نووسینی/مەزن ڕێبوار هۆگر
قل هو اللە احد.لم یلد ولم یلد. لا الە الا اللە و محمد رسول و نبې.
ئەم چەند دێرەی سەرەوە بۆ زیاد لەسەدەیەک دروشمی مەترسیدارترین گرووپی ئیسلامی بوو، کە ببوونە مایەی مەترسی بۆسەر تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. لە دەرمان فرۆشتنەوە بوون بە خوێنڕێژ و خوێنی هەزاران کەسی تاوەنبار و بێ تاوانیان ڕشت .
وشەی حشاشین یان ئەساسین بە واتای چی دێت؟
ڕەگ و ڕیشەی وشەی ئەساسین ئەگەڕێتەوە بۆ وشەی “اساسیون”ی عەرەبی کە لە وشەی (اساس) وەرگیراوە بە واتای ڕێسا دێت و (ون)ی کۆتایی نیشانەی جمع مذکر سالمە لە زمانی عەرەبی کە بە کوردی نیشانەی کۆی نێرە پێکەوە ئەبێتە (پیاوانی ڕێسا) بەڵام ڕێسای چی؟ ڕێسا لێرەدا بەواتای ڕێسای ژیان دێت واتا پیاوانی ڕێسای ژیان . هەرچی وشەی حشاشینە لە وشەی “حشاش”وەرگیراوە کە بەواتای ئەوەدێ کەسێ حەشیش بەکاربێنێ یان بیکێشێت. لێرەدا واتایەکی تری هەیە و مەبەست لێی دەرمانفرۆشانی گەڕۆکن کە لە ئێران هەبوون و بە دنیادا گەڕاون و باشترین دەرمانیان پێشکەشکردووە کە لە پێکهاتەیدا (حەشیشە و ڕۆنی بی) هەبووە لە ئینگلیزی بە Assassin´s ناسراون کە ڕەگی ئەم وشەیەش هەر لە وشەی (ٲساس)ی عەرەبی وەرگیراوە. لە پەرتووکە مێژووییەکان چۆن ناویان هاتووە؟ حەشاشیەکان لە کتێبەکانی (سر الاسرار)واتا نهێنی نهێنیەکان کە بەشێکە لە نووسینەکانی خۆیان بە حەساسیە نزاریەکان ناویان هاتووە. وشەی حساس لە وشەی حسن وەرگیراوە کە ئاماژەیە بۆ ناوی حەسەن السباح ی دامەزرێنەر و ئیمامی گەورەیان.
لە کتێبی secret of crausade ی ئۆلیڤەر باودن کە باسی حەشاشیەکانی سوریا ئەکات بەم شێوەیە پێناس کراون people who are faithul to the foundation. مارکۆ پۆلۆ و نیکۆلۆپۆلۆی باوکی بە بانگهێشتکاران ناوی حەشاشیەکانیان هێناوە. پۆل ئامیری نووسەری بەناوبانگ بە حەشاشیەکان و خۆبەختکاران ناوی هێناون. محمد صادق کوردستانی نووسەرێکی فارسە و ئیمام بووە لە کتێبی (کلمات-وشەکان)بە ئەساسن ناوی هێناون کە بەواتای پیاوانی ڕێسای ژیان دێت. کەواتە ئێستا ئەساسنەکان کێن؟ گرووپێکی موسڵمانی شیعەمەزهەبی شوێنکەوتەی ڕێبازی ئیسماعیلی نیزاری و باطنیەت بوون لەساڵی ۱۰۹٤ -۱۰۹٦ لە لایەن حسن السباح لە قەڵای ئەلەموت لە ئێران دامەزرا،پاشانیش بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تەنانەت ئەوروپا و بەشێکی ئاسیاش بڵاوبوونەوە. ئامانجی ئەم گرووپە گێڕانەوەی ئازادی بوو بۆ ئێران چونکە بەبڕوای ئەوان عەرەب داگیرکەر و لەناوبەری کلتور و مێژوو و زمانی گەلانی ئێران بوو . هەر بۆیەش دژایەتی عەرەبە سوننە مەزهەب و سەلجوقیەکان کە ئەوانیش هەر سوننە بوون ئەکرد.
شوێن و بارەگاکانی حەشاشیەکان … حەشاشیەکان بۆ سەلامەتی گیانیان پشتیان بە شوێنی سەخت ئەبەست هەر بۆیەش قەڵاکانیان بەسەر لوتکەی چیاکانەوە دروست ئەکرد ،نموونەی قەڵاکانیان… قەڵای ئەلەموت(هێلانەی هەڵۆ) لە ئێران قەڵای مەسیاف لە سوریا ئەم دوو قەڵایە مەڵبەندی سەرەکی بوون هەروەها قەڵای تەبەس و نەوەهان و شرین شام و ڕەودەهان و بەس مەڵبەندی خۆبەختکاران بوون. ٭٭بەداخەوە ئەم قەڵایانە زۆربەیان نەماون یان تەنها بناغەکەیان ماوە و ئەوی تری ڕوخاوە لەساتی هاتنی مەگۆلەکان بۆ ئێران و عێراق و شام. بانگهێشتکارانی نێو حەشاشیەکان یان ئیمامەکان کێن؟
ئیمامی گەورە (حسن سباح ۱۰٥۰-۱۱۲٤)
کیا بۆزور ئومێد (بانگهێشتکار)
محمد بۆزور ئومێد(بانگهێشتکار)
شێرزاد قهرستانی (بانگهێشتکار)
جەلالەدین حەسەن (بانگهێشتکار)
مالیک کوردستانی (ئیمامی نیزامیە)
ڕاشد عبداللە سینان (ئیمامی مزگەوت)
کەریم شا پەهلەوی(ئیمامی مزگەوت)
شەرەفەدین توسی(زانا ی نیزامیە)
موسا درەخشانی (بانگهێشتکار)
ڕۆمی حەلەبی(ڕاوێژکاری گەورە)
عەلی بن ابو طالب (ڕاوێژکاری نیزامیە)
یوسف تەبەسی(ئیمامی بانگهێشتکار)
محمد تەبەسی (ڕاهێنەری سەربازی)
کەریم توسی(ڕاهێنەری سەربازی)
شازاد کیان (ڕاهێنەری سەربازی)
عەلی کەرمەنی(ئیمامی نیزامیە)
اسماعیل تورکانی(زانای ئاینی)
سوڵتان شا(زانای ئاینی)
لوقمان حەکیمی(زانای ئاینی)
ئەو زانایانەی ماستەریان هەبوو لە شەریعەتی ئیسلامی بریتیبوون لە … محمد پەهلەوی شاباز عەباسی عەلی فیدائی تورکان فیدائی شەکرستانی جاهید ڕودانی عومەر کوڕی طاهیر ئەم زانایانەی خاوەن بڕوانامەی ماستەربوون لە میسر خوێندبوویان و هەمووشیان زیاد لە ۱۰۰ بۆ ۲۰۰ کتێبی شەرعیان لەبەربوو کاریان پەروەردەکردنی منداڵ بوو لە تەمەنی ٥ ساڵی بە دەستووری ئیسلامی هەر لە زووەوە فێری نوێژیان ئەکردن و قورئانیان پێ لەبەر ئەکردن بۆی خۆشەویستی بۆ ئیسلام لە ناخیاندا پەروەردە بکەن. پاشان ئەو دەستە ئیمام و بانگهێشتکار و زانایانەی لیستەکەی سەرووتر ئەرکی پەروەردەییان ئەگرتە ئەستۆ. هەر تاکێک توانای خوێندنی قوڵی هەبا بۆ ئیسلام ئەچووە زانینگەی نیزامیە یان زانینگەی تەلا لە مەسیاف تا زاناکانی ئەوێ فێریان بکەن . کار و چالاکی فیدائیەکان یان خۆبەختکاران دەوروبەری سەدەی یانزەی زاینی کۆمەڵەی شاخ دەرکەوتن کە دژی سوننە مەزهەبەکان کاریان ئەکرد ئەمانە بە نیزاری یان ئیسماعیلیەکان ناسرابوون و ڕێبازی باطنیەتیان پەیڕەو ئەکرد . توانیان چەندین قەڵای سەخت لە ژێر دەست سەلجوقیەکان دەربهێنن و بیکەن بە بارەگای خۆیان ئەمەش ساڵی ۱۰۹٤ بۆ ۱۰۹٦ز بوو.لەم کاتەدا قەڵای ئەلەموت کرایە بارەگای سەرەکی حەشاشیەکان ی ئێران و قەڵای مەسیاف یش هی حەشاشیەکانی سوریا.