Home / مێژووى جیهان / شارستانیەت / تەلەفزیۆن و مۆبایلەکان و ڕۆبۆت و ڕادیۆکان لە بیرۆکە سەرسورهێنەرەکانی ئەم زانایە بوون

تەلەفزیۆن و مۆبایلەکان و ڕۆبۆت و ڕادیۆکان لە بیرۆکە سەرسورهێنەرەکانی ئەم زانایە بوون

 xezan-sa-53

خێزان
نیکۆلا تێسلا داھێنەر و ئەندازیاری میکانیکی و کارەبای و فیزیازانی سربی ئەمریکی لە شاری سمیلجان لە کرواتیا لە دایک بووە لە ساڵی ١٨٥٦، ئێستا سمیلجان بەشێکە لە کرواتیا پێشووتر لە ژێر دەسەڵات و سنوری پاشای نەمسا بوو، باوکی تێسلا قەشە بوو ھەرچەندە دایکی بێ ئیش و کار بووە و خوێندەوارییەکی ئەو تۆی نەبووە بەڵام خاوەنی مێشکێکی بەھێز بووە و وە ئارەزووی لە بەکار ھێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنی و میکانیکیەکان بووە، تێسلا دوا تر رەگەزنامەی ئەمریکی وەرگرتوە، بەھۆی داھێنان و شۆڕشەکانی لە بواری فیزیا و کارەبا و میکانیک و بە تایبەت لە ووزەی کارۆموگناتیسی ئەویش لە کۆتای سەدەی ١٩ و سەرەتاکانی سەدەی ٢٠ م ناوبانگی دەرکرد.

ساڵانی دەست بەکاربوون (١٨٨١-١٨٨٤)
تێسلا سەرەتای دەست بە کار بوونی وەکو داھێنەرێکی سەرەتای ھاتە پێش وە ھەروەھا ئەندازیاری کارەبا بوو کاتێک لە ئۆفیسی سەنتەری تەلەگرافی لە ناوچەی بۆدابست کاری دەکرد ئەویش لە ساڵی ١٨٨١، بۆ ساڵی ١٨٨٢ پەیوەندی کرد بە کۆمپانیای Continental Edison لە پاریس لەو ماوەدا بە پێ ی ھەندێ ھەواڵ و راپۆرت بێت کە بڵاو بوو بوویەوە تێسلا باسی لەوە کرد بوو کە ھەستاوە بە کێشانی نەخشەی بنچینە و بنەماکان بواری کارۆموگناتیسی گۆراو، کە وەکو دیارە ئێستا لە زۆرێک لەو ئامێرانە بەکار دێت کە لەسەر بنچینەی کارۆموگناتیسی کار دەکەن، ئەم داھێنانە سەرەتا بوو بۆ ھاتنە ناو جیھانی تەکنەلۆجیا و ھەروەھا دروست بوونی ئاژاوەش لە ھەمان کاتدا لەگەڵ ئەدیسۆن و چەند لایەنێکی تر، ھەر ئەم داھێنانە بوویە ھۆی بناغەی ئامێر و تەکنەلۆجیاکانی ئێستا و داھاتوو، وەکو یەکەم مەکینەی دروست کرد لەسەر بنچینەی کارەبای تەزوو گۆر پاشان بەرەو نیو یۆرک ئەویش لە ساڵی ١٨٨٤ ھەموو ئەمانە لە تەمەنی گەنجێتیدا ئەنجامی دان تێسلا داوای لە ئەدیسۆن کرد بوو کە وەکو کارمەند لای خۆی وەری بگرێت و بیبات بەرەو نیو یۆرک. ئەدیسۆنیش وەری گرت و بە یەکەوە بەرەو نیو یۆرک گەشتیان کرد، خەوی مناڵی تێسلا ئەوە بوو بتوانێت بچێت بەرەو ئەمریکا و دەست بەسەر ووزەی تاڤگەکانی نیاگارادا بگرێ.

تاقیگەی تێسلا بۆ رووناکی کارەبای و دروست کردن
ھەندێ جار وتراوە تێسلا لەگەڵ ئەوەی زانایەکی زۆرر زیرەک و درەوشاوە بووە لە ھەمان کاتیشدا پیاوێکی بازرگانی فاشیل بوو ” لەوە ئەچێ حەزی لە بازرگانی نەکردبێ ” ھەرچەندە داھێنانەکانی لە رووی بازرگانیەوە دەکرا سامانێکی زۆر کۆبکەنەوە، بەڵام ئەدیسۆن پیاوێکی بازرگان بوو وە ھەمیشە لە ھەوڵی سامان کۆ کردنەوە بوو لەگەڵ ئەوەی داھێنەریش بوو بەڵام بەراورد بە تێسلا داھێنانەکانی ئەدیسۆن وەکو شتێکی سادە بوون ئەمانە و ھەندێ ھۆکاری بیر کردنەوە و ئایدۆلۆجی جیاوازیان وای لێ کردن نەتوانن زۆر بە یەکەوە بمێننەوە ئەمەش بووە ھۆکاری ئەوەی تێسلا دوای ماوەیەک کارەکەی وازبێنێت و کارگەکەی ئەدیسۆنی جێ ھێشت تێسلا ھەتا کۆتای ژیانی کە نزیکی ٥٩ ساڵ دەبوو ھەستا بە دروست کردنی تاقی گەیەکی تایبەتی خۆی لە ژێر ناوی ” Tesla Electric Light and Manufacturing ” تاقیگەی تێسلا بۆ رووناکی کارەبای و دروست کردن ھەر لەوێ بوو تیشکە ئێکسی دۆزیەوە و تاقی کردنەوەی لەسەر خۆی کرد و وە ھەروەھا تریشقەی کارەبای و گلۆپی نیۆن و فلۆرینستینی دروست کرد و وە ھەندێ تاقی کردنەوە و داھێنانی تر کە تەنھا خۆی لێی تێدەگەشت، دوای ئەوەی تێسلا گەشتێک بەرەو کۆلۆرادۆ دەکات پاشان دوای ماوەیەک دەگەرێتەوە بۆ نیویۆرک لەگەڵ بەرەو پێش چوونێکی زۆری زانستی تێسلا لە زانستی ” تۆڕباین ” دا پاشان یەکەم ناوەند یان بلێین وێستگەی ووزەی کارۆئاوی دروست کرد ئەویش لەسەر تاڤگەکانی نیاگرا لە ھەمووشی گرنگ تر تەواو کردنی سیستەمی تەزووی گۆراو بوو.

پەراوێز خستنی تێسلا
چیرۆکی پەراوێز خستنی تێسلا لە ساڵی ١٨٨٤ ەوە دەستی پێکرد تێسلا ھەڵسا بە دۆزینەوەی ئامێرێکی نوێ کە توانای دروستکردنی تەزووی A.C ھەبوو (کە زۆر باشتر بوو لە تەزووی D.C) پاش ئەم دۆزیینەوەیە ئەدیسۆن وای بۆ چوو کە پێشکەوتنی دۆزینەوەکانی تێسلا دەبێتە ھۆی رکابەریەکی گەورە بۆ دۆزینەوەکانی خۆی بۆیە ئەدیسۆن تەنھا بە دژایەتی کردنی دۆزینەوەکەی تێسلا نەوەستا، بەڵکو دەستی کرد بە بانگەشە کردن دژی تیسلا و وای بڵاو کردەوە کە تەزووی A.C مەترسیەکی گەورەیە لەسەر ژیانی مرۆڤ وە تێسلاش ھۆکاری سەرەکی ئەم مەترسیەیە. ئەدیسۆن خاوەنی سەرمایە و ناوبانگێکی زۆربوو کە یارمەتی دەربوو بۆ بڵاوکردنەوەی بیرۆکەکانی لە دژی تیسلا لەبەرامبەردا تێسلا سەرمایەکەی بەشی سەرکەوتنی دۆزینەوەکانی نەدەکرد ئەدیسۆن رایگەیاند کە شەڕی ئەو لە دژی تێسلا نیە بەڵکو لە دژی تەزووی A.C یە (یاخود بەمانایەکی تر لە دژی زانستە) پروپاگەندەکانی ئەدیسۆن زۆری نەخایەند کاتێک لە ساڵی ١٨٨٨ تیسلا جۆرج ویستھاونس ی دۆزییەوە کە پیشتگیری لە دۆزینەوەکانی دەکرد و بووە پشتگیرییەکی باش بۆی و لە ساڵی ١٨٩٧ شەری نێوان ئەدیسۆن و تیسلا بە سەرکەوتنی تێسلا کۆتایی ھات کاتێک جیھان تەزووی A.C بەکارھێنا لە جیاتی تەزووی D.C.

پێشبینی و بینینەکانی تێسلا
تێسلا بە گەورە ترین زانا و داھێنەری مێژوو بە درێژای سەدەکان دانراوە و ھیچ گومانێکیش لە لێھاتووی ئەم کەسە نییە، پێش بینی و بینینەکانی تێسلا زۆر گەورە تر و لە پێشتر بوو لە چاو ئەو سەدەیەی تێیدا دەژیا،ھەروەھا زۆر لە پێش زاناکانی تر بوو کە ئەو کاتە گەورەترین ڕکابەری ئەدیسۆن بوو ھەروەھا پەیوەندیەکی زۆر کاڵی لەگەڵ ئەنیشتاین ھەبوو بەڵام بە بینین چاویان بە یەک نەکەوتووە، سەرەتای خوێندن لە قوتابخانەیەک بە ناوی پۆلیتەکنیک بووە پاشان خوێندنی زانکۆشی لە براگ تشیکیە تەواو کردوە و بڕوا نامەی وەرگرتوە، سەرەتا لەگەڵ فیزیا و بیرکاری خۆی خەریک کردوو شارەزایەکی زۆر باشی ھەبوو بەڵام زوو بە زوو بیر کردنەوەی گۆڕا و ھاتە ناو بواری کارەبا و میکانیک چونکە کارەبا شتێک بوو لای ئەو تووشی سەرسورمانی کرد بوو.

تێسلا لە کاتی کتێب خوێندنەوە لە تاقیگەکەی


گەڕانەوەی نازناوی دۆزەرەوەی رادیۆ
لە ساڵی ١٨٩٨ بە ھۆی ئەوەی تێسلا ھەوڵی گەڕانەوەی نازناوی دۆزەرەوەی رادیۆی دا بۆ خۆی کە لێی دزرابوو، کارگەکەی تێسلا لەلایەن دەستێکی نادیارەوە ئاگری تێبەردرا و بە ھۆیەوە گشت کەل و پەل و دۆزیینەوەکانی ناوی لە ناو چوون. لەماوەیەکی کەمدا تێسلا توانی گشت کەلو پەلەکان دروست بکاتەوە و دەستبکاتەوە بە دۆزینەوەکانی. لە ساڵی ١٩٤٩ دادگایەکی ئەمەریکی مافی دۆزەرەوەی رادیۆی گەڕاندەوە بۆ تیسلا کە خاوەنی ئەسڵی دۆزەرەوەکەبوو و لە ساڵی ١٨٩٣ دۆزی بوییەوە لە جیاتی مارکۆنی کە لە ساڵی ١٨٩٤ دۆزینەوەی ڕادیۆیکە ئاشکرا کردبوو، وبەھۆیەوە توانی بوی خەڵاتی نۆبڵ لە فیزیا بە دەست بھێنێت لەساڵی ١٩١٦ بڕیاردرا خەڵاتی نۆبڵ لە فیزیاو بە ھاوبەشی بدرێتە ئەدیسۆن و تێسلا بەڵام ھەریەکەیان رەتیان کردەوە خەڵاتەکە لەگەڵ ئەوی تردا وەربگرێت.


دیزاین و نەخشە کێشان لە مێشکیدا
وێنەی ڕاستی گیراوی ڕاستی تێسلا لە ژێر یەکێ لە ئامێرەکانی دانیشتووە کە پریشک و تریشقە دەرچووەکەی ملیۆنەھا ڤۆڵت بووە بەڵام تێسلا بە ئاسایی دانیشتووە و کتێب ئەخوێنێتەوە ئەویش لەبەر ئەوەی دەستی گرتوە بە سەر تەزوو و ڤۆڵتیەکەدا و دەزانێ چۆن کار دەکات، تێسلا لە شەو رۆژێکدا تەنھا ٢ کاتژمێر خەوتووە، زۆرینەی کاتەکانی بە کتێب خوێندنەوە و داھێنان بەسەر بردووە، تێسلا زۆرینەی داھێنانەکانی لە رێگەی خەیاڵ و بینینی ناو مێشکی بووە وە زۆر پەیوەست بوە بە کتێبی پیرۆزی مەسیح ھەروەھا یەکێک بووە لەو زانایانەی خاوەنی مێشکی فۆتۆگرافیک Photographic Memory بوون لە ناومێشکی دا بە شێوەی ٣ دووری دیزاینی تەنەکانی کردوە پێش ئەوەی ئامێرێک یا تەکنەلۆجیایەکی نوێ ی دروست کردبێ ئەوا دیزاین و تایبەت مەندیەکانی لە مێشکی خۆی دا نەخشە کێشاوە پاشان نموونەکەی بە دەستی دروست کردوە. کاتێک بابەت دەھاتە سەر زانست و داھێنان و زیرەکی ئەوا تێسلا لە پێش ھەموو مرۆڤێکەوە بوو بەڵام لە بواری بازرگانی دا لاواز بوو چونکە بە جۆرێک کاری دەکرد دەی ویست ئەوەی دروستی دەکات و داھێنانی تێدا دەکات خەڵکی بە ئاسانی و بێ پارە بتوانن سوودی لێ وەرگرن.

داھێنانە دیارەکانی تێسلا کە لە ژیانی ئەمرۆدا بەکاردێن:
تەزوی گۆراو ” Alternating Current ”
دەست گرتن بە سەر ڕووناکی دا ” Light ”
تیشکە ئێکس ” X-Ray ”
ڕادیۆ و شەپۆلی ڕادیۆی ” Radio ”
کۆنترۆڵ ” Remote Control ”
ماتۆڕی کارەبای ” Electric Motor ”
ڕۆبۆت ” Robotics ”
لەیزەر ” Lazer ”
پەیوەندیە بێ وایەرەکان ” Wireless Communications ”
ووزەی بێ وایەر ” Wireless Energy ”
ووزەی ئازاد و خۆڕای ” Limitless Free Energy ”
سیستەمی گۆڕین و کەشوو ھەوا ” Haarp ”
مایکرۆوەیڤ ” Microwave ”
تەلەفیزیۆن ” TV ”
کۆیلی تێسلا ” Tesla Coil ”
ڕادار ” Radar ”
مایکرۆسکۆپی ئەلیکترۆنی ” Electric Microscop ”
گڵۆپی نیۆن ” Neon Bulb ”
گڵۆپی فلۆرین ” fluorescent bulb ”
لەرەلەر کەری تێسلا ” Tesla oscillator ”
تیشکی مەرگ ” Death Ray ”
کەمترایڵ ” Chemtrail ”
بیرۆکەی مۆبایلە زیرەکەکان” Smart phone ”

تێسلا کۆیل The Tesla coil wireless transmitter


کۆتاییەکی ناخۆش

گومانی تێدا نیە تێسلا یەکێ بووە لە زیرەک ترین و خەیاڵی ترین مرۆڤ کە لەسەر زەوی رۆشتووە، لەسەر چەند سایتێکی فەرمی ئەم پڕوپاگەندە نوسراوە باس لە مردنی تێسلا دەکات:
کە بە تەنھا مردوە لە ژوورەکەی خۆی دا ژووری ژمارەی ٣٣٢٧ لە ھوتێلێکی نیو یۆرک سیتی ئەویش ژنێک پێی زانی دوای ئەوەی چوویە ژوورەکەی لەسەر دەرگای ژورەکەشی نوسرا بوو do not disturb واتە ئیزعاجم مەکە کە ٢ رۆژ پێش مردنی ئەو نوسینەی دانا بوو، دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت کە بەھۆی گیرانی دەمارە خوێنبەرەکانی دڵی و ئەویش جەلتە لێی دا بوو بە، ھەر دوو رۆژ دوای ئەوە FBI ی ژوورەکەی تێسلایان گرت و زانیاری و نوسراوەکانی تێسلایان برد.

دەوترا FBI و CIA دژی تێسلا بوو ھەر گومان لەوان ھەبوو چەند سالێک پێشتووتر کاتێک تێسلا گەنج بوو تاقیگەکەیان سوتاند ڕاستە تێسلا دانیشتووی ئەمریکا بوو بەڵام ئەوان چارەیان نەویست، چونکە تێسلا داھێنانەکانی بواری جەنگی نە دەدایە دەستی ئەڵمانیا و ئەمریکا وە ویستی ووزەی کارەبا بکات بە خۆرایی وا بکات کارەبا پارەی پێ نەدرێ، دەسەڵات داران ئەمەیان نەویست بۆیە خەونەکەی تێسلا نەھاتە دی. ڕاستی تێسلا بەو شێوە نەکوژرا بەڵکو خنکێنرا، ئۆتو سکۆرزنی otto skorzeny ” ١٩٠٨ – ١٩٧٥ ” کە زابتێکی دەزگای ھەواڵگری و کردەوە تایبەتەکان بوو لە ھێزە یەکگرتوەکانی نازی SS ی ئەڵمانی لە جەنگی جیھانی دووەم دا تێسلای خنکاند لە تەمەنی ٨٦ ساڵیدا.

کەسێک ھەبوو بە ناوی Eric Bermen کە ھاورێ ی Greg Syzmanski قسە بەیەکەوە دەکەن ئێریک بە گریگ دەڵێت کە ئاشکرای کردوە چۆن ھاوڕێ کچەکەی کچی ضابتی پێشووی نازیە یەکگرتوەکانی SS بووە ئەویش ئۆتو سکۆرزنی پاشان ئۆتوی لە ئەمریکا بینیوە کە لە وێ ژیاوە بۆ چەند ساڵێک وەکو دارتاش کاری کردوەکە رەگەزنامەی پێ دراوە لە لایەن CIA دوای جەنگی جیھانی دووەم، ئێریک ھەندێ جار ناوێکی ساختەی بەکار دەھێنا بۆ خۆی ئەویش ئێریک ئۆریۆن بوو گوێ ی لە دانپێدانانی تەواوی ئۆتو سکۆرزنی بووە بە نھێنی لەگەڵ ھەندێک ئەندامی کارا، کاتێک پیر بوو نزیک بوو لە مردن باسی ئەوەی کردوە کە چۆن تێسلای کوشتوە بە بەڵگەوە لەگەڵ سەدان وێنە، لە نێوان زیاتر لە ١٠٠ بەڵگە و دانپێدانانی گەورە ئێریک گوێ ی لەوە بوو کە سکۆرزنی بە شێوەیەکی شاراوە بە دەستی خۆی تێسلای خنکاندوە لە رۆژی ٦ ی مانگی ١ ساڵی ١٩٤٣ بە یارمەتی ھاورێیەکی بە ناوی راینھارد گیڵن Reinhard Gehlen. Mohammed Mahdi “ئەو کاتە گیڵن و سکۆرزنی گەنج بوو واتە لە تێسلا گەنج تر بوو دەتوانین بلێین لە نیوە تەمەنی تێسلا کەم تر بوون چونکە سکورزینی لە ساڵی ١٩٠٨ لە دایک بوو بەڵام تێسلا لە ساڵی ١٨٥٦ لە دایک بووە ”

لە دانپێدانانەکان و بەڵگەکانی سکۆرزنی لە زمانی خۆیەوە:
من و گیڵن فێڵمان لە تێسلا کرد و ھەڵمان خەڵەتاند چەند رۆژێ پێشوو تر بۆ ئەوەی وای لێ بکەین زانیاری لێ دەربکەین لەسەر گرنگترین دۆزینەوەکانی، دوای کوشتنی، ھەموو نوسرا و شتەکانی تێسلامان دزی کە لە قاسەی ژوورەکەی دا بوو پاشان نوسراو و دۆزینەوە و شتەکانی نێردران بۆ ھیتلەر، بەڵام دواتر سوپای ئەمریکا توانی نوسرا و دۆزینەوە و تازە گەرییە گەوھەرەکانی تێسلا بگێڕێتەوە ئەویش لە رێگەی تۆڕێکی نھێنی ھەواڵگری لە کۆتایی جەنگی جیھانی دووەم.

سەرچاوە: ویکیپیدیا بە دەستکارییەوە.

About دیدار عثمان

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …