆپی دەکەنەوە، بەڵام ئەگەر سەرنەکەوێت ئەوا  دەبێتە کارەساتو وەک ئەوەی بەرەو شەڕێکی جیهانی بڕۆین، لەبەر ئەوەی کە ئەگەر ئێمە نەمان توانی لەگەڵ یەکتردا بگونجێین و چارەسەرێک بدۆزینەوە کەواتە چۆن دەتوانین چارەسەریک بدۆزینەوە لە کاتێ هەڵگیرساندنی ناکۆکیەکی گەورە لەنێوان گەلاندا ؟

About دیدار عثمان

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …