Home / مێژووى جیهان / رەزیلترین ژن لە مێژووی مرۆڤایەتیدا

رەزیلترین ژن لە مێژووی مرۆڤایەتیدا

خەندان-

هێتی گرین ئەو ژنە ئەمەریکیەی لە 81 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، دواتر بەهۆی رەزیلییەوە ناوی چووە ناو کتێبی گینسەوە.

رەزیلی یەکێکە لە سیفاتە خراپەکان، کە وادەکات مرۆڤ هەرچەندە خاوەنی پارەیەکی زۆر بێت، بەڵام نەتوانێت چێژ لە ژیان ببینێت، وەک هێتی گرین ئەو ژنەی کە لە ساڵی 1834 لە ئەمەریکا لەدایکبووە بە دەوڵەمەندترین خانمی سەردەمی ئاڵتونی ناسراوە و لەساڵی 1916 کۆچی دوایی کردووە.

سەرەڕای ئەوەی ناوبراو لە ژیاندا نەماوە، بەڵام لە ئێستادا سەروەتەکەی بە 100-200 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت، بە جادوگەرەکەی شەقامی وۆڵ ستریت ناسراوە، چونکە لەو سەردەمەدا ئەو ناوچەیەی بوژاندبووەوە و بە تەنها لە یەک ژووری بانکێکدا لە نیویۆرک کارەکانی رۆژانەی ئەنجامدەدا.

لە باوکیەوە بڕی 7.5 ملیۆن دۆلاری بۆ ماوەتەوە لە ساڵی 1865، خاوەنی زیاتر لە هەشت هەزار پارچە زەوی بووە، لەهەمانکاتدا پشکی لە چەندەها کۆمپانیای هێڵی ئاسنین هەبووە.

کاتێک لە تەمەنی 33 ساڵیدا ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ  ئێدوارد هێنری گرین پێکدەهێنێت کە لە خێزانێکی دەوڵەمەندە، بەڵێنامەیەک بە هاوسەرەکەی واژۆدەکات، بۆ ئەوەی هیچ لە سەروەت و سامانەکەی بۆ خۆی هەڵنەگرێت.

هەردوو هاوسەر دەبنە خاوەنی دوو کوڕ، بەڵام یەکێک لە کوڕەکانی قاچێکی لەدەستدەدات، بەهۆی ئەوەی قاچی دەشکێت و لە نۆرینگەیەکی خراپ و هەژارانە بۆی چارەسەردەکات، چونکە ئەو دایکە نایەوێت خەرجیەکی زۆر بدات، هەربۆیە قاچی کوڕەکەی دەبڕێتەوە.

زۆربەی ژەمەکانی هێلکەی کوڵاوی خواردووە، بە گوێدرێژ هاتوچۆی کردووە، لەبری ئەوەی ئۆتۆمبیل بکڕێت، بەردەوام یەک جۆر عەزی رەشی پۆشیوە، کاتێک بەشێکی پیس بووە، بەتەنها ئەو بەشەی شتووە و خاوێنی کردووەتەوە بە سابون، بۆ ئەوەی پاکەرەوەی زۆر بەکارنەهێنێت.

لەلایەکی دیکەوە لەو سەردەمەدا کاتێک پوری کۆچی دوایی دەکات، وەسێتنامەیەک جێدەهێڵێت بۆ ئەوەی سەروەتەکەی کە دوو ملیۆن دۆلارە بخرێتە کاری خێریەوە، بەڵام دواتر هێتی لە دادگا سکاڵا تۆماردەکات و دۆسیەکە دەباتەوە، ئەو بڕە پارەیەش بۆخۆی دەبێت.

هەربەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی ” arabic.rt” لەو سەردەمەدا ژن بەتەنها گەشتی نەدەکرد، بەڵام هاتی کاتێک گەشتی کردووە، هەزاران میلی بڕیوە بەتەنها، بۆ ئەوەی خەرجیەکی زۆر نەدات، جگە لە چەندین چیرۆکی دیکە کە دەربارەی رەزیلی ئەم ژنە باسکراوە، هەربۆیە لە مێژوودا ناوی دەمێنێتەوە و لە کتێبی گینسدا بە رەزیلترین ژن دەناسرێت.

 

About دیدار عثمان

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …